بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (هەوارەکۆن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). هۆکاری ناوەکەشی بۆ کەمی ئاوەکەی و دروستبوونی زەلکاو دەگەڕێتەوە. ئاوەکەی بۆ خواردنەوە و ئاژەڵداری بەکاردێت. هەندێک باخی لەبەردایە و وشکەساڵی کاریگەری لێ کردوون. لە کۆندا هەوارگەیەک بووە. بنێشتکەرەکان بۆ پشودان وئاوەکەی سودیانلێوەرگرتووە. بەتایبەت بۆ (کوچەڵە) دروستکردن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (گوڵپ) لە ناوچەی هەورامان. بەشێوەی کارێز ئاوەکەی دێتە دەرەوە و دەگوازرێتەوە بۆ ناو ئەستێڵێکی گەورە. بەهۆیەوە زەوییەکانی (وەردەگا)ی بەردەم دێ بەراو دەکرێت.
کەوتووەتە گوندى (هانە نەوتێ) لەبەشى خۆرئاواى شارۆچکەى (بياره) لە نێو چەمى بيارە، بەهۆى هاتنى مادەى ڕاماڵراوى لافاوى وەک خرە بەرد و چەو و خاک...هتد، بووەتە هۆى کوێربوونەوەى ئەم کانييە و لەکاتى هاتنى ئاوى چەمى بيارە دەست بە بوژانەوە دەکات. (٩٠٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سەر چەمی (وەزەنێ)ی بەڵخە. لە بەشی خوارەوەی دەچێتە نزیک کانی و ئاوێک پێیدەوترێت (هەسارە و سوبحانەی)، کە کانی و ئاو تاڤگەیە. لەوێ قەڵایەکی لێیە بەناوی (قەڵاگا) شوێنەواری ماوە و بە خشت دروستکراوە. لەوێوە دەڕواتەوە بۆ (سەردانی)، کە دوو کانی و ئاوێکی زۆرن. باخێکی بە پیتی هەیە. پێیدەوترێت باخی (ئەحمەدی هەسەن بەگ)، کە سنوری گوندەکانی (دەرەقەیسەر و بەڵخە و بیارە)یە.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندى (هانەیدن)ی سەر بە شارۆچکەى (بیارە). هانەنەوە، بە واتای کانیى نەوەیەک دێت. ئاوێکی سازگاری هەیە، کە لەناو تاشەبەردى شاخێکەوە دێتەدەر، بەهۆیەوە دیمەنێکی جوانی هەیە و هەر لە زووەوە خەڵکى گوندی هانەیدن بەردەمەکەیان کردووە بە باخى گوێز و هەرمێ و لە ئێستاشدا وەک سەیرانگایەک سەردانیدەکرێت.
کەوتووەتە ناو دۆڵی باواندەرە. لەنێوان چەمی بیارە و دەرەقەیسەرە. شاخی (یەوە جەڕێ) کەوتووەتە پشتیەوە. شوێنەکەی کۆن و شوێنەوارییە. ئاوەکەی سارد و سازگارە و زیادەکەی دێتەوە چەمی بیارە. بە ئاڕاستەی چەمی زەردەهاڵ و دەرەقەیسەر دێتەوە.
کەوتووەتە باخی (سان و مام جافر) لە بیارە. لەنێو چەمی (هاڵیاوا)یە. ئاوێکی کەمی هەیە و تەنها چوار باخ ئاودەدات. ناوەکەی بەواتای میوەی (باش نەگەیو) دێت. چونکە هەر بە فەریکەیی میوەکان بەدارەوە خوراون. بەهاران ئاوەکەی زۆرە و دەڕژێتەوە چەمی بیارە.
بە دووریی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە باکوری شارەدێی (تەوێڵە)ی و ناو هاوینەهەواری (ئاوێسەر)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٦٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی بە نێو باخەکانی سەیرانگای ئاوێسەردا دەڕوات و لەلایەن گەشتیارانە بەکاردێت و دار گوێزەکانی چناری پێ ئاودێری دەکرێت و دەڕژێتە چەمی ئاوێسەرەوە. لە باکورەوە (کابینە گەشتیاریەکان و کۆمەڵگای گەشتوگوزاری ئاوێسەر و هەوارو حەپسێ و لوتکەی کەمەرە بەلێ و لوتکەی سەرچاڵ و کێڵو باقی و شنگەدۆڵ و دەرە قوڵ) و لە خۆرئاواوە (هانە دەشتلێ و کانی دەرەتاریک و دۆڵی دەرە تاریک و کەمەر سپی و کانی سێمارەوار) و لە باشورەوە (کانی وەستا ڕەحیم و کانی لێژڵە و هانەکڵە و چیای جەمباز و کانی حاجی ئایزە) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی ئاوێسەر و دۆڵە قووڵە و چەمەو چناری و چیای هەرزگا و لوتە تایلە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لەناو دۆڵی هەڵوچە لە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی گوندی بەڵخەی سەروو و باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مێشلە، (١٦٨٤.٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باشورەوە (کانی مێشلە و دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە باکورەوە (چیای کەمەرقەڵا) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) دەورەیانداوە.
بە دووریی (٢٢٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). (٩٥٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوەکەی حەوزێکی لەبەردەمدا دروستکراوە (هەساری)، کە ڕووبەرەکەی (٤ بە ١٠م) دەبێت و ئاوەکەی کۆدەکاتەوە و بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدا دروستکراوە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: (کانی حاجی حەمەسیاو کانی پەڵگا و کانی مەرزەجاڕ) لە باکور و (کانی حەوز "مزگەوت و کانی هانەکڵە" سۆڵە و کانی شێخ جافر و کانی شێخ قادر و شوێنەواری قەڵاگا و کانی وەرو شەخسی و شوێنەواری گۆڕستانی شێخ سلێمان) لە خۆرئاوا و (هانە چیاڵە و کانی ڕێبوارانی سەروو کانی تفەقەتارا و کانی میشڵیان و کانی هەسەن و کانی گەورە) لە باشور و (کانی چەقەڵان و کانی وێکەن و کانی توو کانی بەکان) لە خۆرهەڵات.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی خەرپانی، (٩٥٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی دەروێش حەیدەر) و لە خۆرئاواوە (گوندی خەرپانی) و لە باشورەوە (کانی هۆبە) و لە خۆرهەڵاتەوە (کانی ڕوەنینە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). خۆرئاوای گوندی نارنجڵە و تەپی تلەوەر لە باکور و دۆڵی باخەتازە لە خۆرئاوا و کانی تفەوتەپی و هانەکەمەڵە لە خۆرهەڵات و (٨٨٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت، ئاوەکەی دەڕژێتە نێو دۆڵی باخەتازە و لەگەڵ کانی عەودە و کارێز و باخەتازە یەکدەگرن و بە ئاڕاستەی خۆرئاوا ڕێدەکەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای وەزەنێ لە خۆرئاوای گوندی (بەڵخە) و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی وەزەنێ. (١٣٧١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چیای سەخت وباخوخولی) و لە باشورەوە (دۆڵی کۆچەوحەمەڕەزای) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی جانێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (هانەنەسرین و سەربەڵخ و وەزەنێ) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە چەمی (وەردەگا). بەهۆی ئەوەی، کە لەکاتی خۆیدا شوێنی کارکردنی ژن و پیاوە (جۆڵاچی)ەکان بووە ئەو ناوەی لێنراوە. تا ڕاگواستنی گوندەکان لەلایەن بەعسەوه، شوێنی دروستکردنی چۆخ و ڕانک و فەرەنجی بووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لەبەردەم کانی سەرحەوز و کەبابخانەکەی خەرپانی. تایبەت کراوە بە ژنان. لە ئێستادا ئاوەکەی دەڕواتەوە چەمی وەردەگای خەرپانی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و ناو باخی (سالار)ەوە. لە شێوەی کارێزدایە و درێژییەکەی زیاتر لە (٦٠م) دەبێت و بەدرێژایی کارێزەکە بە بەردی تەخت هەڵچنراوە. لە کۆتایی ساڵانی سییەکان و سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو سالار (ئەفراسیاوبەگ)، کە لەو سنورە دەسەڵاتدار بووە لە تەنیشت کانییەکەوە خانوی دروستکردووە و حەوزێکی گەورەی لەبەر کانییەکە دروستکردووە. زیاتر لە ١٠ دۆنم باخى لەبەردەمە و ئاوى پێ دەدرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە چەمی (سەرچەمەی). بەهێزترین کانی چەمەکە بووە. ئەستێڵێکی گەورەی بە چیمەنتۆ و بلۆک بۆ کراوە. ئاوی زۆرێک لە باخەکانی چەمەکەی داوە. بیرێکی ئیرتیوازی لە تەنیشتیدا لێدراوە و کاری لەسەر بڕی ئاوەکەی کردووە. بە (هەنجیرەکەی سەرحەد)یش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە چەمی (سەرچەمە). بەواتای کانی (تووەسورە) دێت. ئاوی باخەکانی دەوروبەری دابینکردووە. زیادەی ئاوەکی دەڕواتەوە چەمی (زوو زوو گلان) و لەگەڵ ئاوی (هانە هەڵوچە) تێکەڵدەبێت. وشکەساڵی ئاوەکەی کەمکردووەتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیدن) بە دووری (٢٠٠م) لای ڕاستی مزگەوتى گوندەکە. لە شێوەی کارێزدایە و لەلایەن کەسێکی گوندەکەوە بەناوی (شەریف)ـەوە، کە کارێزەکەی هەڵکەندووە لەناو حەوشەی ماڵەکەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکان بە پاچ و بێڵ هەڵکەندووە، ناونراوە. درێژییەکەی زیاتر لە (٥٠م) دەبێت و بەرزی یەک مەتر و نیوە. بە هۆی وشکە ساڵییەوە ماوەی چەند ساڵێکە تەنها بەهاران ئاوی هەیە. زیاتر لە ٢٠ ماڵی گوندەکە ئاویان لەم کانییەوە بۆ دابینکراوە.
کەوتووەتە سەر شاخی نەیجەکۆڵە لە سنوری گوندی (گەچێنە) لە هەورامان. بەرزترین کانییە لە گوندەکەدا. خاوەنداریەتی بۆ (حەمەخان) ناوێک دەگەڕێتەوه. باخێکی یەک دۆنمی لە بەردەمدایە و ئاوی پێ دەدرێت. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە.