بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ و تایلەی سۆتەڵا و دۆڵی دەرەتاریک لە باکور و ئەشکەوتی هەلاجان و دۆڵی هەمزەیی لە خۆرهەڵات و لوتکەی سەرگەچێنە و ئەشکەوتی هەلاجان لە باشور و شوێنەواری قەڵای میرانغاڵ لە خۆرئاوا. چەندین کانیاوی تێدەڕژێت و ئاوی ئەمانە کۆدەبێتەوە و لەگەڵ لاپاڵ و چیاکانی دەوروبەری دروستدەکەن. لە بەری باکوری خۆرهەڵاتەوە چوار لقە جۆگەی دیکەی تێکەڵ دەبێت، کە یەکێکیان لە دۆڵی گورگەدەر و دووەماین لە دۆڵی نسارە سور و سێیەمیان لە دۆڵی چەمی کێڵا و چوارەمیان لە تایلەی سۆتەڵا سەرچاوە دەگرێت و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و کۆدەبێتەوە و بە نێویدا ڕێڕەو دەکات. بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو چەمی باخەکۆن و تفەقەتاراو هەنارە کۆڵە و پاشان گوڵپ و لە (بانی بەرمەڕان) لەگەڵ چەمەکانی (نارنجڵە و بنجەودڕەی و دەرەوکێ و باخەتازە و گوڵپ) یەکدەگرن و چەمی (دەرەیاو) دروستدەبێت و بە دەشتی شارەزوردا تێدەپەڕێت، لە بەرزیی (١٣٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١١٤١م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نێوێک دەبێت، کۆمەڵێک باخی میوەهات پشت بەم چەمە دەبەستن بۆ ئاودێریکردن.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). لە گوندی (پشتە)ەوە دەستپێدەکات و تا سنوری گوندی (گمە) درێژ دەبێتەوە. گوندی (گڵێجاڵ) لە گوندەکانی (پشتە و گمە) جیا دەکاتەوە. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەترە.
بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لەنێوان گوندى بانەبانان و ياڵى (هارەگڵ) بەئاڕاستەى باشورى خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، تا سنورى گوندى مامەشەيى و پاشان دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لەنێوان ملەکەوە و سەنتەرى گوندەکەوە دەستپێدەکات و ئاوى کانى سارد و چەمى بەردەروەنى تێدەڕژێت و پاشان درێژدەبێتەوه، تا دەچێتە سەر دەرياچەى دەربەنديخان.
کەوتووەتە سنوری گوندى (تريفه)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و شۆڕ دەبێتەوە بەرەو باکور و بە زەويیەکانى گوندى پريسى خواروودا دێتە خوار، تا دەگات بە گوندى (بەکراوا) و دەڕژێتە چەمى بەکراوا. ناوەکەشی لە بوونی گیایەکەوە ھاتووە، کە بە گەوڵە (گەبڵە) ناسراوە، دواتر بە گەوەڵان ناوهێنراوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
چەمێکی دوورودرێژە لە باشوری ڕۆژئاوای گوندی مامەشەیی دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان لێژدەبێتەوە. پێش ئەوەی بڕژێتە ڕوبارەکە لەگەڵ چەمی کانی موتی یەکدەگرن، بەڵام بەهۆی بەنداوی دەربەندیخان بەشی باشوری ئەم دوو چەمە ژێرئاودەکەون و تەنها لەکاتی کەم ئاویدا دەردەکەونەوە.
کەوتووەتە نێوان هەردوو شاخی (چاڵان) و (خۆرەتاوی کەوتێ) لە سنوری ناحیەی (بیارە). هۆکاری سەرەکی بوونی گوندی گریانەیە لەم ناوچە سەختەدا. چەمێکی دوورودرێژە. چەندین باخ، کانی هەمیشەیی و کاتی دەڕژێنە ناوی وەک کانیەکانی (بن گوێز، مزگەوت، پیرکامڵ و هتد). ئاوی چەمەکانی (تەوێڵە و سۆسەکان تاکو دەگاتە چەمی ئاشی لە هاوار و چەمی زەوار لە هاوارەکۆن) دێتەوەسەری و دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. (٥%)ی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان پێکدەهێنێت. ئاوەکەی بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان نابێت. تەنها بۆ ئاودێری بەکاردێت. بە سامانی ماسی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە دامێنی دەشتی (گڵێجاڵ) لە خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). دەڕژێتە (چەمی گەڕاو) چەمێکی هەمیشەییە. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (شەشکی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بۆ سنورى گوندی (بەشارەتی سەروو) درێژدەبێتەوە. بە مەبەستى ئاودانى کشتوکاڵى، دەیان جوتیار لە ئاوى چەمەکە سودمەنددەبن. دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
کەوتووەتە سنوری نێوان گوندی (بەڵخە) و (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بەهۆی ئەوەی لە گۆمێکی قوڵ دەچێت ئەو ناوەی لێنراوە. کاتی خۆی ئاویان لێوە بردووە بۆ قولەی (سایە قەڵا)، کە قەڵایەکی کۆنە. تاشەبەردەکانی ناوچەکەیان بڕیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. ئاوی چەندین چەمی تری دێتەوە سەر وەکو (چەمی نەیجەکۆڵە، دۆڵی لارەدەر، چەمی گەچێنە، هەمزەیی، باخەکۆن، هەنارە کۆڵە و تفەقەتاراشی). لە بەری خۆرهەڵاتیشەوە دوو لقە جۆگەی دیکەی تێکەڵدەبێت، کە یەکێکیان لە دۆڵی نەیجەکۆڵە و دووەمیان لە دۆڵی لارەدەر سەرچاوە دەگرێت و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و کۆدەبێتەوە و بە نێویدا ڕێڕەو دەکات بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دەڕوات و لە باشوری (بانی بەرمەڕان) لەگەڵ چەمەکانی (نارنجڵە و بنجەودڕەی و دەرەوکێ و باخەتازە) یەکدەگرن و چەمی (دەرەیاو) دروستدەبێت و بە دەشتی شارەزوردا تێدەپەڕێت، لە بەرزیی (١٠٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٧٥٤م) لە ئاوڕێژگەکەی، درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). دێتەوە سەر باخی (قنەرەی) و (چەمی مڵکەڕەش). باخێکی زۆری تێدایە. کەوتووەتە خوار ڕێگەی گوندی (دەرەتفێ و تەوێڵە). قەدپاڵەکانی بەداری سروشتی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە نێوان گوندی (دەرەتوێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە نێوان کەلی گاکوژە و باخی ترجان. (گوڵوی) وشەیەکی هەورامییە، بەواتای (قوڕگ) دێت. بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە، چونکە سەرەتای دۆڵەکە ناوچەیەکی تەسکە و لە داری سروشتی وەک قەزوان و بەڕوو پێکدێت.
کەوتووەتە نێوان زەوییەکانى (بەردە بوکان)و زەويیەکانى گوندى (بياوێڵه)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بە ئاڕاستەى باشورى گوندەکە هاوسنورە لەگەڵ زەویيەکانى گوندى (عەنەب)دا، زەويەکانى ئەم چەمە درێژ دەبێتەوە بە ئاڕاستەى خۆرئاواى گوند، تا دەگات بە گوندى (زەمەقیی خواروو). درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت.
بە درێژایی ڕێگای هاوار هەڵکەوتووە لە سنوری ناحیەی (بیارە). لە نێوان چەمی (گوێزە سەوز) و (باخی هەڵوژێ). بە گشتی ناوچەکە پێیدەوترێت (چەمی دوو ئاوان) لە هەنار، گوێز، توو پێکهاتووە. ئەستێڵ و کانی تایبەت بەخۆی هەیە. گوێزەکانی ئەم چەم و دۆڵە ڕەق و کوێرن، بۆیە هەر بەو ناوەوە ناونراوە.
کەوتووەتە بەردەم سەنتەری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بەرانبەر (وێشەی)، کە کانییەکی ناوبانگە و ئاوی لێنەبڕاوە. کۆمەڵە باخێکی گوێزی لەسەرە. بەهۆی ئەوەی قەبارەی دار گوێزەکانی گەورەن پێیوتراوە (گەڵوازان). لە بەشی خوارەوەی چەمی (سۆڵە)ی دێتەوە سەر و تێکەڵدەبن و چەمی ئاشی پێکدەهێنن. کانییەکی تیایە بەهەمان ناو ناودەبرێت. بەهۆی نزیکیی لەگوندەکەوە، خانە باخی زۆری تیایە. شوێنی مانەوەی هاوینەیە.
کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (گورگەچيا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). به تەنيشتى گوندى پريسى خواروودا دەڕواتە سنورى بێژاوا و پاشان دێتە گورگەچيا و ئاوەکەى دەڕژێتە ناو کارێزى حاجى عەبدولڕەحمان و پاشان دەرژێتە ناو ئاوى دەرياچەى دەربەنديخانەوە. درێژییەکەی نزیکی چوار کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و لە چەمی درێژی (کەمانگەرا)یە. کۆمەڵێک باخی تێدایە. ناوچەیەکی کوێستانییە. دەربارەی ناوەکەی: بە واتای گۆڕی فاتمە ناوێک دێت، دەڵێن بەهۆی ڕووداوێکەوە بووە گوایە فاتمە پەیوەندییەکی دڵداری هەبووە. براژنەکەی تۆمەتێکی بۆ هەڵبەستووە و بەهۆیەوە لەلایەن براکەیەوە بە بیانووی دارهێنان کوژراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). له بەرزاييەکانى سەيد سوجاح (شجاع) و ياڵى کەچەڵەکە و ملەى دارە گەورە درێژ دەبێتەوە، تا دەچێتە سەر چەمى ئاوايى، بەهۆى زۆریى جۆرە ڕووەکێکى سروشتى لەم چەمەدا، کە بەرێکى بچوکى هەيە و دەخورێت و ناوى (لۆسان)ه، ناونراوە چەمى لۆسان. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت. دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت و هانەیدن). سەرەتای ڕێگەی چەمی (شەڵواندڕ)ە بەرانبەر گوندی (هانەیدن) و تەنیشت شاخی (هەربەدۆڵ)ە. بەدیاریکراوی لە بازگەی پاسەوانی سنورەوە دەستپێدەکات. درێژکراوەی چەمی شەڵواندڕە. ناوچەیەکی شوێنەوارییە. ساڵی ١٩٩٤ خەڵکانێک بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار بەو چەم و دۆڵەدا گەڕاون. (تەوەنە و زەڕەنگەرا) کەوتووەتە نێویەوە.