بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) یازدەیەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ٢٣٥ی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نامەی شێخ بۆ شێخ موحسینی موفتی، نامەیەک بۆ موریدانی نەقشبەندی، نامەی شێخ سابت، نامەیەک بۆ شێخ یوسفی ڕفاعی، ڕاسپاردەی موریدان، نامە بۆ مودەریس، ڕاز و نیازی جەنابی موفتی، چەند نامەیەکی شێخ بۆ بەندە، نامەیەکی شێخ عەدنان بۆ شێخ، چەند نامەیەکی شێخ بۆ سوڵتان قابووس و پەنا بۆ خانەقای ئەستەنبوڵ، چەند نامە و وەڵامە نامە لە نێوان شێخ و کەسانی تردا، گرنگیدانی شێخ بۆ ئاوەدانکردنەوەی تەوێڵە و بیارە، سواڵکردن بەناوی خانەقاوە و هەڵوێستی شێخ، تەولیەی خانەقای تەوێڵە و بیارە، هەندێک نوسخەی دوعا بە فەرمانی شێخ نوسراونەتەوە، نامەیەکی شاکەلی، نامەیەک لە ئوردونەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەهلی عێراق، شێخ و سەرکردەکانی کوردستان(کاک مەسعود، مامجەلال)، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، دوا نامەی بۆ کاک مەسعود.
دانەر: شێخ موحسینی شێخ خالدی موفتی(ئەحسەن) دوازدەیەم، چاپی یەکەم. ٢٠٢٢ چاپخانەی ڕۆژهەڵات. هەولێر. سپاردن ١٠٧٠ی ساڵی ٢٠٢٣ە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکان، تیراژ: ١٠٠٠دانە. لە بڵاوکراوەکانی پەیڕەوانی تەریقەت، ئەهلی سونەت و جەماعەت.٦٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەند نامەیەکی تری شێخ، هەڵوێستی شێخ و بارودۆخی کوردستان، ئاڵوگۆڕی هەندێک نامەی تر لە نێوان شێخ و زانایان و ناوەندەکاندا، نامەی شێخ سەفائەدین نەقشبەندی، نامەی شێخ بۆ مەلا عوسمانی هەڵەبجە، نامە بۆ جەنابی مودەریس و مەلا و زانای تر، گەڕانەوەی بۆ کوردستان، ڕۆڵی نێوندگیریی شێخ، نامەیەکی مەلا مستەفا بۆ شێخ، دوا ساڵەکانی ژیانی شێخ، حەرەمی حەزرەتی شێخ، وەسیەت بۆ حەرەمی، نامەیەکی شێخ بۆ ئەوانەی بە ناوی تەریقەتەوە خۆیان دەژیەنن، خوداحافیزی لە مورشید، دوا مانگ و ڕۆژەکانی.
نوسین: کۆمەڵێک توێژەر چاپی یەکەم، سلێمانی، چاخانەی ناوەندی خاڵ، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لایەنەکانی: مێژوویی، جوگرافیایی، شوێنەواری، کەلەپوور و پێکهاتەی دانیشتوانەکەی، کارەسات و ڕووداوەکانی، خراونەتەڕوو.
نوسین: عەلی محمد معروف ناسراو بەعەلی دەلاک. چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: یادێکە لە کۆچکردوانی گوندی جانجان لە ساڵی ١٨٨٩ بۆ ٢٠٢١. باس لە هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی، ناوی جانجان، پێکهاتەی دانیشتوان و مزگەوت و خوێندەواری، بنەماڵەکانی و کۆمەڵێک یادەوەری سەرگوزشتە باسدەکات، کە پەیوەندییان بە گوندەکە و ناوچەکەوە هەیە.
نوسین: تاهیر سوور سووسەیی - سورداش چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردنی میکایەڵی و تیرەی ئاڵیبەگی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانیان.
نوسين: عەلی کەمال باپیر ئاغا چاپی دووەم، چاپخانە، ڕاپەڕین، سلێمانی، ١٩٦٩ بەڕەزامەندیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار، باسی ژیان و بەرهەمی چەند شاعیرێکی ناوچەکەی کردووە. لەوانە کەمالی، ئەحمەد موختار، مەلا حەمدون، تاهیر بەگ، گۆران، ناتق، قانیع، عەبدوڵا حەسەن.
ئامادەکردن: دکتۆر عەبدوڵا غەفوور چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکەرەوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ئاماری سەرژمێریی دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ی حکومەتی عێراق، لەناویشیدا شاری هەڵەبجە و شارۆچکە و گوندەکانی.
ئامادەکردن: دانانی دکتۆر عەبدوڵا غەفوور چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و بڵاوکەرەوەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی ئاماری سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٧٧ی حکومەتی عێراق. لەناویشیدا شاری هەڵەبجە و شارۆچکە و گوندەکانی.
ئامادەکردن: سارەوان عەبدوڵا قەڵبی، ئیسماعیل حاجی زەڵمی چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوندی بەڕوێن، گوندی بەلەسۆ، گوندی پشتە، گوندی تووەشکێ، گوندی چواردارانی سەروو و خواروو، گوندی قەڵپ، گوندی کانیپاشا، گوندی کانیوەیسکێ و حاجیئاوا، گوندی گڵێجاڵ و سەعدئاوا، گوندی گمە.
نوسین و ئامادەکردن: مەلا تاهیری بامۆکی چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بنەماڵە و پێکهاتنەکانی، ئاین و خوێندن و ڕۆشنبیری، سیاسی، پیشە و پیشەوەریی، پزیشکی و چارەسەری کوردەواری، گۆڕستان و شوێنە پیرۆزەکان.
نوسین: حاجی عمری حاجی قادر چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باس لە شوێنی جوگرافی، ئاووهەوا، ناوی گوندەکە دەکات. مێژوو، جوگرافیا، پەیوەندیی خەڵکەکەی بە سیاسەت و شۆڕشەکانەوه، ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، مزگەوت و قوتابخانە و بنکەی تەندروستی، شەجەرەی بنەماڵەی گوندەکەی تێدا خراوەتەڕوو.
ئامادەکردن: وەزگێڵ نوورى حەمەعەلى چاپى يەکەم، چاپخانەى پيرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠١٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەمک و مێژوو و جوگرافياى گريانە، ڕەچەڵەکى دانيشتوانى گريانە، ژيان و پەيوەندیى کۆمەڵايەتى لاى گريانەييەکان، بنەماکانى ئابوورى لە گوندى گريانە، ئايين و دابونەريتى کوردەوارى لە گريانەدا، فەرهەنگ و کلتور و پێگەى گريانە لە شۆڕشەکاندا.
نوسین: ئیبراهیم مەیکە عەلی چاپی یەکەم، چاپخانەی پەیڤ، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دەروازەیەکی پێشەکی، ڕەگوڕیشەی مێژووی گوندەکە، ناوی کانی ژنانی گوندەکە، مێژووی تازەی گوڵپ، ناوی گوند، هەڵکەوتەی جوگرافیی، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی. پێمخۆشە هەندێک لەسەر دیمەنەکانی زەماوەنگەی دامەزراندن و دروسکردنی قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و کارەبا، مامۆستاکانی قوتابخانەکەی، بۆچی ئاوەداننەکراوەتەوە، ڕۆڵی گوڵپ لە شۆڕشدا، پاشکۆی وێنە و بەڵگەنامەکان.
ئامادەکردن و نوسین: عەبدوڵا عەلی عەزەم(بەرئاسۆیی). چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروخ، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەلەسۆ و ناوی تەواوی، بەلەسۆ و سروشت، بەلەسۆییەکان و دابونەریت و هەرەوەزی و هاوکاری، پیشەی تایبەت و دانیشتوانی گوند، ڕۆڵی ژنانی بەلەسۆ، ژن و ئەدەب و هونەر، بەلەسۆییەکان و ئایین، بەلەسۆییەکان و ڕاگواستن، گوندی بەلەسۆیی ئێستا، هەڵکەوتەی گوندی بەلەسۆ.
ئامادەکردن: سیاوش پارسانژاد چاپ اول، نشر نیما، اسن، المان، ٢٠٠٢ بابەتى پەيوەنديدار: اقامت در کردستانی عراق (حلبجە).
نوسین: هادی ڕەشید بەهمەنی چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامان بە گشتی، سنوری گۆرانستانی دێرین، گۆرانەکان کێن، کۆمەڵەی زەنگەنە، باجەڵانی، شەبەک، قەڵخانی، لوڕ، کاکەیی، سەرچاوە بۆ سەلماندنی گۆرانبوون، نەخشەی شوێنی لەدایکبوونی هەندێک شاعیر، زمانی کوردی گۆرانی (هەورامی)، ساڵە و گۆرانی، چەند وانەیەک بۆ فێربوونی هەورامی، پەندی پێشینان، مەتەڵ، چیرۆک، پەخشان، فەرهەنگ.
نوسینی محمد محمد سەعید چاپی یەکەم، ٢٠١٦، ناوی چاپخانە و شوێنی چاپی لەسەر نییە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کۆکردنەوەی کۆمەڵێک زانیارییە لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکانی هەڵەبجە، کە دوای کیمیابارانکردنیان گۆڕیان بۆ هەڵکەندراوە و بە کۆمەڵ تیایاندا نێژراون، کتێبەکە ڕێبەرێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بە دوای گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا بگەڕێن.
نوسین: بەکر حەمەسدیق عارف بڵاوکراوەی زنجیرەی پڕۆژەی ١٠٠ کتێبی کوردی چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ١٩٩٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: بەردی بناغەی هەڵەبجە، بەشی دووەم: ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵکی هەڵەبجە، بەشی سێیەم: خەڵکی هەڵەبجە و سیاسەت.
ئامادەکردن: صادق شێخ عوسمان سازانى چاپى يەکەم، چاپخانەى پيرەمێرد، سلێمانی، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى يەکەم: سازان لە ديرۆک و هەنووکەدا (وشەى سازان لە نێوان (سازان و ساسان)دا، بەرکوڵێک، بووکى سەرسنور، سازانى دێرين، پێکهاتەى دانيشتوانى گوندى سازان لە ديرۆکدا، بنەماڵە و خانەوادە پێکهێنەرەکانى گوندى سازان لە سەدەى بيستەمدا، پڕۆسەى ڕاگواستنى گوندەکان ١٩٧٧-١٩٧٩، چرۆى هيواى پاش ڕاپەڕين، پێگەى جوگرافى، پێگەى گەشتيارى، پێگەى کۆمەڵايەتى و ڕۆڵى ئايينى و زانستى، بۆ مێژوو، چالاکیى بە کۆمەڵ لە سازاندا، نەريتى لادێ و يارييە ميللیيەکان لە سازاندا، هەوار گواستنەوە، سازان لەڕووى خزمەتگوزاریى فەرمييەوە، پێگە و هەڵوێستى نەتەوەيى و سياسى، نمونەيەک لەسەر هۆشياریى سياسيى و چالاکیى ڕێکخراوەيى لە سازاندا، پێگەى ئابورى، سەرچاوەکانى دەرامەت لە سازاندا، پيشەزانى لە سازاندا، چەند بەهرەدارێک لە سازاندا، مووچەخۆرانى ميرى لە ڕابردووى سازاندا، موختارەکانى سازان، چەند يەکەمينێک لە سازاندا، لە ناچاريدا حەرام حەڵاڵ دەبێت، چەند يادەوەرييەک سەبارەت بە بژێوى لە پەنجاکان و شەستەکانى سەدەى بيستەمدا، دۆخێکى نامۆ و ئاماژەيەکى تاڵ، کۆڵنەدان. بەشى دووەم: باپيرە و وارێ نوێ (چەند دێڕێکى پێويست، وتەيەک، سەرەتاى ژيان و زێدى شێخ مۆمن، سەرەتاى کۆچ، قۆناغێکى تر لە ژيانى شێخ مۆمن، کۆچى خێر و فەڕ، گۆڕى پياوچاکانى تر، بەرهەمى نوسراوى شێخ مۆمن، شێخ مۆمن لە دۆستانى خوا بووە، کەرامەت خەڵاتى پەروەردگارە، ڕەچەڵەک (نەسەب)ى شێخ مۆمن، زانياریى سەبارەت بە نازناوى نەوەکانى شێخ محەممەد، لاپەڕەيەک لە ژيانى ئەدەبیى شێخ حەسەن (بولبول)، ڕاستکردنەوەى سێ هەڵەى مێژوويى، ڕوونکردنەوەيەک.
ئامادەکردن: د. فايەق محەمەد گوڵپى چاپى يەکەم، سلێمانى، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: زامى هەڵەبجە کۆن دەبێت ژانى هەڵەبجە زۆر دەبێت، گەڕان بەشوێن شەهيدەکانماندا و بينينى بريندارەکانى چەکى کيميايى، کارەساتى هەڵەبجە لە دواى ڕاپەڕين.