بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (بەشارەتى خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). موڵکى گشتيیه. بەهۆى ئەوەى ئاوى کانى ڕەشى تێدەڕژێت، کە بەردەکانى ڕەش بونەتەوه، ناونراوە چەمى کانى ڕەش.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە کارێزى (ئەحا قوتە) لە پريسى خوارووەوە دێتە خوارەوە لە تەنيشتى گردى خەزێنەوە دێتە ناو چەمى پێژاوا، کە کانيەکى بەهارى بەناوى کانى کوێرە لەو چەمەدا هەيە و بەو ناوەوە ناونراوە.
لەخۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيک کانى (کانى گوێز) سەرچاوە دەگرێت و به ئاڕاستەى باکورى خۆرئاوا ڕێدەکات، تا لەگەڵ چەمى تەقتەقاندا يەکدەگرنەوە و پاشان دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان. درێژييەکەى نزيکەى يەک کيلۆمەتر دەبێت، بەهۆى ئەوەى، کە لە کانيەکەى کانى گوێزەوە دەستپێدەکات، هەر بەو ناوەوە ناو نراوە.
کەوتووەتە نێوان هەر سێ گوندی خاکوخۆڵ، شەکرالی و لامەرکەزی. قووڵییەکەی زیاتر لە پێنج مەترە و درێژیەکەی زیاتر لە ٣٠٠ مەتر دەبێت. ئاوەکەی بە ئاڕاستەی تەپەگوڵاوی و لامەرکەزی دەڕوات. سەرچاوەی ئاوەکەی لە کانیمارانەوە دەستپێدەکات و چەند کانییەکی تریشی دێتەوە سەر و دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ئاوى کانى مۆتێى تێدەڕژێت، لەنێوان بەلەکاوى و بانە متکێ درێژ دەبێتەوە به ئاڕاستەى گوندى مامەشەيى و پاشان دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخانەوە.
کەوتووەتە سنوری نێوان (سۆسەکان) و (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە چەمێک و کانی و ئاوێک پێکدێت. بەشی پشتەوەی پێیدەوترێت (شەمێ) و بەشی پێشەوەی پێیدەوترێت (قەڵای شاتر).
کەوتووەتە سنوری گوندی (شەکرالی) و لەگەڵ (خاکوخۆڵ و بەشارەت) جیایدەکاتەوە. درێژکراوەی چەمی (خڕەی بیارە)یە و سەرچاوەی ئاوەکەشی هەر ئەو چەمەیە و(کانی شێخ ڕەش) لە گوندی (شەشکی سەروو)شی دێتەوە سەر. بەهۆی ئەوەی ئاوەکە خاکەکەی ڕاماڵیوە و دایدڕیوە، ئەو ناوەیان لێناوە. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەترە.
کەوتووەتە خۆرئاواى بەرزاييەکانى پلان و ملەى دارێ و بەدياريکراوى لە گوندى (قارەمانی)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لەنزيک کانى هەناران سەرچاوە دەگرێت و به ئاڕاستەى باکورى خۆرئاوا واتە گوندى خوڵامى ژوروو ڕێدەکات و پاشان دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان، درێژييەکەى نزيکەى يەک کيلۆمەتره. بەهۆى ئەوەى کەندەڵانێکە و پێکهاتەى خاکەکەى لمێکى شين (کەوە)يه، هەربۆيە بە کەنەکەوە ناسراوە.
کەوتووەتە بەردەم گۆڕستانی ناوداران. ئاوی چەمی چاوگ و چەمی سۆڵەسیان تێیدا یەکدەگرن بەئاڕاستەی حەسەنئاوا و بەکراوا دەڕوات. پردێکی لەسەر کراوە ڕێگای نەورۆڵی و هەڵەبجە دەبەستێت بەیەکەوە. کانی حەمەی کەریم تریفەیی لەنزیک پردەکە تێکەڵ بەم چەمە دەبێت و بە زستاندا ئاوەکەی دەڕواتەوە سەر دەریاچەی دەربەندیخان.
کەوتووەتە لێواری ڕوباری سیروان. سەخت و زۆر ڕکە، بەردەڵانە. بە ئاڕاستەی گوندی چنار بەرزدەبێتەوە. چەمەکە بە بەردی سروشتی بۆ ئاسانی هاتوچۆ کراوەتە پلیکانە. لەم چەمەوە خەڵکێکی زۆر بۆ ڕاوەمـاسی سەردانی ڕوباری سیروان دەکەن.
کەوتووەتە دامێنی گوندی (ڕێشاو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بە ئاڕاستەی بەهاردۆڵ لە گوندی کۆساوا درێژدەبێتەوە. چەمێکی سەوزە و پڕ باخە. کانی و ئاوەکانی چەمی ڕێشاو بەناویدا تێدەپەڕێت. جگە لە زەل و قامیش جۆرە ڕووەکێکی تێدایە، کە تیژە ڕیشکی هەمیشە لەناو ئاودایە و ئینجا دەڕوێت، پێیدەوترێت کشرە. ناو ئەم کانیە لەو جۆرە ڕووەکەوە هاتووە.
کەوتووەتە قەدپاڵی چیای سورێن لە سنوری ناحیەی (خورماڵ) بە بنارەکەیدا درێژدەبێتەوە. کۆمەڵێک ئەشکەوتی تێدایە، وەک ئەشکەوتەکانی (حەمەسلێن و مەربۆزەڵ و هەنگەڵان). بە چەمی (هەورامی)یش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بیاوێڵە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە خۆرهەڵاتيەوە زەویيەکانى گوندى (دەرەشيشى خواروو) و لە خۆرئاوايەوە گوندى (زەمەقیی خواروو) هەڵکەوتوون. بەهۆى ئەوەى ڕێوى و کونەڕێوى زۆرى تێدابووە بەو ناوەوە ناونراوە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێکە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی جەلیلە لە بناری زنجيرە شاخی شنروێ سەر بە سنوری ناحیەی (سیروان). لە قەدپاڵەکانی شاخی بەردەڕەشان هەڵکەوتووە. قەدپاڵەکانی چەمەکە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە. لە ڕابردوودا بە ئاژەڵی کێوی وەک چەقەڵ و کەمتیار و کەروێشک و هتد دەوڵەمەند بووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور درێژ دەبێتەوە. لە یەکگرتنی ئاوی ژمارەیەک دۆڵ پێکهاتووە. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەترە. کەوتووەتە نێوان گوندەکانی دەگاشێخان و وەزەنێ و چیای چنارەوە. لە وەرزی هاویندا بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی خۆرئاوای وەزەنێ بەکاردێت.
کەوتووەتە نێوان دۆڵى گريانە لەبەشى باکورى و چەمى سازان لەبەشى خۆرئاواى و ڕوبارى سيروان لەبەشى خۆرهەڵاتيەوە، بەرزترين خاڵى زنجيرە چيايى شنروێيە لەبەرزى (١٩٩٠م) له بەفرى ميرييەوه، تا دەگاتە ڕوبارى سيروان. بەدرێژیى نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە ئاستى بەرزیى (٥٥٣م) لە ڕووى دەرياوە سنورى ئاوزێڵى ئەم چەمەيە. بە ڕووبەرى نزیکەی نۆ کیلۆمەتر دووجا هەريەک له سنورى گوندەکانى ڕێشا و کۆساوا لە خۆدەگرێت و بەهۆى بوونى پێکهاتە جيۆلۆجييەکانى وەک (سارکى و سێکانيان) (بيدۆ و کوڕەچينە) و چياگاره، کە ئەم چينەبەردانە تواناى گلدانەوەى ئاويان لاوازە، هەربۆيە کەمترين کانياو لەم ئاوزێلە بەدەرکەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى ئەم چەمە تواناى ئاو_لەبەرڕۆشتنى نەبێت بەتايبەت له وەرزى وشکى. بە چەمی (بەهاردۆڵ)یش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کۆساوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). دارستانێکی پڕ لە دارئەرخەوانی تێدایە. چەمێکی گەورەیە، ساڵانە لافاوی شاخی شنروێ و لوتکەی میری لە گەڵامۆردەوە دێتەوە و دەڕواتەوە سەر ڕوباری سیروان. سنورەکەی لە پەچەزەردەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە بنمای کۆڵێ درێژدەبێتەوە. چەمی گەچ هەر لەنێویدا هەڵکەوتووە. درێژییەکەی لە دوو کیلۆمەتر زیاترە.
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندى (زەمەقیى ژوروو) و (زەمەقیی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). درێژييەکەى لەنێوان ئەم دوو گوندەدا دوو کيلۆمەتر و نيو دەبێت. لە ڕابردوودا کانيەکى بەناوى (کانى سپى) تێدابووە. ئاڕاستەى درێژبوونەوەى لە باشورى خۆرهەڵات بۆ باکورى خۆرئاوايه. چەند گۆم و تاڤگەی بچوکی تێدايه. بەدرێژايى وەرزى بارانبارين ئاوى پێدا دەڕوات.
بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (بامۆک)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). چەمی مەمە کەوتووەتە باشوری، چەمەکە بەئاژەڵی دڕندە بەناوبانگە بە تایبەت گورگ، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، بەزۆری بۆ ئاژەڵداری بەکاردێت. لەم چەمەدا چەند کانێکی بەرد هەن، لە ڕابردوودا بۆ ئاوەدانی هەڵەبجە بەکارهاتوون، تاکو هاتنی گەڵابە، بە گوێدرێژ گوازراونەتەوە، لەگەڵ هاتنی بلۆکدا خواست لەسەر بەردەکان نەماوە.
کەوتووەتە دامێنی چیای (هەرمێلێ) لە سەر بە ناحیەی (سیروان). بە ئاڕاستەی گوندی کۆساوا درێژدەبێتەوە. قەڵای گەچی دەڕوانێت بەسەریدا. وشکە و بێ ئاوە. بەڵام پێکهاتەی تاوێرەکانی سپیە و بە گەچ دەوڵەمەندە. لە کۆندا کوورەی تێدا دروستکراوە بە کوورە شێخ ڕەئوفی بەناوبانگە. بەردەکان کراونەتە گەچ و بۆ خانوبەرە سودیلێوەرگیراوە. لە ١٩٤٠ کاندا لەم چەمەوە گەچ بۆ هەڵەبجە هێنراوە. لەوانە سەرای هەڵەبجە بە گەچی ڕێشاو دروستکراوە. تا ئێستەش شوێنەواری کوورەی گەچەکە ماوە و لە نزیک سەنتەری گوندەکەیە. مامە ئەمین محەممەد ئەلیاس کاری کوڵاندنی گەچەکەی کردووە. خاوەنداریەتی چەمەکە بۆ شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێ دەگەڕێتەوە.