کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

791 بابەت

جافرسان

نووسین: فهمی مرادی مولودی زمانی نووسين: فارسی انتشارات: ئارۆ ، چاپی یەکەم، چاپخانە: زیوەر، پاوە، ساڵی چاپ: ١٣٩٩ ناوەرۆکی پەیوەندیدار: باسکردنی ژیانی جافرسان و جۆری فەرمانڕەوایی و پەیوەندییەکان و بەرگری لە هەورامان، لە بەرامبەر نەیارانی ناوخۆ و دوژمنانی دەرەوەدا. لەگەڵ سەرکەوتن و شکستەکانیدا. کتێبەکە لەلایەن ڕەئوف مەحمود پوورەوە کراوە بە کوردی و مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان ساڵی ٢٠٢٥ چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

جەمیل نەوسودی سیاچەمانەچڕێکی تری هەورامان

نوسین: دارا محەمەد عوسمان هەورامانی چاپی یەکەم، چاپخانە، تەژنە، سلێمانی، ٢٠٢٤، سپاردن، ١٩٢٨، بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کەسایەتیی جەمیل نەوسودی، خەزێنەی گۆرانییەکانی، داهێنان لە ئاوازدا، دیدار و چاوپێکەوتن، جەمیل نەوسودی و میوزیک، نیشتمانپەروەریی هونەرمەند، ڕاوبۆچوونی ڕۆشنبیران لەسەر جەمیل.

جغرافیای مفصل ممالک دولت عثمانیە

ئامادەکردن: علی صائب دفعە اولی اولەرق، ابو الضیا، قسطنطینیە، ١٣٠٤-بابەتى پەيوەنديدار: موصل ویلایتی-سلیمانیە سنجاغی/ کلعنبر قضاسی

جغرافیة الممالک العثمانیة

ئامادەکردن: د.أحمد الشرقاوی، محمد عبدالعاطی محمد، یاسر أحمد محمد الطبعة الأولی، دارالبشیر للثقافة والعلوم، ؟، ٢٠١٨ بابەتى پەيوەنديدار: لواء سلیمانیة/ قضاء کلعنبر

جنایت جنگی حملات شیمیایی عراق در جنگ با ایران، چاپ اول

ئاماده‌كردن: محمد باقرنیكخواه بهرامی مركز اسناد وتحقیقات دفاع مقدس، 1391 شمسی. ناوەڕۆکی په‌یوه‌ندیدار: فاجعه‌ شيميايى حلبجه‌ (دولهت بعث عليه‌ ملت) جنگ در فراسوی مرز قرارگاه رمضان در جنگ عراق با ایران. (فارسی) ئامادەكار: رضا صادقی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، تهران، ١٤٠٣. لایەنی بڵاوكەرەوە: مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم كتێبە بەشێوەیەكی گشتی باس لە جەنگی ئێران و عێراق و ڕۆڵی قەرارگای ڕەمەزان لەجەنگ و دروستكردنی پەیوەندی قەرارگاكە لەگەڵ پارتە سیاسی و چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەكات. بەشێك لەو چالاكییانە لە سنوری ناوچەی هەڵەبجە بووە، بەتایبەت ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری10، كە لەم كتێبەدا بەشێكی بەرچاوی بۆ دابینكراوە. لە درێژەی باسكردنی هێرشی سەر شاری هەڵەبجە، باسکردن لە سنوری جوگرافیای سەربازیی ناوچەكە، مێژووی پلانی هێرشەكە و دواتر گرتنی شاری هەڵەبجە، پەرچەكرداری حكومەتی عێراقی بە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە، شەهید و بریندارانی چەكی كیمیایی و ئاوارەبوونی دانیشتووانی شار و دەرەنجام و كاریگەریی جەنگەكە، خراوەتەڕوو.

جنگ در فراسوی مرز قرارگاه رمضان در جنگ عراق با ایران.

ئامادەکار: رضا صادقی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، تهران، ١٤٠٣. لایەنی بڵاوکەرەوە: مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم کتێبە بەشێوەیەکی گشتی باس لە جەنگی ئێران و عێراق و ڕۆڵی قەرارگای ڕەمەزان لەجەنگ و دروستکردنی پەیوەندی قەرارگاکە لەگەڵ پارتە سیاسی و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکات. بەشێک لەو چالاکییانە لە سنوری ناوچەی هەڵەبجە بووە، بەتایبەت ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری١٠، کە لەم کتێبەدا بەشێکی بەرچاوی بۆ دابینکراوە. لە درێژەی باسکردنی هێرشی سەر شاری هەڵەبجە، باسکردن لە سنوری جوگرافیای سەربازیی ناوچەکە، مێژووی پلانی هێرشەکە و دواتر گرتنی شاری هەڵەبجە، پەرچەکرداری حکومەتی عێراقی بە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، شەهید و بریندارانی چەکی کیمیایی و ئاوارەبوونی دانیشتووانی شار و دەرەنجام و کاریگەریی جەنگەکە، خراوەتەڕوو. جنگ شیمیایی عراق علیه ایران بررسی نظامی و حقوقی ئامادەکار: دکتر شیرزاد خزایی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، ، تهران، پاییز ١٤٠٠ موسسه فرهنگی هنری و انتشارات مرکز اسناد و انقلاب اسلامی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بە شێوەیەکی گشتی باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات لەلایەن عێراقەوە دژی ئێران لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا. بەشێکی تایبەت کراوە بە باسی هێرشی سەر هەڵەبجە، کە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجر ١٠ و دواتر باس لە هێرشی کیمیایی سەر شارەکە دەکات و ڕەنگدانەوە کارەساتەکە لە میدیا جیهانیەکاندا، هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر عێراق لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هەڵوێستی بەرپرسانی عێراقی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە ناوخۆیی نێودەوڵەتییەکان. دواتریش بە وردی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور، تایبەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەخاتەڕوو.

جوانی هەورامان و هەسارە گەشەکاش

نوسین: سید صدیق حەمەصاڵح سەرگەتی چاپخانەی پیرەمێرد، چاپی یەکەم، هەڵەبجە، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە مێژووی چەند کەسایەتییەکی هەورامان و چەند بنەماڵەیەکی ناودار، کە لە ناوچەکەدا ژیاون.

جوغرافیای تاریخی کوردستان

ئامادەکردن: جلال الدین شافعی کورد چاپی یەکەم، انتشارات: ن والقلم، چاپخانەی بەهرام، تاران، ١٣٧٨ بابەتى پەيوەنديدار: شارەزوور، شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی، شێخ محەمەد بەهادین، شێخ عومەر زیـائەدین(فـەوزی)، شێخ عەلادینی نەقشبەندی.

جوگرافیای ناوچەی هەورامان و دەرامەتە ئاوییەکانی

نوسین: ڕێباز حەمەغەریب هەورامانی. چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جوگرافیای سروشتی ناوچەی هەورامان، سنور و ڕووبەری ناوچەی هەورامان، بونیاد و پێکهاتەی جیۆلۆجی، دەرامەتە ئاوییەکانی ناوچەی هەورامان، شیکردنەوەی جۆری و تایبەتمەندییەکانی دەرامەتە ئاوییەکان، شیکردنەوەی جوگرافی بۆ بڕی بەکارهێنانی دەرامەتە ئاوییەکان لە ناوچەی هەوراماندا، ڕۆڵی جوگرافیا و جیۆمۆرفۆلۆجیایی ناوچەی هەورامان و کاریگەریی لەسەر چالاکییە مرۆییەکان، شوێنی جوگرافی، پاشماوە دێرینە مێژوویی و ئایینیەکانی ناوچەی هەورامان.

جينۆسايدى کورد لە ڕوانگەى ياساى تاوانکاری نێودەوڵەتييەوه

ئامادەکردن: ئاوارە حسەين چاپى يەکەم، چاپخانەى حەمدى، ٢٠١٧ بابەتى پەيوەنديدار: جينۆسايدى کورد لە باشورى کوردستان، شايەتحاڵ و ڕزگاربووانى جينۆسايدى هەڵەبجە، کەيسى جينۆسايدى هەڵەبجە.

جينۆسايد لە عێراقدا پەلامارى ئەنفال بۆ سەر کورد

ئامادەکردن: ميدڵ ئيست وۆچ چاپخانەى تيشک، سلێمانى، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکى، هێرشى کيميايى ١٦ى مارت بۆ سەر هەڵەبجە، گيراوەکانى بلە و هەڵەبجە.

جینۆساید و تاوانەکانی عێراق دژ بە گەلی کوردستان

ئامادەکردن: یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاپۆرتی هاوپێچی کیمیاباران تایبەت بە هەڵەبجە

جینۆسایدی کوردستان

نوسین: تەها سلێمان چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جینۆسایدی هەڵەبجە، ئەلبومی وێنەکان

جینۆسایدی هەڵەبجە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا

ئامادەکردنی: د. کارزان محەمەد چاپی دووەم، چاپخانەی ئاسیا، ٢٠١٨، سلێمانی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەرشیفی ڕۆژنامە و گۆڤارە ئێرانییەکان، کە ساڵی ١٩٨٨ دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجەیان نوسیوە. گەڕانی زۆر بە ئەرشیفی وڵاتانی عەرەبیدا، ئەرشیفی تایبەتی ئامادەکار. وێنە و ناونیشانی ڕاپۆرتی ئەو ئاژانس و بڵاوکراوانەی بە زمانی نوسینی خۆیان تێدابڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨و کارەساتەکەیان بە ڕاپۆرتی وێنەیی و هەواڵ گەیاندووەتە دەرەوە. لەم چاپە نوێیەدا دوو پاشکۆی گرنگی بۆ زیادکراوە.

چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور

کۆکردنەوە و ڕیزکردن و پێشەکی و لەسەرنوسین: عەلی شارەزووری چاپخانەی الحوادث، بەغدا، ١٩٨٢. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردیی ناوچەی شارەزوور

چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەدئاوا

نوسین: موحەمەد سابیر ئەحمەدئاوایی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئاوڕدانەوەیەکە لە گوندی ئەحمەدئاوا لەلایەنەکانی: شوێنی جوگرافی، مێژووی ئەحمەدئاوا، شارۆچکەی خورماڵ، شوێن و شوێنەوارەکانی ناوچەکە، ئاوەدانکردنەوە و بنەماڵەکانی، قوتابخانە، مزگەوت، ڕێگاوبان و بەشداریکردنیان لە سیاسەت و شۆڕشەکاندا و خستنەڕووی چەند وێنەیەکی کەسایەتییەکانی.

چەردەیەک لەمێژووی عەشرەتی شەمێران

نوسین و ئامادەکردن: ئارام مەجید علی چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە مێژووی عەشیرەت و ناوچەی شەمێران دەکات. بۆچوونەکان لەسەر ناولێنان، ئاوەدانکردنەوە و ئەو گوندانەی، کە دەکەونە سنورەکەوە‌، تیرە و هۆزەکانی، ئاین و کلتور و هونەر، کاریگەرییەکانی شەڕی هەشت ساڵەی (عێراق - ئێران) و بەشداریکردنی خەڵکەکەی لە سیاسەت و شۆڕشەکاندا دەخاتەڕوو و لەکۆتایشدا کۆمەڵک وێنە و نەخشەی لەخۆگرتووە.

چەکی کیمیایی

نوسین: حسێن هەڵەبجەیی چاپی ؟، چاپخانەی ؟، لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: زانیاریی هەمەلایەنە لەسەر گازی کیمیایی، کۆمەڵێک وێنەی ڕەشوسپیی تایبەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە.

چەکی کیمیایی لە جەنگدا لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ

نوسین: دکتۆر بایەزید حەسەن عەبدوڵا چاپی یەکەم، ناوەندی غەزەلنوس، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەرنامەی چەکی کیمیایی عێراق و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالدا.

چەمکێک لە مێژووی کارەساتەکانی کوردستان و ھەڵەبجەش لە مێژوودا

نوسین: حسین خەلیفە محمد چاپخانەی لەسەر نییە، ساڵی چاپ ١٩٩٩، سلێمانی، چاپی یەکەم ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ھەڵەبجە و ئەدەب، ھەڵەبجە و شۆڕش، من ھەڵەبجەم لە مێژوودا، کورتە مێژوویەکی کارەساتەکانی ھەڵەبجە، ھەڵەبجە لە مێژووی کوردستاندا.

پێشتر 1
...
5 6 7
...
40 دواتر