قایلەخان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 152

کارێز

کەتووەتە باکوری گوندی (بانیبنۆک). بە بەرد بەشى سەرەوە و لاتەنیشتەکانی هەڵچنراوە. درێژییەکەی نزیکەی (٣٠م) دەبێت و مێژوویەکی ١٠٠ ساڵەی هەیە. دەوترێت ناولێنانەکەی لەوەوە هاتوه،‌ کە کەسێک بەناوی (قادرخان)ـەوە هەڵیکەندەووە. خاوەنداریەتى بۆ بنەماڵەى شێخ مەحموود دەگەڕێتەوە، لەسەر ئەرکی مەلا عومەری بانیبنۆک حەوزێکی گەورەی لەبەردەمدا بۆ کراوە. بۆ خواردنەوە و ئاودانی ئاژەڵ سودیلێوەردەگیرێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەدنان ئەسکەندەر مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٤ى ٩ى ٢٠٢٣، لە بانیبنۆک.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (کاوە محەممەد حەمەعەلى)، لەدایکبوو: ١٩٨٥، پیشە: کاسب، لە ٤ى ٩ى ٢٠٢٣ لە بانیبنۆک.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەروەزەن

کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.

کانی پانکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن. لە پێ دەشتەکانی گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی گوندی قاینەجە دەڕوات. بە زۆری بۆ کشتوکاڵی هاوینە بەکاردێت.

کانی درێژ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). نزیکەی (٥)م درێژە و کەوتووەتە شوێنێکی سەخت. لەبەر دووریی لە ئاوەدانییەوە، بووەتە مۆڵگەی ئاژەڵە کێوییەکانی چیای خۆشک. ئاوەکەی بە جۆگە هێنراوەتە زەوییە تەختەکانی دەوروبەری و باخداری پێ کراوە.

کانیشێخ

کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، که ‌نزيکەى ١٣ بيرە و هەريەکەيان نزيکەى ٣٠ مەتر نێوانيانە و قوڵيیەکانيان لەنێوان ٧ بۆ ١١ مەتر دەبێت و بە بەردى نەقاڕى و چيمەنتۆ هەڵبەستراون و دەمەوانەى چيمەنتۆيان بۆ دروستکراوە. ئەم کارێزە حامى بەگ دروستیکردووە و ئاوەکەى دەڕژێتە (جۆگەى تەمەڵ)، کە يەکێکە لە جۆگە دەستکردەکانى ئاودێریى گوندەکە.

کانی نواڵە

کەوتووەتە ناو باخی گشتی (باخی عەلی بەگ) لەناو شاری هەڵەبجە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخی گشتییە. ئاوەکەی دەچێتە کارێزێکەوە، کە تیرەکەی سێ مەتر و قوڵییەکەی شەش مەترە. نزیکەی (٤٢م) سێجا ئاودەگرێت. تا ئێستاش وشکینەکردووە.

کانییە بەهارە

کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە نێوان (هەوارگەی شێخان و ڕێ سور) و سەنتەری گوندەکە. لە بەهاردا ئاوێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و باخداری بەکاردێت. کانییەکە لە بنەڕەتدا کارێزە. لە پێنج بیر پێکهاتووە و بە کارێز پێکەوە بەستراونەتەوە. نزیکەی (٦٠٠م) درێژ و بەرزیی ڕێڕەوەکەشی لە سێ مەتر زۆرترە. قوڵیی بیرەکان لە چوار مەترەوە بۆ (٢٠م) دەبن.