جۆگە ئاودێرییەکانی گوندی بەڵخە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کۆمەڵێک جۆگەی گشتیی ئاودێرانی باخەکانی سنوری گوندی (بەڵخە)ن، کە بریتین لە:
١- هانە وێڵە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ١٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
٢- وەزەنێ: (٣٠٠م) درێژە. ١٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
٣- قەڵاگا: (٣٠٠م) درێژە.، ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات.
٤- باخی مەلا: (٤٠٠م) درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات.
٥- ڕێوڵە - کەمەر قاڵاو: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
٦- ڕێوڵە - سەرسۆڵێ: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات.
٧- وەردەگا: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات.
٨- کێڵەکۆنە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٧ دۆنم ئاودێریدەکات.
٩- دووە وەزە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٤ دۆنم ئاودێریدەکات.
١٠- عەلی خوبیا: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٤٥ دۆنم ئاودێریدەکات.
١١- دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
١٢- مزگەوتی دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات.
سەرچاوەکان:
- بەڵخە ئەستێرە شاراوەکەی هەورامان، مامۆستا بەهجەت ڕەحمان محەمەد، چاپی یەکەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ٢٠٠٦، ل٣٠.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەریوان کەریم بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، پیشە: خزمەتگوزاری مزگەوتی بەهەشت و کاسب، لە ١٨ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم