کۆساوا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەوتووەتە نێوان دۆڵى گريانە لەبەشى باکورى و چەمى سازان لەبەشى خۆرئاواى و ڕوبارى سيروان لەبەشى خۆرهەڵاتيەوە، بەرزترين خاڵى زنجيرە چيايى شنروێيە لەبەرزى (١٩٩٠م) له بەفرى ميرييەوه، تا دەگاتە ڕوبارى سيروان. بەدرێژیى نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە ئاستى بەرزیى (٥٥٣م) لە ڕووى دەرياوە سنورى ئاوزێڵى ئەم چەمەيە. بە ڕووبەرى نزیکەی نۆ کیلۆمەتر دووجا هەريەک له سنورى گوندەکانى ڕێشا و کۆساوا لە خۆدەگرێت و بەهۆى بوونى پێکهاتە جيۆلۆجييەکانى وەک (سارکى و سێکانيان) (بيدۆ و کوڕەچينە) و چياگاره، کە ئەم چينەبەردانە تواناى گلدانەوەى ئاويان لاوازە، هەربۆيە کەمترين کانياو لەم ئاوزێلە بەدەرکەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى ئەم چەمە تواناى ئاو_لەبەرڕۆشتنى نەبێت بەتايبەت له وەرزى وشکى. بە چەمی (بەهاردۆڵ)یش ناودەبرێت.
سەرچاوەکان:
- سەردانى مەيدانى ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی(Google earth pro).
ئامادەکردنی: ڕێباز حەمەغەریب