کانییە کانزاییەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 178

بۆین

سێ کانین و کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) و گوێ چەمی ڕوباری سیروان. کانیی گەڕاو، ئاوەکەی کانزاییە و کبریتی زۆرە و بەپێی پشکنینەکان پێکهاتەکەی لە ئاوی کانزایی خورماڵ دەکات. کانیی نەوت ئاوەکەی چەورە و بریسکە دەداتەوە و چەند ساڵێک لەمەوبەر ئێران هەوڵیداوە لەڕێگەی لێدانی تونێلەوە بگاتە کۆگای ژێرەوەی بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەکەوە سەرکەوتوونەبووە. سێیەمیان پێیدەوترێت کانیی ئاوی ساف، کە کانییەکی ئاساییە بەڵام ڕەنگی ئاوەکەی مەیلە وسپیە. ئەم سێ کانیە هەمیشەیین، ساڵانە ئاوی ڕوباری سیروان دایاندەپۆشێت، بەڵام لەوەرزی هاوین هەرسێکیان دەردەکەون. کۆمپانیا ڕوسییەکان چەند ساڵێک لەمەوبەر پشکنینیان بۆ خاکی ئەم سێ کانیە کردووە و لە سەردەمی حکومەتی عێراقیشدا، لیژنەیەک، نمونەی ئاو، بەرد و خاکیان لێبردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەریم عەلی محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٢، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خەلیل مەولود نضر)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گۆڕستانەکانی گوندی

سێ گۆڕستانە. کەوتوونەتە سنوری گوندی (بۆین). بەشێکیان لە خۆرئاوای گوندەکەن، بە دووریی (م٣٠٠) لە ڕێگای سەرەکیی هەڵەبجەوە. هەندێکیان وەک تەپی (کچان) لە نێو گوندەکەن و بە (زیارەتی خواروو)ش ناودەبرێن. هەندێکی تریان لە بەشی باشور لە سنوری (ژاڵە) لە ڕۆخی ڕوباری (سیروان)ن. بەهۆی دێرینیی ناوچەکە و سەختیی ئەم گوندەوە، دەڵێن شەڕ و پەلاماردان، خۆحەشاردان لەنێو ئەشکەوتەکانیدا، بە درێژایی مێژوو هەبووە. بۆیە لەسەر شاخ و بەردەم کەورگەکاندا، جگە لەم گۆڕانە، چەندین گۆڕی دیکە هەن. جولەکەکانی تێدا ژیاون و هەندێک لە گۆڕەکان پێدەچێت هی ئەوان بن، بەڵام کێلەکان شکێنراون. بەڕوونی دیارنییە بۆ کەی دەگەڕێنەوە.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاودێریی بیری ئیرتیوازییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (بۆین). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن خێرخواز(ئاسۆ محەممەد بامۆکی)یە ئەنجامدراوە. لەلایەن ئەنجومەنی گوندەوە سەرپەرشتیکراوە. بیرەکە حەوزی بۆ کراوە بە مۆلیدەی و بۆری بەسەر گوندەکەدا دابەشکراوە.