بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە و لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەکانی (گۆڕیچەی و ماسناوێ و ملەوکەوچێ و وەروێ و ڕیقنە چەرمێ و وڵا و ڕاگاو دەواری و سەختەدۆڵە و دۆڵە سورە و پلا) دروستبووە. دواتر بە ئاڕاستەی باشور دەڕوات و پاشان دەڕژێتە نێو تاڤگەی زەڵم و هانە قوڵقوڵە و چەمی زەڵمەوە لە باکوری گوندی (زەڵم)، لە بەرزیی (١٣٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٩٣٧م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی سەروو) تا گوندی لامەرکەزی درێژدەبێتەوە و لەوێوە تێکەڵ بە ئاوی سیروان دەبێت. زیادەی ئاوی جۆگەی زەلەکان یان لافاوی زستان دەڕواتەوە سەری. درێژییەکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت و لە چەمێکی خوڕ و لێژدایە و چەمی خڕی بیارەشی دێتەوە سەر. قوڵایی چەمەکە زۆرە و پێیدەوترێت کەنەقوڵ. هۆکاری ناونانی بە کەلەشێت، بۆ خێرایی لەبەرڕۆیشتین ئاو تێیدا دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوارەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بە ناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و لە دامێنی چیای کەنۆڵە ڕەشاندا کۆدەبنەوە و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و و دواجار دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە و لەوێشەوە بەرەو ڕوباری سیروان دەڕوات. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کشەدەری)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەکەی لە پردی (زەڵم) لە نزیک گوندى (گردى قازى)یەوەیە. بە درێژایی دوو کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە بەرەو گوندی (کشەدەر). نزیکەی ٥٠٠ دۆنم زەوی بەراو دەکات، و زیاتر لە ٣٠ جوتیار سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و ئاوی پێنج لقە جۆگەی دیکەشی تێدەڕژێت و دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو چەمی گەورە و پاشان چەمی گوێزە کوێر و دواتر تێکەڵی چەمی ئاشی دەبێت و لە کۆتاییدا دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، بەرزاییەکانی دەوروبەری وەک چیای کڵاوە بەرزە و چیای هەرمێلە ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و دواجار دەڕژێتە چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە. درێژییەکەی لە دوو کیلۆمەتر زیاترە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە نێوان دۆڵی ژەرەژاو لوتکەی شروانێ و چیای هەسوون و هانەو تێ لە باکور و کاوەو سەڵمانا و ڕاسورە و دۆڵی ملەگاو وەنێ و لوتکەی کەڵگا لە خۆرهەڵات و لوتکەی زەوی عەولە و خۆرەتاوە گەورە لە باشور و دۆڵی هەسانا و کانی شەڵواندڕ و چەمی هانەیدن لە خۆرئاوا. دەڕژێتە ناو چەمی شەڵواندڕ و جۆگەی هانەیدن و لەگەڵ چەمی سەرگەت و دەرەیمەڕ یەکدەگرن و دەڕژێتە ناو چەمی دارچەقالەوە، لە بەرزیی (١٩٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٤٤٣م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوارەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە دامێنی لوتکە چیای گاکوژە دروستبووە، کە دیوێکی دەڕوانێت بەسەر گوندی هاوارەکۆن و دیوەکەی تری دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی گوندی دەرەتفێ. ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە ناو چەمی (گاوکە) لە بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی بیارە. ئاوەکەی لە چەمی (بێڵەخاوە) سەرچاوە دەگرێت و لە (تافا) لێی جیادەبێتەوە. چەند باخی هەنار و هەنجیر و میوەی جۆراوجۆر ئاودەدات. (گاوکە) بەواتای شوێنی بەخێوکردنی (مانگا) دێت. سنورەکەی تاکو نزیک گوندی (بنجەودڕەی) درێژدەبێتەوە. پاشان دەبێتە دوو لقی دیکە یەکیان پێیدەوترێت (تایلەی نالە) و تا (گمەقوڵ) دەڕوات. ئەوی دیکەشیان پێیدەوترێت جۆگەی (ئاتەشگا) و تا زەردەهاڵ درێژدەبێتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە نێوان کانی چاڵی نەیجە و دۆڵی نەیجە لە باکور و مەزاری مەحموودخانی دزڵی و کەمەرە سیاوا لە خۆرهەڵات و گوندی هانەی قوڵ و قەڵای گەڕاو لە باشور و دۆڵی یەڵانپێ و بانیشار لە خۆرئاوا. دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو جۆگەی (گەڕاو)، لە بەرزیی (٨٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٦٦٥م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.
کەوتووەتە سەر چەمی (زەڵم) و لەو شوێنەی، کە پێیدەوترێت (کونە چەقەڵ) لەخوار (بنی پەڵگ) و سەرچاوە جۆگەی (دەلێن)ـەوە بەڕێدەکەوێت، پاشان بە باخی شێخدا و بەبەردەم گوندی (ناو باخان) دا تێدەپەڕێت بۆ سنوری زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەردوو گوندی (هانەی قوڵ و یاڵانپێ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ. لەکۆندا لەبەر زۆریی ئاوەکەی دەگەیشتە (شوێنەواری دەشتی ڕەقەی شیرەمەڕ) و لەڕێگاکەی ئێستای گوندی (بانیشار) پەڕیوەتەوە و نزیک بە (سەرچاوەی شیرەمەڕ) بووەتەوە، جۆرەها کشتوکاڵی بەراوی هاوینەی لەبەردەمدا کراوە وەک (توتن و تەماتە و بامیەو خەیارو شوتی و زەڕات)، بەڵام لەئێستادا ئاوەکەی کەمە و بەشی ئاودانی کشتوکاڵ و باخەکان ناکات. نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان جۆگەی خەڕەنگەزێ و جۆگەی گیواوبڕ لە باکور و شەوگەو دۆڵاوی و چاڵاوا و گڵوەو هەرەسی و چیای کەمانجەڕ لە خۆرهەڵات و پەچەو سێ قادری لە باشور و بانی دەرەیمەڕ و دۆڵی وەنەناو لە خۆرئاوا. دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە، لە بەرزیی (١٦٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٥٣٧م) لە ئاوڕێژگەکەی، درێژی نزیکەی نیو کیلۆمەتر دەبێت.
جۆگەلەیەکی کۆنکرێت کراوە و سەرچاوەی ئاوەکەی لە (ئاوی گەنجان)و (چەمی زەڵم)و (گەڕاوەکەی خورماڵ)وەیە، لە کۆتایی شارۆچکەی (خورماڵ)، لەنزیک (گەڕاوەکەی خورماڵ/ گۆم بسکیت)، لە(چەولگە)وە دەستپێدەکات و لە پشتی دێی(تەکیە)وە تێدەپەڕێت و پاشان ئاواییی (حاجی حەمەئەمین)یش بەجێدەهێڵێت و دەگات بەگوندی (گێڵەک)و درێژییەکەی نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت و جۆگەیەکی ڕاست و دروستە و بەڕێکی تێدەپەڕێت، بەشێکی زۆری زەوییەکان لەبەردەمیدا هەڵکەوتوون و بەهۆی ئەم جۆگەیەوە ئاودێری دەکرێن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار). جۆگەیەکە لە کانی گوێزە کوێر و ئاوی کانی با هەڵکراوە و باخەکانی گوێزە کوێر و زەوییەکانی دوواوان ئاودێری دەکات.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاو درێژ بووەتەوە. لە نێوان دۆڵی کەڕەجاڵ و قەڵای سمۆران لە باکور و بەرزانە دۆڵە و وڵە هەش و دۆڵی ملەکەوچێ و لوتکەی بەخشە لە خۆرهەڵات و قەڵای سوللێ و بانی دەرەیمەڕ لە باشور و هانە قوڵقوڵە و تاڤگەی زەڵم لە خۆرئاوا. دواتر بە ئاڕاستەی خۆرئاوا دەڕوات و پاشان دەڕژێتە ناو جۆگەی کەڕەجاڵ و دواتر تێکەڵی هانە قوڵقوڵە و تاڤگەی زەڵم و چەمی زەڵم دەبێت، لە بەرزیی (١٨٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٠٩٧م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور درێژ بووەتەوە. لە نێوان لوتکەی وەزەرەی و لوتکەی کەرەسی لە باکور و دۆڵی گیواوبڕ و گڵوەو خەڕەنگەزی لە خۆرهەڵات و پەچەو سێ قادری لە باشور و پەچەوتاشی و بنەوگڵوەی و دۆڵی وەنەناو لە خۆرئاوا. دەڕژێتە ناو جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چـەقالە. لە بەرزیی (٢٢١٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیـی (١٤٩١م) لـە ئاوڕێژگەکەی درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرئاواوە بەرەو باکور درێژ بووەتەوە. ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بە ناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان لوتکەی پلەکێ دارانگەل و لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر لە باکور و ئەشکەوتی حەیدەر و کانی وەرزی ساجە لە خۆرهەڵات و دۆڵی خۆرنەوەزان و لوتکەی مەڕ دێیەکان لە باشور و دۆڵی مەڕەو سەورۆی و جۆگەی بانیشاری کۆن لە خۆرئاوا. لە بەرزیی (١٦٩٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٩٩٤م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت. بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی خۆرنەوەزان و بە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکانی (بانی شار و شیرەبەڕ و تەکیە)دا ڕێڕەودەکات. (دۆڵاوە سوو) و (درزەوکاوەترا)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە نێوان دۆڵی کەڕەجاڵ و بانە پەڵمینێ لە باکور و دۆڵی ڕیقنەچەرمێ و لەتکەی کەمایەکا لە خۆرهەڵات و قەڵای سمۆران و دۆڵی گۆڕیچە لە باشور و پلێ کەڕەجاڵ و هانە قوڵقوڵە لە خۆرئاوا. دەڕژێتە ناو جۆگەی کەڕەجاڵ و دواتر تێکەڵی هانە قوڵقوڵە و تاڤگەی زەڵم و چەمی زەڵم دەبێت. لە بەرزیی (١٤٦٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١١٣٢م) لە ئاوڕێژگەکەی، درێژییەکەی نزیکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.