ڕاپۆرتی پەرەپێدان و بەبازاڕکردنی هەنار

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-11


ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەیەکی (ڕێکخراوی هەڵوێست)ـە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی HIA هەنگاری لە ماوەی شەش مانگدا لە هەڵەبجە تایبەت بە بەرووبوومی هەنار لە ساڵی ٢٠٢١دا جێبەجێکراوە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب (ڕێباز)، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، جێبەجێکار: زەینەب ئەحمەد فەتاح، ئەرسەلان محەممەد، ئەندازیاری کشتوکاڵی: ئومێد ئەحمەد حەمە. بەشی یەکەم پوختەیەکی پڕۆژەکەیە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە ڕێنمایی جوتیاران و کردنەوەی خولی یەک مانگی بۆ جوتیاری ناوچە جیاجیاکانی هەڵەبجە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ١٠٠ جوتیار و ڕاوێژ لەگەڵ چەندین پسپۆری کشتوکاڵیدا کراوە و ئامانجەکان خراونەتەڕوو. بەشی دووەم توێژینەوەی مەیدانیی پڕۆژەکەیە لەسەر بەرووبوومی هەنار و ئاستەنگەکانی باخداری، پارێزگای هەڵەبجە وەک نمونە. بەشی یەکەمی میتۆد و پێناسەی چەمکەکانە. بەشی دووەم زانیارییە گشتییەکانی باخی هەنار و نمونەی لێکۆڵینەوەکەیە، شوێنی باخی بەشدابووان، سەرچاوەی ئاوی، تەمەنی باخەکان، ڕووبەری باخەکان، شێوەی باخەکان، جۆری چاندن. بەشی سێیەمی ئەرکە سەرەکییەکانی باخداری، جۆری ئاودێری، بژارکردن، بەکارهێنانی پەینی کشتوکاڵی، پشکنینی کشتوکاڵی، سەرچاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی باخداری، نەخۆشییەکان، زیانی نەخۆشییەکان. بەشی چوارەم هەماهەنگی حکومەت و جوتیاران، جوتیاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، مۆڵەتی باخداری، بەدەمەوە هاتنی حکومەت، ئەو کێشە و گیروگرفتانەی ڕوبەڕووی جوتیاران دەبنەوە، بەرپرسیاریەتیی کەرتی کشتوکاڵ، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی پیشەی باخداری، پیشەی باخەوانەکان، بەرهەمی ساڵانەی هەنار، شێوازی فرۆشتنی بەرهەمی هەنار، ڕێگاکانی ساخکردنەوەی بەرهەم، دەرئەنجام. بەشی پێنجەم، فۆڕمی زانیاریی تایبەت بە جوتیاران، بڕوانامە، ناو و شوێنی ئەو جوتیارانەی، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە سەبارەت بە باخداری، وێنەی بەشێک لە چالاکییەکان.

سەرچاوەکان:

  1. کتێبی چاپکراوی ڕاپۆرتەکە، ٢٠٢١.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (جەوهەر عەزیز)، ڕێکخەری پڕۆژەکە، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

39

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.