کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

791 بابەت

حبثه شاھیدان شیمیایی و انفال حلبچە

بە زمانی فارسییە. نوسینی: عارف قربانی، مترجم: دلنیا کاموسی، چاپخانەی کمال، چاپ اول، ٢٠١٤، سلیمانیە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دیداری بەرکەوتویەکی کیمیابارانی ھەڵەبجە.

حلبچه بعد از سی و پنج سال

نوسین: یوسف ئەحمەد چاپخانەی افراز، تاران، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە دەرئەنجامەکانی هێرشی کیمیایی لەسەر بەرکەوتوان و ژیانی کۆمەڵگەی هەڵەبجە، هەروەها خستنەڕووی کۆمەڵێک بەڵگەنامە و زانیاریی نوێ.

حلبجة في مواجهة سموم الموت

ئامادەکردن: بکر حمەصديق عارف طبعة الاولى، بيروت - لبنان، ٢٠١٤ بابەتى پەيونديدار: کلمات منسوبة لأرکان النظام البعثى السابق، تذکرة وتقديم، المقديمة، تعريفات قصيرة، الفصل الاول: القيادة العسکرية، الفصل الثانى: جريمة حلبجة، الفصل الثالث: الشکوى الجزائية، الفصل الرابع: المحاکمة، الفصل الخامس: الوثائق والأدلة التحريريە فى قضيە حلبجة، الفصل السادس: المتهمون الأربعة، الفصل السابع لائحة وکلاء المدعين بالحقا الشخصى، الفصل الثامن: قرار المحکمة، الفصل التاسع: قضية حلبجە فى أورقة مجلس النواب العراقى، الفصل العاشر: الأسمام الوثائق و الصور.

حیکایەتەکانی مەرگ کتێب

نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، کەرکووک، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تۆمارکردنی یاداشت و یادەوەرییەکانی‌ شایەتحاڵێکی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
یاداشتەکانی شاهید حاڵێک

خامەی تەمەن

نوسین: ئەحمەد عەلی عەبدولڕە‌حمان کوڵکونی چاپی یەکەم، چاپخانە: ؟ ، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جێی خۆیەتی خەڵکی کارەساتباری هەڵە‌بجە بپرسێت، شکستی ١٩٧٥، لیژنەی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، ئاوڕدانەوەیەک له ‌مێژووی کارەساتێکی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش.

خانووە زەردەکان ماڵی دوەمی تەمەن

نوسین: ئازاد تۆفیق چاپی یەکەم، چاپخانە؟، سلێمانی، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی نوسەرە تایبەت بە (‌ماڵ و گەڕەک و کۆڵان و خوێندنی، شێتەکانی سیروان، کێلەسپی و دوجەیلە، هەورامان، بیارە، ڕووداوەکانی ١٩٧٤، بۆردومان، ئاوارەیی، سەریاس، سەرپێڵ، هەواڵی نسکۆ، غەریبی و مەینەت، گەڕانەوە لە تەوێڵەوە بۆ هەڵەبجە، پەیوەندیی گەڕاوەکان، پردی زەڵم، ڕاگواستی گوندەکان).

خەزانی هەڵەبجە

ئامادەکردن: بارامی وەڵەدبەگی چاپی یەکەم، چاپخانەی سکە، پاوە، ئێران، ١٩٨٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵە شیعرێکه،‌ کە نوسەر لەم کتێبەدا کۆی کردوونەتەوە، چەند شاعیرێک شیعریان سەبارەت بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە نوسیوە.

خورماڵ لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای هەرێمی کتێب

نوسەر: سەلام غفور چاپی یەکەم، چاپخانە : ؟، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردنە لە جوگرافیای خورماڵ لە سەردەمە جیاوازەکاندا. شوێنی کارگێڕی، ڕووداوە سیاسییەکان، ڕووبەر و پێکهاتەی جیۆلۆجی و تۆبۆگرافی، سەرچاوە ئاوییەکان و ڕووەکی خۆڕسک، سەرژمێری و گەشەسەندن، لایەنی ئابوری و شوێنەوارەکانی ناوچەکە لەخۆدەگرێت.

زیاتر بزانە
سروشتی، دانیشتوان، ئابوری

خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنسرۆپۆلۆجی

لێکۆڵینەوە: ئیبراهیم حاجی زەڵمی لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنسرۆپۆلۆجی چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: ناو و مێژووی ناوی خورماڵ، مێژووی هەڵسوڕاندنی کاری ئیداری لە خورماڵ، خورماڵ و کەمەنەتەوایەتییەکان، دانیشتوان و چڕیی دانیشتوانی خورماڵ، جوگرافیای خورماڵ. بەشی دووەم: پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی خورماڵ، پەیوەندیی هاوسەرێتی، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی هاوسەر و سەرکێشانی بۆ خزمایەتی، جۆرەکانی هاوسەرێتی، هەندێکک لە شێوازی جیاواز و باو لە هاوسەرگرتن لە کۆمەڵگەی کوردی و ڕەنگدانەوەی لە خورماڵ و ناوچەکەدا. بەشی سێیەم: شێوازەکانی بەرهەمهێنان، پیشەوەرەکانی ناوچەی خورماڵ. بەشی چوارەم: خێڵ و عەشرەتەکانی سنوری ناحیەی خورماڵ، ڕۆڵی خورماڵ لە بزافی شێخی نەمردا، ڕۆڵی خورماڵ لە بزافی شۆڕشی ١٩٤١ی ڕەشید عالیدا، ڕۆڵی خورماڵ لە شۆڕشی ئەیلولدا، ڕۆڵی خورماڵ لە شۆڕشی نوێ و گوڵاندا، یەکێک لە ناودارانی ناوچەکە. بەشی پێنجەم: چمکێک لە کلتور و فەرهەنگی ناوچەکە، چەند شاعیرێکی لەیادکراوی ناوچەکە، هەندێکک لە شاعیرانی سەرەتای هەشتاکان، مێژووی قوتابخانە و خوێندنگەکانی خورماڵ، بزافی خوێندکاریی لە خورماڵ، بزافی ڕۆشنبیری لە نیوەی دووەمی هەشتاکانەوە. بەشی شەشەم: فاکتەری سیاسی، فاکتەری ئابوری، فاکتەری کۆمەڵایەتی، فاکتەری سروشتی.

خولانەوە لەناو بازنەدا ديوى ناوەوەى ڕووداوەکانى کوردستانى عێراق کتێب

ئامادەکردن: نەوشيروان مستەفا ئەمين چاپى دووەم، چاپ و بڵاوکردنەوەى مەڵبەندى ئاوەدانى کوردستانى، شوێن؟ ١٩٩٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کارەساتى هەڵەبجە، کۆتايى ئەنفالى يەک.

زیاتر بزانە
١٩٨٤-١٩٨٨

خۆشترین ڕۆژی ئازادی و نزیکترین ڕۆژ لە مردن

کتێبێکی وێنەیی چاپکراوە. ئامادەکردن و وەرگێڕان: مەحموود حەمەئەمین مەحموود لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی ڕائید، سلێمانی، ساڵی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەلبومێکی وێنەییە سەبارەت بە هەڵەبجە لە کۆنەوە تا ڕووداوی کیمیاباران، بەژێرنوسی ئینگلیزیەوە.

دادگاییکردنی فرانس ڤان ئانڕات و دەرئەنجامەکانی

نوسین و کۆکردنەوەی: عەلی مەحمود محەمەد بەرگی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر. ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سوپاسنامەی هەڵەبجەییەک بۆ سەنتەری هەڵەبجە (چاک)، فرانس ڤان ئانرات کێیە؟ لە دادگا چی گوزەرا، بەسەرهاتی ڕۆژەکانی دادگا، ئەمڕۆ سەدام لە لاهای لە بەرامبەر تاوانی هەڵەبجە دادگاییکرا، تاوانی گوندی زێوە، شێخ موعتەسەم بەرزنجی لە لاهای بەتاوانی ئەنفالکردن دادگاییکرا، هەنگاوێک بەرەو بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدکردنی گەلی کورد، هەنگاوێک بۆ تێوەگلانی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکە کیمیاییەکان، ڕێگرییەکانی بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی کورد، ئەو عومەر خاوەرەی لەسەردەشت نەمرد، شایەتحاڵە گرنگەکە، ژەهرەکانی ئانرات ژاپۆنی و ئەمریکین، ئانرات زانیویەتی ئەم مادانە بۆ چەکی کیمیایی بەکاردێن، تەناکا لە ١٩٨٤ وە ئانرات دەناسێت، ئانرات و زانستی کیمیا، هەڵەبجە دادگای لاهای هەژاند، ئافرەتە بە هەڵوێستەکەی هەڵەبجە، دادگا لە بەرژەوەندی کورد تەواوبوو، ئانرات پەشیماننییە، دوای بینینی تراژیدیای هەڵەبجەش کیمیایی پەیداکردووە، بازرگانە ئازاکەی سەدام، سەرچاوەی بەڵگەنامەکان، کۆمپانیاکانی دیکە، پیشاندانی فلیم، عەلی حەسەن مەجید، کەمپەکان دۆزەخی خەڵک، تاوانی هەڵەبجە، ئەم دادگایە بۆ کوردەکان گرنگە، جاش جارێکی دیکە بەڵا بۆ کورد، داوای دانیا محەمەد، دادگا توانای سزای نییە، هەڵەبجە و جینۆساید و هاوکاریی ئێران، دەقی بڕیاری دادگا بە زمانی هۆڵەندی و کوردی، ناڕەزایەتی، تاوتوێی بەڵگەکان، سەلماندن، سزادان، داخوازیی کەسانی زیانلێکەوتوو، وەڵامێکی کورت بۆ بەڕێز محەممەد ئیحسان، ئەو پیاوەی دیمانەکان، هەموو قەرزارین، عەلی حەسەن مەجید و دۆزی ئانرات، تیمی پشکنینی هۆڵەندی و خەمساردیی بەرپرسانی کورد، بەڵگەنامە و دۆکۆمێنت. داوای قوربانیان و قەرەبووکردنەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بریتییە لە بڕیارەکانی دادگای هۆڵەندی بە زمانی ئینگلیزی و هۆڵەندی.

دەستخەتەکانی مەلا خالیدی ڕەباتی

ئامادەکردن: کاروان عوسمان خەیات چاپی یەکەم، چاپخانە: ؟، ٢٠١٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی سەییدەکانی عەبابەیلێ لە بناری شارەزوور، شێخ حەیدەری عەبابەیلێ، شێخ عەلی کوڕی شێخ حەیدەر، کوڕەکانی شێخ عەلی عەبابەیلێ.

دەورەی بابا جەلیل

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. هۆنراوەکانی بابا جەلیل و یارەکانی (دەدە بەگتر، میرزا دەودانی، سەمەن خانمی دەودان) لە یازدە بەنددا دەخاتەڕوو. ناوەڕۆکی هۆنراوەکان باس لە پێکران بە نوور و ڕۆشنکردنەوەی دڵ لە ئایینی یاریدا دەکەن‌.

دەورەی بابەناوس

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. بیست و یەک بەندە و هەر بەندێکی لە بابەتێکی ئایینی دەدوێت. زیاتر لە ڕێی ڕەمز و مەجازەوە باس لە خوداناسی دەکات. هۆنراوەکانی بابەناوسی جاف و یارەکانی تێدا تۆمارکراوه،‌ کە بریتین لە (دایە خەزانی سەرگەتی، قازی نەبی سەرگەتی، ئەحمەدی جاف).

دەورەی بابەسەرهەنگ

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. بیست و سێ بەندە و هەربەندێکی سەبارەت بە مەبەستێکی ئایینییە. ئاماژە بە فەرهەنگی ئایینەکانی دیکەش دراوە. زیاتر لە ڕێگەی ڕاست و ڕاستی و چاکە و خۆشبەختی دەدوێت. هۆنراوەکانی بابا سەرهەنگی دەودانی و یارەکانی تێدانوسراوە، کە بریتین لە(بابە قەیسەری هەورامی، بابە گەرچەکی هەورامی، بابە سرنجی کەلاتی، دایە تەورێزی هەورامی).

دەورەی باڵوڵ

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. بە زاری گۆرانی و لە دەورەی ئیسلامەتیدا نوسراوەتەوە. لە پازدە بەند پێکهاتووە و هەر بەندێکی سەبارەت بە مەبەستێکی ئایینییە. تایبەتە بە هۆنراوەکانی بالولی ماهی و یارەکانی، کە بریتین لە (بابە لوڕە و بابە ڕەجەب، بابە حاتەم، بابە نجومی لوڕستانی). لای یارسانەکانی هەڵەبجە بالول و یارانی، پێگەی تایبەتیان هەیە.

دەورەی پیر عالی

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. بە زاری گۆرانی و لە دەورەی ئیسلامەتیدا نوسراوەتەوە. لە پازدە بەند پێکهاتووە و هەر بەندێکی سەبارەت بە مەبەستێکی ئایینییە. تایبەتە بە هۆنراوەکانی بالولی ماهی و یارەکانی، کە بریتین لە (بابە لوڕە و بابە ڕەجەب، بابە حاتەم، بابە نجومی لوڕستانی). لای یارسانەکانی هەڵەبجە بالول و یارانی، پێگەی تایبەتیان هەیە.

دەورەی دزاوەر

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. لە بیست بەند پێکهاتووە و هەر بەندێکی بۆ مەبەستێکی خوداناسییە. لە هۆنراوەکانی سان سەهاکی بەرزنجی و یارەکانیەتی. لەمانەی خوارەوە پێکهاتووە:(پیر بنیامین و پیر داود و سەی میر ئەحمەد و مستەفا دەودان و دایە ڕێزوار).

دەورەی شاخۆشین

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. لە (٦٥) بەند و ئامۆژگاری پێکهاتووە. هۆنراوەکانی شاخۆشینی لوڕستانی و یارەکانی (جەلالە خانم و ڕیحان خانم و لزا خانم و خاتوون مەیزەرد و کاکەڕەدا و بابە بوزورگ و بابە هندوی لورڕستانی، بابە تایەری هەمەدانی، پیرشالیاری هەورامی) تێدا نوسراوەتەوە.

پێشتر 1
...
7 8 9
...
40 دواتر