چالاکییە هونەرییەکانی یادی (٢٥)ساڵەی کیمیاباران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
چەند چالاکییەکی هونەرین، کە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی یادکردنەوەکەدا لە ١٦ و ١٧ی ٣ی ٢٠١٣دا پێشکەشکراون:
یەکەم: شانۆگەری:
١- سەمای ژیان: بەرهەمی باخچەی ساوایانی هەڵەبجەیە. سەرپەرشتی (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی").
٢- نامەیەک بۆ هەڵەبجە: بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجە. دەرهێنانی: سەفین ئەنوەر. شانۆیی (پیاوە عاشقەکە). بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە. دەرهێنانی: سالم مەجید.
٣- چرپەی تاریکیی شەو: دەرهێنانی: هەردی هادی. لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان.
٤- ڕۆحە بلورییەکانی نیشتمانێک: ئامادەکردن و دەرهێنانی: توانا غەنی. بەردەم کازیوەی منداڵان.
دووەم: فلیم:
ئەم فلیمانە لە هۆڵی (ئەحمەد موختار) پیشاندراون:
١- هاوار: کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە، لەسەر قوربانییەکانی ئەنفال و هەڵەبجە. پێشکەش بە قوربانییەکانی جەنگ لە جیهاندا کراوە. سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕەحیمی زەبیحی. دەنگ: موحسین میرزادە. ئاواز دانەر: عەلی جافری. لاوانەوەی سەرەتا: هومایون ساحێب.
٢- سۆناتای سەرپەنجە هەڵوەریوەکان: نوسین و خوێندنەوەی: عومەر عەبدول. دەرهێنانی: سامی کاکە.
٣- ئەو کاتەی بابا نۆئێل گریا: سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگ_هەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید، و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحێب.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و کارنامەی یادکردنەوەی ببیست و پێنجەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی")، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سالم مەجید شوکروڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (سەڵاح ئەحمەد ڕەشید "سەڵاحەڕەش")، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: خانەنشین، لە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم