کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

489 بابەت

جوگرافیای ناوچەی هەورامان و دەرامەتە ئاوییەکانی

نوسین: ڕێباز حەمەغەریب هەورامانی. چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جوگرافیای سروشتی ناوچەی هەورامان، سنور و ڕووبەری ناوچەی هەورامان، بونیاد و پێکهاتەی جیۆلۆجی، دەرامەتە ئاوییەکانی ناوچەی هەورامان، شیکردنەوەی جۆری و تایبەتمەندییەکانی دەرامەتە ئاوییەکان، شیکردنەوەی جوگرافی بۆ بڕی بەکارهێنانی دەرامەتە ئاوییەکان لە ناوچەی هەوراماندا، ڕۆڵی جوگرافیا و جیۆمۆرفۆلۆجیایی ناوچەی هەورامان و کاریگەریی لەسەر چالاکییە مرۆییەکان، شوێنی جوگرافی، پاشماوە دێرینە مێژوویی و ئایینیەکانی ناوچەی هەورامان.

جينۆسايدى کورد لە ڕوانگەى ياساى تاوانکاری نێودەوڵەتييەوه

ئامادەکردن: ئاوارە حسەين چاپى يەکەم، چاپخانەى حەمدى، ٢٠١٧ بابەتى پەيوەنديدار: جينۆسايدى کورد لە باشورى کوردستان، شايەتحاڵ و ڕزگاربووانى جينۆسايدى هەڵەبجە، کەيسى جينۆسايدى هەڵەبجە.

جينۆسايد لە عێراقدا پەلامارى ئەنفال بۆ سەر کورد

ئامادەکردن: ميدڵ ئيست وۆچ چاپخانەى تيشک، سلێمانى، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکى، هێرشى کيميايى ١٦ى مارت بۆ سەر هەڵەبجە، گيراوەکانى بلە و هەڵەبجە.

جینۆساید و تاوانەکانی عێراق دژ بە گەلی کوردستان

ئامادەکردن: یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاپۆرتی هاوپێچی کیمیاباران تایبەت بە هەڵەبجە

جینۆسایدی کوردستان

نوسین: تەها سلێمان چاپی یەکەم، چاپخانەی حەمدی، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جینۆسایدی هەڵەبجە، ئەلبومی وێنەکان

جینۆسایدی هەڵەبجە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا

ئامادەکردنی: د. کارزان محەمەد چاپی دووەم، چاپخانەی ئاسیا، ٢٠١٨، سلێمانی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەرشیفی ڕۆژنامە و گۆڤارە ئێرانییەکان، کە ساڵی ١٩٨٨ دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجەیان نوسیوە. گەڕانی زۆر بە ئەرشیفی وڵاتانی عەرەبیدا، ئەرشیفی تایبەتی ئامادەکار. وێنە و ناونیشانی ڕاپۆرتی ئەو ئاژانس و بڵاوکراوانەی بە زمانی نوسینی خۆیان تێدابڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨و کارەساتەکەیان بە ڕاپۆرتی وێنەیی و هەواڵ گەیاندووەتە دەرەوە. لەم چاپە نوێیەدا دوو پاشکۆی گرنگی بۆ زیادکراوە.

چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور

کۆکردنەوە و ڕیزکردن و پێشەکی و لەسەرنوسین: عەلی شارەزووری چاپخانەی الحوادث، بەغدا، ١٩٨٢. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردیی ناوچەی شارەزوور

چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەدئاوا

نوسین: موحەمەد سابیر ئەحمەدئاوایی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئاوڕدانەوەیەکە لە گوندی ئەحمەدئاوا لەلایەنەکانی: شوێنی جوگرافی، مێژووی ئەحمەدئاوا، شارۆچکەی خورماڵ، شوێن و شوێنەوارەکانی ناوچەکە، ئاوەدانکردنەوە و بنەماڵەکانی، قوتابخانە، مزگەوت، ڕێگاوبان و بەشداریکردنیان لە سیاسەت و شۆڕشەکاندا و خستنەڕووی چەند وێنەیەکی کەسایەتییەکانی.

چەردەیەک لەمێژووی عەشرەتی شەمێران

نوسین و ئامادەکردن: ئارام مەجید علی چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە مێژووی عەشیرەت و ناوچەی شەمێران دەکات. بۆچوونەکان لەسەر ناولێنان، ئاوەدانکردنەوە و ئەو گوندانەی، کە دەکەونە سنورەکەوە‌، تیرە و هۆزەکانی، ئاین و کلتور و هونەر، کاریگەرییەکانی شەڕی هەشت ساڵەی (عێراق - ئێران) و بەشداریکردنی خەڵکەکەی لە سیاسەت و شۆڕشەکاندا دەخاتەڕوو و لەکۆتایشدا کۆمەڵک وێنە و نەخشەی لەخۆگرتووە.

چەکی کیمیایی

نوسین: حسێن هەڵەبجەیی چاپی ؟، چاپخانەی ؟، لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: زانیاریی هەمەلایەنە لەسەر گازی کیمیایی، کۆمەڵێک وێنەی ڕەشوسپیی تایبەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە.

چەکی کیمیایی لە جەنگدا لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ

نوسین: دکتۆر بایەزید حەسەن عەبدوڵا چاپی یەکەم، ناوەندی غەزەلنوس، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەرنامەی چەکی کیمیایی عێراق و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالدا.

چەمکێک لە مێژووی کارەساتەکانی کوردستان و ھەڵەبجەش لە مێژوودا

نوسین: حسین خەلیفە محمد چاپخانەی لەسەر نییە، ساڵی چاپ ١٩٩٩، سلێمانی، چاپی یەکەم ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ھەڵەبجە و ئەدەب، ھەڵەبجە و شۆڕش، من ھەڵەبجەم لە مێژوودا، کورتە مێژوویەکی کارەساتەکانی ھەڵەبجە، ھەڵەبجە لە مێژووی کوردستاندا.

چەند سەرنجێک دەربارەی هۆزەکانی کوردستانی خواروو

نوسین: ئی. ب. سۆن وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەجاتی عەبدوڵا، چاپخانەی شڤان، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین، سلێمانی، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لەبارەی ژیان و کارە کوردناسییەکانی مێجەرسۆن، جاف، تیرەکانی، سەرۆک مەحموود پاشا، درەختی بنەماڵەی بەگزادەکانی جاف، چڵی کەیخەسرەو بەگی، چڵی بەهرام بەگی، سەروەت و سامانی بنەماڵەی بەگزادەکان، کاکەیی، شەرەفبەیانی، هەورامان، هەورامانی.

چەند لاپەڕەیەکی شاراوە لە مێژووی کۆمەڵکوژییەکان

نوسین: عەلی مەحموود محەممەد. چاپی یەکەم، چاپخانەی ئارابخا، کەرکووک، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئازادکردن و وێرانکردنی هەڵەبجە، ڕێگەگرتن لەدەربازبوونی خەڵکی شاری هەڵەبجە، دیرۆکی تاڵانکردنی بانکەکەی هەڵەبجە.

چراکانی نیشتمان

نوسین: خەلیل عەبدوڵڵا چاپی یەکەم، چاپخانە ڕۆژهەڵات، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەحمەدموختار بەگی جاف، ا. ب. هەوری، بورهان قانیع، پەروینی موشیر وەزیری، د. ڕێبوار سەعید، زاهیر سدیق، سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، حەسەن زیرەک، شاکر فەتاح، قانع، کاردۆخی، کەمالی، گۆران، مێجەرسۆن، میرزا مەنگوری.

چریکەی ئەهوورایی گۆرانیێ هەورامیێ

ئامادەکەردەی و گلێرکەردەی: وەلی فەتاحیز چاپ: چاپ و ئەوەڵی، ١٣٩٦. ئینتیشارات و زایەڵەی، مەریوان. ناوەڕۆکی پەیوەندار: کورتەیەکی میژوویی لە سەر باسو خواسی هەورامان و گۆرانی و شیعری، لەژێرباسی (وەڵینە) سەرنجێ و ڕانمونیێ، بەزمەکا کە گۆرانی واچا واتێنێ، نووسینی ناوی ٢٤٠ بەزمی هەورامی، هێنانی ئەو شیعرانەی کە لە گۆرانییەکاندا وتراون وتراون بە گوێرەی ئەلف با. ئ، ب، پ، ت،...و ،ه، ی،

چریکەی سەنگەر

ئامادەکردن: حەکیم مەلا ساڵح چاپخانەی ؟، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: (ژیان و بەسەرهاتی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ عومەر خەزان هەڵەبجەییە).

چمکێکی مێژووی هەورامان و مەریوان

نوسین: سید عبد الصمدی تودارى وەرگێڕان: محمدی مەلا کریم بڵاوکراوەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس چاپی یەکەم، چاپخانەی سلمان الأعظمى، شوێن: بەغداد، ١٩٧٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی پیرخدری شاهۆ و وەچەکانی، باسی بڵاوبوونەوەی وەچەی پیرخدر.

چیای سورێن لەڕووی جوگرافیا و ئاووهەوا و گرنگییەکانییەوە

ئامادەکردن: حسێن خەلیفە محەمەد شارەزووری چاپخانەی ؟، شوێنی چاپ: ؟، ساڵى چاپ: ؟ بابەتى پەيوەنديدار: سورێن و ڕێگاکانی، سەرچاوەی ئاو و کانییەکانی سورێن، ناوی گوندەکانی سورێن، ئەشکەوتەکانی بناری سورێن، چیای سورێن و ڕووەک و جۆری گوڵوگوڵزار و ڕووەکی زەوی.

چیرۆکەکانی دوای مردنم

ئامادەکردنی مەحموود حەمەئەمین مەحموود چاپی یەکەم، لەبڵاوکراوەکانی بەشی ڕاگەیاندنی یادگاری هەڵەبجە، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەسەرهاتی ژیانی زمناکۆ، گۆڕی زمناکۆ پێش گەڕانەوەی لەگەڵ کێلی خوشک و براکانی، ناوی زمناکۆ وەک شەهید بە دیواری هۆڵی مۆنۆمێنەتەوە، کارتی باخچەی ساوایانی عەلی، کارتی پۆلی یەکەمی ناوەندی لە مەشهەد، چەند وێنەیەکی لەگەڵ خێزانە ئێرانییەکەی، گۆڕی دایکی دووەمی، هەوڵەکانی عەلی بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی لە هەڵەبجە، یەکەم ساتی گەڕانەوەی عەلی بۆ کوردستان، وەرگرتنی خوێن، سەردانی عەلی بۆ سەرگۆڕی شەهیدان و مۆنۆمێنت، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، شادبوونەوە بە دایکی ڕاستی، سەردانی گۆڕەکەی خۆی لەگەڵ دایکی، وێنەی عەلی لەگەڵ گۆڕەکەیدا، کوژانەوەی ناوەکەی لەسەر کێلی گۆڕەکەی، هەردوو خێزانە عێراقی و ئێرانییەکەی لە مەزاری شەهیدان، زمناکۆ و ژمارەیەک شایەتحاڵ لە دادگای تاوانەکان، خۆشحاڵی گوندی کوڵکنی، دەرهێنانەوەی ناسنامەی عێراقی.

پێشتر 1
...
5 6 7
...
25 دواتر