بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
ئامادەکردن: وەزگێڵ نوورى حەمەعەلى چاپى يەکەم، چاپخانەى پيرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەمک و مێژوو و جوگرافياى گريانە، ڕەچەڵەکى دانيشتوانى گريانە، ژيان و پەيوەندیى کۆمەڵايەتى لاى گريانەييەکان، بنەماکانى ئابوورى لە گوندى گريانە، ئايين و دابونەريتى کوردەوارى لە گريانەدا، فەرهەنگ و کلتور و پێگەى گريانە لە شۆڕشەکاندا.
نوسین: ئیبراهیم مەیکە عەلی چاپی یەکەم، چاپخانەی پەیڤ، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دەروازەیەکی پێشەکی، ڕەگوڕیشەی مێژووی گوندەکە، ناوی کانی ژنانی گوندەکە، مێژووی تازەی گوڵپ، ناوی گوند، هەڵکەوتەی جوگرافیی، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی. پێمخۆشە هەندێک لەسەر دیمەنەکانی زەماوەنگەی دامەزراندن و دروسکردنی قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و کارەبا، مامۆستاکانی قوتابخانەکەی، بۆچی ئاوەداننەکراوەتەوە، ڕۆڵی گوڵپ لە شۆڕشدا، پاشکۆی وێنە و بەڵگەنامەکان.
ئامادەکردن و نوسین: عەبدوڵا عەلی عەزەم(بەرئاسۆیی). چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروخ، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەلەسۆ و ناوی تەواوی، بەلەسۆ و سروشت، بەلەسۆییەکان و دابونەریت و هەرەوەزی و هاوکاری، پیشەی تایبەت و دانیشتوانی گوند، ڕۆڵی ژنانی بەلەسۆ، ژن و ئەدەب و هونەر، بەلەسۆییەکان و ئایین، بەلەسۆییەکان و ڕاگواستن، گوندی بەلەسۆیی ئێستا، هەڵکەوتەی گوندی بەلەسۆ.
ئامادەکردن: سیاوش پارسانژاد چاپ اول، نشر نیما، اسن، المان، ٢٠٠٢ بابەتى پەيوەنديدار: اقامت در کردستانی عراق (حلبجە).
نوسین: هادی ڕەشید بەهمەنی چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامان بە گشتی، سنوری گۆرانستانی دێرین، گۆرانەکان کێن، کۆمەڵەی زەنگەنە، باجەڵانی، شەبەک، قەڵخانی، لوڕ، کاکەیی، سەرچاوە بۆ سەلماندنی گۆرانبوون، نەخشەی شوێنی لەدایکبوونی هەندێک شاعیر، زمانی کوردی گۆرانی (هەورامی)، ساڵە و گۆرانی، چەند وانەیەک بۆ فێربوونی هەورامی، پەندی پێشینان، مەتەڵ، چیرۆک، پەخشان، فەرهەنگ.
نوسینی محمد محمد سەعید چاپی یەکەم، ٢٠١٦، ناوی چاپخانە و شوێنی چاپی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆکردنەوەی کۆمەڵێک زانیارییە لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکانی هەڵەبجە، کە دوای کیمیابارانکردنیان گۆڕیان بۆ هەڵکەندراوە و بە کۆمەڵ تیایاندا نێژراون، کتێبەکە ڕێبەرێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بە دوای گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا بگەڕێن.
نوسین: بەکر حەمەسدیق عارف بڵاوکراوەی زنجیرەی پڕۆژەی ١٠٠ کتێبی کوردی چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ١٩٩٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: بەردی بناغەی هەڵەبجە، بەشی دووەم: ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵکی هەڵەبجە، بەشی سێیەم: خەڵکی هەڵەبجە و سیاسەت.
ئامادەکردن: صادق شێخ عوسمان سازانى چاپى يەکەم، چاپخانەى پيرەمێرد، سلێمانی، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى يەکەم: سازان لە ديرۆک و هەنووکەدا (وشەى سازان لە نێوان (سازان و ساسان)دا، بەرکوڵێک، بووکى سەرسنور، سازانى دێرين، پێکهاتەى دانيشتوانى گوندى سازان لە ديرۆکدا، بنەماڵە و خانەوادە پێکهێنەرەکانى گوندى سازان لە سەدەى بيستەمدا، پڕۆسەى ڕاگواستنى گوندەکان ١٩٧٧-١٩٧٩، چرۆى هيواى پاش ڕاپەڕين، پێگەى جوگرافى، پێگەى گەشتيارى، پێگەى کۆمەڵايەتى و ڕۆڵى ئايينى و زانستى، بۆ مێژوو، چالاکیى بە کۆمەڵ لە سازاندا، نەريتى لادێ و يارييە ميللیيەکان لە سازاندا، هەوار گواستنەوە، سازان لەڕووى خزمەتگوزاریى فەرمييەوە، پێگە و هەڵوێستى نەتەوەيى و سياسى، نمونەيەک لەسەر هۆشياریى سياسيى و چالاکیى ڕێکخراوەيى لە سازاندا، پێگەى ئابورى، سەرچاوەکانى دەرامەت لە سازاندا، پيشەزانى لە سازاندا، چەند بەهرەدارێک لە سازاندا، مووچەخۆرانى ميرى لە ڕابردووى سازاندا، موختارەکانى سازان، چەند يەکەمينێک لە سازاندا، لە ناچاريدا حەرام حەڵاڵ دەبێت، چەند يادەوەرييەک سەبارەت بە بژێوى لە پەنجاکان و شەستەکانى سەدەى بيستەمدا، دۆخێکى نامۆ و ئاماژەيەکى تاڵ، کۆڵنەدان. بەشى دووەم: باپيرە و وارێ نوێ (چەند دێڕێکى پێويست، وتەيەک، سەرەتاى ژيان و زێدى شێخ مۆمن، سەرەتاى کۆچ، قۆناغێکى تر لە ژيانى شێخ مۆمن، کۆچى خێر و فەڕ، گۆڕى پياوچاکانى تر، بەرهەمى نوسراوى شێخ مۆمن، شێخ مۆمن لە دۆستانى خوا بووە، کەرامەت خەڵاتى پەروەردگارە، ڕەچەڵەک (نەسەب)ى شێخ مۆمن، زانياریى سەبارەت بە نازناوى نەوەکانى شێخ محەممەد، لاپەڕەيەک لە ژيانى ئەدەبیى شێخ حەسەن (بولبول)، ڕاستکردنەوەى سێ هەڵەى مێژوويى، ڕوونکردنەوەيەک.
ئامادەکردن: د. فايەق محەمەد گوڵپى چاپى يەکەم، سلێمانى، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: زامى هەڵەبجە کۆن دەبێت ژانى هەڵەبجە زۆر دەبێت، گەڕان بەشوێن شەهيدەکانماندا و بينينى بريندارەکانى چەکى کيميايى، کارەساتى هەڵەبجە لە دواى ڕاپەڕين.
نوسین: کەمال هەورامی چاپخانەی بەهەست، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییش وێستگەی پێش دادگاییکردن، کاک جەلال و من دادوەری بە جیا، ڕەوشی مرۆڤ لەبەردەم سەپاندنی فەرمانی لەسێدارەداندا، ئێمە لە مەرگ یاخیدەبووین و ئەویش بە خەمێکی قوڵ پێشوازی لە ئێمە دەکرد، بە پەلاماری کتوپڕی سیمای ترسێکی گەورە دەشکێنێت، سیوسێ ژەم نان ناخوات و منەتیش بەسەر کەسدا ناکات، لە دوا ساتەکانی ژیانیشدا، ژێرباری فەرمانەکانی دوژمن ناخرێت، خوێندنەوەیەک بۆ هۆڵی لەسێدارەدان و تێڕامانێک لە ئاکامەکانی، شەهید جەلال عەلی عەبدوڵا لە چەند دێڕێکدا.
نوسن: خەلیل سەرکانی چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٠٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی کوردستان، گۆڕینی جێوپۆلەتیکی کوردستان، لە جەنگەوە بۆ ئەنفال، هەلومەرجی نوێ و کەوتنەخۆی سەرکرایەتیی یەکێتی، نەخشە و هەنگاوەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕاپەڕین، ئۆردوگای زۆرەملێی نەسر، ئۆردوگای زۆرەملێی باریکە، شارۆچکەی عەربەت و ئۆردوگاکەی، هەڵەبجەی تازە، ئۆردوگای زەڕایەن.
نوسین: سەرحەد یونس محەمەد چاپی یەکەم، ٢٠١٨، چایخانەی هێڤی، هەولێر، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پانۆرامای ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان و عیراق و جیهانە لەماوەی نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ٢٠١٨.
نوسین: حەمەی فەرەج هەڵەبجەیی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانییە. چاپی دووەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە ئەو شارەی من تێیدا لەدایکبووم، هەرزەکاریم، ڕاپەڕینەکەی ساڵی (١٩٥٤)ی هەڵەبجە، ئەنجومەنی شاری هەڵەبجە، گروپی گەنجانی هەڵەبجە، ڕێکخراوی پارتی لە هەڵەبجە بەنهێنی، مامجەلال سەردانی شارەزووری کرد، مەفرەزەی سەرەتاییمان دروستکرد، چەمی ئەحمەدئاوا، مەخفەری بیارەمان کردە بارەگای لق، پێکهاتنی هێزی چەکداری، یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە ناوچەی هەڵەبجەدا، ڕووداوەکەی گوندی ئەحمەدئاوا، بە سزاگەیاندنی چەند تاوانبارێک، شەڕی سەر چاوگ، شەڕی زەڵم، گرتنی مەخفەرەکانی تەوێڵە و سۆسەکان و بیارە، باوەکۆچەک.
نوسین: حەمەی فەرەجی هەڵەبجەیی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانییە چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕاز، سلێمانی، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خاپورکردنی گەڕەکی کانیی عاشقان، کیمیابارانی هەڵەبجە.
نوسین: حەمەی فەرەج هەڵەبجەیی چاپی سێیەم، چاپخانەی ڕۆمان، سلێمانی، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاپەڕینەکەی ساڵی(١٩٥٤)ی هەڵەبجە، ناوی هەندێک لەو کەسانەی هەمیشە لە بیرەوەریمدا دەمێننەوە.
چاپخانەی هاوار، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوەی یادەوەریی کۆمەڵێک بەرکەوتووی چەکی کیمییایی هەڵەبجەیە.
نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی دووەم، سلێمانی، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ژیاننامەی ئەو میدیاکار و فۆتۆگرافەرانەی کاریان بۆ گواستنەوەی هەواڵی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە کردووە. * (جمیل قادر) بەناوی (کنا فی حلبجە) کردویەتی بە عەرەبی و لە (چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٢) چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئامادەکردن: د. هێرش محەمەد ئەمین چاپی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، سلێمانی، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بیرەوەریی نوسەرە لەسەر هەڵەبجە و سەرەتای هێرشەکە بۆ سەر هەڵەبجە.
ئامادەکردن: ئيدريس سيوەيلى چاپى يەکەم، چاپخانەى شڤان، لە بڵاوکراوەکانى ڕۆژنامەى کۆمەڵ، سلێمانى، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مامۆستا سديق عەبدولعەزيز، سەڵاحەدين محەممەد بەهادين، مەولود باوەمراد، عەلى عەبدولعەزيز، مامۆستا ئەحمەد کاکەمەحموود، مامۆستا جەعفەر موستەفا، مامۆستا حەسەن شەمێرانى، مامۆستا محەمەد ڕەئوف.
نوسین: حەمەهاواری دأڕشتنەوەی سەڵاحەڕەش، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی، ١٩٩٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لە شارەوە بۆ شاخ، تەشکیلاتی مەفرەزەکان، شەهیدبوونی حەوت پێشمەرگە، وەڵامی نامەکەی کاک شێخ عەلی، لە گوندی گریانەوە.