کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

489 بابەت

چیرۆکەکانی شار/ کتێبی یەکەم

نوسین و ئامادەکردن: کۆچەر میرزا، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چیرۆکی هەندێکک لە کەسایەتییەکانی سنوری هەڵەبجەیه. (وەستا ئیمامی لۆقەنتەچی، حەدادەکان، ئامە باریکێ، ئەحمەد بەگی تەڕەپیازی، وەستا ئەحمەدی مسگەر، ئەسکەندەر چایچی، شێخ بابەڕەسوڵی بێدەنی، شەهید بەکر فرج، حەمەعەلی عەزیز، مەلا تاهیر، شەهید تۆفیقی کارەبا، جەمیلەخانی سۆفی حامد، حاجی حەمەڕەشید، ڕەحیم بانەیی، حەمەڕەشید، حەمەی ئەحمەد، مەلا حەمەسەعیدی عەبابەیلێی، وەستا حەمەئەمینی دەلاک، حاجی حەمەکەریم گێڵدەرەیی، نەنە خورشی، دەروێش باڵەخانە، ڕەحیم خان، ساڵح هەژار، شەونم خان، شێخ عوسمانی شێخ عارف سازانی، عوسمانی ئازادی، عومەر فایەق عارف، عومەری خاوەر، عومەری کاکی، عەبدولڕەحمان ئەحمەد عەبابەیلێی، حاجی ئەولقادر، حاجی عەبدوڵا زروف، مامۆستا شێخ عەزیز پاڕەزانی، شێخ عەلادین، عەلی حاجی فەرەج، وەستا عەولی عەینا خانی حەمامچی، فازیلی خەیات، فەرەج سەعید سلێمان پاوەیی، فاتمەی ئەوقاف، فەرەج کەریم ڕەحیم، قادر ئەحمەد فەرەج، قەتە چەتە، مام کاکی، کەریم عارفی شێخ کەمال، شێخ ڕەشید، کەمالی جەلال، خونچە فەیلی، شێخ لەتیف، لوتفی خان، محەممەد حسێن هەڵەبجەیی، مەلا محەممەدی گەورە، حەمەی هەژە، مام ئەمین، مەحموودی سافە، برالە، مەحموودی خولەی شێرالی، باجی مەقبوڵ، ناهی خانی شێخ نووری شێخ ڕەشید، هەڵەبجەییەکان قوربانیەکی دیکەی ئەنفال، هۆشیار بیاوێڵەیی، خاتوو یاسەمەنی جەڕاح).

چیرۆکەکانی شار/ کتێبی دووەم

نوسین و ئامادەکردن: کۆچەر میرزا چاپی یەکەم، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گەشتێکە بەناو ژیان و بەرهەمی بیست شاعیری سنوری هەڵەبجەدا (مەولەوی، گۆران، مەجزوب، تاهیربەگ، ئەحمەد موختار، شاهۆ، ناتق، بیدەنی، حلمیی، کاردۆخی، بێوەی، عابد سراجەدین، ع. ع. شەونم، ساڵح شارەزوری، ساڵح هەژار، خورشیدەبابان، کوردە نەقشبەندی، محەممەد حسێن هەڵەبجەیی، سیاچارە، جەلال عازەبانی).

چیرۆکەکانی شار/ کتێبی سێیەم

نوسین و ئامادەکردن: کۆچەر میرزا چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەپکێک لە شاعیر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی سنوری هەڵەبجەیه. (ع. ع. شەونم، شێخ موعتەسەم ڕەشیدی عەبدولڕەحمان، حسێن نانەوا، جەمالی مەلا قادر، حەکیمی مەلاساڵح، خوشکان کوێخا حەمەفەرەج، حەمەفەرەج ئەحمە حەمەمراد، ئازاد ساڵح، فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، سەرۆک عەلی حاجی فەرەج، بەهادین حاجی بەکر، کامەران ئەحمەد فەتاح، عەبدوڵا حەمەلاو، عەزیز حەمەکەریم، سۆران حەمەفەرەج کوێخا، حەمەسەعید حەمەسەراوی، چنوور قادر، سەمیعە محەممەد ئیسماعیل). هەروەها تیشکێک بۆسەر بزاڤی هونەری شانۆ لە ناوچەی هەوراماندا، مێژووی شانۆ لە شارەدێی تەوێڵە، مێژووی شانۆ لە شارۆچکەی بیارە، مێژووی هونەری شانۆ لە شارۆچکەی خورماڵ.

چیرۆکەکانی شار/ کتێبی چوارەم

نوسین و ئامادەکردن: کۆچەر میرزا چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تایبەتە بە خستنە ڕووی ژیاننامەی ژمارەیەک لە ژنانی هەڵکەوتووی هەڵەبجە و وێنەکانیان، کە بریتیین لە (عادیلە خانم، مەلا توبا، بەهێ خانی حامید بەگی جاف، ناهیدە نووری عارف، قەتێ هێرۆیی"قەته ‌چەتە"، حەمیدە خانی ئەحمەد موختار جاف، حاجی حەپسە، دایکی جەمال، حاجی خان، ئامە باریکێ، ئافتاو حەمەفەرەج سڵێمان، مەقبوڵ خان، نەفێ خان، فاتیمەخانی شێخ موعتەسەم، دەستەخوشکێکی خەباتگێڕی شار، ئامینە ئیسماعیل، عەیناخانی حەمامچی، نەنەخورشی، خاتوو یاسەمینی جەڕاح، ڕەحمەخان، شەونم خان، جەمیلەخان، مەحبووبەی خاڵۆ ئەوڕەحیم، ناهی خان، ژن لە هەوراماندا، پ. د. شەوبۆ عەبدوڵڵا مەلا تاهیر، پ.د. ‌شیلان عومەر حسێن، پ. مهاباد کامیل عەبدوڵڵا، پ. د. نەزاکەت حسێن، د. بێخاڵ ئەبوبەکر حسێن، د. عالیە فەرەج مستەفا، د. هەتاو حەمەساڵح حسێن، شەرمین محەممەد ڕەشید، سەیوان ڕۆستەم ئەفراسیاب، ئیراد مەنوچەهرسان ئەحمەد، خورشیدە بابان، کوردە نەقشبەندی، ڕۆژ هەڵەبجەیی، دەریا هەڵەبجەیی، چیمەن قەرەداغی، کەتانە خادیمی، تارا ئەمین سەپان، نافیعە حەمەسدیق، گەشاوە عەبدولکەریم ئەحمەد، هەڵاڵە شەوکەت سان ئەحمەد، چنوور مەحموود قادر، کۆچەر عومەر عەبدوڵڵا، کۆچەر نووری عەبدوڵڵا، گەشاو نووری عەبدوڵڵا، سۆزیار حەمید حەمە ڕەشید، زریان ئەولحەکیم عەبدولکەریم، شنیا هۆشیار حسێن، ژینۆ کەیوان عەلی ڕەزا، چاوان خەلیل محەممەد، شێنێ حەیدەر عومەر، سۆلین سەردار مەولوود، کەویار هادی سەعید، ئیمان قادر عەبدوڵڵا، ڕەنگین سەلام مەحموود، بێریڤان جەلال ڕەشیدی).

چیرۆکی من و گوندەکەم/ بەرگی یەکەم

نوسین: حەمەکەریم هەورامی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ناوی گوندی گوڵپ، جوگرافیای دێی گوڵپ، تۆپۆگرافیای گوڵپ، گەڕەکەکان، چۆنیەتیی داگیرکردنی گوڵپ، تەپی تلەوەر، خاوەن ماڵ و خێزانەکانی ژێر گەڕەک، خێزانەکانی سەر گەڕەک، قەڵاتێ، پایەی ژن لە کۆمەڵگای گوڵپدا، ژنە ناسراوەکان، ئەوانەی خوێندەوار بوون، قوتابخانەی گوڵپ و خوێندنی کچان، مەلاکانی دێی گوڵپ، هەرکەسە و لۆقەتێک، سەنعەتکار و بازرگانەکانی دێی گوڵپ، گۆرانیبێژەکانی، حیکیاتەخوانەکانی، کەی نەقشبەندی لە هەورامان پەیدابوون، مەولانا خالیدی مکایەڵی جاف، نەقشبەندییەکانی هەورامان، شێخ محەممەد بەهادین، شەڕەکەی تەپی تلەوەر، مەلاکان سەبارەت بە تاپۆکردنی پشت جۆگە، چیرۆکەکەی ئۆلکەریم سمایل، شێخ حسامەدین، شێخ محەممەدی گوڵپ، گلێرکردنەوە، کۆمەڵی گوڵپ، ژنوژنخوازی، پرسە، خەلە و خەرمان، نۆبەگەلە، کوڵاندن و کوتانی ساوەر، یارییەکانی ناو دێ، شەڕی قەیسەری، قەیسەری، مەرەزە و کوشتنی عەلەکە، شەڕی بێڵخا، گوڵپ پێشڕەوی گوندەکانی هەورامان، بەزمی دەروێشان، خوێندنی فەقێیایەتی، بەینی ڕوگەی جولەکە و موسڵمان، دەروێشەکە چۆن لۆریەکەی قوتدا.

چیرۆکی من و گوندەکەم/ بەرگی دووەم

نوسین: حەمەکەریم هەورامی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ناردنەوەی یارمەتیەکەم بۆ کەسوکارم لە گوڵپ.

چیرۆکی من و گوندەکەم/ بەرگی سێیەم

نوسین: حەمەکەریم هەورامی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەوسانەوە و زەوتکردنی بەرهەمی جوتیارانی گوڵپ، سەردانی خزمانی گوڵپ بۆ هەولێر و سکاڵابردن بۆ بارەگای بەرزانی، ئەنجومەنی گوڵپ لە سەردەمی شۆڕش و بەیاننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، لە سێدارەدانی دوو پاڵەوانی گوڵپ، ئەنفالی ١٩٨٨، کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕاگواستن، دۆزەخەکەی نوگرەسەلمان، دیمەنێکی تراژیدیی کیمیاباران.

چیرۆکی من و گوندەکەم/ بەرگی چوارەم

نوسین: حەمەکەریم هەورامی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گەڕاوەکان لە بەرحوشتر و گردەچاڵ، هاوکاری و یارمەتییەکانی دەوروبەری هەولێر بۆ لێقەوماوان، جوامێر و دیار و نادیارەکان، ناوی هەندێک لەو کەسانەی بە دەم خەڵکی کارەساتباری گردەچاڵ و بەرحوشترەوە چوون، بزوتنەوەی ئیسلامی و هەڵەبجە، پشتگرانی ئیسلام، جوند الاسلام، هەورامان و خورماڵ، شەنگال و هەڵەبجە و گەرمیان، گوڵزاری مەولەوی، کاکەیی، جوگرافیای شوێن و نیشتەجێی کاکەییەکان، پیرەکانی کاکەیی، دەفتەری پیرەکان.

حلبجه تراجیدیا العصر

نوسین: نصرت الله محمود زادە چاپخانەی رامان – ئیلام، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە شەهیدەکانی هەردوو شاری هەڵەبجە و خورماڵ و پیشاندانی وێنەکان. باسکردن لە ناشتنی کۆمەڵێک شەهید و چیرۆکەکانیان لە مزگەوتی گەورەی هەڵەبجە.

حلبجة سنين من ذاکرتي وتطورات القضيە الکردية وانعکاساتها فى العراق

ئامادەکردن: محمد أمين الجاف-سفير عراقى سابق:الطبعة الاولى، دار ورد للنشر و التوزيع، عمان ـ أردن، ٢٠٠٨ بابەتى پەيونديدار: القسم الاول: حلبجة الهروسة، القسم الثانى: حلبجة أصبحت شهيدة، القسم الثالث: الأخطاء القاتلة لحکم صدام حسين، القسم الرابع: ظاهرة صدام حسين.

حبثه شاھیدان شیمیایی و انفال حلبچە

بە زمانی فارسییە. نوسینی: عارف قربانی، مترجم: دلنیا کاموسی، چاپخانەی کمال، چاپ اول، ٢٠١٤، سلیمانیە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دیداری بەرکەوتویەکی کیمیابارانی ھەڵەبجە.

حلبچه بعد از سی و پنج سال

نوسین: یوسف ئەحمەد چاپخانەی افراز، تاران، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە دەرئەنجامەکانی هێرشی کیمیایی لەسەر بەرکەوتوان و ژیانی کۆمەڵگەی هەڵەبجە، هەروەها خستنەڕووی کۆمەڵێک بەڵگەنامە و زانیاریی نوێ.

حلبجة في مواجهة سموم الموت

ئامادەکردن: بکر حمەصديق عارف طبعة الاولى، بيروت - لبنان، ٢٠١٤ بابەتى پەيونديدار: کلمات منسوبة لأرکان النظام البعثى السابق، تذکرة وتقديم، المقديمة، تعريفات قصيرة، الفصل الاول: القيادة العسکرية، الفصل الثانى: جريمة حلبجة، الفصل الثالث: الشکوى الجزائية، الفصل الرابع: المحاکمة، الفصل الخامس: الوثائق والأدلة التحريريە فى قضيە حلبجة، الفصل السادس: المتهمون الأربعة، الفصل السابع لائحة وکلاء المدعين بالحقا الشخصى، الفصل الثامن: قرار المحکمة، الفصل التاسع: قضية حلبجە فى أورقة مجلس النواب العراقى، الفصل العاشر: الأسمام الوثائق و الصور.

خامەی تەمەن

نوسین: ئەحمەد عەلی عەبدولڕە‌حمان کوڵکونی چاپی یەکەم، چاپخانە: ؟ ، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جێی خۆیەتی خەڵکی کارەساتباری هەڵە‌بجە بپرسێت، شکستی ١٩٧٥، لیژنەی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، ئاوڕدانەوەیەک له ‌مێژووی کارەساتێکی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش.

خانووە زەردەکان ماڵی دوەمی تەمەن

نوسین: ئازاد تۆفیق چاپی یەکەم، چاپخانە؟، سلێمانی، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی نوسەرە تایبەت بە (‌ماڵ و گەڕەک و کۆڵان و خوێندنی، شێتەکانی سیروان، کێلەسپی و دوجەیلە، هەورامان، بیارە، ڕووداوەکانی ١٩٧٤، بۆردومان، ئاوارەیی، سەریاس، سەرپێڵ، هەواڵی نسکۆ، غەریبی و مەینەت، گەڕانەوە لە تەوێڵەوە بۆ هەڵەبجە، پەیوەندیی گەڕاوەکان، پردی زەڵم، ڕاگواستی گوندەکان).

خەزانی هەڵەبجە

ئامادەکردن: بارامی وەڵەدبەگی چاپی یەکەم، چاپخانەی سکە، پاوە، ئێران، ١٩٨٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵە شیعرێکه،‌ کە نوسەر لەم کتێبەدا کۆی کردوونەتەوە، چەند شاعیرێک شیعریان سەبارەت بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە نوسیوە.

خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنسرۆپۆلۆجی

لێکۆڵینەوە: ئیبراهیم حاجی زەڵمی لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنسرۆپۆلۆجی چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: ناو و مێژووی ناوی خورماڵ، مێژووی هەڵسوڕاندنی کاری ئیداری لە خورماڵ، خورماڵ و کەمەنەتەوایەتییەکان، دانیشتوان و چڕیی دانیشتوانی خورماڵ، جوگرافیای خورماڵ. بەشی دووەم: پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی خورماڵ، پەیوەندیی هاوسەرێتی، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی هاوسەر و سەرکێشانی بۆ خزمایەتی، جۆرەکانی هاوسەرێتی، هەندێکک لە شێوازی جیاواز و باو لە هاوسەرگرتن لە کۆمەڵگەی کوردی و ڕەنگدانەوەی لە خورماڵ و ناوچەکەدا. بەشی سێیەم: شێوازەکانی بەرهەمهێنان، پیشەوەرەکانی ناوچەی خورماڵ. بەشی چوارەم: خێڵ و عەشرەتەکانی سنوری ناحیەی خورماڵ، ڕۆڵی خورماڵ لە بزافی شێخی نەمردا، ڕۆڵی خورماڵ لە بزافی شۆڕشی ١٩٤١ی ڕەشید عالیدا، ڕۆڵی خورماڵ لە شۆڕشی ئەیلولدا، ڕۆڵی خورماڵ لە شۆڕشی نوێ و گوڵاندا، یەکێک لە ناودارانی ناوچەکە. بەشی پێنجەم: چمکێک لە کلتور و فەرهەنگی ناوچەکە، چەند شاعیرێکی لەیادکراوی ناوچەکە، هەندێکک لە شاعیرانی سەرەتای هەشتاکان، مێژووی قوتابخانە و خوێندنگەکانی خورماڵ، بزافی خوێندکاریی لە خورماڵ، بزافی ڕۆشنبیری لە نیوەی دووەمی هەشتاکانەوە. بەشی شەشەم: فاکتەری سیاسی، فاکتەری ئابوری، فاکتەری کۆمەڵایەتی، فاکتەری سروشتی.

خۆشترین ڕۆژی ئازادی و نزیکترین ڕۆژ لە مردن

کتێبێکی وێنەیی چاپکراوە. ئامادەکردن و وەرگێڕان: مەحموود حەمەئەمین مەحموود لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی ڕائید، سلێمانی، ساڵی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەلبومێکی وێنەییە سەبارەت بە هەڵەبجە لە کۆنەوە تا ڕووداوی کیمیاباران، بەژێرنوسی ئینگلیزیەوە.

دادگاییکردنی فرانس ڤان ئانڕات و دەرئەنجامەکانی

نوسین و کۆکردنەوەی: عەلی مەحمود محەمەد بەرگی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر. ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سوپاسنامەی هەڵەبجەییەک بۆ سەنتەری هەڵەبجە (چاک)، فرانس ڤان ئانرات کێیە؟ لە دادگا چی گوزەرا، بەسەرهاتی ڕۆژەکانی دادگا، ئەمڕۆ سەدام لە لاهای لە بەرامبەر تاوانی هەڵەبجە دادگاییکرا، تاوانی گوندی زێوە، شێخ موعتەسەم بەرزنجی لە لاهای بەتاوانی ئەنفالکردن دادگاییکرا، هەنگاوێک بەرەو بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدکردنی گەلی کورد، هەنگاوێک بۆ تێوەگلانی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکە کیمیاییەکان، ڕێگرییەکانی بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی کورد، ئەو عومەر خاوەرەی لەسەردەشت نەمرد، شایەتحاڵە گرنگەکە، ژەهرەکانی ئانرات ژاپۆنی و ئەمریکین، ئانرات زانیویەتی ئەم مادانە بۆ چەکی کیمیایی بەکاردێن، تەناکا لە ١٩٨٤ وە ئانرات دەناسێت، ئانرات و زانستی کیمیا، هەڵەبجە دادگای لاهای هەژاند، ئافرەتە بە هەڵوێستەکەی هەڵەبجە، دادگا لە بەرژەوەندی کورد تەواوبوو، ئانرات پەشیماننییە، دوای بینینی تراژیدیای هەڵەبجەش کیمیایی پەیداکردووە، بازرگانە ئازاکەی سەدام، سەرچاوەی بەڵگەنامەکان، کۆمپانیاکانی دیکە، پیشاندانی فلیم، عەلی حەسەن مەجید، کەمپەکان دۆزەخی خەڵک، تاوانی هەڵەبجە، ئەم دادگایە بۆ کوردەکان گرنگە، جاش جارێکی دیکە بەڵا بۆ کورد، داوای دانیا محەمەد، دادگا توانای سزای نییە، هەڵەبجە و جینۆساید و هاوکاریی ئێران، دەقی بڕیاری دادگا بە زمانی هۆڵەندی و کوردی، ناڕەزایەتی، تاوتوێی بەڵگەکان، سەلماندن، سزادان، داخوازیی کەسانی زیانلێکەوتوو، وەڵامێکی کورت بۆ بەڕێز محەممەد ئیحسان، ئەو پیاوەی دیمانەکان، هەموو قەرزارین، عەلی حەسەن مەجید و دۆزی ئانرات، تیمی پشکنینی هۆڵەندی و خەمساردیی بەرپرسانی کورد، بەڵگەنامە و دۆکۆمێنت. داوای قوربانیان و قەرەبووکردنەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بریتییە لە بڕیارەکانی دادگای هۆڵەندی بە زمانی ئینگلیزی و هۆڵەندی.

دەستخەتەکانی مەلا خالیدی ڕەباتی

ئامادەکردن: کاروان عوسمان خەیات چاپی یەکەم، چاپخانە: ؟، ٢٠١٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی سەییدەکانی عەبابەیلێ لە بناری شارەزوور، شێخ حەیدەری عەبابەیلێ، شێخ عەلی کوڕی شێخ حەیدەر، کوڕەکانی شێخ عەلی عەبابەیلێ.

پێشتر 1
...
6 7 8
...
25 دواتر