بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (غوڵامى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سيروان) لە نزيک گۆڕستانى گوندەکە. کاتی خۆی خورى و (بەن)یان تێدا ڕەنگکردووە. بەهۆى ئەوەى قامیشی(زەل)ی بەدەورەوەبووە، ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی چاوگی کۆکۆیی لە خوارووی کانی گەرماوک و ئاوەکەی زۆرە و دەڕژێتەوە سەر چەمی گوڵان. لەکۆندا ئەم شوێنە شوێنی کاتبەسەربردن و حەوانەوە بووە و بەتایبەت لەهەڵەبجەوە سەردانیکراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل)ی بناری چیای سورێن. لە تەنیشت قەدپاڵێک هەڵکەوتووە. سەرچاوەی ئاوەکەی چیای سورێنە. بە ناوی کۆمەڵێک گوێزی زڕەوە ناونراوە. ئاوەکەی زۆرە و هەمیشەییە. لە نزیک کانی باخی سەوزەیە و پێکەوە یەکدەگرن و بە چەمی زڕگوێزاندا بە ئاڕاستەی ناو گوندی بەردەبەل دێنەخوارەوە.
کەوتووەتە گوندی (کۆڵیژێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، کەوتووەتە خۆرئاوای گوندەکە. (٩٢٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێک بە ڕووبەری (١١ بە ٢٢م) لەسەر دروستکراوە بۆ مەبەستی خواردنەوە و ئاودێریکردن بەکاردێت.
یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (کۆڵیژێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، کەوتووەتە خۆرئاوای گوندەکەوە. (٩٢٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێک بە ڕووبەری (١٦ بە ٢٠م) لەسەر دروستکراوە بۆ مەبەستی خواردنەوە و ئاودێریکردن بەکاردێت و لە باشورەوە کانی شارانی و لە باکورەوە کانی گورزاڵ و گوندی خارگێڵان و لە خۆرهەڵاتەوە چەمی زووزوو گولانە و کانی سۆفی و کانی سپی و لە خۆرئاواوە کانی کۆڵیژێ دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری ناحیەی (بیارە) و لە باشوری شارۆچکەکەوە دەڕژێتە چەمی بیارەوە، (١١٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (شاری بیارە) و لە باشورەوە (دۆڵی بیارە) و لە خۆرئاواوە (چیای کڵاوەی ئاشور) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی کاوات و لوتکەی وەران وەر) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە پشتی مەرقەدی شێخ خامۆش لە گوندی (ڕێشاو). هەمیشەییە. ئاوەکەی بۆ ئاژەڵداری سودیلێدەبینرێت. ئاوەکەی کراوەتە پڕۆژەی ئاوی گوندەکە و لە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن حاجی محەممەد بەلەبزانی و بەشێکی بە سۆندە براوەتەوە بۆ مەرقەدی شێخ خامۆش.
کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە ناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری ناوچەی گەشتیاری (مێشلە) و باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی، (١٥٠٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی مێشلە و مروەوبەگلەی و هانەوڵینە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە تەنيشت مزگەوتەکەى ناو گوندی (عەبابەیلێ)وە. لەبەرئەوەی زۆرتر ژنان بۆ ئيشوکارى ڕۆژانە و خۆشۆردن بەکاريانهێناوە، بەناوی ئەوانەوە ناوبانگی دەرکردووە. بە بەراورد بە تەواوى سەرچاوە ئاوييەکانى ترى گوندەکە، زۆرترين ئاوى هەيە و هەرگيز وشکینەکردووە. زۆرينەى باخەکانى گوندەکە پشتیانپێیبەستووە.
کەوتووەتە گوندی (جەلیلە). ئاوێکی زۆری هەبووە و لە پێش وشکەساڵیدا تا نزیک هەڵەبجە و پزیشکی دادی، ڕۆشتووە. بەهۆی زۆریی ئاوەکەیەوە، ژنان بەکاریانهێناوە. حەمام و تەوالێتی تێدابووە. لە ئێستادا شوێنەواریان ماوە. ئاوەکەی هەمیشەییە.
کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە باکوری پاڵانیا لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە) و دەڕژێتە چەمی گەورەوە. (١١٢١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی پاڵانیا) و لە باشورەوە (گوندی هاوار و چەمی گەورە) و لە خۆرئاواوە (ڕازیانەجاڕ) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی سۆڵێ و مروەوبەگلەی) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە چياي باڵامبۆ له بەرزیى (٨٩٧م). لە نێوان هەردوو گوندى (تلێوەرێ) و (سازان) هەڵکەوتووە و داهاتى ئاوى لە نێوان ١ بۆ ٣ ئينچ ئاو دەبێت، بەهۆى هاتنەخوارەوەى ئاوەکەى لەبەرزييەوە و قەوزەکردنى بەردەکانيەوە ناونراوە. لەکاتى ئاوەدانیى گوندى سازان لەساڵانى (٦٠ و ٧٠)ى سەدەى ڕابردوودا، شوێنى هەوارگە و پەچەى خاوەن ئاژەڵەکانى گوند بووە. بە کانیی (سازان)یش ناو دەبرێت.
کەوتووەتە بەردەم کانی خواروو لە گوندی (مۆردین). بەردەم کانیەکە بەڵخە و بە کانییەکەش وتراوە سەربەڵخ. سەکۆ و حەوزی ئاوی بۆ کراوە. خەڵکی ناوچەکە بۆ باخداری و بەکارهێنانی دیکە سودیلێوەردەگرن. ئاوەکەی هەمیشەییە. کەمدەکات بەڵام وشکینەکردووە.
کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (بياوێڵە)ى چەند کيلۆمەتر لە باکورى خۆرهەڵاتى هەڵەبجەوە. گەورەترين سەچاوەى کانى و سەرچاوەى سەرەکیى ئاوى جوتيارەکانى گوندەکەیە. چوار وەرزى ساڵ ئاوى هەيە. (٧٣٦م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. له ڕابردودا ئاشى ئاوى لەسەر بونيادنراوە. بەپێى بڕى بارانبارين لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکى تر ئاوى کەم و زياد دەکات، بەڵام هەرگيز وشکینەکردووە. بۆ ئاودێریى باخ و زەويیە بەراوەکانى گوندەکە بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و ناو دۆڵی مروەوبەگلەی لە بەشی باشوری ناوچەی گەشتیاری (مێشلە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی. (١٤٨٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی ژنانەشەل و مێشلە و مروەوبەگلەی و هانەوڵینە) و لە باشورەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە گەڕەکی (وەردەگا) لەسەر ڕێگەی سەرەکیی گوندی (خەرپانی). خەڵکی ناوچەکە بە (هانەو سەروحەوزی)ش ناوی دەبەن. لە بەرزایی ڕێزەخاڵەوە هەڵدەقوڵێت و دەڕژێتە ناو حەوزێکەوە. دروستکردنی حەوزەکە مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەهۆی نزیکیی لە مزگەوتی (خەرپانی)یەەوە، هاوینان وەک بەشێک لە مزگەوتەکە بۆ نوێژکردن بەکارهاتووە. بەهۆی گەرمیی ئاوەکەیەوە لە نزیکی مزگەوت لە کۆندا پیاوان بۆ خۆشتن بەکاریانهێناوە. سورەچنارێکی بەتەمەن لە نزیک کانییەکە هەیە و سێبەرێکی زۆری بۆ حەوانەوەی دروستکردووە. لە کۆنەوە وەک چایخانەیەکی گوندەکە بەکارهاتووە و شوێنی کۆبونەوەی ئێواران و دەمەتەقێی پیاوماقوڵانی گوندەکە بووە. چەند ساڵێکە شوێنەکە کراوە بە چێشتخانە و کەبابخانەیەکی گەشتیاری لێ دروستکراوە. کاتی خۆی موڵکی مزگەوتی خەرپانی بووە و لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.
کانییە، کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عەبابەیلێ)وە. دوولقە: لقێکی کانی ژنانە و لقێکی دیکەی بۆ حەوزەکانی مزگەوت ڕۆشتووە. ئاوێکی زۆری هەی. لە پێشتردا بەشێکی بۆ حەمامی گوندەکە بووە و بەشەکەی تری وەکو ئێستا بۆ باخەکانی گوندەکە بەکارهێنراوه، کە نزیکەی ٥٠ باخ دەبێت. حەوزێکی گەورەی لەسەرکراوە. بە بەهاران و زستاندا کاتێک بۆ ئاودێری پێویست نییە، ئاوەکەی بە چەمەکانی دەشتی خەرمانە قوڵدا دەڕوات.
کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و کەوتووەتە نێو دۆڵی وێڕگا لە خۆرئاوای سەیرانگای (وەزەنێ) و حەوزێک بە ڕووبەری (١٨ بە ٥م) لەسەر دروستکراوە. باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی وێڕگا، (١١٩٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرهەڵاتەوە (خوگەلانی وارین و دۆڵی وەزەنێ) و لە خۆرئاواوە (کانی جامز و حەمەعلی و مەلاتایر) و لە باکورەوە (دۆڵی وێڕگا) و لە باشورەوە (دۆڵی کۆچێ حەمەڕەزای) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لەناو دۆڵی وێڕگا لە خۆرئاوای سەیرانگای (وەزەنێ)دایە. حەوزێک بە ڕووبەری (١١ بە ٥م)ی لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی وێڕگا، (١١٦٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرهەڵاتەوە (خوگەلانی وارین و دۆڵی وەزەنێ) و لە خۆرئاواوە (کانی جامز و حەمەعلی و مەلاتایر) و لە باکورەوە (دۆڵی وێڕگا و باخی خول) و لە باشورەوە (کانی سەردانی سەرین و دۆڵی کۆچێ حەمەڕەزای) دەورەیانداوە.
یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (دۆڵبیان) و کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندەکە و باخاتێکی چڕی گوێز و توو ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی دۆڵبیانەوە. (١١٧٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی پاڵانیا) و لە خۆرئاواوە (گوندی دۆڵبیان) و لە باشورەوە (چەمی پاڵانیا و دۆڵبیان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی پاڵانیا و دۆڵبیان) دەورەیانداوە.