سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

467 بابەت

هانەو عەبدوڵا مەرەوەى

کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە) لە هەورامان. لە لاپاڵی شاخی نەیجەکۆڵەیەدایە لە خوار هانە و شێخی و هانە و حەمسالی. حەوزی لەبەردەمدا بۆ دروستکراوە. باخێکی یەک دۆنمی لەبەردەمدایە و پشت بە ئاوی ئەم کانییە دەبەستێت. خاوەنداریەتی بۆ(عەبدوڵا ڕەحیم) ناوێک دەگەڕێتەوە.

هانەو عەلی

کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە) لە دیوی پشتەوەی باخەکەی دکتۆر تایەر هەورامی و بەشی خۆرئاوای (گەڕیات).

هانەو گۆڵزاری

کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە نزیک قوتابخانەی کۆنی گوندەکە. لە کاتی خۆیدا کاری ڕەنگکردنی (جاجم)ی لەسەر کراوە. چەند ساڵێکە نەتەقیوە و بێ ئاوە. بە (هەڵاوە شۆگا)ش ناودەبرێت. وەک ناونیشان و شوێنێکی دیاری گوندەکە ئاماژەی بۆ دەکرێت.

هانەو لێژەی

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). مێژوویەکی دێرینی هەیە و دەیان ساڵە وشکینەکردووە، خاوەنداریەتی بۆ (سالار حەمەسەعید) ناوێک دەگەڕێتەوە. ئەستێلێکی بۆ دروستکراوە و پێنج دۆنم باخ لەبەردەم کانییەکەدایە و بەئاوی ئەم کانییە ئاودەدرێت.

هانەوڵینە

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیە‌ی (بیارە) و کەوتووەتە ناو دۆڵی هەڵوچە لە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەی گەشتیاریی (مێشلە) و باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مێشلە، (١٥٨٧م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چیای کەمەرقەڵا) و لە باشورەوە (کانی مێشلە و دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) دەورەیانداوە.

هانەو نسار تاریک

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٨٣٨م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بووەتە شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش و خەڵکی سەردانیدەکەن بە تایبەتی لە هاویندا، ئەمەیش بەهۆی فێنکیی ئاووهەواکەیەوە. لە خۆرئاواوە هانە توتمان و قەڵاو داڵی و لە باشورەوە دۆڵی هەسانا و دۆڵی کێڵا و دۆڵی شەڵواندڕ و لە باکورەوە هانە تایلە و هانەنەوە و لە خۆرهەڵاتەوە لوتکەی شروانێ و چیای تەتەو کەڵەلانکێ دەورەیانداوە.

هانەو مەڕا

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی بەڵخە، (١٤٦٢م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

هانۆ ژەنا

کەوتووەتە ناوبازاڕی (تەوێڵە). لەبەر ئەوەی شوێنی هاتوچۆکردنی ژنان بووە و بۆ مەبەستی ئاوهێنان و حاجەتشۆردن بەکاریانهێناوە ئەو ناوەی لێنراوە. قادر بەگ نەیهێشتووە کوڕ و کاڵ لەو ناودا بمێننەوە و گەنجە سەرپێچیکەرەکانی سزاداوە. لە ئێستادا کانییەکە سەریگیراوە و وەک جاران بەکاری ناهێنن. ئاوەکەی دەڕژێتە چەمی تەوێڵەوە.

هانۆ شێخ شابەدینی/ مالمین

کەوتووەتە چەمی دزاوەر لە سنوری شارەدێی تەوێڵە. بە ناوی شێخ شابەدینی پیاوچاکەوە ناونراوە، لەبیروباوەڕی خەڵکیدا مەزاری شێخ، گەلێ دەرد و نەخۆشی لە خۆگرتووە و بەو هۆیەوە ئاوی کانیەکەش لایان پیرۆزە و تەوێڵەیی بەکاریدەهێنن. بۆ گەلێ نیاز و مەبەست لێی خوراوەتەوە.

هانۆ مەڵڵایا

کەوتووەتە ناوجەرگەی (تەوێڵە) لە گەڕەکی مالێدەر و لە ژێر بینای شارەوانیی تەوێڵە. لەبەر ئەوەی جاران شوێنەکەی سەرەتای گەرەکی مەلایان بووە، مەلاکان لە هەرکەس زیاتر بەکاریانهێناوە، بۆیە ئەو ناوەشی لێنراوە. (کانی مەلایان)یشی پێدەوترێت.

هەڕەسیاو

کەوتووەتە نێو دۆڵی هەڕەسیاو لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە). حەوزێکی بە ڕووبەری (٧ بە ٢م) لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی هەڕەسیاو، (١٣٥٠م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چەمی باواندەرە) و لە باشورەوە (دۆڵی سۆڵێ) و لە خۆرئاواوە (چیای بەنەن) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) دەورەیانداوە.

هەرمێلە

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٣٣٦م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی دەرەتفێ و لە خۆرئاواوە (گۆڕستانی شێخ ئەسکەندەر و لوتکەی کەلی شەڕی و شوێنەواری قەڵا) و لە باشورەوە چیای چاڵان و لە باکورەوە گوندی دەرەتفێ کۆن و لوتکەی بەردی گەڵاکە و بەنەکۆرێ و کانی حەمەوە و لە خۆرهەڵاتەوە کانی دڵدەدەیم و کانیە گەورێ و دۆڵی کەریم و چیای سورەهەراڵەکە دەورەیانداوە.

هەزارکانیان

چەند کانییەکی بچوکن، دەکەونە باکوری گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. لە سەرووی کانی ئافەوان هەڵکەوتوون. هاوینان کەمدەکەن. ئاوەکەیان دەچنەوە سەر چەمی ئافەوان و لەوێوە بە ئاڕاستەی دەشتەکانی بناری نەوێ لێژدەبێتەوە.

هەسارە قوڵە

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). و (٨٧٥م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی دەرەفێڵان و دۆڵی کۆڵیت و دەرەو ولێ و دۆڵی دارچەقالە) و لە خۆرئاواوە (چنازەرکێ و دەرە سۆلان و کەمتارەوڵە و بانی بەرمەڕان) و لە باشورەوە (کارێزی مزگەوت و کانی هانە لیمۆ و گوندی گوڵپ و کانی پیرشالیار و کانی شێخ سادق و تەوەنە قایمێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (پڕۆژەی ئاوی گوڵپ و دەرە فێڵان و دۆڵی شەوگای).

هەسارەو جنێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (دەرەقەیسەر)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (٩٥٥م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (کانی دیوەخان و کانی بنجەودڕەی و گوندی بنجەودڕەی و ئاتەشگا و تەپی خاتوو ئامینە) و لە خۆرئاواوە (چیای بانی کۆڵ و چەمی دەرەلەڕای و گوندی زەردەهاڵ و کانی باخی سەفەر و کانی ڕاگا و کانی شەریف) و لە باشورەوە (هەسارە چەوتانی و کانی یەوەجەڕێ و سەروەزەن و دووەچڵە و تووەسیاو دۆڵە درێژە) و لە خۆرهەڵاتەوە (گوندی دەرەقەیسەر و کانی فەتاح بەگ و دۆڵی هانەنەوتێ و کانی توتمان و کانی قاڵاوا و دۆڵی بیارە و کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل).

هەسارەو خوچێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لەناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری ناوچەی گەشتیاری (مێشلە). باخی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی، (١٤٦٩م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی سەرچەمە و ژنانەشەل و مێشلە و مروەوبەگلەی و هانەوڵینە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی شەمێ) دەورەیانداوە.

هەسارەوردکڵێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بەڵخە) سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی بەڵخە، (١٣٦٣م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی هانەومەڕا و چێرسۆڵێ و کەریمە و سەرسۆڵ) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی سینەسەحاب و بەڵخ) و لە باشورەوە (گوندی دێگە و بەڵخەی خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (گوندی بەڵخەی سەروو) دەورەیانداوە.

هەسارەو سۆفی

کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە) لە چەمی (وارین). بە ناوی سۆفی مەحموود ناوێکەوە ناونراوە، کە بابای حەوتەمینی (مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵەیە). پێشر ئەستێڵێکی هەبووە، بە بەرد و خاک هەڵچنراوە. بەڵام ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن هەردوو خاوەن باخەکەیەوە (حەمەعارف محەممەد سڵێمان ناسراو بە حەمە عارفی حەمێ) و (قادر حەسەن حەکیم) کراوە بە چیمەنتۆ. ئاوی باخەکانی (ڕەزی سۆفی) دەدات.

هەسارەو کۆڵیژی

کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی). ناو چەمی (کۆڵیژی) لە نێو دۆڵێکدایە، ئاوی باخەکانی (زوو زوو گلان)ی دێتەوە سەر. ئەستێڵێکی گەورەی بۆ کراوە. بەناوی (کانی کۆڵیژی)یش ناودەبرێت. پڕۆژەی ئاژەڵداری و پەلەوەری لەسەر کراوە، ئەمە جگە لەوەی، کە ئاوەکەی بۆ توتن و لۆکە بەکارهاتووە. لە ئێستادا بۆ کشتوکاڵی هاوینەیش بەکاردێت.

هەسەن

بە دووریی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). (٧٥٦م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی حەوزێکی لەبەردەمدا دروستکراوە (هەساری)، کە ڕووبەرەکەی (٦ بە ٩م) دەبێت و ئاوی کۆدەکاتەوە و بۆ ئاودێریکردنی باخێکی چڕ، کە لەبەردەمیدا دروستکراوە بەکاردێت.

پێشتر 1
...
21 22 23 24 دواتر