سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

سەرچاوە ئاویەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.

ناوەڕۆک

467 بابەت

هەڵوژێ

کانییکە لە گوندی (هاوار). دەکەوێتە بەردەم کەلی (هەیشوور) لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. ناوچەیەکیشە، کە پێکدێت لە چەند باخێک و بە ئاوی کانییەکە ئاودەدرێن. بە سەرەتای دەستپێکردنی باخەکانی گوندی هاوار دادەنرێت. کانییەکە لەشێوەی کارێزی لێهاتووە. بە بەرد هەڵچنراوە وەک تونێلی لێکراوە درێژییەکەی نزیکەی (١٢م) دەبێت.

هەمەشوانە

سەرچاوەكەی كه‌وتووه‌ته‌ قەدپاڵی چیاكانی دەرەمەڕ له‌ سنوری گوندی (هانه‌یدن). لە (1101م) ئاستی ده‌ریاوه‌یه‌. چەند كانییەكەی دیكەشی لێوە نزیكە وەكو(كلكەی ئەسپ و وەزەكۆر و حمەعلی). بۆ ئاودێریكردنی باخەكانی گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و هانەیدن بەكاردێت، ئەم كانییە ناوچەیەكی گەشتوگوزاریی دڵگیر و فێنكە، بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان و شوێنی دانیشتنەوە، گەشتیاران ناتوانن وەكو پێویست سودیلێوەربگرن.

هەمزەی سەروو

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیە‌ی (بیارە). (١٤٠٨م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی بە ڕووبەری (٢ بە ٣م) لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێکی فراوان، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (کەمەرەسور و لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ و لوتکەی دەرەو کێڵا) و لە خۆرئاواوە (ئەشکەوتی هەلاجان و دۆڵی دەرەوکۆرێ) و لە باشورەوە (چیای گەچێنە و لوتکەی پیاڕا) و لە خۆرهەڵاتەوە (لوتکەی زەردی هەمزەیی و لوتکەی قۆڵی بلچ).

هەمزەیی ناوەڕاست

کەوتووەتە سنوری گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیە‌ی (بیارە)، لە خۆرهەڵاتی گوندەکە. (١٤١٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (لوتکەی دەرەو کێڵا و کەمەرەسور و لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی دەرەوکۆرێ و ئەشکەوتی هەلاجان) و لە باشورەوە (لوتکەی پیاڕا و چیای گەچێنە) و لە خۆرهەڵاتەوە (لوتکەی زەردی هەمزەیی و لوتکەی قۆڵی بلچ).

هەمزەی وارین

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیە‌ی (بیارە). (١٣٩٨م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی بە ڕووبەری (٣ بە ٣م) لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی هەمزەیی، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (لوتکەی دەرەو کێڵا و کەمەرەسور و لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ) و لە خۆرئاواوە (کانی حاجی مەحموود و کانی مەرەوێ و کانی حەمەجافر و ئەشکەوتی هەلاجان و دۆڵی دەرەوکۆرێ) و لە باشورەوە (چیای گەچێنە و لوتکەی پیاڕا) و لە خۆرهەڵاتەوە (لوتکەی قۆڵی بلچ و لوتکەی زەردی هەمزەیی).

هەنار

بە دووریی (٣٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گردنەناوێ). خاوەندارێتییەکەی بۆ سێ بنەماڵەی گوندەکە دەگەڕێتەوە. لە بەردەم کانییەکەدا قومێک دروستکراوە، کە بۆ ئاوخواردنەوەی ئاژەڵەکان بەکاردەهێرێت. بەهۆی ئەوەی لە نزیک کانییەکە چەند بنەهەنارێک هەیە، ئەو ناوەی لێنراوە.

هەنجیران

کەوتووەتە باشوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٢٤٠م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی ئاوی بە ڕووبەری (٣ بە ٦.٢٠م) لەسەر دروستکراوە و بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت. دەڕژێتە چەمی دەروەنی و لە باکورەوە گوندی دەرەتفێ و لە باشورەوە دۆڵی باسێرەی و لە خۆرهەڵاتەوە کانی هەمێلێ و لە خۆرئاواوە چەمی دەروەنی دەورەیانداوە.

هەنجیرە دەساڕ

کەوتووەتە باکوری گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سورێن. سەرچاوەی ئاوەکەی هەمیشەییە و وشکناکات. بەهۆی بوونی هەنجیرێکی زۆر، کە هاوشێوەی دەساڕن و پانن، ئەو ناوەی لێنراوە. ئاوەکەی بە ئاڕاستەی گوندی بەردەبەل دێتەوە.

هەنجیرە ڕەشان

کەوتووەتە باکوری گوندی (تازەدێ)ی بناری سورێن. مێژوویەکی دێرینی هەیە. خاوەنداریەتی بۆ کەسێکی دیاریکراو ناگەڕێتەوە، وشک ناکات. بۆ ئاودانی کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.

هەنجیر

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (دەگاشێخان). ئاوی باخێکی فراوان ئاودێریدەکات و دەڕژێتە دۆڵی ملەخانەگای سەرین، (١٥٠٤م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چیای کەلارێ گاورا) و لە باشورەوە (کانی کەناتر و چیای چنارە) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی ملەخانەگای سەرین) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی قەڵاتێ و تەوەنەدۆڵە) دەورەیانداوە.

هەوارەکۆن

کەوتووەتە سنوری گوندی (هەوارەکۆن) و (قەڵای هەوارەکۆن) دەڕوانێت بەسەریدا. ئاوی بەشێکی باخەکانی چەمی (قن کانیە و قادرسان و هەندێک لە زەویەکانی ئەحمەدی هاوارێ) دەدات. هەر لەکۆنەوە جۆگەی ئاودێری بۆکراوە و براوەتەوە بۆ قەدپاڵەکان و بۆ کشتوکاڵ بەکارهاتووە. لەسەردەمی (ئەردەڵانییەکان)دا لە (قەڵای هاوارەکۆن)ەوە پلیکانەی بۆکراوە و دابەزیونەتە نێو کانییەکە و ئاوەکەیان هەڵکێشاوەتە نێو قەڵاکەوە. شوێنەواری پلەکان ماون.

هەواس

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) خاوەنداریەتی بۆ (ڕێبوار یونس) ناوێک دەگەڕێتەوە. ئاوەکەی دەڕژێتە چەمی ڕیشێن و گوندەکان (قوڵخورد و قاجر) بۆ کشتوکاڵ سودیلێوەردەگرن. زیاتر لە ١٠ ساڵە بە بەردەوامی ئاوی هەیە و تەنها لە ساڵی ٢٠١٢ وشکیکردووە.

هەیان

کەوتووەتە سنوری گوندی (میریسور). لەناو ئەشکەوتی هەییاندایە لە بەرزاییەکانی چیای سورێن. ڕاوچی و ڕێبوار سودیلێوەردەگرن و ئاوێکـی کـەمی هەیە.

هۆبەی خواروو

کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکە. (١٠٣٦.١م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی و لە باشورەوە کانی مچەڕەش و نساری سەرچەمە و لە باکورەوە کانی ڕوەنینە و کانی دەروێش عەلی و هانەنەوا و مەزاری شێخ عەبدوڵای خەرپانی و لە خۆرهەڵاتەوە کانی مەحموود و هەساری چەوتانی و لە خۆرئاواوە کانی کانی سەرچەمە و هەڵوچە و وەرقیبلە دەورەیانداوە.

هۆبەی سەروو

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٠٤٠م)‌ لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی. لە باشورەوە قۆرغی عارفی و نساری سەرچەمە و لە باکورەوە کانی ڕوەنینە و شەریف و لە خۆرهەڵاتەوە هەساری چەوتانێ کانی تووەسیاو لە خۆرئاواوە کانی هەڵوچە و گوندی خەرپانی دەورەیانداوە.

هۆسمان

کەوتووەتە باکوری گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیل خەسرەو). مێژوویەکی دێرینی هەیە. حەوزێکی لەبەردەمدا بۆ دروستکراوە. سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیه ‌و ئەو ئاوەشى دەمێنێتەوە بۆ ئاودانى کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.

هێجەڵە

کەوتووەتە بناری چیای بەمۆ لە خۆرئاوای گوندی (چوارداران). کانییەکی هەمیشەییە.

واز

کەوتووەتە نزیک پردی زەڵم لە سنوری گوندی (گردیگۆ). واز: بەواتای ئاوێک دێت، کە لەبەری بڕوات. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی ئەو ماڵانە بووە، کە دەکەونە ئەوبەری گوندەکە. دەڕژێتەسەر چەمی زەڵم. ئاوەکەی هەمیشەییە.

وەرگەدەر

کەوتووەتە گوندى (گەچێنەوە). ١٢٤١م لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. به سەرچاوەى ئاودێريکردنی باخەکانی وەرگەدەر و ئاوى خواردنەوەى دانيشتوان و ئاژەڵەکانى گوند دادەنرێت، ئەم کانياوە لە پێکهاتەى جيۆلۆجیى قولقولە هەڵدەقوڵێت.

وەروشەخسی

کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) و لە دووریی (٨٥٠م) لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندەکە. (٨٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی (٥ بە ١٠م) لەسەر دروستکراوە و باخێک لەبەردەمیدا سەوز کراوە و بۆ ئاودێریکردنی ئەو باخە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (شوێنەوار و دۆڵی قەڵاگا و کانی شێخ قادر و کانی هاڵ و کانی هانە کڵە- سۆڵە و کانی شێخ جافر) و لە باشورەوە (کانی میشێڵیان و کانی گەورە و کانی هەسەن و گوندی هانەوقوڵی و کانی چاڵی نەیجە و گەڵباخ و تەپە نۆژانە و لوتکەی کەمەرە سیاو) و لە خۆرئاواوە (بانە گەورێ و گوندی بانیشار) و لە خۆرهەڵاتەوە (شوێنەوار و گۆڕستانی شێخ سلێمان و کانی تفەقەتارا و کانی ڕێبوارانی سەروو خواروو کانی هانە چیاڵە و هانە نەوا و کانی چەقەڵان).

پێشتر 1
...
22 23 24 دواتر