کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

489 بابەت

کاکەیی - ئەهلی هەق و شەبەک

نوسین: پرۆفیسۆ زرار سدیق تۆفیق بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی، چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین، -هەولێر، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کاکەیی-ئەهلی هەق لەسەرهەڵدانەوە تا سوڵتان سەهاک، دەروازە، هەڵسەنگاندنی سەرچاوەکان و دەرکەوتنی ئەهلی هەق، هەڵسەنگاندنی سەرچاوە و دەقەکانی ئەهلی هەق، بنەچەی ناوی کاکەیی-ئەهلی هەق، کوردستان لانکەیەکی گروپ و باسکە شیعییەکان، سەرهەڵدانی کاکەیی-ئەهلی هەق، لەنێوان (ئەهلی هەق و شیعەی ئیسماعیلی)یدا، هەڵویستی زانایانی کورد لە شیعەگەری، کۆششێک بۆ ناسینەوەی پێشەوایانی ئەهلی هەق، شاخۆشین موبارەک شا، ناووس-باباناووس، سوڵتان سەهاک، لە نێوان سوڵتان سەهاک و سوڵتان ئیسحاقی هەوراماندا، بابا یادگار.

کاکەییەکان و ڕێ و ڕەچەکەیان

نوسین: سەدیق بۆرەکەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵەکانی یاری یان کاکەیی، بنەماڵەی شائیبراهیمی زبابە یادگاری، خامۆشی، عالی قەلەندەری، میری سووری، سەی مستەفا، حاجی باوەیسی، زەنووری، ئاتەش بەگی، شاهەیاس، باباحەیدەری، ڕێ و ڕەچەی یاری، جەژنەکانی یاری، سەرئەنجام، زوڵاڵ زوڵاڵ، گاسەنبارەکان لە چاوی یارییەکانەوە.

کاکەییەکانی هاوار، مێژوو و کلتوریان

نوسین و ئامادەکردن: سەفەر کەریم هاواری چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی کاکەییەکانی هاوار، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، هاوارییەکانی دانیشتوی هەڵەبجە، چەند کەسایەتییەکی هاوار، هاوارییەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دابونەریتەوە، ناشتنی مردوو، پرسەگێڕان، باوەڕداریی لای هاوارییەکان، ژینگەدۆستی لای هاوارییەکان، مەلیحەمیران خاتوونە ژینگە دۆستەکەی هاوار، ئاگر لای هاوارییەکان، جەژن و بۆنەکان، چەند تایبەتمەندییەکی هاوارییەکان، ڕۆژی بەخشین، هەرەوەزی، کۆچکردن لای هاوارییەکان، میواندۆستی، کەشناسی لای هاوارییەکان، شێوەزاری هاوارییەکان، دارایی و ئابوریی هاوارییەکان، ئەدەبیات و هونەر لای هاوارییەکان، هونەری گۆرانی، مام عەمیر هاواری، مرادخان، کەریم هاواری، نەجیم هاواری، شایی و زەماوەند، گاڵتەوگەپ، حەمەهاواری، حیکایەتخوانی، خوێندەواری و ڕۆشنبیری لای هاوارییەکان، یاری و وەرزش، ڕۆڵی ئافرەت لە هاواردا، پێشمەرگایەتی، هاوارییەکان پێش شەڕی عێراق و ئێران، دۆخی هاوارییەکان لە گردەچاڵ و بەرحوشتر، هاوارییەکان پاش ڕاپەڕین، هاوارییەکانی ئەمریکا، کەی و چۆن کاکەییەکانی هاوارم ناسی، خاتو شەمام و جلە کوردییەکانی، پێکەوەژیانی موسڵمان و هاوارییەکان لە هەڵەبجە، هاوارییەکان لە ساتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، هاوار و هاوراییەکان لای بوێژ و نوسەران، حەمەئەمین هەورامانی، یادگارییەکانی سەید جەواد لە هاوار.

کاکەیی

لێکۆڵینەوە: محەممەد ئەمین هەورامانی چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد، ١٩٨٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: چی دەربارەی کاکەیی نوسراوە، کورتەی بیروباوەڕیان، دەمەتەقێی سەرچاوەکان، بەرهەمە دینییەکان. بەشی دووەم: شیکردنەوەی هەندێکک زاراوەی پێویست، عەلی ئیلاهی یان ئەهلی هەق، لێکدانەوەی هەندێک زاراوەی دینی. بەشی سێیەم: هەندێک پەخشانی دینی، هەندێک سروودی دینی. بەشی چوارەم: پەیوەندیی نێوان دینی ئەهلی هەق و ئاینی زەردەشتی، جێگا پیرۆزەکانی ئەهلی هەق، نرخی ئەدەبیی ئەم تێکستانە، زمانی ئەم تێکستانە، پەراوێزەکان، سەرچاوەکان.

کەشکۆڵە شیعرێکی کوردی گۆرانی

ساغکردنەوە و سەرەتا نوسین: ئەنوەری سوڵتانی گردەکۆیی (شێخ عبدالمۆمنی مەردۆخی ١٧٣٩-١٧٩٧)، بڵاوکەرەوە: تراستی سۆن بۆ کوردستان، چاپی یەکەم. ١٩٩٨ لەندەن، چاپخانەی Redwood Books ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەندێک پێناس بۆ شیعرەکان، بێسارانی یا مەحزونی، شاعیران ژیان و بەرهەمیان، شیعرەکان، پێڕست، دەقی شیعرەکان بە ڕێنوسی نوێی کوردی، وێنەی ئۆرجیناڵی لاپەڕەکانی دەستنوسەکە، پاشکۆکان، کەشکۆڵێکی بچوکی شیعری گۆرانی. ئی. بی. سۆن، بەشێک لە وتاری گۆران. ڤ. مینۆرسکی، هەندێک شیعری لیریکیی گۆرانی. د. ن. مکەنزی، زانیاری لەسەر وێنە ڕەنگەکان.

کەشکۆڵی حاجی مەحموودی یاروەیس

لێکۆڵینەوە و ساخکردنەوەی: عوسمان محەممەد هەورامی چاپخانەی ئۆفیسی بابان ١٩٩٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی نمونەی بەرهەمی شاعیرانی سنورەکە، وەک (مەولەوی، وەلی دێوانە، ڕەنجوری، ئەحمەد مەجزوب، مەلاڕەسوڵی تاوەگۆزی).

کەشکۆڵی شاعیرانی هەورامان

نوسین: موحەممەد ڕەشیدی ئەمینی چاپی یەکەم، بڵاوکردنەوەی کوردستان، ٢٠١٧، سنە ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ژیاننامە و هۆنراوەی ژمارەیەکی زۆ لە شاعیرانی ناوچەی هەورامان.

کەشکۆڵی کەلەپوری ئەدەبی کوردی

ئامادەکردن: محەمەد عەلی قەرەداغی بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، دەزگای ڕۆشنبیر و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغداد، ١٩٨٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی شیعر و زمانی نوسین و ژیانی چەند شاعیری کۆنی ناوچەکەی کردووە. لەوانە، شێخ عومەری بیارە، عەبدوڵلا حەسەن، مەجزوب. کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف لە چاپدراوەکانی بنکەی ژین ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف بەرگی یەکەم چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نوسینەوەی زۆربەی دیوانی مەولەوی و شیعری شاعیرانی ناوچەکە، شێخ مستەفا، بێسارانی، مەجزووب، وەلی دێوانە، داخی، شاعیری گومناو، میرزا یوسف، سەیدی، هەندێک بۆنە و ساڵی نوسینی شیعرەکان. کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف لەچاپدراوەکانی بنکەی ژین ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار. نامەی شێخ عوسمانی سراجەدین، نامەی شێخ عومەری بیارە، نامەی مەولەوی، یاداشتی مردنی کەیخسرەوبەگ لە هەڵەبجە، وەفاتی شێخ سراجەدین، چەند شیعرێکی مەولانا خالید، نالی. خەتی چەند کەسی تر بە کەشکۆلەکەوە.

کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا، یادی شەوێکی بەکرەجۆ

نوسین و کۆکردنەوە: نەجمەدین مەلا سەرپەرشتیار، خەلیل عەبدوڵا، هەڵەبڕی و ڕێنوس، عوسمان محەمەد هەورامی، چاپی یەکەم، ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی ژیان و شعری چەند شاعیرێکی ناوچەکەی کردووە. لەوانە ئەحمەد موختار، ئەحمەد فەوزی، حەمدون، خەستەی مۆردینی، مەولانا، داخی، تاهیر بەگ، عەبدوڵا حەسەن، عەلی کەمال باپیر.

کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف

لە چاپدراوەکانی بنکەی ژین ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف بەرگی یەکەم چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نوسینەوەی زۆربەی دیوانی مەولەوی و شیعری شاعیرانی ناوچەکە، شێخ مستەفا، بێسارانی، مەجزووب، وەلی دێوانە، داخی، شاعیری گومناو، میرزا یوسف، سەیدی، هەندێک بۆنە و ساڵی نوسینی شیعرەکان.

کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف

لەچاپدراوەکانی بنکەی ژین ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار. نامەی شێخ عوسمانی سراجەدین، نامەی شێخ عومەری بیارە، نامەی مەولەوی، یاداشتی مردنی کەیخسرەوبەگ لە هەڵەبجە، وەفاتی شێخ سراجەدین، چەند شیعرێکی مەولانا خالید، نالی. خەتی چەند کەسی تر بە کەشکۆلەکەوە.

کەڤأڵە بێدەنگەکانی ١٦ی ٣

ئەلبومە کتێبێکی چاپکراوە ئامادەکردن: حیکمەت فایەق عارف چاپی یەکەم، چاپخانە؟، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکیی مۆنۆمێنت، پێشەکیی کۆمەڵەی قوربانیان، وێنەیەکی هەڵەبجە ساتی کیمیاباران، وێنەی شەهیدان، خستنەڕووی ناو‌ی ئەو ماڵ و خێزانانەی، کە هەمویان یان زۆربەیان شەهیدبوون، ئەوانەی چوار کەسیان شەهیدبوون، ئەوانەی سێ کەسیان شەهیدبوون، ئەوانەی دوو کەسیان شەهیدبوون.

کەلێرەوە سەیری ژیانی خۆم دەکەم

نوسین: دکتۆر فایق محەممەد گوڵپی. بەرگی یەکەم(١٩٦١-١٩٨٩). چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لە بەهەشتی سۆسەکانەوە بۆ دۆزەخی گوڵپ، لە گوڵپەوە بۆ موسڵ، ئەلبومی وێنەکان

کلتوری هەورامان بەرهەمهێنەری مرۆڤی نەرمونیان

نوسینی کەمال هەورامی کۆکردنەوە: کاروان حەسەن، چاپی یەکەم، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لە نێوان کلتوری خێڵ و کلتوری هەوراماندا، ڕیشە و بنەماکانی نەرمونیانی لە کلتوری هەوراماندا، ڕوانگەی کلتوری هەورامان بۆ خود و بابەت و ڕوانگەی کلتوری هەورامان بۆ فۆڕم و ناوەڕۆک.

کوانووى خەبات، خەباتى بنەماڵەيەکى شۆڕشگێڕ لە بزووتنەوەى ڕزگاريخوازى کورددا ١٩٦١-١٩٩١

ئامادەکردن: فائق قادر حەمەساڵح. (فائيق هەڵەبجەيى). چاپخانەى جەنگەڵ، تاران، ساڵى چاپ ؟ ناوەڕۆکی پەيوەنديدار: کوژرانى باوە حەمەساڵح لە شارى هەڵەبجە ساڵى ١٩٦٣، عەشيرەتى گەورەى تاوگۆزى باشور و ڕۆژهەڵات، پەيوەندیى باوکم لەگەڵ جەنابى شێح محەممەد عوسمان سراجەدينى نەقشبەندى و شێخانى نەقشبەندى (قدس سرە)، ڕووداوى گوندى بەشى ئەلى (گەزنە) لە بنارى شاخى بێزەلى تاوگۆزى (ڕۆژهەڵات) و هاتنى سوپاى پاسداران بۆ سەر گوندەکە لە مانگى کانونى يەکەمى ١٩٨١، ڕووداوە نەخوازراوەکانى سەردەمى شۆڕش و پێشمەرگايەتى، کە لە ناوچەکەماندا ڕوويانداوە بەتايبەتى لە سەرەتاى شۆڕشى گوڵانەوە، يەکەم گورزى هێزى پێشمەرگە دژى سوپاى عێراقى لە دواى نسکۆ يا شکستى شۆڕشى ئەيلول لە گوندى بانیبۆڵانى تاوگۆزى لە ساڵى ١٩٧٧، کارەسات و کۆمەڵکوژیى گوندى کانیژەنانى تاوگۆزى لە هاوينى ساڵى ١٩٧٨، دەستگيرکردنى شەهيد عەزيز حەمەساڵح و ‌شەهيدکردنى يوسف ئەحمەد ڕۆستەم تاوگۆزى لە زستانى ١٩٨١ لە گوندى گورگەچيا، گوندى شيرەمەڕ لە تەموزى ١٩٨١، ڕووبەڕووبوونەوەى ئێمە لەگەڵ هێزێکى گەورەى يەکێتى لە دواى مانگێک لە شەهيدکردنى مامە عەزيز حەمەساڵح، هاوينى ساڵى ١٩٨٢ کۆنترۆڵکردنى ڕێگاى هەڵەبجە - سەيدسادق، هاوينى ساڵى ١٩٨٢ شارەزوور لێدانى مۆڵگەى چەکدارانى حيزبى بەعس لە ناحيەى سيروان، هاوينى ساڵى ١٩٨٢ شاخى سورێن بارەگاى بەتاليۆنى حەوت (ش.ع) هەرێمى کوردستان لە ئەشکەوتى هەزارە سوون، هاوينى ساڵى ١٩٨٢ شارەزوور گوندى مەسەکان، ساڵى ١٩٨٨ هێرشى پيادەى سوپاى ئێران بۆ سەر شارى هەڵەبجە و دەوروبەرى، تاوانى قڕکردنى شار بەناوى (والفجر ١٠)، شەڕى بەفر و کڕێوە و شەختەى زستانى ساڵى ١٩٨٣ مڵخورد - دزڵى.

کورتەیەک لە بارەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژی گەلی کورد

نوسین: د. نووری تاڵەبانی وەرگێڕان: شاناز ڕەمزی چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران، سلێمانی، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بۆردومانکردنی شاری هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی.

کورتەیەک لە سراج الطالبین

نووسینی: مەلا عەلی ئەفەندی هەولێری. وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ش. محەمەد عەلی حسامی نەقشبەندی. چاپی یەکەم. چاپخانەی پیرەمێرد. هەلەبجەی شەهید ، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەندێ بابەت لە سەر تەریقەت و تەمەسسوک و زیکرەکان، چۆنیەتی تەمەسوکدادانی شوێنکەوتووەکانی حەزرەتی سراج الدین، لەقەبەکانی حسامەدین ، هەندێ کەرامانی سراجەدین، بەهائەدین، ریوایەتی شاهیدەکان، ئەوانەی خراپەیان نەیارانی حیسامەدین، پلەو پایەکانی حیسامەدین، ڕەخنە گرتنیکـی مـەولـەوی ، مێـژووی لـە دایکبـوونی حیسامەدین،

کورتەیەک لە مێژووی ئابوورى و کۆمەڵایەتی سەراوی سوبحان ئاغای شارەزوور

نوسین: مەحموود کەریم ئەحمەد چاپی یەکەم، چاپخانەی ئەزمەڕ، سلێمانی، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: قۆناغی ئاوەدانبوونەوە، ژیان و گوزەرانی پێش ١٩٥٨، دواساڵی ١٩٥٨، لیستی ناوی ماڵە بنەڕەتییەکانی سەراو ١٩٣٠ – ١٩٣٤ – ١٩٧٠، هەندێک وێنەی ڕەشوسپی.

کورتەیەک لە مێژووی جینۆسایدی گەلان

نوسین: تەها سلێمان چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، ٢١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جینۆسایدکردنی هەڵەبجە، کۆمەڵێک کۆمپانیا، کە چەکی کیمیاییان بە عێراق فرۆشتووە، شاڵاوەکانی ئەنفال، بەشێک لەو گوندانەی بەر شاڵاوی جینۆساید کەوتوون، جینۆسایدی سەیدسادق، ئامارەکانی جینۆسیدی گەلی کورد.

کورتەیەک لە مێژووی گوندی سەرگەت - هەورامان و چەند بابەتێکی هەمەڕەنگ

نوسین: سید صدیق حەمەصاڵح سەرگەتی چاپخانەی سیما، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی گوندی سەرگەت و جوگرافیای گوندەکە و کەسایەتی و بنەماڵەکانی لەخۆدەگرێت، باسکردنی چەند کەسایەتی و ڕووداوێکی هەمەڕەنگ.

پێشتر 1
...
12 13 14
...
25 دواتر