کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

489 بابەت

هەڵەبجە لەنێوان جينۆسايد و تاوانى جەنگدا

ئامادەکردن: سەرياس عەلى جوانڕۆيى و کوێستان عەلى جوانڕۆيى چاپى يەکەم، چاپخانەى حەمدى، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە لە ١٩٧٤وە بۆ ١٦ى ئازارى ١٩٨٨، حيزب و سنورى هەڵەبجە، هەڵەبجە و خۆپيشاندان، ١٣ى مارسى ١٩٨٨ يەکەم زەنگى وێرانکردنى هەڵەبجە، گومانێک لەسەر داگيرکردنى هەڵەبجە، هەڵەبجە لە نێوان جينۆسايد و تاوانى جەنگدا، هەڵەبجە ـ چەکى کۆکوژـ هەڵەبجە و جينۆسايد، ئۆپەراسيۆنى والفجر١٠، هەڵکەوتەى جوگرافيايى ناوچەى ئۆپەراسيۆن، ئامانجەکانى ئۆپەراسيۆن، بەرپەرچدانەوەى دوژمن، قۆناغەکانى ئۆپەراسيۆن، شێواز و نوێگەرييە بەکارهاتووەکان، زەرەر و زيانەکانى دوژمن، کاريگەريى و بەربەستە سروشتيیەکان لە ئۆپەراسيۆن، بەرپەرچدانەوەی دوژمن، دەرەنجامە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵايەتییەکانی ئۆپەراسيۆن.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ١

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دەربارەی جوگرافیا و مێژووی هەڵەبجە، شانزەی سێ، بۆردومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی، ناوی منداڵەونبووەکانی هەڵەبجە، چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر هەڵەبجە و دەوروبەری، مێژووی سەردانی بەرپرسانی عێراق و هەرێم بۆ هەڵەبجە، بنەماڵەی شێخ نەجمەدین تەها، مەلا ئەحمەدی فەوزی، تەکیەی خەرپانی، بنەماڵەی مەلاساڵحی گەورە، مەلا عەزیزی پریسی، بنەماڵەی سەیدی هانەسوورە، مەدرەسە ئاینیەکانی هەڵەبجە، قوتابخانەکانی هەڵەبجە، قایمقامەکانی هەڵەبجە، کانی و کارێز و چەمەکانی، شەهیدانی ١٩٧٤، زیندەبەچاڵکراوانی، تاقانەکانی هەڵەبجە، جەمال بێدار، گەشتی هەڵەبجە و هەورامان، کۆسار ئەحمەد غوڵام، شەهیدانی بیناکەی سیروان، چەند دیدارێکی مێژوویی گرنگ، ماڵە جولەکەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی چەکی کیمیایی، ئەو فڕۆکانەی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەکارهاتوون، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ٢

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامیيەکان، باوەجانی و میراودەلییەکان، تاوگۆزی، گوندی تەپەکوڕە، جەلیلە، دەرەشیشی خواروو، بیاوێڵە، خەرپانی، عەبابەیلێ، بەشارەتی سەروو، بامۆک، کاکەییەکان، ئێناخی، بەکراوا، نەورۆڵییەکان، کۆکۆیی، عەنەب، نەیجەڵە، زمناکۆ، بانیشار، دەڵەمەڕ، سازان، هانەیقوڵ، دەرەقەیسەر، تاوێرە، زەڵم، عازەبان، دەرەشیشی سەروو، دەرەتوێ، شەمێران، بەڵخە، بەشارەتی خواروو.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ٣

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند چیرۆک و هۆنراوەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ٤

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند وێنەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ٥

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند وێنەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە.

هەڵەبجەناسی/ بەرگی ٦

ئامادەکردن: ئارام شەمێرانی چاپی یەکەم، پێداچوونەوە: حەکیم مەلا ساڵح، وەشانخانەی تهران، تهران، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند وێنەیەکی تایبەت بە هەڵەبجە.

هەڵەبجەنامە

دەلیل و ڕێبەرێکی چاپکراوە. وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیژنەی باڵای یادکردنەوەی ٢٥ ساڵەی یۆبیڵی زیوینی هەڵەبجە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ ئامادەیکردووە. چەند زانیارییەکی مێژوویی و کارگێری بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر هەڵەبجە دەخاتەروو، لەگەڵ وێنەی پێویستی ڕوونکردنەوە. هەڵەبجە، کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، چەند داتایەکی گشتی لەسەر شاری هەڵەبجە، زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان و قوتابخانە ئامادەییەکانی، بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانی، مزگەوتەکانی، شوێنەوارەکانی، ناوچەی گەشتیاری، سەنتەی کلتوری، تیپە مۆسیقییەکان، یاریگاکان، باخچەکانی، نەخۆشخانە و مەڵبەندەکانی تەندروستی، چەند وێنەیەکی شەهیدانی لەخۆگرتووە.

هەڵەبجە و ئەنفال

نوسین: سالار حەمەسوور باسیرە لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم، چاپخانە؟، سلێمانی، ٢٠٠٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: تراژیدیای هەڵەبجە.

هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهێنیەکانی ئەمریکادا

نوسین: مایکێل کیلی وەرگێڕان: وریا ڕەحمان چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١٣، بەڕێوەبەرایەتیی چاپخانە و بڵاوکردنەوەی هەولێر ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە، کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئەجێندای نەتەوەیەکگرتووەکاندا، هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی سی ئای ئەی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، هەڵەبجە و ئەنفال لە ڕاگەیەنراوە فەرمییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، هەڵەبجە و ئەنفال لە ئەجێندای کۆنگرێسی ئەمریکادا دەخاتەڕوو.

هەڵەبجە و تیشکێک لەسەر بنەماڵەکانی

نوسین و کۆکردنەوە: سەیفەدین سەید محەممەد نانەوا ئامادەکردن: عەبدولقادر ئەحمەد شادی چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، بڵاوکراوەی خانەی کتێبی هەڵەبجە، سلێمانی، ٢٠١٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دەروازەکانی هەڵەبجە و بنەماڵەکانی، دەروازەی یەکەم: مێژووی شارەزوور و ناوچەکە لە کۆندا، شارەزوور لە سەدەکانی مێژوودا، هەڵەبجە لە ڕابردوو و ئێستادا - هەندێک‌ ناونیشانی وەک: ناوی هەڵەبجە بەر لە ئیسلام، هەڵەبجە و مێژووی فەرمانڕەوایی لە ساڵی ١٨٦٤دا، هەندێک‌ لایەنی تایبەتی هەڵەبجە، مێژووی شانۆگەری و شانۆی کوردی لە هەڵەبجەدا، هەڵەبجە و وەرزش لە شەستەکاندا، هەڵەبجە و کیمیابارانی ١٩٨٨، بنەماڵەکانی هەڵەبجە: عەبابەیلێ‌، گوندی بامۆک، کۆکۆیی، عەنەب، هەورامان، شارەزوور.

هەڵەبجە و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خانمی وەسمان پاشا لە ڕاپۆرتەکانی (مێجەرسۆن)دا

نوسین: بەختیار هەڵەبجەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی نالی، هەڵەبجە، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەندێک‌ بابەتی وەک: پشکی هەڵەبجە لە گەشت و ڕاپۆرتەکانی مێجەرسۆندا، تێبینییە گشتییەکان -بارهەڵگرتن لە ڕێگەی وشکانییەوە، لە بابەت کوردەوە، لە بابەت ژیانی (مێجەرسۆن)ـەوە، هەڵەبجە و شارەزوور دوو شوێنی زۆر گرنگن، هەڵەبجە و عەبابەیلێ‌، هەورامان، بەروبوومی سروشتیی هەڵەبجە.

هەڵەبجە و جاف بەمانای هەڵوێست، مێژوو، هونەر

نوسین: بەختیار غەفور هەڵەبجەیی چاپی یەکەم، ٢٠٠٤، ناوی چاپ و شوێنی چاپکردنی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم هەڵەبجە و هەڵوێستی مەحموود پاشای جاف، بەشی دووەم شوێنەواری کۆشکی وەسمان پاشای جاف لە هەڵەبجە، بەشی سێیەم پوختەیەک لە مێژووی شانۆی هەڵەبجە.

هەڵەبجە و کارەساتی ١٦/٣/ ١٩٨٨

ئامادەکردن: وریا حەمەکەریم حەمەساڵح چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، شوێنی چاپ: ؟، ٢٠٠٩ بابەتى پەيوەنديدار: چۆنیەتیی هەڵەبجە، جوگرافیای هەڵەبجە، مێژووی کۆنی هەڵەبجە، مێژووی نوێی هەڵەبجە. ڕووداوێک لە هەڵەبجە، ڕۆژانی پێش ١٦/٣/ ١٩٨٨، باسێک لە ١٦/٣ لە هەڵەبجە، ڕۆژانی دوای ١٦/٣، پاشماوەی کیمیاباران، بنەماڵەی شەهیدان، ژیانی بریندارانی کیمیاباران.

هەڵەبجە و کەسایەتییەکانی/ بەشی ١

ئامادەکردن: ئازاد حەمدی چاپی یەکەم، چاپخانەی بابان، سلێمانی، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کەسایەتییە بەڕێزەکانی هەڵەبجە، هەڵەبجە، دروستکردنی شاری هەڵەبجە، شارستانییەتی هەڵەبجە، وێنەی هەندێک‌ کەسایەتیی هەڵەبجە، گەڕەکەکان، ماڵە جولەکەکان، قائیمقامەکان، مزگەوتەکان، پیشەوەرە کۆنەکان، بازرگانەکان، شاعیرەکان، چالاکیی وەرزشی، چالاکیی شانۆ، هەڵەبجەییەکان و هەڵوێستی سیاسی، گرتن و دەربەدەری، هەندێک‌ دیمەنی شاری هەڵەبجە، بۆنە و یادەکان، کەسایەتییەکانی هەڵەبجە، ناوی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەییەکان ١١٦٦ ناو، ئەو مامۆستایانەی بە کیمیاییەکە شەهیدبوون، چەند وێنەیەکی تر...، پەیڤێک بۆ هەڵەبجە: عومەر عینایەت، پانۆرامای هەڵەبجەی شەهید.

هەڵەبجە و کەسایەتییەکانی/ بەشی ٢

ئامادەکردن: ئازاد حەمدی چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی کۆنی هەڵەبجە، شارستانیی هەڵەبجە، بینای سەرا و دەزگا حکومییەکان، ئایین و ئایینزا جیاوازەکانی هەڵەبجە، جوگرافیای ناو شاری هەڵەبجە، سەرچاوە ئاوییەکانی شاری هەڵەبجە، ئابوریی هەڵەبجە، سەرۆک شارەوانییەکان، وێنەگرەکانی هەڵەبجە، هەندێک‌ لە چایچی و کەسایەتییەکان، کورتە باسێک لەسەر بنەماڵەی هەڵەبجە (مشتێکن لە خەروارێک)، بۆنەکان و یادەوەرییەکان، بۆنە کەسایەتییەکان، بۆنە خێزانییەکان، بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، لە ڕێڕەوی تێکۆشاندا، یادەوەرییەکانی مامۆستایان، چالاکیی قوتابخانەکان، چالاکییە وەرزشییەکان، چالاکیی نواندن و شانۆگەرییەکان، ئاهەنگەکانی نەورۆز و بەهار، سەیران و گەشتوگوزار، هەندێک‌ دیمەنی هەڵەبجە.

هەڵەبجە و مۆزیک، بیرەوەری و یاد

نوسين: ئازاد ساڵح (شنروێ). چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کێ یەکەم تەلەڤزیۆنی هێنایە هەڵەبجە، دەرچوونی بەیانی ١١ی ئازار، هاتنی حەسەن زیرەک بۆ هەڵەبجە، پەیدابوونی سینەما، تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئاهەنگێک لە هەڵەبجە، دامەزراندنی تیپی میوزیکی هەڵەبجە، بۆردومانی هەڵەبجە ١٩٧٤، کۆنسێرتێک لە سینەمای هەڵەبجە، ئۆپەرێتی سەوزە، دانانی چەند ئاوازیک، چالاکیی هونەری لە ئێران ساڵی ١٩٨٨، یەکەمین چالاکیی دوای راپەڕین لە هەڵەبجە، هاتنی عادل حەسەن بۆ تیپ، هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، چونی ئەندامان بۆ هەندەران، بەرهەمەکانی یادی هەڵەبجە، دامەزراندنی ناوەندی ڕوناکبیریی هەڵەبجە، چالاکییەکانی ساڵانی ٢٠٠٥ بەدواوە، ڕۆڵی کچان و ژنان لە بواری هونەر لە هەڵەبجەدا، گەڕانەوە بۆ هەڵەبجە و دروستکردنی فێرگەی شنروێ، کۆنسێرت و ئاهەنگ و چالاکیی تر.

هەڵەبجە ياخو وچان لە سێبەرى مەرگدا

ئامادەکردن: نزار حەمەڕەزا حەمەکەريم بەرگى يەکەم، چاپى يەکەم، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کتێبەکە جگە لەم دوو ناونيشانه (‌پێشەکى، وچان لە سێبەرى مەرگدا)‌ لە چەند لاپەڕەى سەرەتادا هيچ ناونيشانێکى ديکەى لەخۆ نەگرتووە، نوسەر لەڕێگەى ئەم کتێبەوە بيرەوەرييەکانى خۆى دەربارەى کيميابارانى هەڵەبجە دەگێڕێتەوە.

هەڵەبجە یادەوەریی و شارستانێتی

نوسین: محەممەد غەفوور شەریف چاپى یەکەم، چاپخانەى: کارۆ، شوێن: سلێمانی، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکى، کتێبى يەکەم(يادەوەريى): چەند باخ و باخچەيەک، هەندێک لايەنى جوگرافيايى، هاوين و زستانى ساڵ، دین و دینداری، چەند شوێن و پيشه ‌و کەسايەتييەک، مەکینەی کارەباکە (عەلەتریکەکە)، شەقام و کۆڵانێک، خانەى ميواندارى، خەستەخانەى سەرەوە، ناديى فەرمانبەران، تەلاری سەرا، خانووى مۆزەفەکان، گۆڕەپانی سەرەکیی شار، خوێندن و قوتابخانە، خوێندنی کچان لە هەڵەبجە، خوێندنی کوڕان لە هەڵەبجە، تەلاری ئامادەیی هەڵەبجەی کوڕان، کارگەی پوختەکردنی تووتن (تەنقیح)، فەرمانگەی بانک، فەرمانگەی پۆست و گەیاندن، فەرمانگەی شارەوانی، کورتەيەک لە مێژووی کتێبخانە لە هەڵەبجە، کورتەيەک لە مێژووی سینەما لە هەڵەبجە، چەند تابلۆيەک لە دوکان و بازاڕ، چەند قەيسەرييەک. کتێبى دووەم (شارستانێتى): هەندێک لايەنى شارستانێتيى هەڵەبجە، هەڵکەوتەی شوێن لە ڕووی جیۆپۆلەتیک و فەلەکی، دابەشبوونی دانیشتوان بە سەر شار و گوندنشین، ٢٤٧ سەرچاوەی ئابوریى پارێزگای هەڵەبجە، سيستەم و سەرچاوەکانی ئابوریى هەرێمی کوردستان، سەرچاوە ئابورييەکانى پارێزگاى هەڵەبجە، وەبەرهێنان، کەرتەکانی ئابوری.

هەڵەبجەی شەهید ١٩٨٨

نووسین: ئەحمەد دەشتی. چاپ: دووەم. چاپخانە: ؟ بەرلین. ١٩٩٧ ناوەڕۆک: هەندێ هۆنراوەبۆ هەڵەبجە، کۆمەڵێک وێنەی ڕەنگاوڕەنگی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ هەر وێنەیەک دەستەواژەو وتەی تایبەتی بۆ نووسراوە، کوردستانی غەمبارم.

پێشتر 1
...
21 22 23
...
25 دواتر