بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. بەشی ڕاگەیاندنی یەکگرتوی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان، لقی هەڵەبجەی شەهید دەریکردووە و خاوەنی ئیمتیازیشی بووە. ژمارە یەکی لە ١ى ١ى ١٩٩٧ بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ دەرچووە. کاری نوسین و دیزاین: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٥بۆ ٢٠ لاپەڕەی ڕەشوسپی. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە و کۆتا ژمارەی لە ٣ى ٢ى ١٩٩٨ بووە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکگرتوی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات. ژمارە سفری لە کانوونی دووەمی ١٩٩٧ دەرچووە.
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدین، لە مانگی ٢ی ١٩٩٢ لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بڕیاریانداوە بڵاوکراوەیەکی تایبەت بەناوی (ژارەبا)، کە بە واتای (ژەهراویبوون)دێت، دەربکەن. دواجار لە ساڵیادی کارەساتەکەدا و ساڵی ١٩٩٢دا ئەو بڵاوکراوەیان بە قەبارەی ئەیفۆڕ و تیراژی ٢٠٠ دانە بڵاوکردووەتەوه، کە چەند بابەتێکی لەسەر تاوانەکە و زیان و مەترسییەکانی چەکی کیمیایی لەخۆگرتووە. چاپخانەی پەروەردە لەسەر حسابی خۆی بەرگەکەی بۆ چاپکردوون، ناوەڕۆکەکەشی لە نوسینگەی (سامی) لە شاری هەولێر ڕاکێشراوە، بەشێک لە بابەتەکان بە تایپ و بەشێکیشیان بە دەستنوس نوسراون. ژمارەیەک وتار و شیعریشی تێدا بڵاوکراوەتەوە. لەسەر بەرگی بڵاوکراوەکە و لەلاپەڕەی یەکەمیدا نوسراوە (بڵاوکراوەیەکی ئەدەبیی ڕۆشنبیریی ساڵانەیە، هۆڵی ڕۆشنبیریی کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵڕۆژی هەڵەبجەدا دەریدەکات)، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی دارایی و خراپیی بارودۆخی ئەوکاتی کوردستانەوە هەر ئەو تاقە ژمارەیەی لێدەرچووە.
مانگنامەیەکی سەربەخۆیە. کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیری هەورامان دەریدەکەن. بەشێک بووە لە چالاکیی فەرهەنگیی (گروپی ژیوای) لەساڵی ٢٠١٠دا دەرچووە. سەرنوسەری (ئەمین حاجی زەڵمی) و بەڕێوەبەری نوسین (ڕایان عوسمان) بووە. لە ژمارە هەشتەوە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووەتە سەرنوسەر. ستافەکەی بریتیبوون (ئیبراهیم حاجی، سوهەیب فارووق، ئاراس ڕەفیق، شکار سۆسەکانی، محەممەد یاسین). ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی سەر دیوارە. تیپی هونەریی ئوسامە بڵاویکردوەتەوە. ٦٠ ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ١ى ٨ى ١٩٩٨ بووە و دواتر ڕاگیراوە.
یەکەمین پەخشی ئازادە، تایبەتە بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان. نێوەندی (دەست) بۆکاری ڕاگەیاندن ناوبەناو دەریدەکات. بڵاوکراوەیەکی مەبەستداری تایبەت بە هوشیاریی کۆمەڵایەتی و گرفت و چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان بووە. لە لایەن ستافێکی لاوەوە سەرپەرشتیکراوە. خاوەنی ئیمتیازی (مەریوان مەعسووم) و سەرنوسەری (مقداد دەرەمەڕی) بووە، کە دواتر بوەتە سەرنوسەری. ستافی بڵاوکراوەکە بابەتەکانیان ئامادەکردووە. ڕیپۆرتاژ و دیمانە بۆ چارەسەر لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا سازدراوە. بەشێوەی ڕەشوسپی بە قەبارەی (A٤) و بە چوار لاپەڕە، لە ساڵانی (٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩)دا پێنج ژمارەی لێدەرچووە.
بڵاوکراوەیەکی فەرهەنگیی سیاسیی سەربەخۆیە. ساڵی ٢٠٠٤ دوو هەفتە جارێک دەرچووە. بایەخی بە هەواڵی سیاسی و ڕەخنەگرتن لە دۆخی بەڕێوەبردن داوە. خاوەن ئیمتیازەکەی (خەبات نەوزاد) و سەرنوسەرەکەی (گۆران نیزام) بووە. لەلایەن (هیوا غەریب)ەوە بە شێوازی ڕۆژنامەی هاووڵاتی دیزایینکراوە و لە سلێمانی لە چاپخانەی ڕەنج چاپدەکرا. قەبارەکەی (A٣) بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٦ لاپەڕە بووە و هەزار دانە تیراژی هەبووە. لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بە هەزار دینار فرۆشراوە. چوار ژمارەی لێدەرچووە و داخراوە.
لەلایەن دامەزراوەی کۆمەڵەی ڕوناکبیرانی گزنگەوە لە ١٨ى ٥ى ١٩٩٥دا دەرکراوە. تەنیا یەک ژمارەی بە قەبارەی نامیلکە لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: ستار عەلی (خەبات). سەرنوسەر: هاودەنگ محەمەد. ژمارەکە تایبەت بووە بە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ١٢ کەس لە هەڵەبجە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە. لە پاڵ خستنەڕووی سیاسەت و ئامانجی بڵاوکراوەکە، ژیاننامەی شەهیدەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.
بڵاوکراوەی فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە مەرگەساتی هەڵەبجەی شەهیدە. لە دووتوێی چوار لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە. ژمارە ١ی لە ١٦ی٣ی ١٩٩٦دا دەرچووە، دەستەی نوسەران: تەنیا جەمیل، عومەر سەعید سەرگەتی، ئیسماعیل کەریم، پشتیوان فەتاح گوڵپی بوون. دەرهێنانی هونەری: نزار حەمەڕەزا، عادل عوسمان حەمەنادر بوون، بابەتەکانی نێو ئەم بڵاوکراوەیە: پەیڤێک: دەستەی نوسەران، لە مەرگەساتی هەڵەبجە: محەممەد نوری تۆفیق، بۆ مەرگەسات دەڵێن.. ڕاپرسی گفتوگۆی جەماوەر و هاوڵاتیان، ئامادەکردنی: عومەر سەعید سەرگەتی، شیعری هەڵەبجە: شێرکۆ بێکەس، شیعری خۆشەویستی: ڕەفیق سابیر، بەرنامەکانی ڕۆژانی فیستیڤاڵ، شیعری ئەلیمبۆس: تەنیا جەمیل.
گۆڤارێکی سیاسیی مانگانەیە. زمانحاڵی (پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق) بووە. بە نهێنی لە ناوشاری هەڵەبجە و دەوروبەریدا بڵاوکراوەتەوە. ژمارە (یەک)ی لە مایسی ساڵی ١٩٥٣، دەرچووە. لەلایەن کۆمەڵەی جوتیارانی شارەزوورەوە دەرچووە. ئەندامانی دەستەی نوسینی بریتیبوون لە (ساڵح هەژار، ڕەئوف حاجی حەمەعەلی، کەمال خەفاف، جەمال خەفاف و مەلا مەجیدی پێنجوێنی).
بڵاوکراوەیەکی زانستیی تایبەت بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتە. لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانی سەر بە یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دەرکراوە. ژمارە ١ لە مانگی ٧ی ٢٠٠٦ دەرچووە. لەلایەن (سەرمەت حسێن ، ڕاستی یوسف، بەرهەم فایەق، هونەر حەمەڕەشید)ەوە ئامادەکراوە. ٥ ژمارەی لێدەرچووە و کۆتا ژمارەی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٦ دەرچووە و دواتر ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و هونەرییە. خوێندنگای هونەریی هاوکار دەریکردووە. یەک ژمارەی٢٢ لاپەڕەیی لە ١٨ى ٥ى ١٩٩٦ لێدەرچووە و ڕاگیراوە. سەرپەرشتیاری گشتی: سەباح ئەحمەد (کاربین). سەرنوسەر: ستار عەلی، بەڕێوەبەری هونەری: ئومێد حسێن. نەخشەکێشان: بەزران ئەمین، بوون.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە، ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات. لەلایەن ستافێکی بەشی ڕاگەیاندنی لقی خورماڵی ڕێکخراوەکەوە سەرپەرشتیکراوە. زمانحاڵی رێکخراوەکە بووە و زۆربەی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی تێدابڵاوکراوەتەوە. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە یەکی لە ١ی ١١ی ٢٠١١ دەرچووە و کۆتا ژمارەی لە ٢٣ی ١١ی ٢٠١٣دا دەرچووە.
بڵاوکراوەیەکی تایبەتە بەڕۆژانی یادی هەڵەبجە. هەر ساڵە و خولێکی بە ژمارەی فیستیڤاڵەکان هەیە. ژمارە یەک و دووی خولی چوارەم لە کاتی شەڕی ناوخۆدا لە ١٦و١٧ی ٣ی ١٩٩٥ لە هەڵەبجە دەرچوون. لیژنەیەکی ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەرچوونی کردووە. دەستەی نوسەرانی (کامیل مەحموود، هومایون ساحێب، جەمال حەمەعەلی، نەبەز هەورامی، موحسین ئەدیب، ئیبراهیم هەورامانی)بوون.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی گشتییە. لەلایەن بنکەی هونەری و ڕۆشنبیریی هەڵەبجەوە دەرکراوە. ژمارە یەکی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٤دا دەرچووە. خاوەن ئیمتیازەکەی (ئیسماعیل حەمەڕەشید) و سەرنوسەرەکەی (ڕزگار هەڵەبجەیی) بووە. قەبارەی لاپەڕەکانی ئەیفۆڕ و ناوەوەی ڕەشوسپی و بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤ لاپەڕە بووە. ژمارە ١٤ وەک کۆتا ژمارە لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٦ دەرچووە و دواتر ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆی ڕۆشنبیریی ڕەخنەیی تەنزئامێزە. لەلایەن چەند فێرخوازێکی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەوە دەردەکرا. ژمارە سفری لە ٢٠ى ١١ى ٢٠٠٥ دەرچووە. سەرپەرشتیاری (بەهمەن ڕەحیم مستەفا) و ئەنجومەنی نوسەرانی (سەلام کەریم و مەیوان عوسمان و ئەکرەم عەبدولڕەحیم و ئەحمەد عەلی) بوون. ژمارەی لاپەڕەکانی هەشت لاپەڕەی و ڕەنگاوڕەنگ بووە، چوار ژمارەی لێدەرچووە و ژمارە سێ وەکو کۆتا ژمارەی لە ٢٣ى ٥ى ٢٠٠٦ دەرکراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی قوتابیانە. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان لقی هەورامان دەریدەکات. یەکەم ژمارەی لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٥ لێدەرچووە. ناوەڕۆکی (ئایینی، عیرفانی، مەعنەویەت، فیکری و زانستی...) هەیە. ٤٤ ژمارەی لێدەرچووە. سێ سەرنوسەری هەبووە: (ڕەزوان زەڵمی، میقداد دەرەمەڕی، مەریوان مەعسووم). لە ژمارە ٣٦ بە دواوە شێوەکەی گۆڕاوە بۆ ڕۆژنامەیەکی ئاسایی. دوای شەش ساڵ بەردەوامی بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی یاساییەوە، داخراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکگرتوی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان دەریکردووە. سەرنوسەر: دڵشاد محەممەد ڕەحیم. بەڕێوەبەری نوسین: ئومێد کەمال. لە ساڵی ١٩٩٩، ٥٦ ژمارەی بەقەبارەی (A٣) لە هەشت لاپەڕەدا و بە تیراژی ٤٠٠ دانە لە چاپخانەی پیرەمێرد لێدەرچووە. لاپەڕەی سەرەتا و کۆتایی ڕەنگاوڕەنگ بوون. بایەخی بە هەواڵی ناوەندەکانی خوێندن و زانست و پەروەردە و ڕەخنە لە ئیدارەدان و سیاسەتی حزبایەتیکردن و بابەتی ئەدەبی داوە. لە ناوەڕاستی ٢٠٠٥دا دوا ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی گۆڕانکاری لە کاری ڕێکخراوەکەدا ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی تایبەتی هونەرییە. تیپی هونەری ئوسامە دەریکردووە. ژمارە یەکی لە ١ى ١ى ١٩٩٦ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها و سەرنوسەر: جەمیل قادر، بوون. پێنج ژمارەی شەش لاپەڕەیی نیو ئەیفۆڕی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ٦ى ٩ى ١٩٩٦ دەرچووە و ئیتر ڕاگیراوە.