بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (میریسور). لەناو ئەشکەوتی هەییاندایە لە بەرزاییەکانی چیای سورێن. ڕاوچی و ڕێبوار سودیلێوەردەگرن و ئاوێکـی کـەمی هەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکە. (١٠٣٦.١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی و لە باشورەوە کانی مچەڕەش و نساری سەرچەمە و لە باکورەوە کانی ڕوەنینە و کانی دەروێش عەلی و هانەنەوا و مەزاری شێخ عەبدوڵای خەرپانی و لە خۆرهەڵاتەوە کانی مەحموود و هەساری چەوتانی و لە خۆرئاواوە کانی کانی سەرچەمە و هەڵوچە و وەرقیبلە دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٠٤٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی. لە باشورەوە قۆرغی عارفی و نساری سەرچەمە و لە باکورەوە کانی ڕوەنینە و شەریف و لە خۆرهەڵاتەوە هەساری چەوتانێ کانی تووەسیاو لە خۆرئاواوە کانی هەڵوچە و گوندی خەرپانی دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیل خەسرەو). مێژوویەکی دێرینی هەیە. حەوزێکی لەبەردەمدا بۆ دروستکراوە. سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیه و ئەو ئاوەشى دەمێنێتەوە بۆ ئاودانى کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە بناری چیای بەمۆ لە خۆرئاوای گوندی (چوارداران). کانییەکی هەمیشەییە.
کەوتووەتە نزیک پردی زەڵم لە سنوری گوندی (گردیگۆ). واز: بەواتای ئاوێک دێت، کە لەبەری بڕوات. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی ئەو ماڵانە بووە، کە دەکەونە ئەوبەری گوندەکە. دەڕژێتەسەر چەمی زەڵم. ئاوەکەی هەمیشەییە.
کەوتووەتە گوندى (گەچێنەوە). ١٢٤١م لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. به سەرچاوەى ئاودێريکردنی باخەکانی وەرگەدەر و ئاوى خواردنەوەى دانيشتوان و ئاژەڵەکانى گوند دادەنرێت، ئەم کانياوە لە پێکهاتەى جيۆلۆجیى قولقولە هەڵدەقوڵێت.
کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) و لە دووریی (٨٥٠م) لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندەکە. (٨٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی (٥ بە ١٠م) لەسەر دروستکراوە و باخێک لەبەردەمیدا سەوز کراوە و بۆ ئاودێریکردنی ئەو باخە بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (شوێنەوار و دۆڵی قەڵاگا و کانی شێخ قادر و کانی هاڵ و کانی هانە کڵە- سۆڵە و کانی شێخ جافر) و لە باشورەوە (کانی میشێڵیان و کانی گەورە و کانی هەسەن و گوندی هانەوقوڵی و کانی چاڵی نەیجە و گەڵباخ و تەپە نۆژانە و لوتکەی کەمەرە سیاو) و لە خۆرئاواوە (بانە گەورێ و گوندی بانیشار) و لە خۆرهەڵاتەوە (شوێنەوار و گۆڕستانی شێخ سلێمان و کانی تفەقەتارا و کانی ڕێبوارانی سەروو خواروو کانی هانە چیاڵە و هانە نەوا و کانی چەقەڵان).
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (سۆسەکان). باخاتێکی چڕی گوێز و توو ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی تەوێڵەوە، (١٣٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چەم وکانی بەڵخ و چیای هەوارە بەرزە) و لە خۆرئاواوە (گوندی سۆسەکان) و لە باشورەوە (دەرە قازان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دەروازەی سنوری شۆشمێ و تەوێڵە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باشوری ماڵەکانی گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باشوری ماڵەکانەوە به دووریی لە بن تاشەبەردێکەوە دێتەدەرەوە. وەزەکۆرە، بە هەورامی بەواتای (گوێزی کوێر)دێت، کە لەکاتی خۆیدا لەوجۆرە دارە لەنزیک کانییەکەدا بووە. سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ئاشی گوندەکە پشتیپێبەستووە. ئاوێکی هەمیشەیی هەیە و وشکناکات. دانيشتوانى گوند لە ڕێگەى بۆرييەوە به دووریى نزیکەی سێ کیلۆمەتر گواستويانەتەوە بۆناوچەى سەڵوانى بۆ ئاودێريکردنى ڕەز و باخەکانيان.
کەوتووەتە گوندی (گریانە) لە قەدپاڵی شاخی (چاڵان)ە. مێژووی زۆر کۆنە و بەردەوام ئاوی هەبووە. لە ساڵێکی کەم ئاویدا، لەلایەن (وەیس)ە ناوێکەوە دەستکاریدەکرێت و ئاوەکەی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی. ئیدی بە کانی (وەیسە) ناودەنرێت. کراوەتە کارێز و بەشێک لە ئاوەکەی براوەتەوە بۆ (چاڵان) بۆ ئەوەی بنێشتکەرەکان سودیلێوەربگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کێلەسپیی کۆن). یەکێک بووە لە هۆکارەکانی ئاوەدانکردنەوەی گوندى کێلەسپیی کۆن، بەهۆی ئەم کانیە بووە، ئەو چەند ماڵە، لەسەرەتاوە کێلەسپيیان ئاوەدانکردووەتەوە لە تەنیشتییەوە ژیاون. مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٠، پاش ئەمە مزگەوتێکیش لەتەنیشت ئەم کانیەوە دروستدەکرێت، کە هەموو پێداویستیەکانی مزگەوتەکە لەم کانیەوە دابیندەکرێت. سەرچاوەی ئاودێری بەشێکی زۆری زەوییەکانی کێلەسپی بووە لەگەڵ بەشێک لە زەوییەکانی دوانزەئیمامی خواروو. (کێلەسپی)یشی پێدەڵێن.
یەکێکە لە کانیاوە هەمیشەییەکانی شارەدێی تەوێڵە و کەوتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی شارەدێی (تەوێڵە)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). (جەمیل هەورامی) باخاتێکی جوانی بە بەردی ناوچەکە دروستکردووە و کردویەتیە شوێنی حەوانەوەی خۆی. (١٥٧٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گەڕەکی وەرانوەر و مالیدەر و پڕۆژەی ئاوی شارەدێی تەوێڵە و ئوتێل جەواهیر) و لە خۆرئاواوە (چەمی تەوێڵە و کانی خانەقای تەوێڵە و گەڕەکی باوە سەرهەنگ و چەم و کانی بەڵخ و کانی گەڕیات) و لە باشورەوە (کانی سۆفی جانە و کانی وەزڵی و دۆڵی سۆفی جانە و دەرەوارین و دەروازەی سنوری شۆشمێ و تەوێڵە) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای خەڵەفی و چەمی زاوەر و کانی سەعە و هانە مڵک شا و کانی ماوەزا و کانی پشت حەوز) دەورەیانداوە، لە کاتی زۆربونی ئاوەکەیدا دەرژێتە چەمی تەوێڵەوە.
کەوتووەتە گوندی هاوار، لە تەنیشت چەمی (گوێزەگەڵوازان) سەرچاوەی گرنگی ئاودێری و باخەکانی گوندەکەیە. ناوەکەی بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر دار و دەوەن و توڕگ و چڕیی باخەکانەوە پێیانوتووە (وێشەی) بەواتای (بێشە) بەواتای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە دارودەوەن لەیەک شوێندا دێت. کانییەکی هەمیشەییە. کاریگەری وشکەساڵی بەسەرەوە نەبووە. ئاوەکەی دەڕژێتە چەمی (گوێزەگەڵوازان) و بەرە و چەمی ئاشی شۆڕدەبێتەوە.
کەوتووەتە بناری بەرزاییەکانی (قەڵا ڕێزێن) لەسەر ڕێگەی نێوان (خەرپانی) و (دەرەشیش)ە. چەند چڵە گوێزێکی تێدایە. بەناوی ژنێکەوە ناونراوە، کە لە کۆندا باوکی لە قەڵاکانی قەڵا ڕێزێن ژیاوە. لە هەمان شوێن کارێزێک بە هەمان ناوەوە هەیە، بەڵام سەرچاوەی ئاوەکەیان جیاوازە.
یەکێکە لە سەرەکیترین جۆگەکان، کە لە چەمی بیارە و لە خوارووی گوندی هانە گەرمڵەی خۆرهەڵات سەرچاوەدەگرێت. بە دامێنی چیای وارانوەرە (بەرانبەر)دا لە بیارە تێپەڕ دەبێت. ئاوی باخەکانی وەک (میر، باخی شێخ عوسمان و ڕەحیم. باخەکانی حاجی عەبدوڵا) دەدات. بە تەنیشت گردی کاوات تێپەڕدەبێت و درێژ دەبێتەوە، تا نزیک گوندی (دەرگا شێخان) و شاخی (وەروەزەن) لە (بەڵخە) دەڕوات. (هانە کاوات) کەوتووەتە بەردەمی. ئاوەکەی هەمیشەییە. جۆگە مێژووەکەی دێرین و کۆنە لە دیاریکردنی سنوردا پشتیپێبەستراوە و بەشێکە لە هێڵی (هومایۆنی). لە ساڵی (٢٠٠٥)ەوە چیمەنتۆ کراوە و سنوری نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان و ئێران پێکدەهێنێت. بەهۆی بوونی ئاشێکەوە، کە لەسەر ئەم ئاوە دامەزراوە و پێیوتراوە (ئاشە بەرزە). ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن و چایخانەی مام (دەروێش) و چەند چایخانەیەکی تری تێدایە سود لە ئاوی وەردەگرن. گەشتیاران وێنە لەسەر ئەم جۆگەیە دەگرن و قاچێکیان دەخەنە سنوری ئێرانەوە و قاچەکەی تریان لە سنوری عێراق دادەنێن.
کەوتووەتە ئەوپەڕی بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان و سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باکوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە، لە ناوان (چیای چاڵان و چەمی باسێرە) لە باکور و (چیای گاکوژە و لوتی قەنارەکە) لە باشور و (کانی هەرمێلە و چیای سورە هەراڵەکە) لە خۆرهەڵات دروستبووە و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
لە چەمی بیارەوە سەرچاوەدەگرێت. کەوتووەتە نزیک جۆگەی (خواجایی) هەڵکەوتووە. لە لایەن (ئەحمەد بەگ)، کە کوڕەزای (سالاری جافر سان)ە بۆ مەبەستی بە گەڕخستنی ئاشەکەی، کە بەناوی (ئاشی ئەحمەد بەگ) ناسراوە، دروستکراوە. ئاشەکە لە لایەن (حاجی عنایت) بەڕێوەبراوە. جۆگەکە ژمارەیەکی کەم باخ ئاودەدەن، کە پێیاندەوترێت باخەکانی (وەر عمارەت)، کە موڵکی (حەمەسەعید سان) بوون و دەکەونە خوارووی بیارەوە.
کەوتووەتە سەرچەمی (تەوێڵە - پاڵانیا). بنەوانی هەڵگرتنەکەی لە تەڵانێکی نێو باخی حاجی ئەولە و کورەکانیەوە هەڵگیراوە کە بە (تەڵانەگۆرێ) ناسراوە. بە درێژایی (٦٠٠م) باخەکانی نەوشیروانی حەسەن بەگ، باخی مزگەوتی پاڵانیا، ستار قادر، عەزەی حاجی ئەولە، دووبارە باخێکی تری حەسەن بەگ ئاودەدات. لەبەرئەوەی کۆتا باخ باخچەیەکی تازەیە و کۆتایی جۆگەکەیە، بەو ناوەوە ناونراوە.