سەرئەنجام

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-15


سەرئەنجام کتێبی پیرۆزی یارسانەکانە، کە خۆیان بە کەڵام و کەڵامی خەزانەش ناویدەبەن. لەسەدەی هەشتەمی کۆچیدا بەهۆی سان سەهاک و یارەکانییەوە بە زاری گۆرانی هۆنراوەتەوە. داگری شەش بەشە بەناوەکانی: حەوتەوانە: بەشێکە لە سەرئەنجام، سرودی دە بڕگەیین لەبارەی: (قوربانی و خێروخێرات و ڕازونیاز و گەشت و گێڵی فریشتەکان و بەدیهاتنی زەوی و ئاسمان و ئادەم و حەوا) دەدوێت. لە لایەن ژمارەیەک لە ڕابەران و پیرانی یارسانەوە لەوانە (سان سەهاکی بەرزنجی، پیر بنیامین، خەلیفە عەزیزی سلێمانی، خەلیفە محەممەد، خەلیفە شاشا، خەلیفە شەهابەدین، خەلیفە باپیر، خەلیفە ئەمیر، خەلیفە جەبار، داودی کۆسوار، پیر موسای دەفتەردار، خاتو ڕەمزبار، شائیبراهیمی ئێوەت، باوا یادگار، سەی میر ئەحمەد، سەی باوەیسی، سەی حەبیب شا، سەی مستەفا، سەی ئەبولوەفا). بارگەبارگە: بەشی دووەمە لە پەرتووکی سەرئەنجام. بە هۆی حەفتاو دوو پیری عارف و دانا و هونەرمەندەوە هۆنراوەتەوە، کە بەشێکیان لە دەرەوەی کوردستانەوە هاتوونەتە هەورامان و بە پلەی پیر گەشتوون. لەبارەی ( بارگە و خێوەتەکانی خوایی، کە لە جیهاندا هەڵدراون، هەروەها گەڕانی گیانی فریشتەکان لە لەشی پێغەمبەران و پاشایان و پیاوە گەورە و پارێزکارەکان) دەدوێت. هۆنراوەکانی ئەم بەشە گەلێک لایەنی ئەفسانەیی و میتۆلۆژی و ئایینی باسدەکەن.

گڵێم وەکۆڵ: سێیەم بەشە لە سەرئەنجام، لە سەدەی هەشتی کۆچیدا لە لایەن (سان سەهاک، پیر بنیامین، داودی کۆسوار، سەی میر ئەحمەد، سەی مستەفا، سەی محەممەدی شارەزووری، سەی ئەبولوەفا، سەی شەهابەدین، سەی حەبیب شا، حاجی باوەیسی) هۆنراوەتەوە. لە هەندێک سەرچاوەدا دوو کەسی تر بۆ ئەمانە زیادکراوە و بەشدارانی بوونەتە دوانزەکەس.

١- دەورەی چل تەن: بەشی چوارەمی پەرتوکی سەرئەنجامە، لە بارەی بەدیهاتنی چل فریشتە دەدوێت، کە لە ئەزەلەوە بۆ ڕازداری خوڵقاون. لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا چوونەتە لەشی چل پیاوی پارێزکار. باسی گەورەیی و بەخشەندەیی خودا و تاریکی و ڕۆشنی و چاکە و خراپە دەکات. لەلایەن چل هۆنەرەوە هۆنراوەتەوە.

٢- دەورەی عابدین: بەشی پێنجەمی سەرئەنجامە. بریتییە لە ڕاز و نیازەکانی عابدینی جاف سەبارەت بە گیان و ڕۆح و پیاوچاکان. هۆنراوەکانی ئەم بەشە لە ڕووی کێشەوە حەوت هیجان، لە ڕووی زمانیشەوە پەیڕەوی (گۆران - هەورامی) نەکراوە و تەنیا بەشی سەرئەنجامە، کە بە جـافی نوسراون.

٣- وردە سەرئەنجام: بەشی شەشەمی پەرتووکی سەرئەنجامە. لە هەندێک مەبەست و دابی ئایینی وەک (جەم و جەمخانە و گوێزشکاندن و سەرسپاردن و ناونانی منداڵ و ژنخواستن و پاڕانەوە و خۆشتن و مردوو شتن و پەند دادانی گیانی مردوان) دەدوێت. هۆنراوەکان لە لایەن (سان سەهاک، پیر بنیامین، پیر موسا، مستەفا دەودان)ەوە هۆنراونەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی وێژەی کوردی، صدیق بۆرەکەیی، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، هەولێر، ٢٠٠٨، ل٢٦-٢٨
  2. سرانجام مجموعه کلامهای یارسان، گرداوەری، تحقيق و ویراسته: طيب طاهری، هەولێر، ٢٠٠٧، ل٣٦٧-٣٩٨
  3. یارسان، ئەیوب ڕۆستەم، چاپی سێیەم، ٢٠١٣، سلێمانی، ل٢٧-٣٠

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

92

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە لە مێژووی خوێناوی عێراقدا

نووسین و ئامادەکردنی: سەریاس جوانڕۆیی چاپی یەکەم:چاپخانە: رێدار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ٢٠٢٦، تیراژ: ٥٠٠ دانە ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەڵەبجە، بەشێک لە مێژووی هەلەبجە، قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی شار بە ناوی هەڵەبجە، قەزای گوڵعەنبەر، هەڵەبجەو هەڵبژاردن، هەندێک لەو تاوانانەی بەرانبەر هەڵەبجە ئەنجامدراون، هەڵەبجە ١٩٧٧-١٩٨٨، جەنگی عێراق و ئێران، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانتاوەکو ١٣-٥-١٩٨٧، تۆپبارانی هەڵەبجەو کارەساتی قوتابخانەکەی سیروان، پەلاماری ئێران و داگیرکردنی هەڵەبجە، ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەڵەبجە،خەڵکی هەڵەبجە لەبەردەم چارەنوسێکی نادیاردا، چەکی کیمیایی، کیمیابارانی هەڵەبجە، ئێران چی برد لە هەڵەبجە، دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی  هەڵەبجە لەبەردەم دادگادا، بەڵگەنامەکان.

پێگەی هەورامان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستاندا(١٩٧٥-١٩٨٨)

ئامادەکردنی: صباح مجید فتاح چاپی یەکەم، ٢٠٢٦ ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و دروستبوونەوەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبەکان لە هەورامان(١٩٧٥-١٩٧٩) خەباتی چەکداری حزبەکان لە هەورامان، دۆخی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان( ١٩٧٥-١٩٨٨) کردەی ڕاگواستنی گوندەکانی هەورامان، بزافب جەماوەری، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکان لە هەورامان، کیمیابارانی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان.

هەڵەبجە لە ژێر هەوری زەهراویدا

نووسینی: د. ئارام ئەسعەدعەبدولڕەحیم، زانا ئەحمەد عەلی چاپی یەکەم، ٢٠٢٦، سلیمانی ناوەڕۆکی پەیوەندار: پوختەیەک لە مێژووی هەڵەبجە،  ناوی ، جوگرافیای ، دانیشتوانی، پێمهاتەی کۆمەڵایەتی و، ئاینی و ڕۆشنبیری ، گرتنی شاری هەڵەبجە لە لایەن سوپای ئێرانەوە. کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بارودۆخی دانیشتوانیهەڵەبجەپاش کیمیاباران

قەڵا دێرینەکانی کوردستان-بەرگی چوارەم

نووسین: لەیلان. چاپ: یەکەم، چاپخانە: ڕوون. سلێمانی. ٢٠١٠ ٩٠ قەڵای خوارووی کوردستان و ٩٥ قەڵای ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس دەکات. پەیوەند بە ناوچەکەوە. لەوانە: زەڵم، نەوێ، هەورامان، بەکراوا، گاور.

هۆزی وەڵی لەڕابردوو و لە ئێستادا

نوسین: ئەیوبی کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی بابان، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەبارەت بە مێژووی وەڵی، بنەماڵەکانی وەڵی، ژمارەیەک له ‌ناودرانی وەڵی، سەرژمێرییەک.

قەیران و شیکاری

نوسین: سەرکۆ یونس عەبدولکەریم. چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کردنەوەی خاڵی سنوریی سازان، کاریگەریی لەسەر ئابوریی هەڵەبجه ‌و ناوچەکە، هۆکارە یارمەتیدەرەکانی کردنەوەی خاڵی سنوریی سازان، پێدانی پیشینەی خانوبەره ‌و کێشەی بی تاپۆیی له ‌هەڵەبجەی شەهید، لەپێناو گەشەپێدانی ئابوریی هەڵەبجەدا، بە گەشتیاریکردنی شاری هەڵەبجە، بە بازرگانیکردنی شاری هەڵەبجە، بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵیی ناوچەکه، دانەوێڵەی شارەزوور.‌