کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

485 بابەت

معجم الجغرافی للأمبراطوریة العثمانیة

ئامادەکردن: س. موستراس ترجمة: عصام محمد الشحادات الطبعة الأولی، دار ابن حزم، بیروت - لبنان، ٢٠٠٢ بابەتى پەيوەنديدار: کلعنبر Gulanber معجم العراق سجل تاریخ سیاسی اقتصادی اجتماعی وثقافی یبحث بایجاز دقیق عن مختلف نواحی الحیاة العامة فی العراق منذ عهد العثمانی حتی الیوم (کتێب) ئامادەکردن: عبدالرزاق الهلالی الجزء الأول، النجاح، ١٩٥٣ بابەتى پەيوەنديدار: تقسیمات العراق الأداریة (لواء السلیمانیة/ حلبجة).

ممالک عثمانیە جغرافیاسی

ئامادەکردن: علی توفیق ژمارەی بەرگ: اوچنجی جلدیدر، ژمارەی چاپ: ایکنجی دفعە، چاپخانەى: قصبار مطبعەسی، إسطنبول، ١٣١٨ بابەتى پەيوەنديدار: موصل ویلایتی (سلیمانیە سنجاغی/ کلعنبر قضاسی).

من اوراقی

ئامادکردن: سامی عبدالرحمان لە بڵاوکراوەکانی (حیزبی گەلی دیموکراتی کوردستان)، چاپخانەی گەل، کوردستان، ١٩٩١ ناوەڕۆکی پەيوەنديدار: حلبجة هیروشیما کردستان نداء من أجل الا تتکرر الکارثة، کلمة افتتاح اذاعة صوت کردستان الثورة ٢٨/٥/١٩٨٨، مقابلة من جریدة الأنباء اللبنانیة و اذاعة صوت الجبل.

منارەکان لە ئاسمانی هەڵەبجەدا

نوسین: عەلی محەمەد مەعروف (دەلاک). چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی پوختەیەک له زانیاریی هەمەلایەنە لەسەر‌ دەیان مزگەوتی سنوری شار و شارۆچکە و گوندەکانی پارێزگای هەڵەبجە.‌ وەک (مزگەوتی گەورەی هەڵەبجە "جامیعە"، مزگەوتی تەکیە، مزگەوتی جمهوری، مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید، مزگەوتی شێخ موحەمەدی خاڵ، مزگەوتی حاجی کەریم، مزگەوتی سازان، مزگەوتی نێرگسزەجاڕ، مزگەوتی زەردەهاڵ، مزگەوتی سۆسەکان...).

منداڵە ونبووەکان

ئامادەکردن: محەمەد محەممەد سەعید چاپخانەی هێلین، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی یادگاریی هەڵەبجە، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستەڕووی ناسنامەی ٤٣ منداڵی هەڵەبجەیییه،‌ کە لە پاش کیمیابارانەکە ونبوون.

من ھەڵەبجەم کارەساتی ١٦/٣/١٩٨٨

چاپخانە و شوێنی چاپ و ساڵی چاپی لەسەر نییە، لە بڵاوکراوەکانی بەش و ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی یادگاری ھەڵەبجە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆمەڵێک وێنەی فۆتۆگرافیی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە.

من و شارەکەم

کتێبێکى چاپکراوە، سێ بەرگە. نوسين: عومەرى حاجى عينايەت هەڵەبجەيى چاپخانە، پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکى پەيوەنديدار: ڕۆمانێکى تێکەڵەيە لە خەياڵ و ڕاستى، کە سەرگوزەشتەى ژيان و ڕووداوەکانى هەڵەبجە و ناوچەکە و گۆڕانکاريیە سياسى و کۆمەڵايەتيیەکانە، کە لە شەستەکانى سەدەى ڕابردووەوە تا کاتى تۆمارکردنى کۆتا ڕووداوى بەرگى سێيەمى ڕۆمانەکە نوسەر بەچاوى خۆى بينيونى، ياخود لەزارى کەسانی متمانەپێکراوەوە بيستوونى و لە قاڵبێکى ئەدەبيدا و بە شێوەى ڕۆمان دايڕشتونەتەوە.

موسوعة العشائر العراقية

ئامادەکردن: ثامر عبداحسن العامرى الجزء السادس، الطبعة الاولى، دار الشؤون الثقافية العامة، ١٩٩٣. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: عشائر الجاف، عشيرة روغزادى، عشيرة ترخانى، عشيرة شاطرى، عشيرة الهارونى، يزدان بخشى، عشيرة ميکايلى، کمالەيى، عشيرة سدانى، عشيرة گلالى، عشيرة هاورامان، عشيرة نقشبندى، عشيرة الکاکائية. موشک باران تهران، تدارک عملیات در حلبچه والفجر١٠(٢٤ بهمن تا ٢٢ اسفند ١٣٦٦)، روز شمار جنگ ایران و عراق ئامادەکار: حسین اردستانی و یدالله ایزدی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ اول، تهران، ۱۳۹۸. مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس، مرکز مطالعات و تحقیقات جنگ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەم کتێبە بریتییە لە بەرگی دووەمی ژمارە ٥٣ ی زنجیرە کتێبی ڕۆژژمێری جەنگی ئێران و عێراق لە ڕێکەوتی ٢٤/ ٤/ ١٩٨٨ تا ١٢ ئازاری ١٩٨٨. بەشێکی زۆری کتێبەکە تایبەتکراوە بە باسی پلان و ئامادەسازییەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەڵەبجە، کە بە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری ١٠ ناسراوە. بە وردی جوگرافیای سیاسی و سەربازیی هەڵەبجە ڕوونکراوەتەوە و توانا سەربازییەکانی عێراق و ئێران لە ناوچەکە خراونەتەڕوو، هۆکار، گرنگی و لێکەوت و قۆناغەکانی هێرشی سەر هەڵەبجە گەنگەشەکراوە.

مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە/ پێناسەیەک بۆ جینۆساید

نوسین: محمد محمد سەعید گۆمەلاری ناوی چاپخانەی ؟، ساڵی چاپ: ٢٠١٩، بەرگی یەکەم ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕێبەرێک بۆ ناساندنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، دۆکیۆمێنتاری.

مێزەری خوێناوی

ناونیشانی خوارەوە (کوشتنی مەلا یوسفی گڵێجاڵی و ڕووداوەکانی دواتری) نوسین: د. یاسین تەها محەمەد چاپی یەکەم، چاپخانە پاندا، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوەی چۆنێتیی کوشتنی مامۆستای ئایینی (مەلا یوسف)ـە، ئەمەیش لەسەر زاری نزیکەی (٣٠) کەس، کە وەک شایەت ئاگاداریبوون. نوسەر قسەی ئەم کەسانەی لەگەڵ زیاتر لە (٧٠) سەرچاوەدا ئاوێتەکردووە و ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئاینیی ناوچە و گوندنشینەکانی دەوروبەری هەڵەبجەی لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا خستووەتەڕوو.

مێژووی تێکۆشانی پێشمەرگەیەک، لە نێوان ژیان و مەرگدا

نوسین: نوری حەمەعەلی چاپی دووەم، چاپخانە شەهاب، هەولێر، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: داستانی گوندی شیرەمەڕ، گرتنەوەی شاری هەڵەبجە و دەورووبەری. مێژووی ئەدەبی کوردی نوسین: عەلادین سجادی چاپی دوەم، ١٩٧١، چاپخانەی مەعارف، بەغداد.١٩٧١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی شاعیرانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە و هەورامانی کردووە. لەوانە: بێسارانی، نالی، مەولەوی، تاهیربەگی جاف، ئەحمەد موختاربەگی جاف، بێکەس. لە بابەتی باخی شاعیرانیشدا دەیان شاعیری ناوچەکەی ناوبردووە.

مێژووی ئەدەبی کوردی

نوسین: عەلادین سجادی چاپی دوەم، ١٩٧١، چاپخانەی مەعارف، بەغداد.١٩٧١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسی شاعیرانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە و هەورامانی کردووە. لەوانە: بێسارانی، نالی، مەولەوی، تاهیربەگی جاف، ئەحمەد موختاربەگی جاف، بێکەس. لە بابەتی باخی شاعیرانیشدا دەیان شاعیری ناوچەکەی ناوبردووە. ئامادەکار: هومایون ساحیب کەریم. ل ١٨٣

مێژووی ئەدەبی کوردی/ بەرگی ١

نوسین: د. مارف خەزنەدار لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شیعر و ئەدەبیاتی ئایینی یارسان، ڕەنگدانەوەی فەلسەفەی یارسان لە شیعریاندا، کتێبی سەرئەنجام، قۆناغەکانی ئەدەبی ئایینی یارسان، قۆناغی یەکەم، باباسەرهەنگی دەودانی پیرشالیار، شاخۆشین، بابا ناوسی جاف، قۆناغی دووەم، سوڵتان سەهاک، بیروباوەڕی یارسان لە شیعری سوڵتان سەهاکدا، ئەفسانەی دەنکە هەنار، عابیدینی جاف...

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرگی ٢

نوسین: د. مارف خەزنەدار لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٢، ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، ناوچەی جوگرافیی کوردانی گۆران، ژیان و بەرهەمی ئێلبەگی جاف، ژیان و بەرهەم و هەندێک لایەنی بێسارانی، خانای قوبادی، وەلی دێوانە.

مێژووی ئەدەبی کوردی/ بەرگی ٣

نوسین: د. مارف خەزنەدار لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نالی، ناو و نازناو و ژیان و کێش و ڕوخسار و ناوەڕۆکی شیعرەکانی، پەیوەندییەکانی، دوو باسی مەولەوییە، ژیانی، دیوانی شیعری، گەشتێک لە گوڵزاری دیوانەکەی.

مێژووی بەشێک لە هۆز و تیرە و بنەماڵەکانی کورد

نوسین و ئامادەکردن: شێخ بورهان شێخ محەمەدخڕنوکی بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جافەکان، ناوی تیرەی هۆزی جافی مورادی، تیرەی هۆزەکانی جاف، هەندێک لە مێژووی بەگزادەکانی جاف، حەمەپاشای جاف، هەندێک لە سەرۆک و پیاوە ناودارەکانی جاف، قادر بەگی زاهیر بەگ، بارام بەگ، داودبەگی جاف، تاهیربەگی جاف، محەمەد سەعید جاف، سەردار جاف، کورتەیەک لەسەر هۆزی نەورۆڵی، زەردۆیی، جوگرافیای زەردەشتییەکان (زەردۆییەکان)، بنەماڵەکانی بەرازی لە گردەنازێ، بنەماڵەی حەمەشەریفی بانیبنۆک، هۆزی عێلبەگی جاف، ناوی ئەو گوند و شارۆچکە و شارانەی تیرەی ئاڵی بەگی، کەسایەتی و پیاوماقوڵەکانی ئاڵی بەگی جاف، هارونی، گوندەکانی هارونی و کەسایەتیی گوندەکان، بنەماڵەی محەمەدی حاجی مەحموودی گوڵەخانە، بنەماڵەی حاجی فایەقی گردەنازێ، بنەماڵەی مەلا فایەقی کانی سێڤ، عەشیرەتی سەدانی، شوێنی جوگرافیای عەشیرەتی سەدانی، عەشیرەتی باوا، عەشیرەتی گڵێجاڵ، بنەماڵەی حەسەن سوڵتانی هەورامان، هۆزی بڵباس لە بەردەبەل، بەیداخی، تیرەی یاروەیسی و کەڵاشی، بنەماڵەی نەسروڵابەگی بانیشار، بنەماڵەی محەمەد بەگ، مستەفا بەگ، فەتاح بەگ، بنەماڵەی عەزیز بەگی یەڵانپێ، بنەماڵەی حەمەئەمین بەگی جاف، خان ئەحمەدخان، بنەماڵەی سۆفی عەلی عەنەب، بنەماڵەی مەئمون بەگ لە گوندی سیامێوە، بنەماڵەی فەتجوڵابەگی بەڵخەی هەورامان، کاکەیی پەیڕەوی بنەماڵەی بەرزنجین، پێکهاتەی ئایینی، کاکەیی، جەژنەکان، کۆمەڵایەتی، لە پەرستەگەکانیان.

مێژووی جینۆسایدی گەلی کورد

نوسین: ڕێکارێ مزویری چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ هەولێر، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بۆمبارانکردن، کۆمەڵکوژی، کیمیاباران، ئەنفال، تیرۆر، گۆڕەبەکۆمەڵەکان، گەڕاندنەوەی ڕوفاتەکان، ئەوکێشانەی تایبەتن بە کوردان، مۆنۆمێنت، کۆنفرانسی تایبەت بە ئەنفال و کیمیاباران و ناساندنی جینۆساید، بزاڤی ناساندن و بە یاساییکردنی جینۆسایدی گەلی کورد، بڕیاری کۆتی دادگای باڵای تاوانەکان.

مێژووی چەند هۆزێکی کورد

نوسین: هیوای مەلا حەسەن چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلیمانی، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کورتەیەک لە مێژووی هۆزی گەورەی جاف، ڕەچەڵەکی بەگزادەی جاف، هاتنی هۆزی جاف بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میرنشینی بابان، هەندێک لە تیرە ناسراوەکانی هۆزی جاف، میکایەڵی، شاتری، یوسف جانی، وەڵی، عیسایی، نەژوینی، هارونی، کەمالەیی، ڕۆغزایی، تەرخانی، عەمەلە، نەورۆڵی، باشکی، سەدانی، یەزدانبەخشی، بەیداخی، جافی جوانڕۆ و جافی گۆران، تاوگۆزی، زەردوویی، کەمانگەر، ساتیارین تایشەیی، ئەلیاسی، وەڵەدبەگی، بێویانی، ئاغاوەیسی، ئێناخی، کۆکۆیی، باوەجانی، باوە، ئیمامی، قادرمیروەیسی.

مێژووی ڕەچەڵەکی جاف

نوسین: مەلا سۆران گەرمیانی چاپی یەکەم، چاپخانەی زانیار، سلێمانی، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: وشەی جاف، بنچینە و ناوی جاف لەڕووی مێژووییەوە، پێکهاته ‌و تیره ‌و تایەفەکانی هۆزی جاف، جاف و کۆچ، هەوارگەی جاف لە کۆچ و باردا، هەندێک لە ئاکاری هۆزی جاف، جاف داینەمۆی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد، زمانی کوردی و زار‌ی جاف، هۆکارەکانی نەمانی و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی فیدراسیۆنی گەورەی جاف، شاتری، پێکهاتەی عەشیرەت، تیرەکانی هۆزی جاف.

مێژووى ڕۆژنامەگەرى لە هەڵەبجە بەراييەکان تا ئازارى ٢٠٢٣

ئامادەکردن: نزار کەريم ئەحمەد چاپی یەکەم، چاپخانەى تاران، تاران، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کورتەيەک لەسەر هەڵەبجە، ڕۆژنامەگەرى لە هەڵەبجە، قۆناغى يەکەم: لە سەرەتاى سەرهەڵدانييەوە هەتا مانگى ئازارى ١٩٩١ (بڵاوکراوەکان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان)، قۆناغى دووەم: لە دواى ڕاپەڕينى ١٩٩١وە هەتا مانگى نيسانى ٢٠٠٣ (بڵاوکراوەکان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان، ڕاديۆکان، تەلەفزيۆنەکان)، قۆناغى سێيەم: لە مانگى مايسى ٢٠٠٣وە هەتا مانگى مايسى ٢٠٢٣ (بڵاوکراوەکان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان، ڕاديۆکان، تەلەفزيۆنەکان، ڕۆژنامەى ئەليکترۆنى، نوێنەرايەتیى کەناڵە ئاسمانييەکان، هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوتى ڕۆژنامەگەرى لە هەڵەبجە، ڕيزبەندى دەزگا ڕۆژنامەوانييەکان، ڕۆژنامەگەرى تا ساڵى ٢٠٢٣.

پێشتر 1
...
17 18 19
...
25 دواتر