بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
نوسین: د. کەوسەر عەزیز گەڵاڵی چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروان، هەولێر، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مەرگەساتی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی کورد
نووسینی: عبدالرقیب یوسف. لەبلاوکراوەکانی هاوسەرچاپخانە: کامەرانی، سلێمانی. ١٩٨٥ ناوەڕۆکی پەیوەندار. بانگەوازی ڕوناکبیرانی کورد دەکات لە پێناوی کۆکردنەوەو زیندووکردنەوەی کەلەپوری کوردیدا لە کوردستان. سەبارەت بە ناوچەکە: پاراستنی دەستخەت و نامەکان، نموونەی نامەی شێخ عەلادینی بیارە. فەوتانی بەڵگەنامەکانی کەریمی فەتاح بەگ و شێخ فەرەجی بانیبنۆکی. تێکدانی شێوازی بیناسازی و هونەری هەڵکۆلێن و زەخرەفە، نموونەی خانەقای تەوێڵە. جوانی سیمای بیناسازی، کەشکی وەسمان پاشای هەلەبجە، هونەری نەخشی کوردی، عەروسییە دارینەکەی خانەقای بیارە،.
ئامادەکردن: عەبدوللەتيف بامۆکى چاپى دووەم، چاپخانەى کوردستان، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوڵێک لە باخچەى وێژە و ڕەوانبێژیى ئەم چەرخە، شێخ باباڕەسوڵ.
نوسین: محەمەد محەمەد سەعید گۆمەلاری چاپخانە و شوێنی چاپ: ؟، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: وێنەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی کۆمەڵێک لە قوربانیانی چەکی کیمیاییی هەڵەبجە.
کتێبییەکەم: بەرگی یەکەم. نوسین: نەوشیروان مستەفا ئەمین الدار العربیە للعلوم - ناشرون، بیروت، لبنان، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی شێخانی تەریقەت، نەقشبەندی، بنەماڵەی شێخ عوسمان، ڕایەڵی پەیوەندیی خێڵایەتی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، ئێڵی جاف بەنمونە، دەرکەوتنی جاف، دابەشبوونی، ڕەچەڵەکی بەگزادەکانی، جاف و باشوری کوردستان، پێکهاتەی جاف، کورد و گۆران، هۆزەکانی جاف، ڕیچ لە هەواری جافدا، شێوەی ژیانی جاف، جاف و میرایەتیی بابان، گوندنشینی کوردی لە سایەی دەسەڵاتی قاجاردا، هەورامی بە نمونە، هەورامان، زاراوەی هەورامی، ڕۆژنامەی زەورا و هەورامان، هەواڵی کوشتنی حەسەن سانی هەورامان، ڕایەڵی پەیوەندیی ڕۆحی لە تەریقەتی نەقشبەندیدا، مەولانا خالید بەنمونە.
نوسین: فازیل ڕەئووف چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەڕی سورێن
نوسین: هدایت اللە بهبودی. وەرگێرانی بەدەستکارییەوە: عومەر عەبدول لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی هێلین، چاپی یەکەم، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: یەکێکە لە یادەوەرییەکانی نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک، کە لە کاتی هێرشکردنە سەرهەڵەبجەدا، هاوڕێی سوپای ئێران بووە و هەنگاوبەهەنگاوی هێرشەکە و کەوتنی شار و ڕودانی کارەساتەکەی خستوەتەڕوو. تا ١٩ی ٣ی ١٩٨٨ لە ناو هەڵەبجە و مەیدانی جەنگەکەدا بووە. کتێبەکە یەکێکە لەو دیکۆمێنتانەی، کە خزمەت بە کەیسی جینۆساید و قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات.
نوسین: محەمەد محەمەد سەعید وەرگێرانی بۆ کوردی: عەبدولکەریم عوزێری، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کوشتارگەی هەڵەبجە شێوەیەک لە کۆمەڵکوژی، کردارەکانی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە، وەسفی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە، پێشەکییەکانی، ڕێوجێی ڕەشەکوژی، ئەو پاشماوانەی لە بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجەوە کەوتنەوە، ئاکامەکانی کیمیاباران، زیانە ژینگەییەکان، کامڵبوونی قەزایی، بەربەرەکانێی ئیختساسی قەزایی، سەپاندنی سزا دەربارەی ڕەشەکوژی لە هەڵەبجەدا، دادگاییکردنی سەرانی ڕژێم، گریمانە پێشنازکراوەکان دەربارەی دادگایی، ڕێگە پێشنیازکراوەکان، ڕۆڵی دادگای تاوانی عێراقی بۆ سزادان سەبارەت بە ڕەشەکوژیی هەڵەبجە، دادگایی تاوانی عێراقی باڵا، ئیختیساسی بۆ لێپێچینەوە لە کردارەکانی ڕەشەکوژی لە هەڵەبجە.
ئامادەکردن: عەدنان کۆچەر چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی دانیشتوانی کورد لە عێراق، بەکارهێنانی گازی خەردەل و سیانید، دەرئەنجامەکانی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە.
نووسین: شێخ ڕەشید شێخ عەبدولڕەحمان قادر چاپ: یەکەم: چاپخانە: حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندار: جەنگی ئاوایی ڕۆستەم بەگ، جەنگی ئەشکەوڵ، جەنگی خوێناوی خورماڵ، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەک، دەربارەی خورماڵ و خەرج و باج، حەمامیاە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە.
نوسین: بەهجەت ڕەحمان چاپی یەکەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کورتەیەکی مێژوویی لەسەر بەڵخە، ناوی بەڵخە، جوگرافیا، باخ و باخات، سەرچاوە ئاوییەکان، ڕووەکی سروشتی، شوێن و ڕووبەری گوندی بەڵخە، بیناکاری، کۆمەڵایەتی، ناودارەکانی، پرسە، وەرزش، تەندروستی، گەشتوگوزار، پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا، سیاسەت، ئایین، میتراییزم، مەزدیەسنا، یارسان، ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وێنەکان.
نوسین: زایر مصطفی خدر چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆشەن (سنور - جۆگرافیا) جانیشتێ، بنەچێ بنەماڵێ، بنەچەو نویسەری، بەردەڕاوەی، باخداری، ئاژەڵداری، وانای، نۆشداری، گەشتیاری، یانەسازنای، هەرمانێ، ژەنی، کوردایەتی یاگێ هۆرامیەتی، ئی کتێبە چی، ڕسمێ (وێنە).
نوسین: شێخ محەمەد عەلی حسامی نەقشبەندی، پێداچوونەوە: مەلا محەمەد بەکر گەرمیانی چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بۆردومانی شاری هەڵەبجە، ڕاپەڕینی هەڵەبجە و ڕاگرتنی تەقاندنەوەی خانووەکانی گەڕەکی کانیعاشقان لەلایەن ڕژێمەوە.
نوسین: محمد محمد سعید، مترجم: نرگس محمدی، ناوی چاپخانە و ساڵ و شوێنی چاپی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ناساندنی (١٣٠) منداڵ، کە لە کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا بزربوون. بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە کوردستانی عێراق لە ساڵەکانی جەنگی عێراق و ئێراندا (١٩٨٠ـ١٩٨٨) (کتێب) ئامادەکردن: د. عەلی تەتەر نێروەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠٠٨. بابەتى پەيونديدار: ئۆپەراسيۆنەکانى ئەنفال لە کوردستان (٢٢-٢٣ى شوبات ـ ٦ى ئەيلوولى١٩٨٨)، کيميابارانى هەڵەبجە و دەنگدانەوەى لە ئاستى هەرێم و جيهاندا.
ئامادەکردن: مەلا عەبدولکەريمى مودەڕيس چاپى سێيەم، نوسينگەى تەفسير بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بيارە، بانیشار، باڵامبۆ، خورماڵ، خەرپانى، ڕيشێن، زمکان، زەڵم، سيروان، سەرگەت، شەمێران، شنروێ، ئێڵانپێ، عەبابەیلێ، ئەحمەدبڕندە، قزڵجە، لهۆن، هەڵەبجە، شارەزوور، قەڵپ، نەوەر، جاف.
نوسین: مەلا عەبدولکریمی مودەریس چاپی یەکەم، ناوەندی بڵاوکردنەوە، سنە، ١٣٨٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی سەییدەکانی خانەگە لە هەورامان، شێخ عەبدوڵای خەرپانی، شێخ محەممەد و شێخ مەحموودی کوڕی، شێخ مستەفای شێخ مەحموود، بنەماڵەی زانای گەورە مەلا جەلالی خورماڵ، قەدەفەری، بنەماڵەی شێخ مۆمنی سازانی، شێخ مۆمنی کوڕی سەید حەسەن، شێخ حەسەنی کوڕی، شێخ سەلامی کوڕی، شێخ وەسیمی کوڕی، بنەماڵەی سەییدەکانی سەرگەت، بنەماڵەی شێخ عوسمانی تەوێڵە، کوڕانی شێخ عوسمانی سیراجەدین، سەفەرەکانی، ئەدەبیاتی، نەوەکانی، شێخ محەممەد بەهادین، ئەبولوەفا، شێخ عومەر، شێخ ئەحمەد، حسامەدین، شێخ نەجمەدین، شێخ عەلادین، شێخ عوسمانی دووەم، بنەماڵەی مەلا ئیبراهیمی بیارە، بنەماڵەی مەلا نەزیری تەوێڵە، بنەماڵەی مەلا یاسینی تەوێڵە، بنەماڵەی سەییدەکانی عەبابەیلێ، شێخ حەیدەری عەبابەیلێ، شێخ عەلی کوڕی، کوڕەکانی شێخ عەلی، شێخ محەممەد، شێخ مەحموود، کەریم و عەبدولڕەحمان و ئەحمەدی کوڕی شێخ مەحموود، شێخ حەمەئەمین، شێخ محەممەد سەعید، شێخ کەریم، شێخ حسەین، شێخ سەعید، شێخ سلێمان، شێخ عەبدولڕەحیم، شێخ عوسمانی کوڕی شێخ ئیبراهیم، شێخ ئەحمەدی کوڕی، مەولانا مەلا عەبدولقادری مودەڕیسی بیارە، بنەماڵەی شێخ ئەحمەدی ناوجاف، بنەماڵەی مەولەوی، شەجەرەی سەییدەکان بە خەتی مەولەوی، مەلا مستەفای شەمێرانی، سەید مستەفای تاوگۆزی.
نوسین: فلادمیر مینۆرسکی وەرگێڕانی: د. نەجاتی عەبدوڵڵا چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی حەمەدی، بڵاوکراوەی مەکتەبی بیرو هۆشیاری (ی. ن. ک)، سلێمانی، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە، هەورامان
ئامادەکردن: ئیبراهیم هەورامانی چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تۆمارکردنی یاداشت و یادەوەرییەکانی شایەتحاڵێکی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە.
دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، ١٩٩٨، چاپخانەی ومیض بەغدا. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی ژیان و خوێندن و بارودۆخی فەقێ و وانەکانی لە هەندێک سنوری ناوچەکە، کەشکۆڵ و دەستخەتی مامۆستایانی مەدرەسەکانی شارەزوور و هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامانی کردووە، لەوانە، چەند دەسخەتێکی مەدرەسەی تەوێڵە، مەدرەسەی گوڵعەنبەر، چەند بابەتی شیعری مەولەوی، بێسارانی،.. هتد.
دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، ١٩٩٩، چاپخانەی السالمی بەغدا. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی چەندین دەستخەت و نوسینی مامۆستایان و قوتابیانی مەدرەسە و حوجرەکانی هەڵەبجە و هەورامانی کردووە، باسەکانی دیکە تایبەتن بە ناوی کتێبەکە و شوێنی نوسین و مێژووی نوسین و ناوەڕۆک و زانیاریی دیکەی پەیوەست بە حاشیە و شێواز و قەبارە و ئەو کەسانەی تر، کە لەسەر دەستخەتەکە نوسیویانە، لەوانە، چەند کتێب و خەت لە مەدرەسەی خەرپانی، تەوێڵە، هەڵەبجە، چنار و مۆردین.