کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

791 بابەت

گەوهەری حەقیقەت(لە ژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی) ٤

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی. (ئەحسەن) بەرگی چوارەم،. چاپی یەکەم. ٢٠١٨، چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣١٠٠ ساڵی ٢٠١٨، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٤٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لە هەندێک لە بەشەکانیدا، بۆچی بیارەی بەجێهێشت، باسی هیجرەتی سیراجەدین، سێکوچکەی عەقڵ و عیلم و دانایی، پەیوەندیی نێوان سیراجەدین و مامۆستای مودەریس، بیرەوەرییەکی شێخ عبدالمجیدی نێرگسەجاری، بنەمای ئەزهەری کوردستان، هەندێک تەفسیری ناوازەی شێخ بۆ قورئان، هەندێک کەرامات و خەواریق، خەتیبی سلێمانی و موفتیی هەڵەبجە لەلایەن مەلا مستەفاوە دەچنە دووڕووە، بەرچاوڕوونی و ڕۆڵی حەزرەتی نەجمەدین، شێخ عوسمان و ناوچەی باوەجانی، هاتنی بارام سوڵتان و موسڵمانبوونی، هێورکردنەوەی فەقێی بیارە، عەواڵان، زیارەتی پیرشالیار، پێشەکیی جەنابی فەنایی، توێژینەوە لەسەر خزمەت و ڕۆڵی گرنگی شێخ عوسمان، پرس و ڕاوێژی سەرکردە کوردەکان، حەزرەتی شێخ و هەورامی، ڕۆڵی ئافرەتە موریدەکانی تەوێڵە و بیارە، وەسیەتنامەکان بۆ ئەحبابی.

گەوهەری حەقیقەت(لە ژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)٥

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن). بەرگی پێنجەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣١٠٠ ساڵی ٢٠١٨، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٥٥ شێوەی ئیجازەپێدانی حەزرەتی شێخ، نامەی عەلادین سەجادی، هەندێک بەسەرهات، تەشریفی شێخ بۆ بۆکان و گوندی زەمبیل، گێڕانەوەی چەند مامۆستایەک، مەستورەی ئەردەڵانی، هەندێک کەرامات و بەسەرهات و چەندین نامە، چەند دیکۆمێنت و قەواڵەی ئەو سەردەمە، سەفەری حەجی شێخ، نامەی شێخ بۆ جەمیل و شێخ نورەدینی موفتی، شێخ خالدی موفتی و حەزرەتی شێخ، بیارە گەلێک کەسی پێگەیاند، نامە و ڕازی نێوان شێخ و شەکیب، عەلی میرزا عارف و چەند نامەیەکی شێخ، شێخ و نەیارانی، شای ئێران و شێخ، گرنگیدان بە زانایان، شێخ گەیشتە تەوێڵە، شێخ و زیارەتی باوباپیرانی، شێخ و چەکداری، پەیامی شێخ بۆ ناوچەکانی سنە و مەریوان، ئەزهەری کوردستان ١٩٧٩-١٩٨٠، چۆڵکردنی بیارە، مەولودنامەی ١٩٨٠-١٩٨١ی بیارە، هەندێک بابەتی تر.

گەوهەری حەقیقەت(لە ژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)٦

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن). بەرگی شەشەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٥٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەخێرهاتنەوەی شێخ لەلایەن عەللامە عەبدولکەریمی مودەڕیس و وەزیری ئەوقاف و وەفدی حکومەت لە بیارە، نامە و ڕاسپاردەکانی شێخ و جەنابی موفتی، نامەی شێخ بۆ موفتی لە خەرپانی، ئیجازەنامەی شێخ عبدالرحمانی بەرگرتکە، کە شێخ نەجمەدین ساڵی ١٩٢٥ پێیداوە، سەردانی شێخ عەبدوڵای شێرکاوەیی بۆ هەڵەبجە و بیارە، سەردانی شێخ بۆ ماڵی شێخ قادری چوێسە، فڕۆکەخانەی بەغداد و بەسەرهات و کەرامات، مەلا محەمەدی شارەزووری، مەلا مەحمودی نیگڵ، نامەی مەلا کەریم بۆ وەکیلی وەزیری ئەوقاف، هەندێک نامە و کەرامات، موریدە ناودار و زاناکانی شێخ، کۆچکردنی شێخ بۆ بەغداد، چارەسەری هەندێک نەخۆشی و داڵدەدانی چەند کەسێک، حەزرەتی شێخ لە هەولێر، هێرشی بەعس بۆ سەر حوجرە و مزگەوتەکان، سەردانی شێخ بۆ باریکە، کێشەی موریدانی ڕۆژهەڵات، شێخ و مەلا باقری بالک، هۆنراوەیەکی تاهر بەگ بۆ بیارە و پیرانی هەورامان.

گەوهەری حەقیقەت(لە ژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)٧

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) بەرگی حەوتەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٥٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕۆڵی گرنگی شێخ و نیشتمانپەروەری، وەفدێکی ئەمریکی و ڕای لەسەر بارزانی، هەندێک گێرانەوە و نامە و بەسەرهات، فریای هەڵەبجەییەکان بکەوە، تەشریفی شێخ لە چەند شوێنێک، باسێکی ئیجازەنامە، هەندێک بەسەرهات، حەزرەتی عەلائەدین و بیارە، خەوێکی عیزەت دووری، حەزرەتی مەلانا، ئادابی تەریقەت، کە شێخ دایناوە، دکتۆرە موریدەکانی شێخ، گێڕانەوەکانی سەلاحی موهەندیس، چارەسەری بیست نەخۆشیی باو، دەربارەی کانزاکانی کوردستان، هەندێک نامە و دیداری تر، پەیوەندیی شێخ و زانایان، هەندێک نامە و وەڵام، دەربارەی سیاسەت و کاری حیزبی، ڕاڤەی تەریقەت و باسی ڕابیتە، نامە بۆ زانایانی ڕۆژهەڵات، ١٠ کەراماتی شێخ، تەمەسوکی شێخ عبدالباست، نامە و وەڵامەکانی شێخ، ئادابی تەریقەتی قادری، گەشتی شێخ بۆ ئیسپانیا، شیعر و نامە و ژیاننامە، شێخ عوسمان وەک کتێبە.

گەوهەری حەقیقەت(لەژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)٨

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی (ئەحسەن) بەرگی هەشتەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٥٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شێخ لە خانەقای بەغداد، شارەزایی شێخ لەشوێن، نامەیەکی دەنگی و وەرگێڕانەکەی، مەلا باقر و عەلائەدین و شەوی بەرات، لە مەلای کوردستان دەترسم ببنە شیعە، زیارەتی پێی عەلادین بوو کردمی بە موفتی عێراق، هاتنی شێخ بۆ بانە، مەلا مەحمودی موفتی، حەزرەتی شێخ و ڕدێن، سەردانی فەللوجە، سەردانەکانی شێخ بۆ سلێمانی، نەقشبەندی و خەمی وڵات، هیممەتی شێخ لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، دانپێدانانی پارێزگار بۆ کیمیایی، نوگرەسەلمان و بەرحوشتر، چەندین بەسەرهات و گێڕانەوەی تر، حەزرەتی شێخ و زیارەتی سەلمان، نیەتی پاکبوونەوەی هەڵەبجە، بەزەیی و چارەسەر، چەند نامەیەک، کۆچی شێخ بۆ دزڵی و دزاوەر و تەوێڵە و بیارە، سەردانی ئایەتوڵا مەردۆخ.

گەوهەری حەقیقەت(لەژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)٩

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) بەرگی نۆیەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: عەمیدی ئالی عوسمانی، پەیڕەوانی تەریقەت، تەسەوفی ئیسلامی، پەیوەندیی تەریقەتەکان و سیاسەت و دەسەڵات، پەیامی شێخ بۆ مورید و مەنسوبەکانی قادری و نەقشبەندی، ڕژێم و مەسەلەی کورد، نامەی مامجەلال و هەڵسەنگاندنی شێخ، شێخ و ماڵی شێخی چوێسە، خەتمەی نەقشبەندی، چەندنامەیەکی شێخ، لە سیراجەدینەوە بۆ سیراجەدین، سەفەر و گەشتەکانی بۆ دەرەوە، هەندێک نامە و پەیوەندی و گێڕانەوە، زیارەتی شێخ بۆ موسڵ، شێخ (٢٠٠) موریدی ئافرەتی هەیە، داستانێکی گرنگ، شێخ و مامۆستا شێخ مەعروفی ئیلیاسی، کاتبی شێخ، شێخ و سەید دینەی، لە خانەقادا نەخۆشی ناگوازرێتەوە، میرزا ئەحمەدی بیارە، حەسیبەخانی خوشکی، چەندین نامەی شێخ عەلادین و شێخ عوسمان،.

گەوهەری حەقیقەت(لەژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)١٠

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) بەرگی دەیەم،، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند نامەیەکی شێخ عەبدوڕەئوفی بێژوێ بۆ شێخ، نامەی شێخ مەلا عەلی، سەردانی مامۆستای بێژوێ بۆ بیارە، چەند نامەیەکی مامۆستای بێژوێ، نامەی شێخ عەلادین بۆ شێخ عوسمان، حکومەتی کوردستان، چەند کەرامات و چەند نامەیەکی باوکی، بەجێهێشتنی عێراق، شێخ لە ئوردون، شێخ ئەحمەدی کەفتارۆ، ١٢ مەلای ناوداری ئەو وڵاتە لەبەردەم شێخدا، چارەسەری، دروستکردنەوەی خانەقای بیارە، نیگەرانیی شێخ دەربارەی ئاوەدانکردنەوەی خانەقای تەوێڵە، نامەی شێخ بۆ مامجەلال و وەڵامەکەی، زیارەتی وەفدێکی بزوتنەوە، شێخ یەکەم کەسە وەسفی ئایدزی دانا ١٩٨٣.

گەوهەری حەقیقەت(لەژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)١١

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) یازدەیەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نامەی شێخ بۆ شێخ موحسینی موفتی، نامەیەک بۆ موریدانی نەقشبەندی، نامەی شێخ سابت، نامەیەک بۆ شێخ یوسفی ڕفاعی، ڕاسپاردەی موریدان، نامە بۆ مودەریس، ڕاز و نیازی جەنابی موفتی، چەند نامەیەکی شێخ بۆ بەندە، نامەیەکی شێخ عەدنان بۆ شێخ، چەند نامەیەکی شێخ بۆ سوڵتان قابووس و پەنا بۆ خانەقای ئەستەنبوڵ، چەند نامە و وەڵامە نامە لە نێوان شێخ و کەسانی تردا، گرنگیدانی شێخ بۆ ئاوەدانکردنەوەی تەوێڵە و بیارە، سواڵکردن بەناوی خانەقاوە و هەڵوێستی شێخ، تەولیەی خانەقای تەوێڵە و بیارە، هەندێک نوسخەی دوعا بە فەرمانی شێخ نوسراونەتەوە، نامەیەکی شاکەلی، نامەیەک لە ئوردونەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەهلی عێراق، شێخ و سەرکردەکانی کوردستان(کاک مەسعود، مامجەلال)، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، دوا نامەی بۆ کاک مەسعود.

گەوهەری حەقیقەت(لەژیان و کەسایەتی قوتبی تەریقەت حەزرەتی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی)١٢

دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) دوازدەیەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ١٠٧٠ی ساڵی ٢٠٢٣ە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند نامەیەکی تری شێخ، هەڵوێستی شێخ و بارودۆخی کوردستان، ئاڵوگۆڕی هەندێک نامەی تر لە نێوان شێخ و زانایان و ناوەندەکاندا، نامەی شێخ سەفائەدین نەقشبەندی، نامەی شێخ بۆ مەلا عوسمانی هەڵەبجە، نامە بۆ جەنابی مودەریس و مەلا و زانای تر، گەڕانەوەی بۆ کوردستان، ڕۆڵی نێوندگیریی شێخ، نامەیەکی مەلا مستەفا بۆ شێخ، دوا ساڵەکانی ژیانی شێخ، حەرەمی حەزرەتی شێخ، وەسیەت بۆ حەرەمی، نامەیەکی شێخ بۆ ئەوانەی بە ناوی تەریقەتەوە خۆیان دەژیەنن، خوداحافیزی لە مورشید، دوا مانگ و ڕۆژەکانی.

گڵێجاڵ، ناوەندی ناحییەی بەمۆ، لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا

نوسین: کۆمەڵێک توێژەر چاپی یەکەم، سلێمانی، چاخانەی ناوەندی خاڵ، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لایەنەکانی: مێژوویی، جوگرافیایی، شوێنەواری، کەلەپوور و پێکهاتەی دانیشتوانەکەی، کارەسات و ڕووداوەکانی، خراونە‌تەڕوو.

گوزەرێک بە جانجاندا

نوسین: عەلی محمد معروف ناسراو بەعەلی دەلاک. چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: یادێکە لە کۆچکردوانی گوندی جانجان لە ساڵی ١٨٨٩ بۆ ٢٠٢١. باس لە هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی، ناوی جانجان، پێکهاتەی دانیشتوان و مزگەوت و خوێندەواری، بنەماڵەکانی و کۆمەڵێک یادەوەری سەرگوزشتە باسدەکات، کە پەیوەندییان بە گوندەکە و ناوچەکەوە هەیە.

گوڵبژێرێک لە مێژووی عەشایەری جاف و میکایەڵی

نوسین: تاهیر سوور سووسەیی - سورداش چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردنی میکایەڵی و تیرەی ئاڵیبەگی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانیان.

گوڵبژێرێک لە یاداشتەکانم/ بەرگی ١ کتێب

نوسین: جەعفەر مستەفا مەعرووف چاپی یەکە‌م، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر، ١٩٩٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گەیشتنمان بە سورێن ئاواتێک بوو زۆری خایاند، ڕۆژێک لە دەرەمیانە، سورێن و شاخی هەورامان.

زیاتر بزانە
١٩٨٠ -١٩٨٤

گوڵبژێرێک لە یاداشتەکانم/ بەرگی ٣ کتێب

نوسین: جەعفەر مستەفا مەعرووف چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەردانی ئاغای محەممەدی بۆ هەڵەبجە

زیاتر بزانە
١٩٩١ - ١٩٩٧

گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم

نوسين: عەلی کەمال باپیر ئاغا چاپی دووەم، چاپخانە، ڕاپەڕین، سلێمانی، ١٩٦٩ بەڕەزامەندیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی ژیان و بەرهەمی چەند شاعیرێکی ناوچەکەی کردووە. لەوانە کەمالی، ئەحمەد موختار، مەلا حەمدون، تاهیر بەگ، گۆران، ناتق، قانیع، عەبدوڵا حەسەن.

گوندەکانی باشووری کوردستان لەسەرژمێری دانیشتوانی عێراقدا -١٩٥٧

ئامادەکردن: دکتۆر عەبدوڵا غەفوور چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکەرەوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ئاماری سەرژمێریی دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ی حکومەتی عێراق، لەناویشیدا شاری هەڵەبجە و شارۆچکە و گوندەکانی.

گوندەکانی باشووری کوردستان لەسەرژمێری دانیشتوانی عێراقدا -١٩٧٧

ئامادەکردن: دانانی دکتۆر عەبدوڵا غەفوور چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و بڵاوکەرەوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ئاماری سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٧٧ی حکومەتی عێراق. لەناویشیدا شاری هەڵەبجە و شارۆچکە و گوندەکانی.

گوندەکانی ناحیەی بەمۆ

ئامادەکردن: سارەوان عەبدوڵا قەڵبی، ئیسماعیل حاجی زەڵمی چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوندی بەڕوێن، گوندی بەلەسۆ، گوندی پشتە، گوندی تووەشکێ، گوندی چواردارانی سەروو و خواروو، گوندی قەڵپ، گوندی کانیپاشا، گوندی کانیوەیسکێ و حاجیئاوا، گوندی گڵێجاڵ و سەعدئاوا، گوندی گمە.

گوندی بامۆک نۆبەرە و بەرکوڵێک

نوسین و ئامادەکردن: مەلا تاهیری بامۆکی چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵە و پێکهاتنەکانی، ئاین و خوێندن و ڕۆشنبیری، سیاسی، پیشە و پیشەوەریی، پزیشکی و چارەسەری کوردەواری، گۆڕستان و شوێنە پیرۆزەکان.

گوندی بانیشار چەتر و پەناگەی هەمووان کۆنترین مێژوو بۆ هارونییەکان

نوسین: حاجی عمری حاجی قادر چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە شوێنی جوگرافی، ئاووهەوا، ناوی گوندەکە دەکات. مێژوو، جوگرافیا، پەیوەندیی خەڵکەکەی بە سیاسەت و شۆڕشەکانەوه، ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، مزگەوت و قوتابخانە و بنکەی تەندروستی، شەجەرەی بنەماڵەی گوندەکەی تێدا‌ خراوەتەڕوو.

پێشتر 1
...
16 17 18
...
40 دواتر