سەرحەوز ١

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 132

کانی

کەوتووەتە گەڕەکی (وەردەگا) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی گوندی (خەرپانی). خەڵکی ناوچەکە بە (هانەو سەروحەوزی)ش ناوی دەبەن. لە بەرزایی ڕێزەخاڵەوە هەڵدەقوڵێت و دەڕژێتە‌‌ ناو حەوزێکەوە. دروستکردنی حەوزەکە مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەهۆی نزیکیی لە مزگەوتی (خەرپانی)یەەوە، هاوینان وەک بەشێک لە مزگەوتەکە بۆ نوێژکردن بەکارهاتووە. بەهۆی گەرمیی ئاوەکەیەوە لە نزیکی مزگەوت لە کۆندا پیاوان بۆ خۆشتن بەکاریانهێناوە. سورەچنارێکی بەتەمەن لە نزیک کانییەکە هەیە و سێبەرێکی زۆری بۆ حەوانەوەی دروستکردووە. لە کۆنەوە وەک چایخانەیەکی گوندەکە بەکارهاتووە و شوێنی کۆبونەوەی ئێواران و دەمەتەقێی پیاوماقوڵانی گوندەکە بووە. چەند ساڵێکە شوێنەکە کراوە بە چێشتخانە و کەبابخانەیەکی گەشتیاری لێ دروستکراوە. کاتی خۆی موڵکی مزگەوتی خەرپانی بووە و لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی‌ مەقصوود حەسەن عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٤٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٧ی ٤ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عیزەت محەممەد بارام)، لەدایکبوو: ١٩٤٤، پیشە: جوتیار، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی Google earth pro. Version ٧. ٣. ٤ و Open street map (OSM) .

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڕەسیاو

کەوتووەتە نێو دۆڵی هەڕەسیاو لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە). حەوزێکی بە ڕووبەری (٧ بە ٢م) لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی هەڕەسیاو، (١٣٥٠م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چەمی باواندەرە) و لە باشورەوە (دۆڵی سۆڵێ) و لە خۆرئاواوە (چیای بەنەن) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) دەورەیانداوە.

هەزارکانیان

چەند کانییەکی بچوکن، دەکەونە باکوری گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. لە سەرووی کانی ئافەوان هەڵکەوتوون. هاوینان کەمدەکەن. ئاوەکەیان دەچنەوە سەر چەمی ئافەوان و لەوێوە بە ئاڕاستەی دەشتەکانی بناری نەوێ لێژدەبێتەوە.

هەسارە قوڵە

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). و (٨٧٥م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی دەرەفێڵان و دۆڵی کۆڵیت و دەرەو ولێ و دۆڵی دارچەقالە) و لە خۆرئاواوە (چنازەرکێ و دەرە سۆلان و کەمتارەوڵە و بانی بەرمەڕان) و لە باشورەوە (کارێزی مزگەوت و کانی هانە لیمۆ و گوندی گوڵپ و کانی پیرشالیار و کانی شێخ سادق و تەوەنە قایمێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (پڕۆژەی ئاوی گوڵپ و دەرە فێڵان و دۆڵی شەوگای).

هەسارەو جنێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (دەرەقەیسەر)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (٩٥٥م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (کانی دیوەخان و کانی بنجەودڕەی و گوندی بنجەودڕەی و ئاتەشگا و تەپی خاتوو ئامینە) و لە خۆرئاواوە (چیای بانی کۆڵ و چەمی دەرەلەڕای و گوندی زەردەهاڵ و کانی باخی سەفەر و کانی ڕاگا و کانی شەریف) و لە باشورەوە (هەسارە چەوتانی و کانی یەوەجەڕێ و سەروەزەن و دووەچڵە و تووەسیاو دۆڵە درێژە) و لە خۆرهەڵاتەوە (گوندی دەرەقەیسەر و کانی فەتاح بەگ و دۆڵی هانەنەوتێ و کانی توتمان و کانی قاڵاوا و دۆڵی بیارە و کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل).

هەسارەو خوچێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لەناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری ناوچەی گەشتیاری (مێشلە). باخی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی، (١٤٦٩م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی سەرچەمە و ژنانەشەل و مێشلە و مروەوبەگلەی و هانەوڵینە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی شەمێ) دەورەیانداوە.

هەسارەوردکڵێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بەڵخە) سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی بەڵخە، (١٣٦٣م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی هانەومەڕا و چێرسۆڵێ و کەریمە و سەرسۆڵ) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی سینەسەحاب و بەڵخ) و لە باشورەوە (گوندی دێگە و بەڵخەی خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (گوندی بەڵخەی سەروو) دەورەیانداوە.