کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

791 بابەت

دەورەی قورمزی

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. لە یانزەبەند پێکهاتووە. هۆنراوەکانی شاوەیس قولی و یارانی (خاتون زەڕبانوو، کاکە عەرەبی هەورامی، کاکە ڕەحمانی دەرەزیانی، کاکە پیرەی دەرەزیانی) لەخۆدەگرێت.

دەوڵەتی عوسمانی و عەشیرەتە کوردەکان لەکوردستانی باشوور (١٨٦٩-١٩١٤)

ئامادەکردن: خالدمەحمود کەریم. ئەکادیمیای هوشیاری و پێگەیاندنی کادیران. زنجیرە ٤٦٠، سلێمانی ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندار: کۆنفیدراسیۆنی عەشیرەتەکانی جاف، ناویان، شوێنیان، لقەکانیان، ژمارەیان، جموجوڵی گەورەکانیان، کۆمەڵەی عەشیرەتەکانی هەورامان، هەورامانی تەخت ـ لهۆن، هەڵوێستی عوسمانییەکان لە ناکۆکی نێوان عەشیرەتەکان، ناکۆکی لقی شاتری و پەلی سەرەکی جاف، سەیدەکانی بەرزبجە، شێخانی تەریقەت.

دەقی گوتاری مام جەلال لە کۆبوونەوەی ١٢/ ٧/ ٢٠٠١ی خەڵکی هەڵەبجە

نوسین: مام جەلال تاڵەبانی-ئامادەکردن و بڵاوکردنەوە: مەکتەب ڕێکخستن – بەشی ڕوناکبیریی. ی . ن. ک. چاپی ؟، چاپخانەی ڕوناکبیری، سلێمانی، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نوسینەوەی دقی وتەکە.

دەگاو گوڵپی

نوسین: هیدایەت حسین چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی مێژووی گوندی گوڵپ، شوێنی جوگرافی و ئاووهەوا، ناوی گوندەکە، شوێنەوارەکانی سنوری گوندەکە، چەم و دۆڵ و شاخ و ئەشکەوتەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژوگرتن و جەژنەکان، چینە کۆمەڵایەتییەکان، پیشە، گژوگژیای ناوچەکە و خواردن، بەشداریی خەڵکی گوندی گوڵپ لە شۆڕشەکاندا، بەرهەمە ئابورییەکان، گێڕأنەوەی چیرۆکی کۆمەڵایەتی و ڕاستی و سەرگوزشتەی ژیان و پەند و بەسەرهاتی ناوچەکە و وشەی ڕەسەنی کوردەواری تێدا باسکراوە.

دەلاقەی نوێ ڕوو بە مێژووی کۆن

نوسین: جەلیل عەباسی چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چاوێک لە مێژووی مۆسیقای کوردی و سەرنجێکی بۆچوونەکانی ئەحمەد شەریفی، شەوی یەڵدا چۆن پەیدابوو، نەورۆزی کورد و ئەفسونی ناحەزان، ڕوونکرنەوەیەک لەسەر زەردەشت و ئاڤێستا، گەر ئاڤێستا هی کوردە دەبا کورد باشتری بناسێت، شایی و زەماوەند لە هەورامانی دێریندا، سیاچەمانە (سیاجامگانە)، ئاهورامان هەمان ئۆرمۆنە، دیموکراسیەتی ئەمڕۆی جیهان میراتگری سیستەمی دیموکراسیی ئاهورامانی دێرینە، ئاریوبەرزەنی سەردار، مۆسیقا لە ئێرانی کەونارادا.

دەنگی خاک/ بەرگی ١

نوسین: حەمەی حەمەسەعید پێداچوونەوە و پێشەکی: پ. ی. د. کەیوان ئازاد ئەنوەر، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامان لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلولدا، بارودۆخی جەماوەریی ناوچەکە ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٥، هاتنەوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، مەفرەزەکانی سەرەتا و هاوکاریی خەڵک، تەقاندنەوە و سوتانی ئاواییەکان، شەهیدکردنی دوو لاو لە تەوێڵە، پارەسەندن لە گوندنشینانی ڕاگوێزراو، ئێران و گوڵبانگی ئازادی، کۆبوونەوەیەک لە ئاوێسەر، نەوشیروان مستەفا لە هەورامانەوە بۆ قەرەداغ، ڕاپەڕینی خەڵکی هەڵەبجە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧، ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، دابەشبوون و شوێنی هێزەکان، گەڕانەوە بۆ سەرەتا و مێژووی بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ، جۆرەکانی گازی کیمیاوی، هێرشەکە بە ڕەمزی یارەسولەڵا دەستیپێکرد، وێنەگر و ڕۆژنامەوانەکان هاتنە مەیدانی جەنگەکەوە، کۆبوونەوەیەک لە دوای کیمیاباران، بارودۆخی دوای کیمیاباران، قوربانیانی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، کێ کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد، بەشداریی بەرەی کوردستانی، پاشەکشێی یەکێتی لە جافایەتی، لێدانەکانی چەکی کیمیاوی، سەرچاوەکانی چەکی کیمیاویی عێراق، چەند بەڵگەیەک لەسەر بەکارهینانی چەکی کۆکوژ، هەڵەبجە و پاوڵ، کۆبونەوەکەی دەربەند دزڵی، بەرەو ڕاپەڕین.

دەنگی خاک/ بەرگی ٢

نوسین: حەمەی حەمەسەعید بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کوردستان، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: (ڕووداوەکانی ١٩٩١ - ٢٠٠٠)، بزووتنەوە و سەرەتای ئاڵۆزییەکان، هیممەتی هەورامییانە، زیانی دوای غەڕقبوون، شەڕی ناوخۆ ١٩٩٤، شەڕەکانی نێوان هەڵەبجە و سەیدسادق، ٣١ی ئاب و ئاودیوبوون، گەردەلوولی تۆڵە، حکومەتی هەرێم و دووکانتۆنی، جاریکی تر شەڕی بزووتنەوە، بناری بەمۆ زێدی قارەمانان، یانزەیەمن ساڵیادی کیمیارانی هەڵەبجە.

دەنگی مەرگ کتێب

نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠٢٣ (زنجیرەی ژمارە هەشتی پرۆژەی بە دیکۆمێنتکردنی بەڵگەنامەی زارەکی دراوەتێ) ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تۆمارکردنی یاداشت و یادەوەرییەکانی‌ چەند شایەتحاڵێکی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
یاداشتەکانی شاهید حاڵێک

درەختی نەوەکانی بنەماڵەی حاجی مەلا نەزیری گەورە

ئامادەکردنی و ڕێکخستنی : د.عوزێر مەلا حافز هەورامی چاپی یەکەم، سیما، سلێمانی ٢٠٢٤ کورتەیەک لەژیاننامەی حاجی مەلا نەزیری گەورە، ڕیزبەندیی نوسینەوەی ڕشتەکە، ڕشتەی بنەماڵەی حاجی مەلا محی الدینی کوڕی مەلا نەزیری گەورە، ڕشتەی بنەماڵەی مەلا جەلالی غەیبی کوڕی مەلا نەزیری گەورە، ڕشتەی مەلا عبدالمنعمی کوڕی مەلا نەزیر، مەلا عبدالمتینی کوڕی مەلا نەزیر، مەلا معین الدینی کوڕی مەلا نەزیر.

دروستبوونی دنیا

تێکستێکی ئایینییە. لە هزر و ئەندێشەی یارساندا باس لە چۆنیەتی دروستبوونی دنیا و سەرەتای دروستبوونی عەرش و قورش و فەرش و لەوح و فریشتەکان و ئادەم و حەواو... هتد دەکات. لە لایەن خان ئەڵماسی لوڕستانییەوە هۆنراوەتەوە، کە خاوەنی کەڵامی خان ئەڵماسیشە. خان ساڵی ١٦٦١ لەدایکبووە و ١٧٢٥ کۆچیدواییکردووە. سرودەکە بەمجۆرە دەستپێدەکات: هەفت دوونەن بەیان بۆڤاچان پێتان نەحەققەت بزانان مەعلوم بۆ لێتان

دفاع و سیاست کارنامه و خاطرات هاشمی رفسنجانی سال ١٣٦٦

ئامادەکار: هاشم رفسنجانی شوێن و ساڵی چاپ: تهران، ١٤٠٠ لایەنی بڵاوکەرەوە: انتشارات دفتر نشر معارف اسلامی. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم کتێبە یادداشتی ڕۆژانەی هاشمی ڕەفسەنجانییە. یاداشتەکان تایبەتە بەساڵی ١٣٦٦ هەتاوی ( ٢١/ ٣/ ١٩٨٧- ٢١/ ٣/ ١٩٨٨) ڕۆژانی مانگی کۆتایی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، تایبەتە بە ئامادەکاری بۆ هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ ناوچەی هەڵەبجە، کە بە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری ١٠ ناسراوە و باسی لە جوگرافیا و گرنگی و کاریگەریی ناوچەکە بۆ هێرشی ئێرانی تێدا کردووە. دواتر باسی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئازاری ١٩٨٨ و شاری هەڵەبجە و ڕووداوەکانی دوای کیمیابارانی هەڵەبجە و دەنگدانەوەی ڕووداوەکە لە ڕووی ناوخۆی ئێران و نێودەوڵەتی کردووە.

دليل الالوية العراقية

ئامادەکردن: محمد شکرى العزاوي واحسان القيسى مطبعة المعارف، بغداد، ١٩٥٦. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لواء اسليمانية (فى طريقنا السليمانية)

دوای دۆزەخ کتێب

ئامادەکردن: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تۆمارکردنی یادەوەریی شایەتحاڵێکی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
گێڕانەوەی یاداشتەکانی شاهید حاڵێک

دیرۆکی هەشتا و پێنج ساڵ تەمەن

نوسین: سەرحەد یونس محەممەد چاپی یەکەم، چاپخانەی فام، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوندی تەپی سەفا و مەلا تایەری یاروەیس لە دیدی هاوڕێ و دۆست و ناسراوەکانیەوە، ڕەچەڵەکی مەلا تایر یاروەیسی لەگەڵ قۆناغی منداڵی و خوێندن، مەلاتایر لە قۆناغى لاوى و هاوسەرگیریدا، قۆناغى چوونەناو کایەى حیزبایەتى و ڕێکخراوەیى لەناو پارتى و شۆڕشى ئەیلول، سەردەمى هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى نوێ و پەیوەندیى مەلاتایر و بنەماڵەکەى لەگەڵ شۆڕشدا، ئاوارەبوون و ژیانى ناو ئۆردوگاکانى ئێران، باس و بەسەرهاتەکانى جاف و کۆچوڕەوى گەرمیان و کوێستان لە پێش نیشتەجێبوونیاندا، پەیوەندى و تێکەڵاویى مەلاتایر و بنەماڵەکەى لەگەڵ شێخانى نەقشبەندیدا، پیاوماقوڵانى شارەزوو و ڕاووشکار، بەڵگەنامەو وێنەکان.

دیرینەشناسی زبان و فرهنگ هورامان

نوسین: هەورام هەورامی چاپی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دیالیکتیک اورامان لهۆن، تاریخچە زبان هورامی، ادبیات غنایی در اورامی ، اشنایی با اورامانت، اورامان را بهتر بشناسیم، اورامی لهجە است یا زبان، نگاهی بە تاریخچە خط، بررسی رابطە زبان و جنسیت، بی نوجهی بە گویشهای جنوب کردستان، پژوهشی پیرامون گویش اورامی و گوران، جغرافیای اورامان از دیدگاە نویسندگان، خیزش جدید زبان هورامی، ریشە اوستای هورامی، گزری بر تاریخ زبان هورامی، ویژیگای زبان و ادبیات هورامی، قوم ماد کرد، کردهای هورامی شمال ایران، گفتاری بر زبانهای اریایی، گۆران، گویش هورامی، هویت تاریخی، واژەهای کردی در اسار جاویدان ادب فارسی، یارسان ایین تجلی زات ها ازل تا، ایین یاری، زبان متون مقدس یارسان، شخسیتهای شانامە، متون مقدسهای یارسان بە زبان هورامی، گوران در نوشتهای شرق شناسان.

رابطه زهرآگین آمریکا عراق و بمباران شیمیایی حلبچه

نوسین: گۆست ئاڕ هێڵتەرمان وەرگێڕانی بۆ فارسی: عبدالمجید حیدری چاپخانەی مرز و بوم، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتی و ئاسانکارییانە کراوە، کە وایانکردووە عێراق بتوانێت دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژ بگات. باسکردنی لەو لایەنانەی، کە بێدەنگییان هەڵبژارد و چاوی خۆیان کوێرکرد لە ئاستی تاوانەکەدا.

ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال/ بەرگی ١

نوسین: عەبدوڵا کەریم مەحموود. بڵاوکراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری.بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی.چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠٠٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کیمیابارانی هەڵەبجە، عومەری خاوەر، لەناو ژەهری هەڵەبجەوە بۆ نێو کامێراکانی جیهان، تراژیدیای هەڵەبجە لە میدیاکانی جیهاندا، مەحموودی مامە عەزە لە ئەنفالەکاندا ئەنفالی بەزاند، دەنگدانەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لیستی چەند ناوێکی کەم لە قوربانیانی ژەهری کیمیاویی هەڵەبجە.

ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال/ بەرگی ٢

نوسین: عەبدوڵا کەریم مەحموود بڵاوکراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠٠٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: قەسابخانەکەی هەڵەبجە، ڕۆژی هەڵەبجە ١٥ ساڵە لەگەڵ فرمێسک و ژەهردا شەڕدەکات، دوا هەناسەی ناو بیرەکە و سیمای سەباح، تا ئێستا حەمدیەی هەڵەبجە ونە، پردەکەی زەڵم و گۆڕی بەکۆمەڵ، لە هەڵەبجەوە بۆ تاران، تەمی ژەهر و پەرتەوازەبوون، ژەهری کیمیایی (سییانید، خەردەل، هیدرۆجین، ئەعساب)یان بەسەر شارەکەمدا باراند، دوو کیلۆمەتر... بەناو تەمی ژەهردا، دوای پانزە ساڵ ژەهری کیمیایی وەرەمی سەرەتان، لەناو ڕەشەبای ژەهری هەڵەبجەوە بۆ وەحدەی (مستودع القاعدە الکیمیاویە)، تابلۆ ونەکانی هەڵەبجە، نهێنیی چیرۆکێکی تری هەڵەبجە.

ڕەوشی هەورامان لەسەردەمی دەوڵەتی قاجاریدا کتێب

نوسین: سەرکۆ ناجی جەبار چاپی یەکەم، ناوەندی سارا، سلێمانی، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێکهاتەی جوگرافیا و ڕەوشی ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامان، سەرنجی گشتی لەسەر پێشینەی مێژوویی و پێکهاتەی جوگرافی، ڕەوشی ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامان، سیستمی سیاسی قاجارەکان و شێوازی فەرمانڕەوایەتییان لە ناوچەی ئەردەڵان و هەوراماندا، تایبەتمەندیی فەرمانڕەوایی قاجار لە ناوچەی ئەردەڵان و هەورامان، ڕاپەڕینی هەورامییەکان دژی دەوڵەتی قاجار و ڕۆڵیان لە بزوتنەوەی نەتەوایەتیی کوردیدا، ڕۆڵی سانەکانی هەورامان و بەرهەڵستکارییان بەرامبەر قاجار تا سەرەتای سەدەی بیست، ڕۆڵی هەورامییەکان لە ڕووداوەکانی سەرەتای سەدەی بیست تا ڕوخانی دەوڵەتی قاجار، دەرئەنجام. روپوش‌های خونین بهداری رزمی سپاه پاسداران درعملیات کربلای٥ ئامادەکار، ڕهنما سید حمید چاپ اول، تهران، ١٤٠٢، مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە مێژووی فریاگوزاریی سەرەتایی پزیشکی لە بەرەکانی جەنگدا دەکات و لە چەند شوێنێکی کتێبەکەدا، ئاماژە بە هێرشی ئێران بۆ شاری هەڵەبجە لە ئازاری ١٩٨٨ و دواتر کیمیابارانکردنی شارەکە دەکات و تیایدا بە وردی باس لە بریندارانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە و دامەزراندنی بنکە تەندروستییە گەڕۆکەکان و کاریگەریی فریاگوزارییە سەرەتاییەکانی بواری پزیشکیی سەربازی لەشاری هەڵەبجەدا دەکات.

زیاتر بزانە
١٧٩٦-١٩٢٥

ڕۆژژمێرى پێشمەرگەيەک/ ١

نوسین: محمد حاجى محمود بەرگى يەکەم، چاپی يەکەم، چاپخانە و ئۆفيسی بێسارانى، ١٩٩٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دروستبوونى يەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕشی نوێ لە ٢٦ی ٦ی ١٩٧٦ لەنزيک گوندى تەپی سەفا، تەقاندنى يەکەم فيشەکى شۆڕشی نوێ لە سەرجادەى هەڵەبجە - سلێمانى لە گوندى تەپەڕێزينە، چالاکيیەک بۆ بڵاوبوونەوەی دەنگوباسی هەڵگيرسانەوەى شۆڕش لە هاوينەهەوارى ئەحمەدئاوا، شەڕی قاينەجە و شەهيدبوونى يەکەم پێشمەرگەى شۆڕشی نوێ، گەشتی مەفەرەزەيەکى پێشمەرگە لە سورێنەوە بۆ بادينان ١٩٧٧، شەڕی ڕيشێن لە ١٩٧٩، بەهێزبوونى سۆسيالست لە سورێن و شارەزوور، هاوکارى ئێران لە مڵەخوردەوە ١٩٨١.

پێشتر 1
...
8 9 10
...
40 دواتر