بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە ناو گوندی (میریسور). کانیاوێکی سروشتییە و ئاوێکی فراوان و سازگاری هەیە. بۆ ئاوی خواردنەوە و ئاودانی ئاژەڵ و بەشێکی بۆ کشتوکاڵکردن بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). (٧٨٢.٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە سەر ڕێگای نێوان گوندی (یاڵانپێ) و شارۆچکەی (خورماڵ) و باخێک لەبەردەمیدا سەوزکراوە و بۆ ئاودێریکردنی باخەکە بەکاردێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی کوڵکنیی حاجی حەمەسور. بەناوی ژنێکەوە ناونراوە و زەوییەکانی ئەو ژنەی بەراوکردووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و دەڕواتەوە سەر چەمی زەڵم.
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندى (غوڵامى) و (ئيمامى زامن)ەوە، دانيشتوانى گوندى غوڵامى دەگێڕنەوه، کە (مێجەر سۆن)، کە لە ماڵى (وەسمان پاشا)ى جافدا بووە هاتووەتە گوندەکەيان و ئاوى کانيەکانى پشکنیوە(فەحسکردووە)، دوو کانى لەو ناوچەيەدا دەستنيشانکردووه، کە کانى (مێجەرسۆن (مايجۆر)، ترشان) بووهن، کە ئاوەکەيان تايبەت و خاوێنن و زۆر شياوى خواردنەوەن، خەڵکى ناوچەکە بە کانى مێجەرسۆن ناويان هێناوە و وردەوردە گۆڕانى بەسەردا هاتوو بووە بە کانى (مايجۆر).
کەوتووەتە بەڵخەی هەورامان. سەرچاوەی ئاوەکەی چەمی (ڕێوڵە)یە. کەوتووەتە نێوان هةردوو گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە. لە نێو دۆڵی ڕێوڵە و چیای تەوەنێدایە. لە گۆرانی و ئەدەبی میللیی ناوچەکەدا ناوی هاتووە. خەڵکی بەڵخە بۆ خواردنەوە و ئاودێریی باخەکانیان سودیان لە ئاوەکەی وەرگرتووە. بە کردنەوەی چاخانە و ئاوەدانکردنەوەی دەورووبەری وەک سەیرانگا و هاوینەهەواری لێهاتووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندەکە. (١١٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی مێوڵێ و لە باکورەوە کانی نساری پیر و لە باشورەوە لوتکەی تلەسیاو و لە خۆرئاواوە نساری سەرچەمە و لە خۆرهەڵاتەوە کانی دووەچڵە و سەروەزەن دەورەیانداوە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (نارنجڵه). لە بەرزیى (١٠٦٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە دەرکەوتووه. به يەکێک لە کانياوە گەورەکانى گوندەکە دەژمێررێت و هۆکارى دروستبوونى گوندەکەش بووە، ئەم کانياوە حەوزێکى بچوکى لەسەر دروستکراوە و لە بەردەميشيدا کۆگايەکى ئاوى بەقەبارەى (٦م٣) بۆ دروستکراوه.
کەوتووەتە نێو گوندی (نەیجەڵە). ئاوەکەی هەمیشەییە. لە خوارووی کانی ئاوایی و لەناو باخەکاندا هەڵدەقوڵێت. ئاوەکەی بۆ ئاودانی باخەکان بەکارهاتووە و بەهۆی بەرزیی گوندەکەوە بۆ کاروباری دیکە بەکارنایەت. لەگەڵ کانی ئاوایی یەکدەگرن و بە چەمی قەڵبەزەدا دەچنەوە سەر ڕوباری سیروان.
کەوتووەتە ناو چەمی گوندی (کۆساوا). لە نزیک کانی بەهاردۆڵە و ئاوەکەیان دەڕواتەوە سەر یەک. کانییەکی هەمیشەییە. لە سەردەمی داودبەگی حەمەسەعید بەگدا، کە دەسەڵاتداری ناوچەکە بووە، ئاوەکەی بە جۆگە بۆ دەشتی سازان براوەتەوە. بەهاوبەشی جوتیارانی کانی گوێز و سازان کشتوکاڵیان لەبەر کردووە بەتایبەت کراوەتە مەرەزە و چەڵتوک.
کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (نێرگسەجاڕ) و کانيەکى هەميشەييە و موڵکى گشتييە و بۆ باخدارى بەکارهاتووە، بەهۆى هەڵکەوتەى کانيەکە لەناو باخەکاندا، پێيوتراوە کانى ناوباخ.
کۆمەڵێک کانین لەنێو سەنتەری گوندی (خاکوخۆڵ). ئاوەکانیان هاتوونەتەوە سەریەک. کانییەکان هەمیشەیی بوون و بەهۆی زۆریی ئاوەکەیانەوە چەند حەوزێکی قەبارە جیاوازیان لەسەر دروستکراوە، کە یەکێک لەو ئەستێڵانە بۆ کاروباری ژنان تەرخانکراوە.
کەوتووەتە سەنتەری گوندی (دەڵەمەڕ) لە بناری شاخی شنروێ. بە کانی خوامرادیش ناودەبرێت. ئاوەکەی هەمیشەییە، بەڵام هەندێک ساڵ کەمیکردووە. بۆ ئیش و کاری ناودێ بەکارهاتووە. بۆیە بەو ناوەش ناونراوە.
کەوتوووتە گەڕەکی کانی قوڵکە لە ناوشاری هەڵەبجە و بە دووریی (٥٠٠م) لە پارکی پەرلەمانەوە دوورە. لەکاتی خۆیدا بەگزادەکان بۆ مەرەزە و توتنکردن پشتیانپێبەستووە و لەگەڵ کانییەکانی بامۆکدا ئاوەکەیان بۆ دەشتەکانی حەمەوخان و توراشە بردووەتەوە. خەڵکی هەڵەبجە بۆ کاتبەسەربردن سەردانیانکردووە.
کەوتووەتە بەشى ڕۆژهەڵاتى گوندى (هانەیدن). نزيکەى (١٥٨٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. سەرچاوەى ئاوەکەى، بەفر و بارانى چياکانى هەورامانە لە پێکهاتەى ئاڤرۆمانى لايمستۆنى. ئەم کانييە بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافى، سازگارى و ساردیى ئاوەکەیەوە، لەوەرزى بەهار و هاويندا شوێنى حەوانەوه و هەوارگەى زۆربەى گەشتياران و ڕێبوارانى ناوچەکەيە، پلەى گەرمیى ئاوەکەى نۆ پلەى سەدييه.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)، کەوتووەتە باشوری گوندەکەوە. (١٣١٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٢٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخێک، کە لەبەردەمیدایە بەکاردێت، بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (گوندی گەچێنە و باخەکۆن و کانی سەرگەچێنە و حەوزەلارە و دۆڵی گەچێنە و دۆڵی تایلەی دەرەتاریک و کانی گورگەدەر) و لە خۆرئاواوە (شوێنەواری قەڵای میران غاڵ و لوتکەی تەوەنەوترازیا) و لە باشورەوە (دۆڵی سەرگەچێنە و چیای کەمەر خەپلە و بانی هێڵە گەمە و کانی سەرگەچێنە حاجی ڕا) و لە خۆرهەڵاتەوە (ئەشکەوتی هەلاجان و لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ و کانی حەمەجافر و کانی حاجی محمود و کانی هەمزەیی و کانی ناوەڕاست).
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە. (١١١٢.٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی و لە باکورەوە کانی تووەسیاو و لە باشورەوە کانی مێوڵێ و لە خۆرئاواوە نساری سەرچەمە و لە خۆرهەڵاتەوە کانی دووەچڵە و سەروەزەن دەورەیانداوە.
کەوتووەتە باکوری گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). خاوەنداریەتى هى کەسێکە بەناوى (کەمال محەممەد)ەوە، کانى ناوبراو یەک دۆنم باخى لەبەردەمدایە ئاوى باخەکەى پێدەدرێت و بۆ ئاو خواردنەوەش خەڵکى سودیلێوەردەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار). لە سێ کانیی سەرەکی پێکهاتووە. لە خوارەوەی شوێنەوای گوندێکی لێیە. شوێنێکی ئارانە و بەفر نایگرێتەوە. ناوەکەی لە(نۆما)ی هەورامییەوە وەرگیراوە، کە بە واتای چۆمی جوانووەکان دێت. دەوترێت شوێنی بەخێوکردنی ئەسپەکانی قەڵانشینەکەی یۆسۆ بەگه، کە لە قەڵاوە نزیکە و لەم دواییانەدا هاوارییەکان کردوویانە بە پاوەنی زستانەو قەدەغەکراوە لە ئاژەڵ.
کەوتووەتە گوندی (کوڵی متکان). بەهارەیە لەنزیک مەخفەری قشڵە، کە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە، هەڵکەوتووە. ئاوەکەی بۆ ئەو مەخفەرە بەکارهاتوە بۆیە پێیوتراوە نیزامان.