بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و ناو باخی (سالار)ەوە. لە شێوەی کارێزدایە و درێژییەکەی زیاتر لە (٦٠م) دەبێت و بەدرێژایی کارێزەکە بە بەردی تەخت هەڵچنراوە. لە کۆتایی ساڵانی سییەکان و سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو سالار (ئەفراسیاوبەگ)، کە لەو سنورە دەسەڵاتدار بووە لە تەنیشت کانییەکەوە خانوی دروستکردووە و حەوزێکی گەورەی لەبەر کانییەکە دروستکردووە. زیاتر لە ١٠ دۆنم باخى لەبەردەمە و ئاوى پێ دەدرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە چەمی (سەرچەمەی). بەهێزترین کانی چەمەکە بووە. ئەستێڵێکی گەورەی بە چیمەنتۆ و بلۆک بۆ کراوە. ئاوی زۆرێک لە باخەکانی چەمەکەی داوە. بیرێکی ئیرتیوازی لە تەنیشتیدا لێدراوە و کاری لەسەر بڕی ئاوەکەی کردووە. بە (هەنجیرەکەی سەرحەد)یش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە چەمی (سەرچەمە). بەواتای کانی (تووەسورە) دێت. ئاوی باخەکانی دەوروبەری دابینکردووە. زیادەی ئاوەکی دەڕواتەوە چەمی (زوو زوو گلان) و لەگەڵ ئاوی (هانە هەڵوچە) تێکەڵدەبێت. وشکەساڵی ئاوەکەی کەمکردووەتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیدن) بە دووری (٢٠٠م) لای ڕاستی مزگەوتى گوندەکە. لە شێوەی کارێزدایە و لەلایەن کەسێکی گوندەکەوە بەناوی (شەریف)ـەوە، کە کارێزەکەی هەڵکەندووە لەناو حەوشەی ماڵەکەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکان بە پاچ و بێڵ هەڵکەندووە، ناونراوە. درێژییەکەی زیاتر لە (٥٠م) دەبێت و بەرزی یەک مەتر و نیوە. بە هۆی وشکە ساڵییەوە ماوەی چەند ساڵێکە تەنها بەهاران ئاوی هەیە. زیاتر لە ٢٠ ماڵی گوندەکە ئاویان لەم کانییەوە بۆ دابینکراوە.
کەوتووەتە سەر شاخی نەیجەکۆڵە لە سنوری گوندی (گەچێنە) لە هەورامان. بەرزترین کانییە لە گوندەکەدا. خاوەنداریەتی بۆ (حەمەخان) ناوێک دەگەڕێتەوه. باخێکی یەک دۆنمی لە بەردەمدایە و ئاوی پێ دەدرێت. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە) لە هەورامان. لە لاپاڵی شاخی نەیجەکۆڵەیەدایە لە خوار هانە و شێخی و هانە و حەمسالی. حەوزی لەبەردەمدا بۆ دروستکراوە. باخێکی یەک دۆنمی لەبەردەمدایە و پشت بە ئاوی ئەم کانییە دەبەستێت. خاوەنداریەتی بۆ(عەبدوڵا ڕەحیم) ناوێک دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە) لە دیوی پشتەوەی باخەکەی دکتۆر تایەر هەورامی و بەشی خۆرئاوای (گەڕیات).
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە نزیک قوتابخانەی کۆنی گوندەکە. لە کاتی خۆیدا کاری ڕەنگکردنی (جاجم)ی لەسەر کراوە. چەند ساڵێکە نەتەقیوە و بێ ئاوە. بە (هەڵاوە شۆگا)ش ناودەبرێت. وەک ناونیشان و شوێنێکی دیاری گوندەکە ئاماژەی بۆ دەکرێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). مێژوویەکی دێرینی هەیە و دەیان ساڵە وشکینەکردووە، خاوەنداریەتی بۆ (سالار حەمەسەعید) ناوێک دەگەڕێتەوە. ئەستێلێکی بۆ دروستکراوە و پێنج دۆنم باخ لەبەردەم کانییەکەدایە و بەئاوی ئەم کانییە ئاودەدرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) و کەوتووەتە ناو دۆڵی هەڵوچە لە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەی گەشتیاریی (مێشلە) و باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مێشلە، (١٥٨٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چیای کەمەرقەڵا) و لە باشورەوە (کانی مێشلە و دۆڵی مروەوبەگلەی) و لە خۆرئاواوە (گوندی بەڵخەی سەروو خواروو) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای هەوارەبەرزە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٨٣٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بووەتە شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش و خەڵکی سەردانیدەکەن بە تایبەتی لە هاویندا، ئەمەیش بەهۆی فێنکیی ئاووهەواکەیەوە. لە خۆرئاواوە هانە توتمان و قەڵاو داڵی و لە باشورەوە دۆڵی هەسانا و دۆڵی کێڵا و دۆڵی شەڵواندڕ و لە باکورەوە هانە تایلە و هانەنەوە و لە خۆرهەڵاتەوە لوتکەی شروانێ و چیای تەتەو کەڵەلانکێ دەورەیانداوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخاتێکی چڕی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی بەڵخە، (١٤٦٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە نێوان گوندى دەرەشيشى سەروو و گوندى خەرپانييەوە، لە ڕووى موڵکدارييەوە خاوەنداريەتى دەگەرێتەوە بۆ باخەوانەکانى گوندى خەرپانى، سەرچاوەى ئاوى چياى بەنەن و خەرپانييه. لە پێکهاتەى جيۆلۆجى کۆميتان هەڵدەقوڵێت، بەرزييەکەى (١٠٢١م). کانییەکی بەناوبانگە و ئاوی چەندین باخ دەدات. دەڕژێتە چەمی هانەیاسەمەنەوه، کە باو ناوی ژنێکەوە ناونراوە.
کەوتووەتە ناوبازاڕی (تەوێڵە). لەبەر ئەوەی شوێنی هاتوچۆکردنی ژنان بووە و بۆ مەبەستی ئاوهێنان و حاجەتشۆردن بەکاریانهێناوە ئەو ناوەی لێنراوە. قادر بەگ نەیهێشتووە کوڕ و کاڵ لەو ناودا بمێننەوە و گەنجە سەرپێچیکەرەکانی سزاداوە. لە ئێستادا کانییەکە سەریگیراوە و وەک جاران بەکاری ناهێنن. ئاوەکەی دەڕژێتە چەمی تەوێڵەوە.
کەوتووەتە چەمی دزاوەر لە سنوری شارەدێی تەوێڵە. بە ناوی شێخ شابەدینی پیاوچاکەوە ناونراوە، لەبیروباوەڕی خەڵکیدا مەزاری شێخ، گەلێ دەرد و نەخۆشی لە خۆگرتووە و بەو هۆیەوە ئاوی کانیەکەش لایان پیرۆزە و تەوێڵەیی بەکاریدەهێنن. بۆ گەلێ نیاز و مەبەست لێی خوراوەتەوە.
کەوتووەتە ناوجەرگەی (تەوێڵە) لە گەڕەکی مالێدەر و لە ژێر بینای شارەوانیی تەوێڵە. لەبەر ئەوەی جاران شوێنەکەی سەرەتای گەرەکی مەلایان بووە، مەلاکان لە هەرکەس زیاتر بەکاریانهێناوە، بۆیە ئەو ناوەشی لێنراوە. (کانی مەلایان)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە نێو دۆڵی هەڕەسیاو لە بەشی باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە). حەوزێکی بە ڕووبەری (٧ بە ٢م) لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی هەڕەسیاو، (١٣٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چەمی باواندەرە) و لە باشورەوە (دۆڵی سۆڵێ) و لە خۆرئاواوە (چیای بەنەن) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی مروەوبەگلەی) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٣٣٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی دەرەتفێ و لە خۆرئاواوە (گۆڕستانی شێخ ئەسکەندەر و لوتکەی کەلی شەڕی و شوێنەواری قەڵا) و لە باشورەوە چیای چاڵان و لە باکورەوە گوندی دەرەتفێ کۆن و لوتکەی بەردی گەڵاکە و بەنەکۆرێ و کانی حەمەوە و لە خۆرهەڵاتەوە کانی دڵدەدەیم و کانیە گەورێ و دۆڵی کەریم و چیای سورەهەراڵەکە دەورەیانداوە.
چەند کانییەکی بچوکن، دەکەونە باکوری گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. لە سەرووی کانی ئافەوان هەڵکەوتوون. هاوینان کەمدەکەن. ئاوەکەیان دەچنەوە سەر چەمی ئافەوان و لەوێوە بە ئاڕاستەی دەشتەکانی بناری نەوێ لێژدەبێتەوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). و (٨٧٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی دەرەفێڵان و دۆڵی کۆڵیت و دەرەو ولێ و دۆڵی دارچەقالە) و لە خۆرئاواوە (چنازەرکێ و دەرە سۆلان و کەمتارەوڵە و بانی بەرمەڕان) و لە باشورەوە (کارێزی مزگەوت و کانی هانە لیمۆ و گوندی گوڵپ و کانی پیرشالیار و کانی شێخ سادق و تەوەنە قایمێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (پڕۆژەی ئاوی گوڵپ و دەرە فێڵان و دۆڵی شەوگای).