زەلەکان ٢

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 303

جۆگه

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (شەشکی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). درێژ‌‌ییەکەی کیلۆمەترێک دەبێت‌. لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە، زیاتر لە ٢٠ جوتیاری سنورەکە زەوییەکانیان بەرئاوە و بۆ کشتوکاڵ بەکاریدەهێنن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تيمى مەیدانى لەگەڵ (شاهۆ حەمەسەعید حەمەفەرەج)ی ئەنجومەنی گوندی (شەشکی سەروو)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تيمى مەیدانى لەگەڵ (عەبدوڵا‌ ئەحمە‌د محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستای خانەنشین، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى شەشکى سەروو

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

جۆگە ئاودێرییەکانی گوندی بەڵخە

کۆمەڵێک جۆگەی گشتیی ئاودێرانی باخەکانی سنوری گوندی (بەڵخە)ن، کە بریتین لە: ١- هانە وێڵە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ١٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٢- وەزەنێ: (٣٠٠م) درێژە. ١٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٣- قەڵاگا: (٣٠٠م) درێژە.، ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٤- باخی مەلا: (٤٠٠م) درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٥- ڕێوڵە - کەمەر قاڵاو: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ٦- ڕێوڵە - سەرسۆڵێ: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٧- وەردەگا: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ٨- کێڵەکۆنە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٧ دۆنم ئاودێریدەکات. ٩- دووە وەزە: دوو کیلۆمەتر درێژە. ٢٤ دۆنم ئاودێریدەکات. ١٠- عەلی خوبیا: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٤٥ دۆنم ئاودێریدەکات. ١١- دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٥٠ دۆنم ئاودێریدەکات. ١٢- مزگەوتی دێگە: دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە. ٢٠ دۆنم ئاودێریدەکات.

جۆگە ئاودێرییەکانی گوندی زەڵم

لە سنوری گوندی (زەڵم)، ئەم پێنج جۆگەیە هەن‌: ١- جەوە شێخ خەیاتی: درێژترین جۆگەیە و بە ناوی شێخ خەیاتەوە ناونراوە. لە سەرچاوەی زەڵمەوە بەدرێژایی ٣سێ کیلۆمەتر زیاترە، بە باخەکانی ئەوبەری قەڵای خان ئەحمەدخاندا تێدەپەڕێت، کۆمەڵێک باخی زۆر ئاودەدات. ٢- جووە مەننێ: لەسەرچاوەوە هەڵگیراوە و بە دیوی باخەکانی دیدا تێپەڕ دەبێت، جۆگەکە خوڕ نییە و ئاوەکەی لەسەرخۆ دەڕوات، بۆیە بەو ناوەوە ناسراوە. کیلۆمەتر و نیوێک درێژە. ٣- بنەوانی حەمەکە: لە نزیک قەڵادایە، لەو شوێنەی پێیدەوترێت پەچە، کۆمەڵێک باخ ئاودێریدەکات. درێژییەکەی نزیکەی نیو کیلۆمەترە. ٤-بنەوانەو نەسەی: بەرانبەر بنەوانی حەمەکەیە، باخی نەسەو تا جەمیناوا ئاودێریدەکات. کیلۆمەترێک درێژە. ٥-بنەوانی قێخا: جۆگەیەکە لە نزیکی بیناکانەوە دەستپێدەکات، تا نزیکی بنی پەڵگی ئەحمەدئاوا درێژ دەبێتەوە، کاتی خۆی ئاوی لێبراوە بۆ ئاشەکانی قێخاسادق و حەمەی سەلەیم. دریژییەکەی (٣٠٠م) دەبێت.

مەلاک

کەوتووەتە سنورى گوندی (تازەدێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سێ کیلۆمەتر دریژە. نزیکەى سەد ساڵە هەیە و ئاوى پێدا دەڕوات. بۆ کشتوکاڵکردن سودیلێدەبینرێت و ٧٠٠ دۆنم زەوی پشتیپێدەبەستن. سەرچاوەکەی ئاوى سەرچاوەى زەڵەمە و بە چەند چەم و جۆگەیەکى تر دەگات.‌