جنگ در فراسوی مرز قرارگاه رمضان در جنگ عراق با ایران.

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


ئامادەکار: رضا صادقی

ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، تهران، ١٤٠٣.

لایەنی بڵاوکەرەوە: مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس

ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم کتێبە بەشێوەیەکی گشتی باس لە جەنگی ئێران و عێراق و ڕۆڵی قەرارگای ڕەمەزان لەجەنگ و دروستکردنی پەیوەندی قەرارگاکە لەگەڵ پارتە سیاسی و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکات. بەشێک لەو چالاکییانە لە سنوری ناوچەی هەڵەبجە بووە، بەتایبەت ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری١٠، کە لەم کتێبەدا بەشێکی بەرچاوی بۆ دابینکراوە. لە درێژەی باسکردنی هێرشی سەر شاری هەڵەبجە، باسکردن لە سنوری جوگرافیای سەربازیی ناوچەکە، مێژووی پلانی هێرشەکە و دواتر گرتنی شاری هەڵەبجە، پەرچەکرداری حکومەتی عێراقی بە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، شەهید و بریندارانی چەکی کیمیایی و ئاوارەبوونی دانیشتووانی شار و دەرەنجام و کاریگەریی جەنگەکە، خراوەتەڕوو.

جنگ شیمیایی عراق علیه ایران بررسی نظامی و حقوقی

ئامادەکار: دکتر شیرزاد خزایی

ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، ، تهران، پاییز ١٤٠٠

موسسه فرهنگی هنری و انتشارات مرکز اسناد و انقلاب اسلامی

ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بە شێوەیەکی گشتی باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکات لەلایەن عێراقەوە دژی ئێران لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا. بەشێکی تایبەت کراوە بە باسی هێرشی سەر هەڵەبجە، کە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجر ١٠ و دواتر باس لە هێرشی کیمیایی سەر شارەکە دەکات و ڕەنگدانەوە کارەساتەکە لە میدیا جیهانیەکاندا، هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر عێراق لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هەڵوێستی بەرپرسانی عێراقی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە ناوخۆیی نێودەوڵەتییەکان. دواتریش بە وردی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور، تایبەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەخاتەڕوو.

ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف

10

هاوبەشی پێبکە