بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (بانیشار). لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی حاجی حەمە ئەمینەوە دروستکراوەوە و ناوی ئەوی بە بەردا بڕاوە. درێژییەکەی زیاتر لە (١٠م) مەتر دەبێت. بە بۆری ئاوەکەی براوەتە گوندی بانیشار و بۆ خواردنەوە سودیلێوەردەگرن.
بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (بانیشار)ەوە. مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو. درێژییەکەی نزیکەی(١٠م) مەتر دەبێت. ساڵی ١٩٩٦ بە بۆری ئاوەکەی براوەتە گوندی بانیشار و بەتۆڕی ئاو، بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکرێت. خاوەنداریەتی بۆ حاجی ڕەشید دەگەڕێتەوە و ناوی ئەوی بە بەردا بڕاوە.
کارێزە. کەوتووەتە نێوان گوندى خارگێڵان و نارنجڵەوە، بەناوى شێخ بەهائەدینەوە ناونراوه، کە له ساڵانى ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ڕۆڵى هەبووە لە هەڵکەندنیدا، بەڵام لە ئێستادا موڵکدارییەکەی بۆ حاجى محەممەد گوڵپى دەگەڕێتەوە. نزيکەى (٧٩٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بەناوى خاوەن موڵکەکەوە ناونراوە. سەرچاوەى ئاودێريکردن و ئاوى خواردنەوەى خاوەن موڵکەکە بووە، (١٠٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای گوندى (نارنجڵە) لە قەدپاڵێکدایە و لە شێوەی کارێز هەڵکەنراوە. بە قسڵ سواخ دراوە. درێژییەکەی نزیکەی (٢٠٠م)ە. بەشێکی ڕووخاوە و لە ئێستادا نزیکەی (٨٠م)ێکی ماوە. هەشت دۆنم باخ و زەوی کشتوکاڵی ئاودەدات.
کەتووەتە باکوری گوندی (بانیبنۆک). بە بەرد بەشى سەرەوە و لاتەنیشتەکانی هەڵچنراوە. درێژییەکەی نزیکەی (٣٠م) دەبێت و مێژوویەکی ١٠٠ ساڵەی هەیە. دەوترێت ناولێنانەکەی لەوەوە هاتوه، کە کەسێک بەناوی (قادرخان)ـەوە هەڵیکەندەووە. خاوەنداریەتى بۆ بنەماڵەى شێخ مەحموود دەگەڕێتەوە، لەسەر ئەرکی مەلا عومەری بانیبنۆک حەوزێکی گەورەی لەبەردەمدا بۆ کراوە. بۆ خواردنەوە و ئاودانی ئاژەڵ سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژییەکەی (٢٥م) دەبێت. کەسایەتیی گوندەکە(ڕەحیم مارف فەرەج) خاوەنیەتی. مێژووەکەی بۆ کۆتایی چلەکان سەردەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەمیشەییە و لەم ساڵانەی دوایی حەوزێکی لەبەردەم دروستکراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن. لە پێ دەشتەکانی گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی گوندی قاینەجە دەڕوات. بە زۆری بۆ کشتوکاڵی هاوینە بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). نزیکەی (٥)م درێژە و کەوتووەتە شوێنێکی سەخت. لەبەر دووریی لە ئاوەدانییەوە، بووەتە مۆڵگەی ئاژەڵە کێوییەکانی چیای خۆشک. ئاوەکەی بە جۆگە هێنراوەتە زەوییە تەختەکانی دەوروبەری و باخداری پێ کراوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، که نزيکەى ١٣ بيرە و هەريەکەيان نزيکەى ٣٠ مەتر نێوانيانە و قوڵيیەکانيان لەنێوان ٧ بۆ ١١ مەتر دەبێت و بە بەردى نەقاڕى و چيمەنتۆ هەڵبەستراون و دەمەوانەى چيمەنتۆيان بۆ دروستکراوە. ئەم کارێزە حامى بەگ دروستیکردووە و ئاوەکەى دەڕژێتە (جۆگەى تەمەڵ)، کە يەکێکە لە جۆگە دەستکردەکانى ئاودێریى گوندەکە.
کەوتووەتە ناو باخی گشتی (باخی عەلی بەگ) لەناو شاری هەڵەبجە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخی گشتییە. ئاوەکەی دەچێتە کارێزێکەوە، کە تیرەکەی سێ مەتر و قوڵییەکەی شەش مەترە. نزیکەی (٤٢م) سێجا ئاودەگرێت. تا ئێستاش وشکینەکردووە.
کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە نێوان (هەوارگەی شێخان و ڕێ سور) و سەنتەری گوندەکە. لە بەهاردا ئاوێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و باخداری بەکاردێت. کانییەکە لە بنەڕەتدا کارێزە. لە پێنج بیر پێکهاتووە و بە کارێز پێکەوە بەستراونەتەوە. نزیکەی (٦٠٠م) درێژ و بەرزیی ڕێڕەوەکەشی لە سێ مەتر زۆرترە. قوڵیی بیرەکان لە چوار مەترەوە بۆ (٢٠م) دەبن.
کەوتووەتە پشت گوندی (دەرەگوڵان)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەهۆی ئەوەی لەلایەن (کەریم زۆراب) ناوێکەوە کراوە بە کارێز، ئەو ناوەی لێنراوە. درێژییەکەی (١٠م) دەبێت. بەدرێژایی ٥۰ ساڵی ڕابردوو وشکینەکردووە. خەڵکی گوندەکە بۆ ئاودانی ئاژەڵەکانیان سودیلێوەردەگرن.
کەوتووە ناو گوندی (گردەناوێ) . لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە لایەن (حاجی حەمەسەعید)ناوێکەوە هەڵکەندراوە. درێژییەکەی (٥٠م) دەبێت. تا ئێستا وشکینەکردووە. لە کۆندا حەوزی لەبەردەم هەبووه و بەشێک لە ئاوەکەی ڕاکێشراوە بۆ ماڵان. مزگەوتی گوندەکە. هەروەها باخێکی یەک دۆنمیش، کە لە بەردەم کارێزەکەدایە بە ئاوی ئەم کارێزە ئاودەدرێت.
سەرچاوەكەی لە خۆرههڵاتی گوندی (بامۆك)ەوە دەستپێدەكات و بە دووریی یەك كیلۆمەتر لە سەنتەری گوندەكەوە هەڵكەوتووە و لە نێوان گوندی (بامۆك) و عەبابەیلێدایە. لە كۆندا ئاوی ئەم كارێزە بە چەند بیرێك دراوەتەوە دەم یەك تا گەیشتووەتە شوێنی ئێستەی مزگەوتی دارولسهفا لە نێو شاری هەڵەبجە، لەوێ كراوەتە حەوزێكی گەورەوە و بە بۆری تا مزگەوتی تەكیە ڕۆشتووە و دواتر وەك پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بەشێك لە شاری هەڵەبجە بەكارهاتووە.
کارێزێکی دەستکردە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نارنجڵە). خاوەنداریەتی بۆ (حاجی حەمەساڵح حسێن) دەگەڕێتەوە. دە دۆنم باخ و زەوی کشتوکاڵی لەبەرە. نزیکەی (١٥٠م) درێژە و بۆ کۆکردنەوەى ئاوەکە حەوزێکى دە مەتر درێژى و شەش مەتر پانى لەبەردەمدایە. زیاتر لە ٨٠ ساڵ زیارترە وشکینەکردووە.
کەوتووەتە باشورى گوندى (بياوێڵە). (٧٠٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. بە بەرد هەڵبەستراوە ئاوی لێوە گواستراوەتەوە بۆ خۆرئاواى ڕێگەکە تا دەمى کارێزەکەی ڕۆیشتووە. بە (کانى مەولەوى)یش ناسراوە. ناولێنانەکەی بۆ بوونی مەدرەسەيەکى ئاینی و کەسایەتیی (مەولەوى) شاعير دەگەڕێتەوه، کە تێیدا دەرسى وتووەتەوە، و گۆڕى دايکی شاعیریش لەم گوندەدايه. لەڕابردوو هەرگيز وشکینەکردووە.
سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی مزگەوتی گوندی (بامۆك)ە. چاوگەكەی لە مۆڵگە گاگەل هەڵدەقوڵێت و بە بۆری دەڕوات بۆ گوندەكە. لە چەند بیرێك پێكدێت، كە لە ژێرەوە دراونەتەوەدەمیەك و ئاوەكەیان دەچنەوە سەر یەك، كارێزەكە لە ژێرەوە دوو بەشە، بەشێكی بەرەو مێرگی بامۆك و بەشەكەی دیكەشی بەرەو چاوگی عەبابەیلێ دەڕوات.
کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.