سیانی حاجی حەمەئەمین

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 138

کارێز

بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (بانیشار). لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی حاجی حەمە ئەمینەوە دروستکراوەوە و ناوی ئەوی بە بەردا بڕاوە. درێژییەکەی زیاتر لە (١٠م) مەتر دەبێت. بە بۆری ئاوەکەی براوەتە گوندی بانیشار و بۆ خواردنەوە سودیلێوەردەگرن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (موختار حەمەخالید حەمەعەزیز)، لەدایکبوو ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١ى ٩ى ٢٠٢٣، بانیشار.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (شەفیق حەمە تۆفیق حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١ى ٩ى ٢٠٢٣، بانیشار.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەروەزەن

کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.

کانی پانکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن. لە پێ دەشتەکانی گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی گوندی قاینەجە دەڕوات. بە زۆری بۆ کشتوکاڵی هاوینە بەکاردێت.

کانی درێژ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). نزیکەی (٥)م درێژە و کەوتووەتە شوێنێکی سەخت. لەبەر دووریی لە ئاوەدانییەوە، بووەتە مۆڵگەی ئاژەڵە کێوییەکانی چیای خۆشک. ئاوەکەی بە جۆگە هێنراوەتە زەوییە تەختەکانی دەوروبەری و باخداری پێ کراوە.

کانیشێخ

کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، که ‌نزيکەى ١٣ بيرە و هەريەکەيان نزيکەى ٣٠ مەتر نێوانيانە و قوڵيیەکانيان لەنێوان ٧ بۆ ١١ مەتر دەبێت و بە بەردى نەقاڕى و چيمەنتۆ هەڵبەستراون و دەمەوانەى چيمەنتۆيان بۆ دروستکراوە. ئەم کارێزە حامى بەگ دروستیکردووە و ئاوەکەى دەڕژێتە (جۆگەى تەمەڵ)، کە يەکێکە لە جۆگە دەستکردەکانى ئاودێریى گوندەکە.

کانی نواڵە

کەوتووەتە ناو باخی گشتی (باخی عەلی بەگ) لەناو شاری هەڵەبجە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخی گشتییە. ئاوەکەی دەچێتە کارێزێکەوە، کە تیرەکەی سێ مەتر و قوڵییەکەی شەش مەترە. نزیکەی (٤٢م) سێجا ئاودەگرێت. تا ئێستاش وشکینەکردووە.

کانییە بەهارە

کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە نێوان (هەوارگەی شێخان و ڕێ سور) و سەنتەری گوندەکە. لە بەهاردا ئاوێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و باخداری بەکاردێت. کانییەکە لە بنەڕەتدا کارێزە. لە پێنج بیر پێکهاتووە و بە کارێز پێکەوە بەستراونەتەوە. نزیکەی (٦٠٠م) درێژ و بەرزیی ڕێڕەوەکەشی لە سێ مەتر زۆرترە. قوڵیی بیرەکان لە چوار مەترەوە بۆ (٢٠م) دەبن.