کەشکۆڵی کەلەپوری ئەدەبی کوردی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئامادەکردن: محەمەد عەلی قەرەداغی
بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، دەزگای ڕۆشنبیر و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغداد، ١٩٨٢
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی شیعر و زمانی نوسین و ژیانی چەند شاعیری کۆنی ناوچەکەی کردووە. لەوانە، شێخ عومەری بیارە، عەبدوڵلا حەسەن، مەجزوب.
کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف
لە چاپدراوەکانی بنکەی ژین
ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف
بەرگی یەکەم چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نوسینەوەی زۆربەی دیوانی مەولەوی و شیعری شاعیرانی ناوچەکە، شێخ مستەفا، بێسارانی، مەجزووب، وەلی دێوانە، داخی، شاعیری گومناو، میرزا یوسف، سەیدی، هەندێک بۆنە و ساڵی نوسینی شیعرەکان.
کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف
لەچاپدراوەکانی بنکەی ژین
ئامادەکردن و لێکۆڵینەوە: دکتۆر حەسەن جاف
بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، بەیروت، چاپخانە chemagy ٢٠١٤
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار. نامەی شێخ عوسمانی سراجەدین، نامەی شێخ عومەری بیارە، نامەی مەولەوی، یاداشتی مردنی کەیخسرەوبەگ لە هەڵەبجە، وەفاتی شێخ سراجەدین، چەند شیعرێکی مەولانا خالید، نالی. خەتی چەند کەسی تر بە کەشکۆلەکەوە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم