کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

485 بابەت

بەرەو خۆر/ بەرگی ١

نوسین: فازیل ڕەئووف چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەڕی سورێن

بەرەو هەڵەبجە

نوسین: هدایت اللە بهبودی. وەرگێرانی بەدەستکارییەوە: عومەر عەبدول لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی‌ هێلین، چاپی یەکەم، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: یەکێکە لە یادەوەرییەکانی نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک، کە لە کاتی هێرشکردنە سەرهەڵەبجەدا، هاوڕێی سوپای ئێران بووە و هەنگاوبەهەنگاوی هێرشەکە و کەوتنی شار و ڕودانی کارەساتەکەی خستوەتەڕوو. تا ١٩ی ٣ی ١٩٨٨ لە ناو هەڵەبجە و مەیدانی جەنگەکەدا بووە. کتێبەکە یەکێکە لەو دیکۆمێنتانەی، کە خزمەت بە کەیسی جینۆساید و قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات.

بەرپرسیارێتی تاوانکاری لە تاوانی ڕەشەکوژی شاری هەڵەبجە

نوسین: محەمەد محەمەد سەعید وەرگێرانی بۆ کوردی: عەبدولکەریم عوزێری، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کوشتارگەی هەڵەبجە شێوەیەک لە کۆمەڵکوژی، کردارەکانی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە، وەسفی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە، پێشەکییەکانی، ڕێوجێی ڕەشەکوژی، ئەو پاشماوانەی لە بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجەوە کەوتنەوە، ئاکامەکانی کیمیاباران، زیانە ژینگەییەکان، کامڵبوونی قەزایی، بەربەرەکانێی ئیختساسی قەزایی، سەپاندنی سزا دەربارەی ڕەشەکوژی لە هەڵەبجەدا، دادگاییکردنی سەرانی ڕژێم، گریمانە پێشنازکراوەکان دەربارەی دادگایی، ڕێگە پێشنیازکراوەکان، ڕۆڵی دادگای تاوانی عێراقی بۆ سزادان سەبارەت بە ڕەشەکوژیی هەڵەبجە، دادگایی تاوانی عێراقی باڵا، ئیختیساسی بۆ لێپێچینەوە لە کردارەکانی ڕەشەکوژی لە هەڵەبجە.

بەرپرسیارێتی کۆمپانیا کاریگەرەکان سەبارەت هێرشە کیمیاییەکانی سەدام حوسێن

ئامادەکردن: عەدنان کۆچەر چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی دانیشتوانی کورد لە عێراق، بەکارهێنانی گازی خەردەل و سیانید، دەرئەنجامەکانی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە.

بەریتانیا-تورکیا-ئێران- کورد (١٩١٥-١٩٣١)

نووسین: شێخ ڕەشید شێخ عەبدولڕەحمان قادر چاپ: یەکەم: چاپخانە: حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندار: جەنگی ئاوایی ڕۆستەم بەگ، جەنگی ئەشکەوڵ، جەنگی خوێناوی خورماڵ، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەک، دەربارەی خورماڵ و خەرج و باج، حەمامیاە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە.

بەڵخە ئەستێرە شاراوەکەی هەورامان

نوسین: بەهجەت ڕەحمان چاپی یەکەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کورتەیەکی مێژوویی لەسەر بەڵخە، ناوی بەڵخە، جوگرافیا، باخ و باخات، سەرچاوە ئاوییەکان، ڕووەکی سروشتی، شوێن و ڕووبەری گوندی بەڵخە، بیناکاری، کۆمەڵایەتی، ناودارەکانی، پرسە، وەرزش، تەندروستی، گەشتوگوزار، پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا، سیاسەت، ئایین، میتراییزم، مەزدیەسنا، یارسان، ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وێنەکان.

بەڵخە

نوسین: زایر مصطفی خدر چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆشەن (سنور - جۆگرافیا) جانیشتێ، بنەچێ بنەماڵێ، بنەچەو نویسەری، بەردەڕاوەی، باخداری، ئاژەڵداری، وانای، نۆشداری، گەشتیاری، یانەسازنای، هەرمانێ، ژەنی، کوردایەتی یاگێ هۆرامیەتی، ئی کتێبە چی، ڕسمێ (وێنە).

بەیداخهەڵگرانی ڕێبازی حسامی

نوسین: شێخ محەمەد عەلی حسامی نەقشبەندی، پێداچوونەوە: مەلا محەمەد بەکر گەرمیانی چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بۆردومانی شاری هەڵەبجە، ڕاپەڕینی هەڵەبجە و ڕاگرتنی تەقاندنەوەی خانووەکانی گەڕەکی کانیعاشقان لەلایەن ڕژێمەوە.

بچەھای گمشدە فاجعە حلبچە

نوسین: محمد محمد سعید، مترجم: نرگس محمدی، ناوی چاپخانە و ساڵ و شوێنی چاپی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ناساندنی (١٣٠) منداڵ، کە لە کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا بزربوون. بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە کوردستانی عێراق لە ساڵەکانی جەنگی عێراق‌ و ئێراندا (١٩٨٠ـ١٩٨٨) (کتێب) ئامادەکردن: د. عەلی تەتەر نێروەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠٠٨. بابەتى پەيونديدار: ئۆپەراسيۆنەکانى ئەنفال لە کوردستان (٢٢-٢٣ى شوبات ـ ٦ى ئەيلوولى١٩٨٨)، کيميابارانى هەڵەبجە و دەنگدانەوەى لە ئاستى هەرێم و جيهاندا.

بناغەى ناوەکان

ئامادەکردن: مەلا عەبدولکەريمى مودەڕيس چاپى سێيەم، نوسينگەى تەفسير بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بيارە، بانیشار، باڵامبۆ، خورماڵ، خەرپانى، ڕيشێن، زمکان، زەڵم، سيروان، سەرگەت، شەمێران، شنروێ، ئێڵانپێ، عەبابەیلێ، ئەحمەدبڕندە، قزڵجە، لهۆن، هەڵەبجە، شارەزوور، قەڵپ، نەوەر، جاف.

بنەماڵەی زانیاران

نوسین: مەلا عەبدولکریمی مودەریس چاپی یەکەم، ناوەندی بڵاوکردنەوە، سنە، ١٣٨٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی سەییدەکانی خانەگە لە هەورامان، شێخ عەبدوڵای خەرپانی، شێخ محەممەد و شێخ مەحموودی کوڕی، شێخ مستەفای شێخ مەحموود، بنەماڵەی زانای گەورە مەلا جەلالی خورماڵ، قەدەفەری، بنەماڵەی شێخ مۆمنی سازانی، شێخ مۆمنی کوڕی سەید حەسەن، شێخ حەسەنی کوڕی، شێخ سەلامی کوڕی، شێخ وەسیمی کوڕی، بنەماڵەی سەییدەکانی سەرگەت، بنەماڵەی شێخ عوسمانی تەوێڵە، کوڕانی شێخ عوسمانی سیراجەدین، سەفەرەکانی، ئەدەبیاتی، نەوەکانی، شێخ محەممەد بەهادین، ئەبولوەفا، شێخ عومەر، شێخ ئەحمەد، حسامەدین، شێخ نەجمەدین، شێخ عەلادین، شێخ عوسمانی دووەم، بنەماڵەی مەلا ئیبراهیمی بیارە، بنەماڵەی مەلا نەزیری تەوێڵە، بنەماڵەی مەلا یاسینی تەوێڵە، بنەماڵەی سەییدەکانی عەبابەیلێ، شێخ حەیدەری عەبابەیلێ، شێخ عەلی کوڕی، کوڕەکانی شێخ عەلی، شێخ محەممەد، شێخ مەحموود، کەریم و عەبدولڕەحمان و ئەحمەدی کوڕی شێخ مەحموود، شێخ حەمەئەمین، شێخ محەممەد سەعید، شێخ کەریم، شێخ حسەین، شێخ سەعید، شێخ سلێمان، شێخ عەبدولڕەحیم، شێخ عوسمانی کوڕی شێخ ئیبراهیم، شێخ ئەحمەدی کوڕی، مەولانا مەلا عەبدولقادری مودەڕیسی بیارە، بنەماڵەی شێخ ئەحمەدی ناوجاف، بنەماڵەی مەولەوی، شەجەرەی سەییدەکان بە خەتی مەولەوی، مەلا مستەفای شەمێرانی، سەید مستەفای تاوگۆزی.

بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی

نوسین: فلادمیر مینۆرسکی وەرگێڕانی: د. نەجاتی عەبدوڵڵا چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی حەمەدی، بڵاوکراوەی مەکتەبی بیرو هۆشیاری (ی. ن. ک)، سلێمانی، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە، هەورامان

بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەستخەتەکانیانەوە

دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، ١٩٩٨، چاپخانەی ومیض بەغدا. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی ژیان و خوێندن و بارودۆخی فەقێ و وانەکانی لە هەندێک سنوری ناوچەکە، کەشکۆڵ و دەستخەتی مامۆستایانی مەدرەسەکانی شارەزوور و هەڵەبجە و خورماڵ و هەورامانی کردووە، لەوانە، چەند دەسخەتێکی مەدرەسەی تەوێڵە، مەدرەسەی گوڵعەنبەر، چەند بابەتی شیعری مەولەوی، بێسارانی،.. هتد.

بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەستخەتەکانیانەوە

دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، ١٩٩٩، چاپخانەی السالمی بەغدا. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی چەندین دەستخەت و نوسینی مامۆستایان و قوتابیانی مەدرەسە و حوجرەکانی هەڵەبجە و هەورامانی کردووە، باسەکانی دیکە تایبەتن بە ناوی کتێبەکە و شوێنی نوسین و مێژووی نوسین و ناوەڕۆک و زانیاریی دیکەی پەیوەست بە حاشیە و شێواز و قەبارە و ئەو کەسانەی تر، کە لەسەر دەستخەتەکە نوسیویانە، لەوانە، چەند کتێب و خەت لە مەدرەسەی خەرپانی، تەوێڵە، هەڵەبجە، چنار و مۆردین.

بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەستخەتەکانیانەوە

دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی حەوتەم، چاپی یەکەم، هەولێر، ٢٠٠٧، سپاردن ١٤٧. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی چەندین کتێب و دەستخەت و قورئانی نوسراوی کردووە، کە لە حوجرە و مەدرەسەکانی هەڵەبجە و خەرپانی، عەبابەیلێ و هەندێک شوێنی ناوچەکەدا نوسراون.

بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەستخەتەکانیانەوە

دانراوی: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی هەشتەم، بڵاوکراوەی ئاراس، ژمارە ٧٤٧، چاپی یەکەم، هەولێر ٢٠٠٨. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسکانی تایبەتن بە چەند کتێب و دەستخەتی نوسراو لە هەڵەبجە، ئەحمەدئاوا ، سورێن، خەرپانی، کانیکەوە، دەربارەی کتێبی ٧٠٠ لاپەڕەیی مەولەوی، مەولەویی یەکەم، مەولەویی دووەم، دانراوێکی مەولەوی بە پەخشان، نامە و مۆر و ئیمزای مەولەوی، مەولەوی و سەوادیی، لەسەر شیوەنی مەولەوی بۆ کوڕی مەحمود یاروەیس، ئیجازەنامەکانی تەریقەت.

بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕێگەی دەستخەتەکانیانەوە

دانراوی محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی نۆیەم، بڵاوکراوەی ئاراس، ژمارە ١١٠٢، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاراس، هەولێر، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، قورئانی مەلانەزیری تەوێڵە، قورئانە بچوکە دەستخەتەکەی ئەحمەد ئاوا، شێخ حەیدەری تەویڵە یەکێکە لە خۆشنوسەکان، هەندێک حوجرەی ناوچەکە، کە قورئانیان تیادا نوسراوەتەوە، هەڵەبجە، عەبابەیلێ، بیارە، شێخ موستەفای موفتی هەڵەبجە، شێخ باباڕەسوڵی بێدەنی عەبابەیلێ، شەجەری شێخ عەبدوڵای خەرپانی، شەجەرەی سەییدەکانی باخچە بە خەتی مەولەوی، شیوەنێک بۆ شێخ عەبدوڕەحمان ئەبول وەفا.

بۆنی سێو یادەوەرێکانی لاوێک لەناو دوکەڵ و زیندانەکاندا

نوسین و وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوه:‌ عیرفان ساڵح پێداچونەوە: عەبدولقادر شادی و ئازاد حاجی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، سلێمانی، ساڵی ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کیمیاباران، زامه ‌ساڕێژنەبووەکەی هەڵەبجە، لە هەڵەبجە چیم بینی.

بیبلۆگرافیای ئەنفال و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلی کورد

ئامادەکردن: ڕێکاری مزویری چاپی یەکەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی پێنجەم: ئەنفال، هەڵەبجە، تیرۆر.

بيرەوەرى سى و يەک ساڵ لە ژيانى مامۆستايەک

ئامادەکردن: مامۆستا ڕەشيد کەريم چاپخانەى ژين، ١٩٦٠ بابەتى پەيوەنديدار: چوونم بۆ هەڵەبجە، عەبابەیلێ.

پێشتر 1 2 3 4
...
25 دواتر