بەمۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
زنجیرە چیایەکی بەرز و درێژە، کە لە لوتکەی (ملەی سەرتەک) دەستپێدەکات و بۆ ناو خۆرهەڵاتی کوردستان درێژ دەبێتەوە. بەرزترین لوتکەی (١٨٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. گوندەکانی (چواردارانی سەروو، چواردارانی خواروو، کانی وەیسکێ، کانی پاشا، تووەوشکێ)، دەکەونە بناریەوه و بەوهۆیەوە بووە بە ناسنامەی هاوبەشی بەمۆ و گوندەکانی دەوروبەری. سنوری سروشتیی جیاکەرەوەی لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالەدایە.
سەرچاوەکان:
- گڵێجاڵ (ناوەندی ناحیەی بەمۆ) لە بەڵگەنامەو بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، چاپخانەی ناوەندی ناحییەی بەمۆ، سلێمانی، ٢٠٢١، ل٤٠.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عوسمان ئەحمەد عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٣، له زەڕایەن.
ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی