بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
ئامادەکردن: اعلام حزب الأشتراکى الکردستانى ـ العراق فرع السليمانية. چاپخانە؟ شوێنى چاپ؟ ساڵ؟ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ژمارەیەک لەناوی قوربانییان، ساڵی لەدایکبوونیان، پیشە، شوێنی دانیشتنیان.
نوسین: شێخ عبدالرحمن موصەنیفزادە. چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پیرخدری شاهۆ، ئەبوبەکری موسەنیف، مەلا سەید یوسفجان، هۆزی تاوگۆزی، دابەشبوونی ناوچەی تاوگۆزی، پاشماوەی مێژوویی، پردی کناچان، گوندی پشتەی تاوگۆزی، شاعیرانی تاوگۆزی، مەلا ڕەسوڵی فانی، مەولەویی تاوگۆزی، سنوری تاوگۆزی بە پێی نەخشەی دەوڵەتی عوسمانی، داڵدەدانی مەحموود پاشای جاف، داڵدەدانی جافرسانی هەورامان، داڵدەدانی حەمە ئەفغانی و بنەماڵەی عەنبەرخاتوون، تاوگۆزییەکانی هەڵەبجە، شوێندەستی تاوگۆزییەکان لە هەڵەبجەدا (١٨٨٠-١٩٨٨)، تاوگۆزییەکان و ١٦ی٣ی ١٩٨٨، کۆمەڵێک ڕووداوی مێژوویی، شێخ عوسمانی تەوێڵه و تاوگۆزییەکان، بەریتانیا و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بەریتانی، سەید ساڵحی تاوگۆزی و شێخ عوسمان سراجەدینی دووەم، بنەماڵەکانی تاوگۆزی، بحر انسابی عەشرەتی تاوگۆزی.
چاپی: برنجی دفعە اولەرق، موصل ولایتی مطبعەسندە طبع اولنمشدر، موصل، ١٣٠٨-بابەتی پەیوەندیدار: سلیمانیە سنجاقی-کلعنبر قضاسی ئەم کتێبە چەند جارێکی تریش چاپکراوەتەوە لە ساڵانی (١٣١٠، ١٣١٢، ١٣٢٥، ١٣٣٠هـ).
ئامادەکردن: ئەحمەد عەلى عەبدوڵڵا( کوڵکنى)چاپ، شوێن، ساڵى ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەيوەنديدار: جادەى نوێى خورماڵ - هەڵەبجە لە تەواوبووندا بوو، ٢٦ى حوزەيرانى ١٩٧٦ و چوونەدەرەوەى يەکەم مەفرەزەى پێشمەرگەى شۆڕشى نوێخوازى گەلى کورد، ١٩٧٧، ١٩٧٨، ڕۆژى ١٣ی ٥ی ١٩٨٧ خۆپيشاندانى شارۆچکەى سيروان، ١٣ی ٥ی ١٩٨٧ خۆپيشاندانى شارۆچکەى (خورماڵ) و دەوروبەرى، ١٩٨٨، هێرشى ئێران و هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ ڕزگارکردنى هەڵەبجە، گێمى يەکەمى شەڕ لە سنورى هەڵەبجە لەنێوان يەکێتیى نيشتمانى و بزووتنەوەدا کۆتاییهات.
سەرئەنجام کتێبی پیرۆزی یارسانەکانە، کە خۆیان بە کەڵام و کەڵامی خەزانەش ناویدەبەن. لەسەدەی هەشتەمی کۆچیدا بەهۆی سان سەهاک و یارەکانییەوە بە زاری گۆرانی هۆنراوەتەوە. داگری شەش بەشە بەناوەکانی: حەوتەوانە: بەشێکە لە سەرئەنجام، سرودی دە بڕگەیین لەبارەی: (قوربانی و خێروخێرات و ڕازونیاز و گەشت و گێڵی فریشتەکان و بەدیهاتنی زەوی و ئاسمان و ئادەم و حەوا) دەدوێت. لە لایەن ژمارەیەک لە ڕابەران و پیرانی یارسانەوە لەوانە (سان سەهاکی بەرزنجی، پیر بنیامین، خەلیفە عەزیزی سلێمانی، خەلیفە محەممەد، خەلیفە شاشا، خەلیفە شەهابەدین، خەلیفە باپیر، خەلیفە ئەمیر، خەلیفە جەبار، داودی کۆسوار، پیر موسای دەفتەردار، خاتو ڕەمزبار، شائیبراهیمی ئێوەت، باوا یادگار، سەی میر ئەحمەد، سەی باوەیسی، سەی حەبیب شا، سەی مستەفا، سەی ئەبولوەفا). بارگەبارگە: بەشی دووەمە لە پەرتووکی سەرئەنجام. بە هۆی حەفتاو دوو پیری عارف و دانا و هونەرمەندەوە هۆنراوەتەوە، کە بەشێکیان لە دەرەوەی کوردستانەوە هاتوونەتە هەورامان و بە پلەی پیر گەشتوون. لەبارەی ( بارگە و خێوەتەکانی خوایی، کە لە جیهاندا هەڵدراون، هەروەها گەڕانی گیانی فریشتەکان لە لەشی پێغەمبەران و پاشایان و پیاوە گەورە و پارێزکارەکان) دەدوێت. هۆنراوەکانی ئەم بەشە گەلێک لایەنی ئەفسانەیی و میتۆلۆژی و ئایینی باسدەکەن. گڵێم وەکۆڵ: سێیەم بەشە لە سەرئەنجام، لە سەدەی هەشتی کۆچیدا لە لایەن (سان سەهاک، پیر بنیامین، داودی کۆسوار، سەی میر ئەحمەد، سەی مستەفا، سەی محەممەدی شارەزووری، سەی ئەبولوەفا، سەی شەهابەدین، سەی حەبیب شا، حاجی باوەیسی) هۆنراوەتەوە. لە هەندێک سەرچاوەدا دوو کەسی تر بۆ ئەمانە زیادکراوە و بەشدارانی بوونەتە دوانزەکەس. ١- دەورەی چل تەن: بەشی چوارەمی پەرتوکی سەرئەنجامە، لە بارەی بەدیهاتنی چل فریشتە دەدوێت، کە لە ئەزەلەوە بۆ ڕازداری خوڵقاون. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا چوونەتە لەشی چل پیاوی پارێزکار. باسی گەورەیی و بەخشەندەیی خودا و تاریکی و ڕۆشنی و چاکە و خراپە دەکات. لەلایەن چل هۆنەرەوە هۆنراوەتەوە. ٢- دەورەی عابدین: بەشی پێنجەمی سەرئەنجامە. بریتییە لە ڕاز و نیازەکانی عابدینی جاف سەبارەت بە گیان و ڕۆح و پیاوچاکان. هۆنراوەکانی ئەم بەشە لە ڕووی کێشەوە حەوت هیجان، لە ڕووی زمانیشەوە پەیڕەوی (گۆران - هەورامی) نەکراوە و تەنیا بەشی سەرئەنجامە، کە بە جـافی نوسراون. ٣- وردە سەرئەنجام: بەشی شەشەمی پەرتووکی سەرئەنجامە. لە هەندێک مەبەست و دابی ئایینی وەک (جەم و جەمخانە و گوێزشکاندن و سەرسپاردن و ناونانی منداڵ و ژنخواستن و پاڕانەوە و خۆشتن و مردوو شتن و پەند دادانی گیانی مردوان) دەدوێت. هۆنراوەکان لە لایەن (سان سەهاک، پیر بنیامین، پیر موسا، مستەفا دەودان)ەوە هۆنراونەتەوە.
نوسین: عبدالرزاق عبدالرحمن محمد چاپی یەکەم، چاپخانەی (مهارت)، تاران، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی هەورامان و جوگرافیاکەی. کلتور و دابونەریتی هەورامان و شاعیرانی. تەوێڵە و بوارە جۆراوجۆرەکانی. چەند گوند و شارێکی هەورامان.
نووسینی: حاجی شێخ نووری بابا عەلی. پێداچوونەوەی: شێخ کەمال، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ٢٠٠٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ساداتی خەرپانی، ساداتی بەڵخە، ساداتی عەبابەیلێ.
کۆکردنەوە و ئامادەکردن: محەممەد ئەحمەد فەرەج- ( محەممەد باڵابەرز)-چاپخانەی نەنوسراوە، چاپی یەکەم، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: وێنە یان ئەلبومی وەرزشیی زۆرێک لە کەسایەتی یان وەرزشوانانی هەڵەبجە، ناوبژیوان، یاریزان، ڕاهێنەر، مامۆستای وەرزش و تیپە میللیەکانی هەڵەبجە و وێنەی یانەی وەرزشی و چالاکیی وەرزشیی قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەڵەبجە، بە وێنە لەم کتێبەدا خراونەتەڕوو.
ئامادەکردن: چلانە نەسرەدین هەورامى چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵوێستی پیاوماقوڵانی شارەزور و هەورامان لە بارەی شۆڕشی ئەیلولەوە، داستانی زەڵم ١٩٦٣، داستانی داڵانی ساڵی ١٩٨١، دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی گوندەکانی هەورامان و شارەزوور، بەرەی کوردستانی.
نوسین: ئەیوب ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە مێژووی ناوچەی هەورامان لەڕووی ئەدەبییەوە دەکات، جوگرافیای، ئایینی(بەتایبەت شیکردنەوەی جەمی یارسانەکان)، کۆمەڵایەتی، ڕاووشکار و ژیان و بەرهەم، هونەری هۆنراوە و گۆرانی هونەرمەندان.
نوسین: هدایت الله بهبودی چاپخانەی سورە مهر، ١٩٨٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە هەڵەبجە (هۆڵۆکۆستی کوردان) و گرتنەبەری ڕێگەی دادگا.
ئامادەکردن: د. نەوزاد یەحیا باجگر وەڕگێران: ئاشتی ڕەحمان، بەرگی هەشتەم ١٢٦٣-١٣٣٦ک، ١٨٤٧-١٩١٨، بڵاوکراوەی زانکۆی جیهان، چاپی یەکەم، چاپخانە؟، هەولێر، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دروستکردنی سابون، تەلەگرافێکی ولایەتی موسڵ لەسەر مەحموود پاشا، دەستگیرکردنی مەحموود پاشا، گومانکردن لە عوسمان بەگ، دەستبەسەرداگرتنی موڵک، ڕێزگرتن و شاباش، بۆ والیی بەغداد، داوای دامەزراندن، قەرەبووکردنەوە و هاوکاری، خەرجیی تەکیە و مەدرەسەی ئەحمەدئاوا، ڕێزگرتن و پلەبەرزکردنەوە، دابینکردنی مووچە بۆ خانەقاکان، داواکاریی مووچە و ڕوونکردنەوە، دامەزراندنی هێڵی تەلەگراف، هێرشکردن بۆ مووچە لە قەزای گوڵعەنبەر، پەڕینەوەی ئێرانییەکان لە لایەن مەحموود پاشای جافەوە، مەسەلەی مەحموود پاشا، پلەبەرزکردنەوەی مەحموود پاشا، خەرجکردنی پارە بۆ لێکۆڵێنەوە، عوسمان پاشای قایمقامی گوڵعەنبەر، کێشەی پۆستە و گەیاندن، هێرشکردن، حاکمی ئۆرامانی ئێران.
ئامادەکردن: د. نەوزاد یەحیا باجگر وەڕگێران: ئاشتی ڕەحمان، بەرگی هەشتەم ١٢٦٣-١٣٣٦ک، ١٨٤٧-١٩١٨، بڵاوکراوەی زانکۆی جیهان، چاپی یەکەم، چاپخانە؟، هەولێر، ٢٠١٩ ناوەڕۆک: لە چەندین لاپەڕەیدا باسی ژیانی کارگێڕی و هەواڵی ناوچەکەی کردووە. لەوانە، دورخستنەوەی قایمقامی گوڵعەنبەر، ئاماری گرتوخانەی گوڵعەنبەر، چاکسازیکردن لە ناو هۆزی جاف، نیشتەجێکردنی هۆزی جاف، خانەقای تەوێڵە، مەسەلەی مەحمود پاشا، ئاڵوگۆڕی قەزا، داوکردن بۆ گاردیان بۆ گوڵعەنبەر، ئاماری گرتوخانەکانی گوڵعەنبەر، جۆری تاوان، چەندین هەواڵ و تەلەگرافی پەیوەندیدار بە سنوری ئێران.
ئامادەکردن: مەيجەرسۆن مەڵبەندى کوردۆلۆجى، سلێمانى، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى سێيەم: مێژووى پەيوەندیدار بە سنورەوە (جاف)، هێزى سەربازیى تورک لە ناوچەکەدا.
ئامادەکردن: خورشيد پاشا چاپى يەکەم، بڵاوکراوەى ناوەندى فێربوون، هەولێر، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى سێیەم: لە باسى ويلايەتى شارەزوور (سنورى گشتیى ويلايەتى شارەزوور، هۆکارى ناونانى شارەزوور و گرنگییەکەی، شێوازى کارگێڕیى کۆنى گوند و ناحيەکانى ليواى سلێمانى، هەندێکک قسە لەسەر شارەزوور و دەوروبەرى، تايەفەکانى عەشيرەتى جاف، تايەفەکانى ناسراو بە ئێلى غەوارەى سلێمانى.
نوسین: ڕەشید کەرکوکی چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاڤێستا، کەرکووک، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: داگیرکردنی کوردستان و جینۆسایدی گەلی کورد، قڕکردن، بەعس و کوردقڕان.
ئامادەکردن: عومەر عەبدولتالیب، دڵنیا مەحمود قادر چاپی یەکەم، چاپخانەى کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چیرۆکی ڕاستەقینەی هاووڵاتیەکی کورد لەسەروبەندی ڕوداوی کیمیابارانی هەڵەبجەدا. پێش کارەساتی کیمیایی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەر دەیبەنە نەخۆشخانەیەکی حکومی و کیمیابارانی هەڵەبجەی دێت بەسەردا و لەگەڵ برینداران دەیبەنە ئێران و لەوێ دەنگی بەعسیبوونی لێدەدەن و دەیگرن و گرتنەکەی سیانزەساڵ دەخایەنێت.
ئامادەکردن: عومەر نورەدينى چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر، ٢٠٠٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کارەساتى کيميابارانى هەڵەبجە و هەڵوێستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
ئامادەکردن: احمد ناتقی چاپ و صحافی: اندیشە نوین، چاپ اول، ٢٠١١، مۆسسە سراسیمرغ سحر، تھران، ایران. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەلبومێکی فۆتۆگرافیی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە و ١٤٠ وێنەی ساتی ڕوودانی کیمیابارانی شارەکە (کە نابراو خۆی چرکاندونی) لەخۆدەگرێت.
نوسین: شێخ عەلی، ناسراو بە مەحموود کەشکۆڵ. چاپخانەی ڕوون، ٢٠١٢، سلێمانی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژوو، جوگرافیا، ئەدەب، هونەر، کلتور، سیاسەت، مەرگەساتی هەڵەبجە.