کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

485 بابەت

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ١

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەرنجێکی گرنگ سـەبـارەت بە ڕێنوسـی شێـوەزمانی ھۆرامی، پێشەکیی چاپی دووەمی بەرگی یەکەم، گۆران کێیە؟، گۆرانەکان کێن؟، بەیەکداچوونی گۆرانی و ھۆرامی، وشەی ھۆرامان، ناوچەی ھۆرامان، سروشتی زەمین و ئاووھەوای ھۆرامان، ھۆرامی، ژیانی ھۆرامییان (ژیانی ئایینی، فێربوون و پەروەردە، ژیانی ڕامیاریی ھۆرامان، چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ھۆرامان، ژیانی تەندروستی و پاکوخاوێنی، ژیانی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری، ژیانی پیشەیی، ڕەوشتپاکی و ئەمانەتداری، ھۆرامی و ھونەر، ھونەری بیناسازی، ئافرەتی ھۆرامی، ژیانی ئابوری، بژێوی، شێوەزمانی ھۆرامی، ھەستی ھۆرامێتی، ئەدەبییاتی ھۆرامی، واتەو وەڵینا، واتەکان بۆچی؟، کاروانی واتەکان).

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ٢

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی چەند پەندێکی پێشینانو کە لە هەوراماندا بەکاردەهێنرإن و لەسەر زارن‌.

هۆزی وەڵی لەڕابردوو و لە ئێستادا

نوسین: ئەیوبی کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی بابان، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەبارەت بە مێژووی وەڵی، بنەماڵەکانی وەڵی، ژمارەیەک له ‌ناودرانی وەڵی، سەرژمێرییەک.

وڵاتەکەت باشتر بناسە

ئامادەکردن: مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ بابەتى پەيوەنديدار: سیروان، شارەزوور.

وڵاتی کەیانیان و زەردەشت و هەورامان لە ئاڤێستادا

پشکنین و توێژینەوەی: د. محەمەد ئەمین هەورامانی لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاون، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١١١ هەولێر. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شاخی بەمۆ، زمناکۆ، ئەنجام، لە ڕوانگەی زمانەوە، لە ڕوانگەی جوگرافیاوە، دینێکی نوێی هەورامی، شەڕی هەورامان و لهۆن، وێنەیەک لە سەدان، ناوداران، پیشەسازانی بیارە، گەڕەکەکانی بیارە، هۆزەکانی بیارە، مەرکەزی ناحیەی هەورامان، پاشماوەی درەختنامە، کوێخایانی بیارە، پاشماوەی دەمڕاسانی بیارە، گلەیی و بناشت، ژیاننامەی هونەرمەندان، ئەدەبی نامە، ئەلبومی ژیان، هەرزە و ڕاوێ، هەڵبژاردە لەنامەی کەسایەتی.

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ٣

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی چەند پەندێکی پێشینان، کە لە هەوراماندا بەکاردەهێنرین و لەسەر زارن.

ونبووەکانی هەڵەبجە

نوسین و ئامادەکردن: ئیسماعیل هەنارەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لیستی ناوی منداڵەونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و میراتگرەکانیان، وێنەو ناو و زانیاریی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، کە تا ئێستاش شوێنبزرن، ئاماری ونبووانی پارێزگای هەڵەبجە لە شەڕی ئیران و عێراق و کۆڕەو، بەڵگەنامەی شەهیدبوونی بەشێک لە منداڵە ونبووەکان و ناشتنیان لە بەهەشتی زەهرادا، چاوپێکەوتنی ونبووە گەڕاوەکانی هەڵەبجە، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجەدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتییە تایبەت و پەیوەندیدارەکان بە کەیسی منداڵە ونبووەکانەوە، وێنەو بەڵگەنامەکان.

وێنەکانی ئازار، دەنگەکانی خۆڕاگری

ئامادەکرنی: کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و yadc. نۆرەو ساڵی چاپ، یەکەم، ٢٠٢٤، مافی بۆ ئامادەکاران پارێزراوە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکی، چەمکی بەڵگەنامە، شایەتحاڵ، بەڵگەی پزیشکی، وێنە و فلیم، شیکاری ژینگەیی، ئاستەنگەکان، لەبیرچونەوە، مردنی شایەتەکان، پەرتبوون، ئەرشیف..هتد، دیکۆمێنتی ٦٠ کەس لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، کە لەکات و شوێنی جیاوازدا شەهیدبوو. لەوانە ٣٥ شەهیدیان هەڵەبجەیین.

یاداشتنامەی ژیانم

نوسین: جەمال بابان چاپی یەکەم، لەبڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپخانەی ڕوون، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چوونمان بۆ تەوێڵە، ناحیەی خورماڵ و هەورامان و شارەزوور، شوێنەوارە دێرین و پیرۆزەکان، عەشایەری ئەوسای ناوچەکە.

یادەوەریەکانی هەڵەبجە

کتێبێکی ئەلبوومیی چاپکراوە نوسین و وەرگێڕان: نەریمان عەلی محەممەد – مەحموود حەمەئەمین مەحموود ناوی چاپخانە و ساڵ و شوێنی چاپ: ؟ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنەی کەسایەتی و بنەماڵەکانی هەڵەبجەیه.

یادەوەری و ڕازەکانی ژیانم/ بەرگی ١

نوسین: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: تەوێڵە ڕازی مێژووی دێرین و کلتوری ڕەسەن و دەوڵەمەند، هەورامییەکان هێندەی کێوە سەختەکان دژی داگیرکەران یاخیبوون، ڕێکخستنی حیزبی هیوا لە تەوێڵە، بۆمبارانی ٢٦ی نیسانی ١٩٧٤ مەرگەسات و یادەوەری، مەرگەساتی هەڵەبجە و دەرهاویشتەکانی.

یادەوەری و ڕازەکانی ژیانم/ بەرگی ٢

نوسین: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گەڕانەوە بۆ کارە هونەرییەکان لە تەوێڵە، کردنەوەی بارەگای لیژنەی هەورامان، یادکردنەوەی مەرگەساتی هەڵەبجە لە هەڵەبجەی تازە، گۆڕانکاریی لە مەڵبەندی (٩)ی ڕێکخستنی شارەزوور و گۆڕانی ئەرکی حزبی، دامەزراندنی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، گۆڤاری هەورامان، هەڵدانەوەی مەزاری شێخەکانی نەقشبەندی، شانۆگەریی (چاوی شمشاڵژەن) لە خورماڵ و تەوێڵە، کتێبی هەورامان لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی کلتورییە، باخداریی هەورامان لە یادەوریمدا، کردنەوەی بنکەی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە هەڵەبجەی شەهید، بەرنامەی تەلەڤزیۆنی (ئامیان)، یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، دانانی پەیکەری شاعیر و پزیشکی میللی و کەسێتیی دیار (میرزا ئەولقادری تەوێڵەیی)، دووەم ڕێوڕەسمی ڕۆژی تەوێڵە، دووەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، دانانی پەیکەری مەحموودخانی دزڵی، یەکەم فیستیڤاڵی (ئورموون) بۆ وێژەی ماچۆ، سێیەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، دیداری مەولەوی، دووەم فیستیڤاڵی (ئورموون) بۆ وێژەی ماچۆ، فیستیڤاڵی وێژەی هەورامی، سێیەم فیستیڤاڵی ئورموون بۆ وێژەی ماچۆ، چوارەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، کۆنفرانسی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان.

یادەوەری و ڕازەکانی ژیانم/ بەرگی ٣

نوسین: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم بەرگی سێیەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چوارەم فیستیڤاڵی (ئورموون) بۆ وێژەی ماچۆ، دیداری ئەحمەد موختار چۆن ڕێکخرا؟ فیستیڤاڵی ئەدەبیی گەنجان کارێکی تری نمونەیی بوو، ڕێزلێنان لە هونەرمەندان (حەمەحسێن کێمنەیی، جەمیل نەوسوودی، عەتا زەڵمی)، ڕێکخستنی دیداری تایبەت بە خوالێخۆشبوو مامۆستا عوسمان محەممەد هەورامی، سمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی حەزرەتی شێخ عەلی حسامەدین نەقشبەندی، دیداری مەلا حەسەنی دزڵی کاریکی ناوازەبوو.

يادەوەرييەکانم

ئامادەکردن: فوئاد سديق چاپى دووەم، چاپخانەى کارۆ، سلێمانى، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى يەکەم: بەر لە سياسەت (چمکێک لە ژيانى بنەماڵە و فەقێيەتى)، بەشى دووەم: نزيکبوونەوەم لە سياسەت و حيزب، بەشى سێيەم: گەرمەى خەباتى چينايەتى (ڕاپەڕينى جوتيارانى بانيخێڵان و دەرەدۆين، ڕاپەڕينى جوتيارانى کوێرە و هۆرێن و شێخان، ڕاپەڕينى جوتيارانى عەربەت، خەباتى جوتيارانى وارماوا، هەڵبژاردنى ساڵى ١٩٥٤، بەشى چوارەم: سەرەتاى گيرانم و ژيانم لە مەنفا، لە داد‌گاى ئيداریى ديسان هيچم لەسەر نەچەسپا، شۆڕشى ١٤ى تەمووز و ئاسۆيەکى نوێ، گەڕانەوەم بۆ کوردستان.

یادەوەرییەکانی هەڵەبجە

کتێبێکی ئەلبومیی چاپکراوە لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ساڵی چاپ؟، شوێنی چاپ؟ وەرگێڕان: نەریمان عەلی محەمەد، مەحموود حەمەئەمین مەحموود ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چەندین وێنە لەسەر ژیان و شارستانییەت و مێژووی هەڵەبجە، ، لەوانە: پێشوازیی مەلیک فەیسەڵی دووەم و خاڵی ١٩٥٦، پێشوازیی پیاوماقوڵانی هەڵەبجە و هەورامان ١٩٥٦، سەردانی عومەر عەلی نەورۆزی ١٩٥٧ باخی گشتی، چالاکیی قوتابخانەکان لە نەورۆزی ١٩٥٩ باخی گشتی، سەردانی ئاشتیخوازانی سلێمانی بۆ هەڵەبجە ١٩٦٠.

یادەوەرییەکان ١٦/٣/١٩٨٨ ڕۆژی تاوانە گەورەکە

ئامادەکردن: عومەر عەبدول چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی یادگاریی هەڵەبجە، چاپخانەی هێلین، سلێمانی، ٢٠١٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوەی هاووڵاتی (ئەکرەم محەممەد مەحموود)ە. یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی کیمیاباران و لە سەرنشینە زیندوەکانی ئۆتۆمبێلی دۆج ٥٨١٤یە، کە لە زۆرێک لە میدیاکانەوە پیشاندراوە و شەوێک لە نێو سەرنشینە شەهیدەکاندا ماوەتەوە و ڕۆژنامەنوسە ئیرانییەکان (ئەحمەدی ناتقی و سەعید سادقی) ڕزگاریانکردووە.

یادگارییەکانی هەڵەبجە

نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی بینایی، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردنی مێژووی هەڵەبجە لە پێش کیمیاباران و دواتردا. لەگەڵ هەر باسێکیشدا وێنەی جۆراوجۆر خراوەتەڕوو.

یادی مەردان/ بەرگی ١

ئامادەکردن: مەلا عبدالکریمی مودەریس چاپی یەکەم، ١٣٨٥ دوو بەرگ، بڵاوکەرەوەی کوردستان، انتشارات کردستان، سنندج، ١٣٨٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بن و بنەچەی مەولانا، سەردەمی مناڵی و خوێندنی، مۆستاکانی، سەفەرەکانی، گەڕانەوەی، دواسەفەری بۆ هەورامان، کۆچیدوایی، وەسیەتی، جێنشینەکانی، کەسوکار و ژن و منداڵی، ئەو کتێبانەی دایناون، ئەو کتێبانەی ستایشیانکردووە. خەلیفەکانی، شێخ عوسمانی تەویڵە، مەلا مستەفای مەلا جەلالی خورماڵ، چەند مەنسوبێکی ناوچەکە، تەریقەتی نەقشبەندی، نامەکانی مەولانا.

یادی‌ مەردان/ بەرگی ٢

ئامادەکردن: مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس چاپی یەکەم، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی عێراق، بەغداد، ١٩٨٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشی یەکەم: شێخە نەقشبەندییەکانی هەورامان، شێخ عوسمان سیراجودین، شێخ موحەممەد بەهائودینی کوڕی شێخ عوسمان سیراجودین، حاجی شێخ عەبدولڕەحمان ئەبولوەفای کوڕی شێخ عوسمان سیراجودین، شێخ عومەر زیائودینی کوڕی شێخ عوسمان سیراجودین، شێخ عەلائودینی کوڕی شێخ عومەر زیائودین، مەلا حامیدی کاتب، سەیید عەبدولڕەحیمی مەشهوور بە (مەولەوی)، ئەحمەد پریسی، سەیید شاکەرەمی تاوەگۆزی، مەلا ئیبراهیمی بیارە، مەلا عەبدولقادری مودەڕیسی بیارە، مەلا عەبدولڕەحیمی چروستانەیی، مەلا قادری مەلا مۆمن، مەلا مەجیدی پێشنوێژی خانەقای بیارە، مەلا عەبدوڵای عەبابەیلێیی، مەلا بەهائودینی پێشنوێژی خانەقای بیارە، شێخ موستەفای موفتیی هەڵەبجە، مەلا حەمەسەعیدی عەبابەیلێیی، شێخ عەبدولکەریمی ئەحمەدبڕندە، مەلا مەحموودی بێخود.

یادی هەڵەبجەی جاران

نوسین: ئەحمەد محەممەد ئەمین( ئەحمەد لار). چاپی یەکەم، چاپخانەی کارووخ، ٢٠٠٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەندێک‌ کورتە بابەتی وەک: هەڵەبجەم چۆن دەهاتەپێشچاو، پێکهاتەی هەڵەبجە، جولەکە، بەگزادەی جاف، ئێرانی، دیمەنی هەڵەبجە لە ساڵەکانی ١٩٢٨ بۆ ١٩٣٥، جاف و هەڵەبجە، مێژووی هەڵەبجە، بازرگانیی هەڵەبجە، شاعیرەکانی هەڵەبجە، ڕوونکردنەوەی چەند ناوێک.

پێشتر 1
...
23 24 25 دواتر