شەڵم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری جوگرافیی گوندی(ریشێن)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). سەرچاوەی ئاوەکە لە خۆرئاوای گوندەکەوە لە ژێر چەند تاشە بەردێکدا هەڵدەقوڵێت، کە بە(کونی شەڵم) ناسراوە لە گردی (ڕیشێن). پاشان دەڕژێتە ناو جۆگایەکی کۆنکرێتی، کە زەوییە بەراوەکانی گوندەکانی (قەدەفەری و گردەنازێ و عەلیاوا) سودیلێدەبینن.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی ئەکرەم حەمەمەولود ڕیشێنی)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: جوتیار، لە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
- خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنثرۆپۆلۆجی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرگی یەکەم، ٢٠٠٨، ل٤١.
- هەوارگەی شارەزوور، تالب دەرباز، چاپی یەکەم، بەرگی دووەم، پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠٠٩، ل٢٧٤-٢٧٥.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر