دروستبوونی دنیا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


تێکستێکی ئایینییە. لە هزر و ئەندێشەی یارساندا باس لە چۆنیەتی دروستبوونی دنیا و سەرەتای دروستبوونی عەرش و قورش و فەرش و لەوح و فریشتەکان و ئادەم و حەواو... هتد دەکات. لە لایەن خان ئەڵماسی لوڕستانییەوە هۆنراوەتەوە، کە خاوەنی کەڵامی خان ئەڵماسیشە. خان ساڵی ١٦٦١ لەدایکبووە و ١٧٢٥ کۆچیدواییکردووە. سرودەکە بەمجۆرە دەستپێدەکات:

هەفت دوونەن بەیان بۆڤاچان پێتان

نەحەققەت بزانان مەعلوم بۆ لێتان

سەرچاوەکان:

  1. کاکەیی، محەمەد ئەمین هەورامانی، بەغدا، ١٩٨٤، ل٩٦، ١٧٥
  2. یارسان، ئەیوب ڕۆستەم، چاپی سێیەم، سلێمانی، ٢٠١٣، ل١٧٣

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە