بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
ئامادەکردن: سەمانسا پاوەر چاپى يەکەم، شوێن؟ ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دانپيانانی هێرۆشيماى کورد، بەدبينييە فەرمييەکان، جوتێک سەرکەوتنى عێراق.
نوسین: قادر بیوک کایە پێداچوونەوەی: سەردار فەتاح ئەمین، چاپى يەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: (گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی نوسەره، کە ساڵی ٢٠١٤ سەردانی باشوری کوردستان و شاری هەڵەبجەی کردووه). (لەگەڵ چنور خان چووین بۆ هەڵەبجە، هەڵەبجە ئەو شارەی، کە قەدەغەیە بەعسییەکان بۆی بچن، گردی عەنەب، ڕۆژی مەحشەری هەڵەبجەییەکان، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، عومەری خاوەر سیمبۆلی هەڵەبجە، مۆزەخانەی کۆمەڵکوژییەکە بۆنی مردنی لێدەهات، سەردانی یەکێک لە گوندەکانی شارەزوور).
ئامادەکردن: د. کەريم تۆفيق بەرزنجى چاپى يەکەم، ستۆکهۆڵم، سويد، چاپخانەى ڕێنوێن، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەنفال و هەڵەبجە و بۆردومانى کيميايى، ئەلبومى ئەنفال و هەڵەبجە و کيمياباران.
نوسین: خەلیل سەرکانی چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مەرگەساتی هەڵەبجە، مەرگەساتی هەڵەبجە لە میدیاکانی جیهاندا.
ئامادەکردن: عارف قوربانی چاپی یەکەم، چاپخانەی ئارابخا، کەرکووک، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەپسە حەمەنەجم ئەحمەد، لەدایکبووی ١٩٥٠، عەبابەیلێ).
ئامادەکردن: عارف قوربانی چاپی یەکەم، چاپخانەی ئارابخا، کەرکووک، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (زارا محەممەد ڕەحیم، لەدایکبووی ١٩٦٦ی بیاره).
ئامادەکردن: عارف قوربانی چاپی یەکەم، چاپخانەی ئارابخا، کەرکووک، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (گەلاوێژ ئادەم کەریم، لەدایکبووی ١٩٦٥ی تەوێڵە).
نوسین: لەتیف فاتیح فەرەج چاپی دووەم، چاپخانە کارۆ، شاری چاپ، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەنفالکراوانی هەڵەبجە کە لە ١٩ی ٩ی ١٩٨٨ لە سەماوە کوژراون. بەناوەکانی (ئاسکە عەبدولمەجید عەزیز ١ی ٧ی ١٩٦٣، سەباح محەممەد عەلی ١ی ٧ی ١٩٦٤، سەلما عەبدولڕەحمان مستەفا ١ی ٧ی ١٩٦٢، سەلما حەمەساڵح قادر ١ی ٧ی ١٩٤٧، عائیشە حەیدەر ڕەشید ١ی ٧ی ١٩٥٨، محەممەد عەبدولرەحمان سەید ١٩١٨، کوێستان حەمە ١٩٨٠، ئەکبەر ئەحمەد عەلی شەریف ١٩٨٦، شێوە فائیق ساڵح ١٩٨٤، شیلان فائق ساڵح ١٩٨٠، عەلی قادر ئەسکەندەر ١٩٢٨، ئەکرەم مەحموود مستەفا ١٩٥٥، شادیە محەممەد عوسمان ١٩٨٤، عەلی سەمین بەهرام ١٩٢٨).
ئامادەکردن: عومەر عەبدول چاپى يەکەم، چاپخانەى تاران، ٢٠٢١، لەبڵاوکراوەکانى (ڕێکخراوى دۆستانى هەڵەبجە). ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەو گوڵەگەنمانەى ژێرخاکيشمان کردن، بەڵام سەوزنەبوونەوە، چاوپێکەوتن لەگەڵ ٢١ شايەتحاڵى کارەساتى کيميابارانى هەڵەبجە، لەگەڵ ناميلکەيەکى وەرگێڕراو لە زمانى فارسييەوە بۆ زمانى کوردى بەناونيشانى (بەرەو هەڵەبجە).
ئامادەکردن: ئارام مەجيد چاپى يەکەم، چاپخانەى هێڤى، هەولێر، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵێک بابەتى لە بوارەکانى: (جينۆسايد، جوگرافيا، مێژوو، کەسايەتیى هەڵەبجه)ى لەخۆگرتووە. باخچەی بۆن خۆشان – کۆمەڵێک لە کەراماتی مەشایخی هەورامان لە حضرەتی شێخ عثمانەوە تا حضرەتی شا عثمان (کتێب) نوسین: حاجی مەلا ئەحمەدی مەلا محەممەدی قازی پێنجوێن چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، ١٩٨٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵێک لە کەراماتی مەشایخی هەورامان لە حەزرەتی شێخ عوسمانەوە تا حەزرەتی شا عوسمان، ژیانی حەزرەتی مەولانا خالیدی کوردیی نەقشبەندی، حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدین، نموونەیەک لە کەراماتی حەزرەتی شێخ محەممەد بەهائەدین (ئەبولبەها).
نوسین: حاجی مەلا ئەحمەدی مەلا محەممەدی قازی پێنجوێن چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕاپەڕین، سلێمانی، ١٩٨٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵێک لە کەراماتی مەشایخی هەورامان لە حەزرەتی شێخ عوسمانەوە تا حەزرەتی شا عوسمان، ژیانی حەزرەتی مەولانا خالیدی کوردیی نەقشبەندی، حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدین، نموونەیەک لە کەراماتی حەزرەتی شێخ محەممەد بەهائەدین (ئەبولبەها).
کۆکردنەوە و نوسین: عەبدولعەزیم ماوەتی – عەبدولقادر ساڵح چاپی یەکەم، چاپخانەی ژین، سلێمانی، ١٩٧٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تاهیر بەگ، ئەحمەد موختار، گۆران، ساجید ئاوارە.
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: د. سامان مستەفا ڕەشید ئینجاغا چاپ: یەکەم. چاپخانە؟ ساڵ٢٠٢٤ ناوەڕۆک: هێنانی ٩٥ بەڵگە لە نوسراو و فەرمان و ڕاپۆرت سەبارەت بە گۆڕانکاری کارگێڕی و دامەزراندن و ئاوەدانکردنەوەو بەڕێوەبردن و پلەبەخشین و دابینکردنی موچەو پلە بەرزکردنەوەو ڕێنمایی و بارودۆخی سیاسی و جموجوڵی سەردارانی جاف و ...هتد. لەوانە: نوسراوی مەجلیسی والا لە بارەی گۆڕینی ئەحمەد ئەفەندی بەرێوەبەری قەزاکە و دانانی عەبدوڵڵای کوڕی عەزیزئاغا ١٨٥٦، فەرمانی دەرچووی گۆڕینەکە، وێنەیەک لەو نوسراوەی لە قایمقامیەتی شارەزوورەوە بۆ سەدارەت نێردراوە لە بارەی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەک لە زەردەهاڵ، وینەی ئەو مەزبەتەیەی لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە نێردراوەو ناوی ئەو شوێنانەی هیناوە سەر بە گوڵعەنبەر و ناحیەکانین، نوسراوی نامق پاشا بۆ سەدارەتی عوزەما لە بارەی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکەی زەردەهاڵ، نوسراوی فارسی والی سنە، لە مەڕ دروستکردنی قەڵاو قوللە لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت لە سنوری قەزاکە، نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی لە بارەی پێدانی نیشانی مەجیدی بە حەمەپاشا، حەوت نوسراو سەبارەت بە مزگەوتی گوڵعەنبەر، سێ نوسراو سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی خانەقای بیارە و..هتد
ئامادەکردن: گێرتروود لوسيان بێڵ چاپى يەکەم، چاپخانەى سەردەم، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاپۆرتى کارگێڕیى ساڵى ١٩١٩ کەرتى (خانەقين ـ مەندەلى ـ قزرابات).
نوسین: د. ناجح گوڵپی چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی شوێنی جوگرافی و ژیانی کۆمەڵایەتی، مێژوویی و کلتوریی گوندی (دەگاو گوڵپی)ی سەر بە هەورامانی پارێزگای هەڵەبجەیە. باسی لایەنی وەک (ژیانی جاران و ئێستا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، هونەر و کاری دەستی، یاری میللی و فۆلکلۆری، ڕەوشی خوێندن ...) تێدا خراوەتەڕوو.
نوسین: د. کەوسەر عەزیز گەڵاڵی چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروان، هەولێر، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مەرگەساتی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی کورد
نووسینی: عبدالرقیب یوسف. لەبلاوکراوەکانی هاوسەرچاپخانە: کامەرانی، سلێمانی. ١٩٨٥ ناوەڕۆکی پەیوەندار. بانگەوازی ڕوناکبیرانی کورد دەکات لە پێناوی کۆکردنەوەو زیندووکردنەوەی کەلەپوری کوردیدا لە کوردستان. سەبارەت بە ناوچەکە: پاراستنی دەستخەت و نامەکان، نموونەی نامەی شێخ عەلادینی بیارە. فەوتانی بەڵگەنامەکانی کەریمی فەتاح بەگ و شێخ فەرەجی بانیبنۆکی. تێکدانی شێوازی بیناسازی و هونەری هەڵکۆلێن و زەخرەفە، نموونەی خانەقای تەوێڵە. جوانی سیمای بیناسازی، کەشکی وەسمان پاشای هەلەبجە، هونەری نەخشی کوردی، عەروسییە دارینەکەی خانەقای بیارە،.
ئامادەکردن: عەبدوللەتيف بامۆکى چاپى دووەم، چاپخانەى کوردستان، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوڵێک لە باخچەى وێژە و ڕەوانبێژیى ئەم چەرخە، شێخ باباڕەسوڵ.
نوسین: محەمەد محەمەد سەعید گۆمەلاری چاپخانە و شوێنی چاپ: ؟، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: وێنەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی کۆمەڵێک لە قوربانیانی چەکی کیمیاییی هەڵەبجە.
کتێبییەکەم: بەرگی یەکەم. نوسین: نەوشیروان مستەفا ئەمین الدار العربیە للعلوم - ناشرون، بیروت، لبنان، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەی شێخانی تەریقەت، نەقشبەندی، بنەماڵەی شێخ عوسمان، ڕایەڵی پەیوەندیی خێڵایەتی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، ئێڵی جاف بەنمونە، دەرکەوتنی جاف، دابەشبوونی، ڕەچەڵەکی بەگزادەکانی، جاف و باشوری کوردستان، پێکهاتەی جاف، کورد و گۆران، هۆزەکانی جاف، ڕیچ لە هەواری جافدا، شێوەی ژیانی جاف، جاف و میرایەتیی بابان، گوندنشینی کوردی لە سایەی دەسەڵاتی قاجاردا، هەورامی بە نمونە، هەورامان، زاراوەی هەورامی، ڕۆژنامەی زەورا و هەورامان، هەواڵی کوشتنی حەسەن سانی هەورامان، ڕایەڵی پەیوەندیی ڕۆحی لە تەریقەتی نەقشبەندیدا، مەولانا خالید بەنمونە.