بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (ئەشکەوتی ولەدەر و سینەوکەوڵێ و دەرەوزەردابی و دەرەونکەرە و هاڵی وڕان و بانی کونەسەرد و دۆڵە قوڵە و دۆڵی هەزاردۆڵاوی و گڵوەو چنوری و دۆڵی هاژگا) لە باکور و (چیای سوتنەجەڕ و دۆڵی وشکەناوی سەروو و دۆڵی ڕاوولێ و چیای سێخڕان و دۆڵی ڕەنگین و لوتکەی ڕاگاوشێخی و لوتکەی ئاساو وای) لە خۆرهەڵات و (دۆڵی نەیجەی و مەزاری مەحموودخانی دزڵی و دۆڵی ماسناو و گەڵباخ و لوتکەی کەمەرەسیاو و گردی تەپەنۆژانە) لە باشور و (دۆڵی لاومرۆی و لوتکەی کەلی زەرد و کانی توو و لوتکەی ملەگاو دۆڵاوێ کانی مەرزەجاڕ و دۆڵی ڕەزەمۆزان و کانی وێکەن و شوێنەواری قەڵاگا و کانی تو و هانەکڵە و کانی تفەقەتارا) لە خۆرئاواوە دەورەیانداوە. لە بەرزیی (١٣١٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٢٢١م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژی (٦٠٠م) دەبێت و دەڕژێتە جۆگەی یاڵانپێ.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە نێوان (چیای چاڵان) لە باکور و (چیای گاکوژە) لە باشور و (بانی ئاوازنێ) لە خۆرهەڵات دروستبووە. ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بە ناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.
کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەرچاوەی ئاوی ڕیشێنەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرئاوای گوندەکە دەڕوات، بەشێوەیەکی ئەندازەیی لەچەمی ڕیشێنەوە هەڵگیراوە و بە قەتپاڵی شاخی ڕیشێندا ئاوەکە براوە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکانی ڕۆژئاوای ڕێشێن و زەویەکانی دەشتی دەرەگوڵان، کۆنکرێتیە و نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەسەرچاوەی ئاوی ڕیشێنەوە دەستپێدەکات و بەئاڕاستەی خۆرهەڵاتی گوندەکە دەڕوات، لەچەمی ڕیشێنەوە ئاوەکە براوە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی (ڕێشێن و گوڵەخانە و مەلاوەیسە)، کۆنکرێتیە و نزیکەی چوار کیلۆمەتر دەبێت تا نزیک جادەی قیر دەڕوات لەبەردەم گوندی (گوڵەخانە).
کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەشیشی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژیەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت. ئاوی چەمی دەرەشیش و سەرکەنی پێدادەڕوات و زیاتر لە ١٠ جوتیار سودیانلێوەرگرتووە بە مەبەستى ئاودانى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەکەی لە خۆرهەڵاتی چاوگی (ڕیشێن)ەوە بۆ گوندی مەلاوەیسە بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە. ٢٦ جوتیار سودیلێدەبینن و زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم بەراو دەکات. مێژووى دروستبوونى بۆ پێش ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەکانی (وەرنەوەزان و بانیشاری کۆن و مەڕەوسەورۆی و لەگ لەکان و دۆڵاوە سورە و هەنگەژاڵەکە و قۆلانچە و هاژگا و بەردەقایمێ و ڕاگاپاڵنگ و سماقان و چاڵە سەوزە) دروستبووە. کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و بانیشاری کۆن) لە باکور و (لوتکەی مەڕدێیەکان و کانی باخەکان) لە خۆرهەڵات و (گوندی یاڵانپێ) لە باشور و (بانیشار و عامورە و میری سەر) لە خۆرئاواوە، دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات. لە بەرزیی (٩٢١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٧٧٣م) ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بانیشار)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و چنارە) لە باکور و (چاڵە سەوزە و ئەشکەوتی مەڕەوداڵی و دەرەو تەوەنە بەلێ و لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر و لوتکەی سەرڕێژ و دۆڵی دۆڵاوەسورە و دۆڵی درزوکاوەترا و لوتکەی پلەکێ دارانگەل و لوتکەی مەسناوەکێ و لوتکەی کەمەرەقوڵە و لوتکەی تاقومایگەلێ و لوتکەی منارەکەوە و دۆڵی لۆکەو عزیز بەگی) لە خۆرهەڵات و (بانە گەورێ و دۆڵی مەڕەو سەورۆیی و دۆڵی لەگلەکان و دۆڵی خۆرنەوەزان و دۆلی هەنگەچاڵەکێ و لوتکەی مەڕ دێیەکان و کانی باخەکان) لە باشور و (گوندی بانیشار و میری سەر و عامورە) لە خۆرئاواوە. لە بەرزیی (١٨٢١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٩٢٥م) ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو دەبێت. ئاوی چەند جۆگەیەکی دیکەی تێدەڕژێت وەکو جۆگەی (تەوەنەبەلێ) لە بەری باکوری خۆرهەڵات و جۆگەی (چاڵە سەوزە) لە بەری باکور و جۆگەی (کەمەرە قوڵە و تاقومایگەلێ و مەڕەوداڵ) لە خۆرهەڵاتەوە، بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی خۆرنەوەزان و بە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکانی (بانیشار و شیرەمەڕ و تەکیە) دا ڕێڕەودەکات.
جۆگەیەکی بەناوبانگە. لەچەمی بیارەوە سەرچاوە دەگرێت. کەوتووەتە سەرو هەموو لقە ئاوی و جۆگەکانی دیکە. لە نێو چەمی باواندەرەیە و تاکۆتایی چەمەکە و تەواوی باخەکانی ئاو دەدات و تاکو گوندی بەڵخە درێژدەبێتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە و لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەی (سماقان و ڕاگاپاڵنگ) دروستدەبێت. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان (دۆڵی ڕاگا پاڵنگ و لوتکەی حاجی تایب و دۆڵی سماقان و لوتکەی پلەکێ دارانگەل و دۆڵی درزەوکاوەترا و لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر و لوتکەی مەسناوەکێ و چاڵە سەوزە و لوتکەی کەلەوێ و لوتکەی منارەکەوە و لوتکەی کەمەرەقوڵە و لوتکەی تاقومایگەلێ و ئەشکەوتی مەڕەوداڵی و دۆڵی لۆکەو عزیز بەگی) لە باکور و (دۆڵی هاژگا و گڵوە و چنوری و لوتکەی ڕاپانەو غازی و دۆڵی شەوگە و لوتکەی سوتنەجەڕ و لوتکەی ڕەنگینی بچوک و دۆڵی ڕەنگین) لە خۆرهەڵات و (دۆڵی هەزاردۆڵاوی و بانی کونە سەرد و دۆڵی قوڵە و دەرەونەکەرەی و دەرەو زەردابی و هاڵی وڕان و ئەشکەوتی ولەدار و سینەوکەوڵێ) لە باشور و (دۆڵی قۆلانچە و دۆڵی هەنگەچاڵەکێ و کانی وەرزی ساجە و دۆڵاوە سور و دۆڵی لەگ لەکان و کانی وەرزی ڕێزینە و ئەشکەوتی حەیدەر و دۆڵی خۆرنەوەزان) لە خۆرئاواوە. لە بەرزیی (١٤٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٣٣٨م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە نیو کیلۆمەتر کەمترە. بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو جۆگەی قۆلانچە و پاشان چەمی خۆرنەوەزان.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە (باکوری خۆرئاواوە) بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە. درێژی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ەوە، سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووە باشوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت. لەبەردەم گوندەکەوە درێژدەبێتەوە، تا نزیک ماڵەکانی گوندەکە، هەر لەبەر ئەمەشە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠دۆنم زەوى ئاودێریدەکات.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان وڵە هەش و دۆڵی ملەکەوچێ و دۆڵی ماسناوێ و قەڵای سمۆران لە باکور و لوتکەی بەخشی و دۆڵی پەچەوتاشی لە خۆرهەڵات و دۆڵی وەنەناو و بانی دەرەیمەڕ لە باشور و قەڵای سوللێ و دۆڵی گۆڕیچە و دۆڵی کەڕەجاڵ لە خۆرئاواوە. لە ئەنجامی ئاوی باران و بەفری تواوەی چیاکانی دەوروبەری دروستدەبێت. دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات دەڕوات و دەڕژێتە ناو جۆگەی وەنەناو و لێرەدا جوگەی (بنەوگڵوەی و پەچەوتاشی و گڵوەو وەزەرەی) یەکدەگرن و دەڕژێنە نێو جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە و دواتر بە دۆڵی بانی بەرمەڕاندا ڕێڕەو دەکات و دەڕژێتە دۆڵی خەندەق. لە بەرزیی (١٨٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٦٠٣م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک کەمترە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکـەی لـە کیلۆمەتر زیاترە.
کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). سەرچاوەکەی لە باکوری مزگەوتی بنی چناری گوندەکەوە دەستپێدەکات بۆ خوار گوندەکە. درێژییەکەی (٥٠٠م) دەبێت. ساڵی ٢٠٠١ بەربەستێکی لەسەر دروستکراوە. نزیکەی ٣٠ دۆنم بەرئاودەکات چوار وەرزەی ساڵ ئاوی هەیە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەکەی لە کانی (سڵێمان)ەوە دەستپێدەکات بۆ گوندی (شەکرالی). درێژەکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت. ڕووبەری ٣٠٠ دۆنم زەوى بەراو دەکات. مێژووى دروستبوونى پەیوەستە بە مێژووى دروستبوونى گوندەکەوە و دەیان جوتیار لێی سودمەند دەبن.
کەوتووەتە ناو گوندی (باوەکۆچەک)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). کاتی خۆی لە شوێنی ئێستەی ڕێگەی قیرتاوکراوی چاوگ و باوەکۆچەک بووە. دواتر جۆگەکە کراوەتە سندوقی و بەشی سەرەوەی بووەتە ڕێگای ئۆتۆمبێل. کۆمەڵێک داری چناری بەرزی تێدابووە و پاش فراوان بوونی ڕێگاکە، دارەکانیش نەماون. ئاوەکەی لە سەرچاوگەوە بەژێر ڕێگاکەدا دەڕواتەوە بۆ باخەکانی گوڵانی خواروو و تا زەویەکانی حاجی حەسەن، کە ئێستا کراوەتە کۆمەڵگـەی فەرمـانگـەکـانی هەڵەبجە.
سەرچاوەکەی چەمی (بیارە)یە. به بازاڕ و لە ژێر (خانەقا)وە تێپەڕ دەبێت. خاوەنداریەتی بۆ (قادر ئاغا) لە بنەماڵەی ئاغەلەر دەگەڕێتەوە. لە کۆنەوە هەبووە و بە (بێڵ و خاکەناز) هەڵکەنراوە. بۆیە پێیدەوترێت (بێڵەخا). زۆر گەورەیە. درێژیەکەی زیاتر لە (٧ کم) دەبێت. (٢٠٠) باخ و نزیکەی (٨٠٠) دۆنم زەوی بەراو دەکات. لە چەمی بیارەوە دەستپێدەکات بۆ نزیک باخەکانی (زەردەهاڵ) درێژدەبێتەوە. بەشێکی زۆری ئاوەکەی لە (هانەگەرمڵە) و چیای (سپی) لە خۆرههڵاتی کوردستانەوە هەڵدەقوڵێت. بە شاخی (کەمەر سەلارە)دا تێپەڕدەبێت. لەوێوە دوو لقی لێ جیادەبێتەوە یەکیان پێیدەوترێت جۆگەی (سەی ئۆلقاز) و لقەکەی تری دەڕوات بۆ چەمی (گاوکە). ئەم لقەی لە (تافا) دەبێتە دوو بەشی دیکە. یەکیان پێیدەوترێت جۆگەی (تایلەی نالە) و بەرەو (گمەقوڵ) لە سنوری گوندی (بنجەیدڕە) درێژدەبێتەوە. لقەکەی دیکەی پێیدەوترێت (ئاتەشگا) بەرەو ئاڕاستەی گوندی (زەردەهاڵ) درێژدەبێتەوە. جۆگەی (بێڵەخا) سەرچاوەی ئاودانی کۆمەڵێک کانیاوە وەک کانییەکانی (هاڵیاوا، کانی غەفوور، کانی محمد، هانە گەچانی). زیادەی ئاوی لە گوندی زەردەهاڵ دەڕواتەوە سەر چەمی گوندەکە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)، سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان چیای کەرەسی و چیای داڵانی لە باکور و چیای کەمانجەڕ و دۆڵی گیواوبڕ لە خۆرهەڵات و پەچەو سێ قادری و دۆڵی وەنەناو لە باشور و دۆڵی بنەوگڵوەی و لوتکەی بەخشە و بەرزانە دۆڵە لە خۆرئاوا. لە ئەنجامی ئاوی باران و بەفری تواوەی چیاکانی دەوروبەرییەوە دروستدەبێت، دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو جۆگەی وەنەناو و جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە، لە بەرزیی (٢٠٤١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٦٨٢م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت.