مەرگەسات

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


بڵاوکراوەی فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە مەرگەساتی هەڵەبجەی شەهیدە. لە دووتوێی چوار لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە. ژمارە ١ی لە ١٦ی٣ی ١٩٩٦دا دەرچووە، دەستەی نوسەران: تەنیا جەمیل، عومەر سەعید سەرگەتی، ئیسماعیل کەریم، پشتیوان فەتاح گوڵپی بوون. دەرهێنانی هونەری: نزار حەمەڕەزا، عادل عوسمان حەمەنادر بوون، بابەتەکانی نێو ئەم بڵاوکراوەیە: پەیڤێک: دەستەی نوسەران، لە مەرگەساتی هەڵەبجە: محەممەد نوری تۆفیق، بۆ مەرگەسات دەڵێن.. ڕاپرسی گفتوگۆی جەماوەر و هاوڵاتیان، ئامادەکردنی: عومەر سەعید سەرگەتی، شیعری هەڵەبجە: شێرکۆ بێکەس، شیعری خۆشەویستی: ڕەفیق سابیر، بەرنامەکانی ڕۆژانی فیستیڤاڵ، شیعری ئەلیمبۆس: تەنیا جەمیل.

سەرچاوەکان:

  1. بڵاوکراوی (مەرگەسات)، ژمارە ١، لە ١٦ی٣ی ١٩٩٦ .
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (ئەحمەد محەممەد کەریم شارەزووری)ی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵ، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٣.

ئامادەکردنی: جەمال محەممەد سەوزە

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

الجماهیر

پاشکۆیەکی عەرەبی گۆڤاری جەماوەر بووە. بابەتی ئایینی و سیاسی و ڕۆشنبیری و هەواڵی بڵاوکردووەتەوە. مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی خاوەنی ئیمتیازی بووە. ساڵی ١٩٩٨ز یەک ژمارەی لێدەرچووە. کامل مەحمود سەرنوسەری بووە. ژمارەی لاپەڕەکانی ٥٠ بۆ ٧٥ و بە قەبارەی ئەیفۆڕ و تیراژی ٥٠٠ دانە بڵاوکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ئاسۆی کەمئەندامان

بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ڕۆشنبیریی گشتییە. لقی هەڵەبجەی (کۆمەڵەی ڕۆژ) بە هاوکاریی ڕێکخراوی هاندیکاپی جیهانی دەریکردووە. ژمارە سفری ساڵی ٢٠٠٢ بە ناوی کۆمەڵەی ڕۆژەوە دەرچووە. بایەخی بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و هۆشیاریی هاووڵاتیان لە هەڵسوکەوتکردن بەرامبەریان داوە. ڕێکخراوی کوردستان بۆ ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان، هاوکاریی دارایی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەکە و ڕۆژنامەکەی کردووە. لە سلێمانی و هەڵەبجە لە دامودەستگاکانی حکومی و ڕێکخراوەکاندا بڵاوکراوەتەوە. سەرپەرشتیار: مەریوان وەهبی. دەستەی نوسەران (ئەحمەد حسێن، ڤیان حەمە باقی، حسێن مەحموود)، ١٣٦ ژمارەی بە ١٢ لاپەڕە لێدەرچووە. بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ بووە. بە هۆی نەبونی پاڵپشتی داراییەوە لە مانگی ١٢ى ٢٠١٣دا ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ئاسۆی هەڵەبجە

بڵاوکراوەیەکی ساڵانەی تایبەت بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. مەڵبەندی یەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بە هاوکاری مەکتەبی ڕاگەیاندن بەشی ڕۆژنامەگەریی بڵاوکردنەوە لە ڕۆژی ١٦ى ٣ بڵاویکردووەتەوە. هەر ساڵە و سەرنوسەرێکی هەبووە. یەکەم ژمارەی ١٦ى ٣ى ١٩٩٤ز دەرچووە. بابەتەکانی باس لە قوربانی و تراژیدیا و دۆخی ژیانی خەڵکی هەڵەبجە دەکات. ١٨ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٢-٥٠ لاپەڕە بووە و گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە. ١٦ى ٣ى ٢٠٢١ کۆتا ژمارەی دەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ئاشکرا

بڵاوکراوەیەکی هەشت لاپەڕەییە. ساڵی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٣ دوو هەفتە جارێک نووری مەلا ئەحمەدی خەرامان دەریکردووە. ئاشکرا نازناوی نووری مەلا خەرامان بووە. بە ماوەیى دراوەتە خوێنەران و وەرگیراوەتەوە و دەستاودەستی پێکراوە. کەمال حەمەساڵح لولو، لە کتێبخانەی ماڵی پاشاوە سەرچاوە و کتێبی بۆ هەفتەنامەکە هێناوە. قوتابیان و کاسبکاران خوێنەری بوون و بابەتەکانی بریتیبوون لە هەواڵە گرنگەکانی ڕادیۆ، زانیاریی گشتی و... هتد، لە ڕادیۆکەی تۆفیقی مەلا محەممەدی باشکاتبەوە بابەت بۆ ڕۆژنامەکە وەرگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ئاڵای شۆڕش

بڵاوکراوەیەکی فکری ڕۆشنبیری دەستەیەک سەرکردەی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەو یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوە. ژمارە یەکی بە نهێنی نهێنی لە شاخ دەرچووەو ئەستێرەیەکی سووری لە سەربووەو لە قوتابخانەی گریانە چاپکراوەو ئامێری چاپەکەی لە ئەشکەوتی بەڕوار شاردراوەتەوە. لە دوای دروستبوونی مەفرەزەسەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و دروستبوونی پێشمەرگە، گریانە دەبێتە بنکەو شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەو خاڵی بەیەکگەشتنەوەی مەفرەزەکان، ئازاد هەورامی دێتە گریانەو بڕیاری کردنەوەی بنکەیەکی ڕۆشنبیری بۆ پێشمەرگە دەکاتەوە. یەکەمین خول و دەوری کادران لە کوردستان لە گریانە دەستپێدەکات، وانەکانی ڕۆشنبیری و هوشیاری و مێژوویێ تێدا وتراوەتەوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە

ئەحمەدئاوا

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. قوتابخانەی ناوەندی ئەحمەدئاوای تێکەڵ لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٦دا دەریکردووە. حەوت ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: ئیبراهیم حاجی زەڵمی (بەڕێوەبەری قوتابحانەکە) بووە، سەرنوسەرەکەی: محەممەد شەریف (حەمەئەوین) بووە. دەستەی نوسەرانی لە مامۆستا و قوتابییان (نوعمان تاهیر، مەولوود محەممەد، ڕابەر ئیبراهیم، سەباح سدیق) بوون. بێبەرامبەر بەسەر خوێندکاراندا دابەشکراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوە