نۆکان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 219

کانى

کەوتووەتە باکوری گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). خاوەنداریەتى هى کەسێکە بەناوى (کەمال محەممەد)ەوە، کانى ناوبراو یەک دۆنم باخى لەبەردەمدایە ئاوى باخەکەى پێدەدرێت و بۆ ئاو خواردنەوەش خەڵکى سودیلێوەردەگرن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سالار محەممەد سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٩ى ٩ى ٢٠٢٣، لە پاڵانیا.
  2. سەردانى مەیدانى ئامادەکار بۆ کانیی ناوبراو، لە ٢٩ى ٩ى ٢٠٢٣، لە پاڵانیا.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

9

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەناران

کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و بە دووریی (٦٠٠م) لە ناوەندی گوندەکەوە دوورە. دەڕژێتە چەمى هەناران و لەوێيشەوە دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان. موڵکى گشتیى گوندەکەيە، لە ڕابردوودا ژنان زياتر بۆ کاروبارى ڕۆژانە بەکاريانهێناوە، لەڕابردوودا چەند بنە هەنارێکى تێدابووە، ئيتر بەوهۆيەوە بە کانى هەناران ناسراوە.

ناوباخ ٢

کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (نێرگسەجاڕ) و کانيەکى هەميشەييە و موڵکى گشتييە و بۆ باخدارى بەکارهاتووە‌، بەهۆى هەڵکەوتەى کانيەکە لەناو باخەکاندا، پێيوتراوە کانى ناوباخ.

هانە ياسەمەن

کەوتووەتە‌ نێوان گوندى دەرەشيشى سەروو و گوندى خەرپانييەوە، لە ڕووى موڵکدارييەوە خاوەنداريەتى دەگەرێتەوە بۆ باخەوانەکانى گوندى خەرپانى، سەرچاوەى ئاوى چياى بەنەن و خەرپانييه.‌ لە پێکهاتەى جيۆلۆجى کۆميتان هەڵدەقوڵێت، بەرزييەکەى (١٠٢١م)‌. کانییەکی بەناوبانگە و ئاوی چەندین باخ دەدات. دەڕژێتە چەمی هانەیاسەمەنەوه،‌ کە باو ناوی ژنێکەوە ناونراوە.

کانى بەلوعا

کەوتووەتە ناو کانى ژنانى گوندى (نێرگسەجاڕ)‌، موڵکى گشتیيە و بۆ ئاوخواردنەوەى دانيشتوانى گوند و کاروبارى مزگەوت بەکاردێت. کانيیەکى هەميشەييە و کراوە بەدوو بەشەوە، بەشێکى بۆ مزگەوت و بەشەکەى ترى بە بۆرى ڕاکێشراوە بۆ بەکارهێنانى ماڵەکانى گوند، هەر بەو هۆيەوە بە کانى بەلوعا ناودەبرێت.

کانیژنان ٥

کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (کاگردەڵ) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر دوورە لە گوندەکەوە، ئاوەکەى هەميشەييە و بەهاوبەشى لەگەڵ هەندێک کانی وردی ديکە نزيکەى ٧٥٠ دۆنم زەوى کردووەتە بەراو.

کانیسارد

کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ)، بۆ خواردنەوە و ئاودانى کشتوکاڵ و باخداريى بەکارهاتووه. موڵکى گشتيیە و ئاوەکەى هەميشەييە و بەهۆى ساردى ئاوەکەيەوە، ئەو ناوەی لێنراوە.