چالاکییه ڕۆشنبیرییەکانی (١٣)ساڵەی کیمیاباران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
لە ساڵڕۆژی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لیژنەی قەزای شارەزوور (یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستان) و بەسەرپەرشتی مەڵبەندی نۆ لە قەزای شارەزوور، ڕۆژانی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠٠١، چەند چالاکییەکی ڕێکخستووه. سەرپەرشتیارانی مەڕاسیم: مەحموود حاجی ساڵح، ئەحمەد محەممەد شارەزووری، عەدنان قادر عیزەت، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، جەبار جەلال، جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزه).
١- کردنەوەی پێشانگای زامەکانی بەرخۆرەتاو، بۆ هونەرمەند شیروان شەوکەت.
٢- کردنەوەی پێشانگەی پۆستەری تایبەت بە شەهیدانی هەڵەبجە بۆ هونەرمەندان (محەممەد فەتاح، حیکمەت هیندی، هاوڕێ ئەنوەر، بەختیار مستەفا، مەریوان جەلال، کامەران کارگەچی، یاسین عەلی، شیروان فاتیح، ڕەئوف).
٣- پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی سروود و لاواندنەوە لەلایەن تیپی موزیکی شارەزوور (کاروان مەحموود و خەلیل حەمەساڵح، دانا محەممەد) و خوێندکارانی خوێندنگەی زەڵمی کچان.
٤- پێشکەشکردنی شانۆگەری (ژیانەوەی نیشتیمان): بیرۆکەی: مالیک خامۆش، داڕشتنەوە و دەرهێنانی: عەتا حەمەساڵح حەمە، بەڕێوەبەری بەرهەم: ئازاد سەوزە، بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان نەجمەدین، جلوبەرگ و ئێکسسوار: نازم چالاک، کارگێڕیی گشتی: عەدنان قادر و مالیک حەسەن نادر، ئەکتەرەکان: نازم چالاک، عەدنان نەجمەدین فاتح، جەزا نووری، مالک خامۆش، شنۆ عەلی محەممەد، عەبدولڕەحمان محەممەد قادر، کامیار حەمەعەلی، پەیمان جەبار، عەتا حەمەساڵح حەمە، کەوسەر ئیبراهیم، ژیان جەبار، کیسرا ئەحمەد، شیروان شەوکەت، لە چوارچێوەی مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە سیانزەیەمین ساڵیادی مەرگەساتی شەهیدانی هەڵەبجە، لە قەزای شارەزوور، ١٨ی ٣ی ٢٠٠١ لە قوتابخانەی شارەزوور نمایشکراوە.
٥- پێشکەشکردنی شانۆگەریی (هەڵەبجەی سپی): بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەحمەد شارەزووری، بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان نەجمەدین، جلوبەرگ و ئێکسسوار: موحسن تۆفیق، کارگێڕیی گشتی: عەتا حەمەساڵح حەمە، ئەکتەرەکان: عەبدولڕەحمان محەممەد قادر، شاسوار عەزیز، عەدنان نەجمەدین فاتح، لە چوارچێوەی مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە سیانزەیەمین ساڵیادی مەرگەساتی شەهیدانی هەڵەبجە، لە قەزای شارەزوور ١٧ی ٣ی ٢٠٠١ نمایشکراوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی مەراسیمەکە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ شانۆکار (ئەحمەد محەممەد کەریم شارەزووری)ی ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی مەراسیمەکە، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: جەمال محەممەد سەوزە