بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەکەی لە چاوگی (ڕیشێن)ـەوە دێت. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتره. ٣٦ جوتیار سودیلێدەبینن و ٤٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراودەکات. مێژووی لێدانی جۆگەکە بۆ ساڵى ١٩٦٥ دەگەڕێتەوە و بە تراکتۆری (حاجی فەتاحی قازی) لێدراوە و تائێستاش بە بەردەوامى سودیلێوەردەگیرێت. ناوى جۆگەکەش لەوەوە ناونراوە، کە چەند ئاشێکى لەسەر بووە.
کەوتووتە سنوری گوندی (کوڵکنیی سەروو). درێژییەکەی دوو کیلۆمەتر زیاترە. ئاوی گەنجان و زەڵم و هەندێک کانی پێدا دەڕوات و سەدان دۆنم زەویى کشتوکاڵى جوتیارانى گوندەکە ئاودەدات.
جۆگەیەکە لە بیارە و لە سەرووی جۆگەی (ئاشەبەرزە) هەڵکەوتووە. لەسنوری (هانەگەرمڵە)ی خۆرهەڵات سەرچاوە دەگرێت و بەشێکی زۆری ئاوەکەی بۆ (کانی سڵێمان بەگ) دەگەڕێتەوە. لە نزیک خانوەکان (مامۆستا مەلا عەلی بیارە) دێتە نێو خاکی کوردستانەوە. بە شاخی (وەرانوەر)دا تێپەڕدەبێت. تاکو دەگاتە گردی (کاواتی نعمەت) و لەوێ کۆتاییدێت. باخەکەی (وەستا هەجیجی شێخ عوسمان) و باخەکەی (عەلی ماجە) ئاودەدات.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گردی قازی) سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە شوێنێک، کە پێیدەوترێت (بواری لەقلەق)ـەوە درێژدەبێتەوە بۆ ناوگوندەکە و دواتر بۆ گوندی (تەپەزێڕینە). ئاوی هەردوو سەرچاوەی زەڵم و گەنجانی پێدا دەڕوات. ئاوەکەی بۆ کشتوکاڵ و باخداری سودیلێدەبینن، بە گشتی درێژیی جۆگەکە شەش کیلۆمەتر دەبێت.
لە بیارەیە، سنوری نێودەوڵەتی جیادەکاتەوە. دەکەوێتە شاخی (پشت جۆگە) لە کڵاوەی ئاشور و بە قەدپاڵیدا تێپەڕدەبێت. سەرچاوەکەی لە خوارووی گوندی هانەگەرمڵەوە دێت. بە نێو دۆڵێکی تەسکدا ئاوەکەی بە بۆری بۆ نێو باخەکانی بیارە دەگوازرێتەوە، بە چیمەنتۆ کراوە. چەند لقێکی دێتەوە سەر، وەک ئاوی چەمی (دەرەی تەکیە) و(چەمی دەرەی پیر) لە خۆرهەڵات. گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن و ئاوی تەواوی باخەکانی پشت (خانەقای بیارە) دەدات. سێ لقی سەرەکی لێ دەبێتەوە. یەکیان پێیدەوترێت جۆگەی (خەڵوە) لقێکی پێیدەوترێت (گەناوڵە) و لقەکەی دیکەی پێیدەوترێت (هانەوا). درێژدەبێتەوە تاکو پردی دەلێن و گوندی (نارنجڵە) دەڕوات. زیاتر لە ١٠٠ باخی نێو بیارە و زەوییەکانی (خەسرەو) و بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی گوندی (نارنجڵە) بەراو دەکات.
لە مزگەوتی خوارووی (گوندی خێڵی حەمه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) درێژ دەبێتەوە بۆ گوندی (بەشارەتی سەروو). درێژییەکەی سی کیلۆمەتر دەبێت. زیاتر لە ٧٠ ساڵە هەیە و ساڵانە لەلایەن جوتیارەکانەوە پاکدەکرێتەوە. زیاتر لە ٣٠ جوتیار لە ئاوى ئەم جۆگەیە سودمەندن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)وە، سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی (٠.٦٥) کیلۆمەترە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە و ئاوی هەردوو جۆگەی (تاقودڕەیەکا) و جۆگەی (گڵوەو هەرەسی) و ئاوی چیاکانی (هەسوون و لاسەوفاتەخانێ) ی تێدەڕژێت. کەوتووەتە نێوان جۆگەی گیواوبڕ و چیای هەسوون و قەڵای بروسکە لە باکور و لوتکەی هەسوون و چیای لاسەوفاتەخانێ و دۆڵی کۆرێ و دۆڵی چاڵاوا لە خۆرهەڵات و چیای لەنگەلەرز و هانە نەوەو هانە تایلە لە باشور و پەچەو سێ قادری و ئەشکەوتی گەردەنا و دۆڵی وەنەناو لە خۆرئاواو. دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە. لە بەرزیی (١٨٠٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٥٢٨م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپەزێڕینە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لقێکە لە جۆگەی (قاسم بەگ) جیابووەتەوە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە تەنیشت ئاوایەکەوەیە، ژنانی گوندەکە جلوبەرگ و قاپوقاچاخیان لێ شتووە و ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان دۆڵی ڕاگاپاڵنگ و دۆڵی سماقان و لوتکەی ڕەنگینی بچوک دۆڵی لە باکور و چیای سوتنەجەڕ و دۆڵی شەوگە و دۆڵی ڕەنگین لە خۆرهەڵات و دۆڵی هەزاردۆڵاوی و دۆڵی قوڵە لە باشور و دۆڵی هاژگا و دۆڵی بەردەقایمێ لە خۆرئاوا. لە بەرزیی (١٩٢٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٥٠٠م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک کەمترە. بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و پاشان دەڕژێتە ناو جۆگەی هەزاردۆڵاوی و جۆگەی یاڵانپێ.
یەکێکە لە شاجۆگەکانی باخەکانی گوندی (هاوار)، کە لەسەر ئاوی شنروێ هەڵبەستراوە و باخەکانی بنەوانێ و چواروەشەو خەرمانێ و زەوییە بەراوەکان ئاودێری دەکات.
لە نزیک گوندی (ئاوایی حەمەمین) دەستپێدەکات، تا گوندی (تەپەتۆڵەکە). ئاوی زەڵم و گەنجانی پێدا دەڕوات. جوتیارانی (کوڵکنی، گردیگۆ، تەپەتۆڵەکە) سودیلێوەردەگرن. ساڵی ٢٠٠٨ سێ کیلۆ مەتر لەم جۆگەیە لەلایەن حکومەتەوە کۆنکرێت کراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیدن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). سەرچاوەکەی لە باشوری گوندەکە و لە نزیک پردی (باوەیس) دەستپێدەکات و بەناو گۆڕستانی (باوەناوس)و لاپاڵی شاخی دەرەولێدا، درێژدەبێتەوە، تا دەگاتە چەمی (دەرەولێ)، دواتریش بۆ زەوییەکانی (کۆڵیت) لە نزیک گوندی (گوڵپ). مێژووەکەی بۆ ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. بەناوی ئەو کەسەوە ناو نراوە سەرپەرشتیکردووە. زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی لەکاتی خۆیدا بەرئاو کردووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها نزیکەی کیلۆمەترێکی بەکار دەهێنرێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپەزێڕینە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە نیوەى جۆگەی (قاسم بەگ) جیابووەتەوە. درێژییەکەی (٦٠٠م) دەبێت و تا گوندی (تەپەسەرقوڵە) درێژبووەتەوه. ١٤ جوتیار سودیلێدەبینن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور درێژ بووەتەوە، کەوتووەتە نێوان جۆگەی گیواوبڕ چیای داڵانی و چیای کەرەسی لە باکور و شەوگەو دۆڵاوی و تاقو دڕەیەکا لە خۆرهەڵات و گڵوەو مەڕێ و پەچەو سێ قادری و دەشتڵێ لە باشور و دۆڵی وەنەناو و بەرزانە دۆڵە لە خۆرئاوا. دەڕژێتە ناو جۆگەی گڵوەو مەڕێ و جۆگەی پەچەو سێ قادری و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دار چەقالە، لە بەرزیی (٢١٤١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (١٦٨١م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی لە کیلۆمەترێک زیاترە.
لە چەمی گەورەی بیارەوە سەرچاوە دەگرێت. بە جۆگەی مامۆستا حەمەعەلی ئەفەندی دا تێپەڕدەبێت و بەناوی بنەماڵەیەکی ناودار و دەوڵەمەندی (بیارە)، کە بنەماڵەی (خواجاییەکان)ن، ناونراوە. کانی (هانە فەقێیان)ی دێتەوە سەر و ژمارەیەک باخ ئاودەدات.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە (باکوری خۆرئاواوە) بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، بەرزاییەکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و لە دامێنی چیای خۆرەتاوە سەختەدا کۆدەبنەوە و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو چەمی هاوار و هاوارەکۆنەوە. درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە) لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و دواجار دەڕژێتە ناو ڕوباری سیروانەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ەوە، سەر بە ناحیەی (بیارە) لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. درێژییەکەی نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت. لە چیاکانی دەوروبەری ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و بەناو جۆگەکەدا ڕێڕەو دەکات و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەڕژێتە ناو چەمی دەرەتفێی کۆن و پاشان دەڕژێتە ناو چەمی دەروەنی و دواتر دەڕژێتە ناو چەمی هاوارەکۆنەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ئاوای ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە نێوان لوتکەی سێداران و لوتکەی بابا زەردەڵە و گوندی ئەحمەدئاوا و ناوباخان لە باکور و دۆڵی دارچەقالە و دۆڵی کۆڵیت لە خۆرهەڵات و کەمتارەوڵە و بان وانە و بانی سێتەپان و بانی بەرمەڕان لە باشور و گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ و دەشتی دمارەکۆڵان لە خۆرئاوا. لە بەرزیی (٨٢٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ بەرزیی (٦٥٧م) لە ئاوڕێژگەکەی. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت. ئاوی چەند جۆگەیەکی دیکەی تێدەڕژێت وەکو جۆگەی (سێداران) لە بەری باکور و جۆگەی (سێتەپان و کەمتارەوڵە) لە بەری باشور و خۆرهەڵاتەوە، بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا ڕێڕەودەکات و بە ناو گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ تێپەڕ دەبێت و پاشان بەنێو گەڕەکی قەڵای یەک و قەڵای دووی شاری خورماڵ تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە ناو چەمی زەڵم لە تەنیشت قەڵای خورماڵ.