بەرەو هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
نوسین: هدایت اللە بهبودی.
وەرگێرانی بەدەستکارییەوە: عومەر عەبدول
لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی هێلین، چاپی یەکەم، ٢٠١٣
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: یەکێکە لە یادەوەرییەکانی نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک، کە لە کاتی هێرشکردنە سەرهەڵەبجەدا، هاوڕێی سوپای ئێران بووە و هەنگاوبەهەنگاوی هێرشەکە و کەوتنی شار و ڕودانی کارەساتەکەی خستوەتەڕوو. تا ١٩ی ٣ی ١٩٨٨ لە ناو هەڵەبجە و مەیدانی جەنگەکەدا بووە. کتێبەکە یەکێکە لەو دیکۆمێنتانەی، کە خزمەت بە کەیسی جینۆساید و قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم