کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

485 بابەت

کوردستان دابەشکاری کارگێڕی تڕیتۆری (١٩٢٧ - ١٩٩٧) پێڕستی گوندەکانی باشوور، ڕووپێووی ژمارەی دانیشتوان

ئامادەکردن: د. عەبدوڵا غەفوور چاپی دووەم، چاپخانەى ئۆفیسی دێکان، سلێمانی، ٢٠٠٣ بابەتى پەيوەنديدار: ڕووپێویی ژمارەی دانیشتوان/ سلێمانی (قەزای هەڵەبجە)، پێڕستی گوندەکانی باشوری کوردستان لە سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧دا، قەزای هەڵەبجە، لیوای سلێمانی/ قەزای هەڵەبجە. ئامادەکار: د. عادل سدیق عەلی. ل ١٤٨

کوردستان گەورەترین هێرش بەچەکی کوشندەی کیمیایی

نوسین: v.i.s.c.v.f.d.p ئەڵمانی وەرگێران بۆ کوردی: ناسح ئیبراهیم دزەیی، چاپی یەکەم، بڵاوکراوەکانی دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چاپخانەی خانی، دهۆک، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هێرشی گازی ژەهراوی، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەرهەمهێنانی گازی ژەهراوی بە یارمەتی کارگەکانی ئەڵمانیا، کاریگەریی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەمار دژی شارەکان.

کوردستان یان کڵۆڵی نەتەوەیەک، دوای ئەو هەموو تاوانە لێبوردنی چی

ئامادەکردن: جۆناتان. سی ڕانداڵ سلێمانی، ٢٠٠٣ بابەتى پەيونديدار: هەڵخەڵەتاو، مردن و چوونە بە‌هەشت، ئێمە لە بارەى کوردەوە هەموو شتێک دەزانين، عەلى کيميايى، بۆ سەرکەوتنى شەيتان ئەوەندە بەسە، کە خێرخوازەکان هيچى لە دژ نەکەن.

کورد لە سەرچاوە مێژووییەکاندا

کۆکردنەوەی: عەبدوڵا قەرەداغی.( مەلا عەلی).چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆخ، سلێمانی، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شارەزوور.

کورد لە نامەکانى مس بێڵ دا

ئامادەکردن: مس بێڵ چاپى يەکەم، چاپخانەى تاران، ناوەندى توێژينەوەى مێژوويى جەميل ڕۆژبەيانى، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ١٠ى تشرينى دووەمى ١٩٢١، ١١ى تشرينى دووەمى ١٩٢١، ١٢ى تشرينى دووەمى ١٩٢١، ١٣ى تشرينى دووەمى ١٩٢١.

کورد و جینۆساید و ئیبادەکردن، هەڵوێسی یاسای نێودەوڵەتی

نوسین: پارێزەر هەژاری عەزیز سورمێ چاپی دووەم، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نمونەی ناوی ئەو گوند و ناوچانەی، کە لە ١٩٨٨دا بەر چەکی کیمایی و ئەنفال کەوتوون، کۆمەڵێک بڕیاری سەدام و دارودەستەکەی دەربارەی ئیبادەکردنی کورد، چەند بەڵگەیەکی وێنەیی.

کورد و کوردستان

ئامادەکردن: کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و ئەفسەرانى سياسیى ئينگليز چاپى يەکەم، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: داگيرکردنى سلێمانى و هەڵەبجە

کورد و کوردستان لە يەکەمين ئينسايکلۆپيدياى تورکى لە مێژوودا

ئامادەکردن: شەمسەدين سامى چاپى يەکەم، بڵاوکراوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەهرەزور (شارەزوور)، گوڵعەنبەر، سلێمانى (سولەيمانييە)، ليواى سلێمانى، ويلايەتى موسڵ.

کوردى عێراق

ئامادەکردن: ئۆفرا بينگيۆ چاپى يەکەم، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠١٣ بابەتى پەيونديدار: پێشبينييەکانى هەڕەشە لەلايەن هەردوولاوە، ئەنفال سەماى سەرکەوتنى بەغدا، کۆمەڵکوژیى هەڵەبجە، چارەسەرێکى کۆتايى، کۆتايیهاتنى شەڕى ئێران و عێراق.

کۆتايى عێراق چۆن کارناڕێکى ئەمێريکا شەڕێکى بێ کۆتايى بەرپاکرد

ئامادەکردن: پيتەرو. گالبرێت چاپی یەکەم، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٧. بابەتى پەيونديدار: بەشى ٣: گەلەکەى خۆى وەبەر گاس دا.

کۆمەڵکوژیی کورد لە جەنگی ئێران ـ عێراقدا هەڵەبجە (١٦/٣/١٩٨٨) بەنموونە

ئامادەکردن: عادل صديق عەلى چاپخانەى ڕێنوێن، سلێمانى، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چوونە نێوباس (پوختەيەکى مێژووى هەڵەبجە)، سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد بە گشتی ‌و هەڵەبجە بەتایبەتی لە ماوەی ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨٨)دا، هەلومەرجی ناوخۆیی باشوری کوردستان و سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد لەماوەی ساڵانی جەنگی ئێران ـ عێراقدا، بارودۆخی ناوچەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری لە ماوەی ساڵانی جەنگی ئێران-عێراقدا، پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامانجی ئێران لە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامانجی (ی.ن.ک)‌و لایەنە کوردستانییەکانی تر لە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، پڕۆسەی ئەنجامدانی شاڵاوەکە ‌و کاریگەریی ‌و لێکەوتەکانی، هێرش بۆ سەر هەڵەبجه ‌و گرتنی ناوچەکە، کاردانەوەی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشە هاوبەشەکەی ئێران ـ پێشمەرگەدا، کاریگەریی کیمیاباران لەسەر خەڵکی هەڵەبجە‌ و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ‌ ‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کیمیابارانی هەڵەبجە، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ‌ بەرامبەر بە هەڵەبجە، هەڵوێستی وڵاتانی زلهێز ‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هەڵەبجە.

کۆمەڵگای کوردەواری لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسیدا

نووسین: پرۆفیسۆر بەدرخان سندی وەرگێڕانی: دوکتۆر ئیسماعیل ئیبراهیم سەعید چاپ: یەکەم. چاپخانە: خانی. دهۆک. ٢٠٠٨ ناوەرۆکی پەیوەندار: باسکردنی چەندین ڕۆژهەڵاتناس و دیدیان بۆ خەڵکی کوردستان، لەوانەیان هاتوونەتە ناوچەی هەڵەبجەو شارەزوور و هەورامان: ڕیچ، ئەدمۆندز، سۆن، مس بێڵ، وە و چاویان بەچەند کەسایەتییەکی ناوچەکە کەوتووە، لەوانە: مەولانا خالید، تاهیر بەگ، عادیلەخان، عوسمان پاشا.

کیمیابارانی هەڵەبجە و زمانی ژمارەکان/ ئاماری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئامارکردنی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە چەند ڕوویەکەوە وەک: شوێنی لەدایکبوون، پیشە، ڕەگەز، تەمەن ...

کێشەکانى ژنى جێماوەى ئەنفال و کيميابارانى هەڵەبجه

ئامادەکردن: د. پەيمان عەبدولقادر مەجيد چاپخانەى پيرەمێرد، لە بڵاوکراوەکانى دەزگاى ڕۆشنبيريى جەمال عيرفان، سلێمانى، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى دووەم: ئەنفال و کيمياباران و جينۆسايدى گەلى کورد، بەشى سێيەم: کێشەکانى ژنانى پاشماوەى ئەنفال و کيمياباران لە شارى هەڵەبجه (ژنانى هەڵەبجە لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا)‌، کيميابارانى هەڵەبجە و ئەنفال.

کێشە نەتەوەييەکان و ڕووداوە سياسييەکانى جيهان و کوردستان

ئامادەکردن: د. کەمال مەعروف چاپخانەى تيشک، سلێمانى، ٢٠٠٥ بابەتى پەيونديدار: کارەساتى هەڵەبجە لە ديدى ئەوروپييەکانەوە.

گازبارانی هەڵەبجە و ڕاستی ڕووداوەکە ١٦/٣/١٩٨٨

نوسین: حەمەی حەمەسەعید چاپی یەکەم، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کۆن و نوێدا، جۆرەکانی چەکی کیمیایی، ئامادەکاریی عێراق بۆ پڕۆسەی ئەنفال، ڕاپەڕینی خەڵکی هەڵەبجە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧، ئامادەکاریی هێرش بۆ سەر هەڵەبجە، دەستپێکردنی هێرش بۆ هەڵەبجە، کێ گازبارانی هەڵەبجەی کرد، بەرەی کوردستانی لە گرتنی هەڵەبجەدا بەشداریکردنیان ڕەمزی بوو.

گەشتەکانی ئەنفالستان

ئامادەکردن: عومەر محەمەد بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەردەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١٤، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەنفالی هەڵەبجە دۆسیەیەکی لەبیرکراو، لە سەریاسەوە بۆ نوگرەسەلمان بەسەرهاتی کیمیابارانکردن و ئەنفالی: ماڵی مینەی خازە، عەلی عارف ئەحمەد، ڕۆژی لێبوردنە گشتییەکە براکەم لە نوگرە سەلمان مرد، عومەر محەمەد سوبحان، محەمەد حەمەسەعید ئەحمەد و ئەشکەنجەدانی حەجاج، ئەنفالکردنی مناڵەکانی حسەشاو چاوەڕوانی دایک و باوکیان، بەسەرهاتی فەرید عەبدوڵا عەزیز تاکە دەربازبووی خێزانێکی ١٣کەسی، دانا هەڵەبجەیی، حاجی سادق تەوێڵەیی، بەختیار تۆفیق، شامراد هەواس تۆفیق، حەمەئەمین عەبدولقادر تاکە دەربازبووی بنەماڵەکەی موچەی ئەنفالکراوانی وەرنەگرت، محەممەد عەلی محەممەد حەمەئەمین، ئەرسەلان ڕەحمان، بە خێربێن بۆ دۆزەخ، ئەو هەڵەبجەیانەی لە نوگرەسەلمان مردن، پێیانوتین ئێوە هاووڵاتی نین، بەسەرهاتی چەند هاووڵاتییەکی دیکە، تراژیدیای گوندی تۆپخانە، چەند چیرۆکی تر، تاقانەکانی ئەنفال، دیدار لەگەڵ بیانییەکاندا، گەشت بۆ تۆپزاوا.

گەشتى پێنجوێن لە ساڵى ١٩٣٠دا

ئامادەکردن: شاکر فتاح چاپی یەکەم‌، چاپخانە ؟، ١٩٧٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕەعناخان (٢ی ٨ی ١٩٣٠)، کوڕەکانى حاميد بەگ.

گەشتی هەڵەبجە و هەورامان لە ساڵی ١٩٣٣دا

نوسین: شاکیر فەتاح چاپی یەکەم، چاپخانەی کامەرانی، سلێمانی، ١٩٧٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە ١٦ی ٨ی ١٩٣٣، دەرەشیش ١٩ی ٨ی ١٩٣٣، هانەنەوتی ٢٠ی ٨ی ١٩٣٣، تەوێڵە ٢١ی ٨ی ١٩٣٣، بیارە ٢٣ی ٨ی ١٩٣٣، باخەکۆن ٢٤ی ٨ی ١٩٣٣، لەگەڵ ئەفراسیاب بەگدا.

گەشتێک بەناو ڕۆژگارە بەسەرچووەکان بيرەوەريى و يادەوەرييەکانى شێخ موعتەصەم شێخ ڕەشيد

ئامادەکردن: فوئاد سديق چاپى يەکەم، چاپخانەى کەمال، شوێن؟، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کتێبەکە جگە لە پێشەکى هيچ ناونيشانێکى ديکەى لەخۆنەگرتووە، لەم کتێبەدا نوسەر بيرەوەرييەکانى خۆى گێڕاوەتەوە، لاپەڕەکانى سەرەتاى کتێببەکە باس لە ڕەچەڵەکى بنەماڵەکەى و لەدايکبوونى خۆى لە تەوێڵە و دواتر گواستنەوەيان بۆ هەڵەبجە و قۆناغى مناڵى و چوونە خوێندنگا هەتا پێگەيشتنى و قۆناغەکانى دواترى ژيانى دەکات.

پێشتر 1
...
13 14 15
...
25 دواتر